
له به‌رامبه‌ر حه‌وت كه‌سه‌كه‌ی بناری (قه‌ندیل)دا
ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كوشتی مرۆڤدا بێده‌نگ بێت و توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت به هه‌ر هۆكارێك بێت هیچ نه‌ڵێت، گومانی له خۆی هه‌بێت له‌وه‌ی ڕه‌نگه بكوژێك له ناویدا چاوه‌ڕوانی گه‌وره‌بوون یان له دووی ده‌رفه‌تێك بگه‌ڕێت بۆ گوزارشت كردن و خۆ به‌یان كردن.
ساته‌وه‌ختێك هه‌یه هیچ شتێك ناتوانێت ببێته هۆكاری گوزارشت كردن له ڕووداوێك كه به شێوه‌یه‌كی سه‌یر له ژیانت نائومێدت ئه‌كات، نوسینێكی له‌م چه‌شنه ده‌بڕی ئاگرێكه له ناوه‌وه‌تدا نێڵه نێڵ ئه‌كات و قرچهیهك له كه ڕۆحت هه‌ڵده‌ستێت و درزێك كه ئه‌كه‌وێته ویژدانته‌وه، گومان له ئه‌ده‌ب و هونه‌رو فه‌لسه‌فه‌و ئاینه‌كان ئه‌كه‌یت و پێت وا ئه‌بێت ئه‌وان ناتوانن گوزارشت و دهبڕو داكۆكیكاری له وه‌ها ساتێك بن، بۆیه په‌شێو گوته‌نی به زمانێكی ساده دێیته گۆ و ڕاسته‌وه‌خۆ ده‌ست ده‌خه‌یته سه‌ر ئازاره‌كه.
بینینی دیمه‌نی ئه‌و حه‌وت هاوڵاتیه‌ی له ناوچه‌كانی بناری قه‌ندیل له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه شه‌هید كران، جگه له‌وه‌ی توشی ئازاری كردم له هه‌مان كاتدا هه‌ستی ئه‌وه‌ی لا دروست كردم كه ئێمه چه‌ند ژیانمان له مه‌ترسیدایه، هه‌ستی ئه‌وه‌ی ئێمه چه‌ند بێكه‌سین و خۆشمان چه‌ند ناكۆك و ناجۆرین له ناو خۆماندا.
شههیدكردن و كوشتنی ئه‌و حه‌وت كه‌سه هیچی له كاره‌ساته گه‌وره‌كانی وه‌كو ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و ….. كه‌متر نییه، بگره درێژه پێدهرێتی.
له ساته‌وه‌ختێكی وه‌هادا گرنگه واز له شه‌ڕه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو حیزب و حكومه‌ت و كه‌لێنی نێوان خه‌ڵك و ده‌سته‌ڵات و هه‌راو هۆریای ڕاگه‌یاندنه‌كان بۆ بچوكردنهوهو بێنرخكردنی یه‌كتر بهێنین بابه‌ته‌كانی خه‌ڵك و حیزب، ده‌سته‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن، مه‌لاو بێ ئیمان پشتگوێ بخه‌ین و ته‌واوی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی كار بۆ جه‌ختكردنه سه‌ر و زیاتر ناساندنی ئه‌و غه‌دره بكه‌ن، چونكه چاره‌نوسی ئه‌و حه‌وت كه‌سه چاره‌نوسی هه‌مووانه، ئه‌وان نمونه‌یه‌كن له هه‌موومان، ئه‌و فیشه‌ك و بۆمبانه‌ی به‌وانه نراوه به ڕۆحی هه‌موومانه‌وه نراوه، ئازاری ئه‌وان له ده‌روونی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه ڕۆحی مرۆڤیان لا مه‌به‌ستره له شته‌كانی تر.
دروستكردنی فشار له ڕێگه‌ی كه‌مپین له‌سه‌ر سنوره‌كان و خۆپشاندانی كوردان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌شداری كردنی هه‌موو چین و توێژه‌كانی خه‌ڵك له‌م جۆره چالاكیانه‌دا و یه‌كگرتنی هه‌موو حیزبه‌كان و ڕاگهیاندنهگانیان بۆ گه‌یاندنی ئه‌م كاره‌ساته‌و بایكۆدكردنی هه‌ر شتێك كه ئێمه به ده‌سته‌ڵاتی توركیا‌و ئێرانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و پێویستییه‌كی ئێستاییه.
دواتریش به مۆنۆمێنت كردنی كاره‌ساته‌كه وه‌ك هێمایه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و هێرشه سنورییانهدا گیان له‌ده‌ست داوه و كردنی بهپهڵهیهكی ڕه‌ش بۆ ئه‌نجامده‌رانی و ناساندنی وه‌ك یه‌كێكی تر له هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی دراوسێی كوردستان بۆ قهتڵعام كردنی خه‌ڵكی كورد كارێكی دیكه‌ی پاش وه‌ستاندنی تۆببارانكردنی سنوره‌كانی كوردستان دیسانه‌و ئه‌ركی خه‌ڵك و ده‌سته‌ڵاتی كورده.