![تاكه‌ی وابم ؟ ….. ته‌یب جه‌بار تاكه‌ی وابم ؟ ….. ته‌یب جه‌بار](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/taibJabar_887049490.jpg)
تاكه‌ی وابم ؟ ….. ته‌یب جه‌بار
تاكه‌ی وا بم ؟
تاكه‌ی من كرێچی (با) بم ؟!
نه گۆرانی باران ده‌زانم ،
نه مۆسیقای گمه ،
نه‌مامی راز و نیازم ..
ئاو ده‌دات .
نه رێگا ده‌ده‌م ،
كه‌س شیرازه‌ی رێگایه‌كم ..
بۆ رێك بخات .
تاكه‌ی وابم ؟
تاكه‌ی من پاسه‌وانی ( كا ) بم ؟!
سه‌رشانی هه‌ر په‌ڵه هه‌ورێك ..
ده‌ته‌كێنم ،
له باتی پووله‌كه‌ی تریفه و ..
مووی گزنگ ،
وشكه گه‌ڵای سێبه‌ر و ..
ته‌پوتۆزی ململانێ ،
دێته خوارێ .
چنگ له هه‌ر گڤهیهك گیرده‌كه‌م ،
پۆل پۆل .. مه‌لی ئاسوده‌یی ،
په‌پوله‌ی رۆشنایی ..
ده‌تارێ .
تاكهیوابم ؟
تاكه‌ی مامه‌خه‌مه‌ی بیروڕا بم ؟!
نه‌متوانی هۆرمۆنی ..
نه‌مری په‌یدابكه‌م .
ساڵ دێت و ده‌ڕوا ،
نه‌متوانی هه‌وێنی ..
هیچ وه‌رزێك پاشه‌كه‌وت بكه‌م .
نازانم ده‌رمانێك ،
بۆ چاره‌سه‌ری په‌ككه‌وتن..
بگرمه‌وه.
نازانم شیعرێك ،
بۆ هونه‌ری كینه و خۆشی ..
بهۆنمه‌وه .
تاكه‌ی وابم ؟
تاكه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی زگوزا بم ؟!
نیسانی/2011
• له ژماره (2)ی گۆڤاری ( نوسه‌ر)دا بڵاوبۆته‌وه .