
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ کاک ڕێبین هه‌ردی، مارکس راست بوو!!
تازه‌ترین نووسینی کاک رێبین هه‌ردی له رۆژنامه‌ی ئاوێنه خوێنده‌وه و حه‌زم کرد نامه‌یه‌کی کراوه‌ی دۆستانه‌ی ئاڕاسته بکه‌م.
سروشتی ئینسان به‌و شێوه‌یه که بۆ تێگه‌یشتن هه‌وڵ ده‌دات شته‌کان بخاته کڵێشه‌یه‌ک و چوارچێوه‌یه‌ک، یا شته‌کان به ره‌ش یا سپی ته‌ماشا بکات، یا شته‌کان له ئاڵۆزی دوور ده‌خاته‌وه و لێکدانه‌وه‌ی ساده و رووکه‌شی بۆ ده‌کات و ( به‌وه‌ش تێگه‌یشتنێک له شته‌کان له لای خۆی دروستده‌کات)، یا دنیا ده‌کات به (ئێمه و ئه‌وان ) و (ئێمه و دوژمن ). ئه‌مانه پارادیگمی ئیسنانه بۆ لێکدانه‌وی ده‌ورووبه‌ری خۆی.
به‌ڵام که‌سێکی بیرمه‌ند خۆی له راوانینی کلێشه‌یی دوورده‌خاته‌وه و هه‌وڵده‌دات قوڵایی شته‌کان ببینیت که خه‌ڵکی تر نایبینێت، که له چی پێکهاتووه و چی کاری تیده‌کات و میکانیزیمی چۆنه.
به حکومی ئه‌وه‌ی که ئینسان گیانه‌وه‌رێکه سه‌ره‌ڕای سروشتی دڕنده‌یی( چاکه)ی ده‌وێت ، بۆیه توانیویه‌تی ژیانێکی باشتر بۆ خۆی ئاماده‌بکات. مه‌عقوله‌یه‌ت و عه‌قلانیه‌ت له بیرکردنه‌وه‌ی ئینساندا هه‌یه که جیای ده‌کاته‌وه له گیانه‌وه‌ری تر. هه‌ر زاڵبوونی ئه‌و لایه‌نی مه‌عقوله‌یه‌ت و عه‌قلانیه‌ته وای له ئینسان کردوه ژیانێکی باشتر و باشتر بۆ خۆی دروستبکات سه‌ره‌ڕای هه‌موو نه‌هامه‌تیک. بۆیه به گشتی ژیانی ئه‌مڕۆ له 200 ساڵ پێش باشتره و ژیانی 200 پێش له ژیانی 1000 ساڵ پێش باشتڕه.
ئینسان له پێناوی ئازادی و عه‌داله‌ت له ئابووریدا ده‌ژی، ( فه‌یله‌سوفێکی ئینگلیز(داڤید هومه) سێ سه‌دساڵ پێش گووتی: ئه‌گینا ده‌بێت به شه‌ڕ هه‌موان دژی هه‌موان)). شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی که مه‌زنترین راپه‌ڕینی کۆمه‌ڵگای ئینسانه باش ته‌عبیری لێکرد به دروشمی ( ئازادی و یه‌کسانی و برایه‌تی) . هه‌ر ئه‌و دروشمه‌یه که ئه‌مڕۆ بووه به به‌ردی بناغه‌ی ( مافی مرۆڤ)!!!!.
شته‌کان کورتبکرێته‌وه بۆ ( مارکسیزم به‌رامبه‌ر لیبرالیزم) به کڵێشه‌کردنی شته‌کانه و به ره‌ش و سپی کردنی شته‌کانه، چونکه شته‌کان له نێوان مارکسیزم به‌رامبه‌ر لیبرالیزمدا نییه و له نێوان ئه‌و دووانه شتی تریش هه‌یه و له‌وپه‌ڕ و ئه‌مپه‌ڕی ئه‌و دوانه شتی تریش هه‌یه.
زه‌مانێک که هه‌موو کورد مارکسی و شیوعی بوو من مارکسی نه‌بووم و زۆر له مارکسییه‌کانی کوردیش شاره‌زای مارکسیزم بووم. که خه‌ڵکی کوردیش خۆی کرد به لیبڕاڵ من هه‌ر لیبراڵ نه‌بووم و له لیبڕاڵی کوردیش زیاتر شاره‌زای لیبڕالیزمم.
