ته‌مه‌ن …. حه‌سه‌ن مسته‌فا
تازه ته‌مه‌ن ههورازچووه
نازانین به كویێ زه‌مه‌ن ته‌فسیری كه‌ین
تازه ههرزهكارنین.. تازه به‌دركاندنی
درۆیه‌كیش بۆ یه‌كتر وه‌ك بی ناو ئاو ده‌له‌رزین
وه‌ك گوڵه نیلۆفه‌ر شین هه‌ڵده‌گه‌ڕێین…وه‌ك ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری ره‌ش ده‌چین
تازه سه‌رده‌می درۆكردن … درۆی سپی
درۆ بۆ رازیكردنی دڵی یه‌كتر به‌سه‌رچوو
تازه ئه‌و رۆژه به‌سه‌رچوو
تا جارێكی دی پێت بڵێم: ئه‌مڕۆ له دوێنێ جوانتری
یان پێت بڵێم: ئه‌م جلانه‌ت چه‌ند جوان لێدێت
تۆش به‌نازێكه‌وه بڵێیت: نا ئه‌وانه‌م تازه‌م كڕیوون ته‌نها بۆ ئه‌م ژووانهم لهبهركردوون
یان بۆ رازیكردنی دڵت ستایشی ئه‌و ماكیاجه تۆخهت بكه‌م
كه جوانییه سروشتیهكهتی كوشتووه.
ئه‌م درۆیانه چه‌ند جوانن؟
ئه‌م درۆیانه به‌رائه‌تی شه‌رمن.. به‌رائه‌تی دیلیمانن.
تۆ ئێستا وای له‌به‌رده‌مم
ره‌نگبێ جوانیی هێشتا دڵی نه‌هاتبێ فهرامۆشتكا
به‌ڵام جوانی ئه‌وێ رۆژێ، كه به‌دزی یه‌كتریمان ده‌بینی
تێكهڵتره به شیرینی .. تیكهڵتره به له‌زه‌ت
ئێستا كوا ده‌توانم ده‌ستكێشی نێو خه‌ونێكت كه‌م؟
كوا ده‌توانم به درۆیه‌كی رازیكه‌ر روخساری خامۆشت گهشكهم
كوا ده‌توانم به‌سه‌ر مه‌راق بازده‌م .. به‌سه‌ر ماندووبوون راكه‌م
ئێستا دیلی ده‌ست مهراقهكانم
دیلی ده‌ست ئه‌و رابردووهم، كه تێر یه‌كتریمان تیا نه‌بینی
ئێستامان پڕه له خۆزگه
خۆزگه‌ی ئه‌وه‌ی.. له‌م ژووره‌دا دوو هه‌رزه‌كار ده‌بووین
له‌جیاتی مێزێكی پلاستیك
هه‌ڵمی ده‌ممان نێوانی ده‌كردین.
ئێستا مه‌راق به دوو سه‌ری سپییه‌وه له وێستگه‌ی شه‌رم رایگرتووین
به‌چه‌ند ددانێكی جێماو كه به‌های وشه‌كانیان دۆڕاندووه.
به‌زمانێكی له‌نگ كه نیوه‌ی له شه‌وه مه‌سته‌كان
له‌گفتوگۆی بێزه‌نتی سه‌ر مێزه سارده‌كانی زستان رۆیشت و نه‌گه‌ڕایه‌وه…
ئێستا له دۆخێكی ترم، ده‌نگی پێیه‌كانیم پێ نانووسرێته‌وه
ئاخ بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی كه ترپه‌كانی دڵی دهنووسیمهوهو
له‌و ترسه به‌ئاگای دێنام كه خه‌ریكبوو دهیخواردمهوه.
یان پڕ به‌گه‌روو هاوارم ده‌كرد
خودایه ئازایه‌تی سامۆراییهكم پێ ببه‌خشه
تا به پێوه بمرم
هه‌ر به‌پێوه له باوه‌شیدا
هه‌ر به‌پێوه تا ده‌مم مۆمیا ببێ له مه‌میدا
هه‌ر به پێوه تا دیده‌م رۆژی لێههڵدێ له‌ناو شه‌وی قژیدا.
هه‌رجار به بینینت ته‌ڕ ده‌بمه‌وه
وه‌ك ته‌ڕبوونه‌وه‌ی لێو به ماچ
به غه‌مزه‌ی چاوه‌كانت ده‌زانم، ئێستاكه پێم ناڵێی ( نا)
به‌ڵام كه دڵم وه‌ك فواره هه‌ڵچووبێ
كه چاوه‌كانم كه‌وتبنه پشتی زوومێكی قۆقزی چاویلكه‌وه
كه ژان هاوڕێیه‌كی هه‌میشه‌یی جومگه‌كان و
كه قاچه‌كانم لارهلارهیان بێت له‌ده‌ست رۆیشتن
كه ماندووبوون وه‌ك سێبه‌رێكی ره‌زاگران له‌دوام بخشێ.
ئه‌م (ئا) یه له ( تا) یه‌ك زیاتر چیم پێده‌به‌خشێ.
2\2\2011 رواندز