لێره‌دا، من به رێزه‌وه ده‌عوه‌تی کاک رێبین هه‌ردی ده‌که‌م که ته‌ماشای ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی ئابو‌وری ناسی جیهانی ( دکتۆر نوریهل روبینی ) به ڤیدیۆ له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئه‌مریکی به‌ناوبانگ (ۆڵ ستریت ژورناڵ) بکات . که ده‌رباره‌ی قه‌یرانی ئێستای ئابو‌وری جیهان و وڵاتان ده‌ڵێت:: کارل مارکس راست بوو!!! و ده‌بێژێت راسته Capitalism is self destructive . به به‌ڵگه له‌م لینکه‌ی خواره‌وه (http://online.wsj.com/video/roubini-warns-of-global-recession-risk/C036B113-6D5F-4524-A5AF-DF2F3E2F8735.html?mod=WSJ_hpp_mpvidcar_1 ) نوریهل روبینی مامۆستای ئابوورییه له ئه‌مریکا و، گه‌وره‌ترین کۆمپانیای دیراسات و راویژکاری ئابو‌وری هه‌یه به ناوی Roubini global economics و راوێژکاری (بانکی جیهانی)یه و وڵاتان و ده‌زانێت باسی چی ده‌کات. ئه‌مه‌ش سایتی کۆمپانیاکه‌یه(http://www.roubini.com ) . نوریهل روبینی به ره‌گه‌ز جوله‌که‌یه و له ئه‌سته‌مبوڵ له دایک بووه و له زه‌مانی شا له ئێران خوێندویه‌تی و گه‌وره بووه و پاشان له ئه‌مریکا خوێندنی ته‌واوکرده‌وه و هاوڵاتییه.
کورد توو‌شی پاندێمی ئینفله‌وێنزای لیبڕالیزم کراوه. لیبرالیزم له لیبراله‌وه هاتووه که له به‌ریتانیا سه‌ری هه‌ڵدا و بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو دژ به تووندوو تیژی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ له خیزاندا که داواده‌کرا منداڵ ئازادی خۆی هه‌بێت. پاشان کرا به مه‌فهومی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابو‌وری و پاشان کرا به فه‌لسه‌یه‌کی سیاسی بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی مارکسیزم که ته‌شه‌نه‌ی ده‌سه‌ند. ئه‌گینا لیراڵ هه‌ر هه‌بووه و هه‌موو که‌س که‌م تا زۆر لیبراڵه و لیبراڵ بووه ، به درێژایی هه‌زاران ساڵ کورد و رۆژهه‌ڵات ئابو‌وری لیبراڵی هه‌بووه و پێیان نه‌ده‌گووت لیبراڵیزم و ده‌چوون به کاروانی هیستر و ئه‌سپ بازرگانیان له‌م وڵات بۆ ئه‌و وڵات له هندستان و چینه‌وه تا ئه‌سته‌مبوڵ ده‌کرد که پاسپۆرتیش نه‌بوو. کارل مارکس گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفه و یه‌که‌م که‌س بووه دیراسه‌ی کۆمه‌ڵاتی به شێوه‌ی ئه‌کادیمی کردوه و تیۆریه‌کانی چ ئابو‌وری چ کۆمه‌ڵایه‌تی زۆری تا ئه‌مرۆکه‌ش راستن. به‌ڵام من هه‌قم به‌سه‌ر لایه‌نی سیاسیه‌که‌ی نییه که پێی ده‌ڵێن مارکسیزم، گه‌ر ئه‌مڕۆ بچیت وه‌کو سوڤیه‌تی به‌لشه‌ڤیکی زه‌وی له جوتیار و دوکان له کاسپکار بسه‌نیته‌وه و بکرێت به موڵکی حکومه‌ت و ئینسانه‌کانیش بکرێت به ئامڕازی حکومه‌ت له‌سه‌ر دوکان و زه‌وییه‌که ، نه‌ک شتێکی پێکه‌نیناوییه به‌ڵکو دژ به مافی مرۆڤه.
رزگار حه‌سه‌ن- سوید-