پیاوێکی بێسه‌ر! …. ن/جه‌لال قادر
ده‌روێشه‌کان زکریان ده‌کرد و شمشێره‌کانیان به‌ناو زگ وڕوومه‌تیان ده‌هێناو ده‌برد . شێخی ته‌زبیح به‌ده‌ست له‌سه‌ر سه‌کۆیه ک له‌نێوان چوارپێنج سه‌رین پالیدابوه‌وه و ده‌یڕووانییه ده‌روێشه‌کانی . منیش له‌گه‌ل منداله‌کانیتر له‌سه‌ر دیواری مالی شێخ دانیشتبووم به‌ترس و له‌رزه‌وه سه‌یری ئه‌م دیمه‌نه سامناکهم ده‌کرد.
له ناکاو( نازانم کێ‌بوو ؟) پالی پێوه‌نام و که‌وتمه ناوه‌ڕاستی حه‌وشه‌ی مالی شێخ ، ده‌روێشه‌کان به هاوارکردن و ده‌نگی زنجیری ده‌فه‌کانیان زهندهقیانبردم ، له ترسا هاوارم ده‌کرد ده‌نگم ده‌رنه‌ده‌هات . ویستم ههلسمه سه‌رپێ پێم نه بزوا . گوتم : له‌وه‌بێ ئه‌مه مێردهزمهبێت.
شێخ هه‌ستایه سه‌رپێ و به‌ره ڕووم هات ، چه‌ند وشه‌یه‌کی به گوێی ده‌روێشه‌کان چرپاند ، بوو به هه‌راو ژاوه ژاوێک ، هه‌موویان به‌ده‌ورم سوڕانه‌وه . شێخ شمشێرێکی زیوی له کیفی پشتێنه‌که‌ی ده‌رهێنا. به هه‌مویان منیان درێژ کرد وه‌ک ئه‌وه‌ی ئاژه‌لێک سه‌ربڕن سه‌رمیان له له‌شمیان جوودا کرده‌وه.
شێخ که‌له‌ی سه‌رمی به‌رزکرده‌وه پییشانی خهلکهکهیدا . سهیرلهوهیابوو یه‌ک دلۆپ خوێن نه‌رژا منیش سه‌رم سوڕمابوو . دلنیابووم ئه‌مه ده‌بێ خه‌ون بێت و بێ‌دار ده‌بمه‌وه.
سه‌رمیان خسته ناو ده‌ستم و له ده‌رگای حه‌وشه فڕیاندامه ده‌ره‌وه. وتیان : تۆ گیانت پیسه!
سه‌رم له‌باوه‌ش گرت تا هێزم تیا‌بوو تێمته‌قاند ، تا ده‌رگای مال ڕانه‌وه‌ستام . به‌رده‌می مالمان پڕبوو له‌خه‌لک کاتێ منیان بینی وتیان : شێخ سه‌ری قفل کردووه ، که‌س ناتوانێ چاکی کاته‌وه .
دایک وباوکم و خزم و که‌س و کارم هه‌موو چوون بۆلای شێخ لێی پاڕانه‌وه . شێخ دوو مه‌رجی هه‌بوو،یه‌که‌م: ده‌ستی ماچ که‌م . دووه‌م: سهرێکیتر ببه‌ستم . ئینجا به کلیله‌که‌ی قفلی سهرمدهکاتهوه و ده‌یبه‌ستێته‌وه جێگای خۆی . به‌لام من ئاماده‌نه‌بووم ده‌ستی ماچ که‌م و سهرێکیتر له‌جێگای سه‌رم دانێن .
دایکم وتی :خه‌مت نه‌بێت کوڕم ، خوا گه‌وره‌یه و ده‌رگایه‌کمان لێده‌کاته‌وه .
ڕۆژانه سه‌رم به‌ده‌سته‌وه بوو، له هاوڕێکانم داوا ده‌کرد یارمه‌تیم بده‌ن که‌چی خۆیان له‌من دوور ده‌گرت . ده‌یانگوت : کرده‌ی شێخه که‌س ناوێرێ ده‌ستی لێبدات.
پزیشکه‌کانی شارش خۆیان ده‌شارده‌وه و ده‌یانگوت : موعجیزه‌یه و به ئێمه چاره‌سه‌ر ناکرێت.
ته‌مه‌نی گه‌نجیم به‌بێسه‌ر برده سه‌ر، به‌لام کۆلم نه‌دا هه‌رده‌م به‌دوای چاره‌یه‌ک ده‌گه‌ڕام . ڕۆژانه سه‌رم له باوه‌شم بوو وه‌ک دیوانه گه‌ره‌که‌کانی شار ده‌سوڕامه‌وه . جار جار مندالان لێم ده‌ترسان ، به‌لام خه‌لکی شار له‌گه‌ل بێسه‌ری من ڕاهاتبوون . هه‌رچه‌نده گومانم هه‌بوو ئه‌وانش خاوه‌نی سه‌ریان نه‌بن و گۆڕیبیان .
کاتێ ڕێگام ده‌کرد هه‌ندێجار سه‌رم ده‌کرده سه‌رشانم یان بان ملم ، به‌س ده‌بوایه به‌هه‌ردوو ده‌ستم بمگرتایه . له‌م دواییه چارۆگهیهکم به‌ستبوو سه‌رم له‌ناوی هه‌لده‌گرت ، دوو کونم له‌ناوی کردبوو تا چاوه‌کانم ڕێگام پیشانبده‌ن .
له‌گه‌ل ڕۆژگار من و سه‌رم بووین به دوو هاوڕێی خۆشه‌ویستی یه‌کتر. بووین به دوو که‌سی هاوده‌می یه‌کتر و هه‌میشه پێکه‌وه ده‌دواین . ئه‌وه‌نده ئه‌شقی یه‌کتر بووین ئاماده‌بووین به‌م چه‌رمه‌سه‌رییه بژین به‌س ده‌ستی شێخ ماچ نه‌که‌ین . چۆن بتوانم ده‌ستی که‌سێ ماچکه‌م کاتێ سه‌رمی له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌موو مندال و خه‌لکه په‌ڕاندبێت!
له‌گه‌ل سه‌رم یه‌ک هه‌لوێستمان هه‌بوو خاوه‌نی یه‌ک دلشبووین . هه‌سته‌کانمان ، حه‌زه‌کانمان تێکه‌لاو بوو .. سه‌رم بۆیه خۆشده‌ویست دوو چاوی هه‌یه بۆ هه‌ر کوێ بچم ڕێگام پیشانده‌دات . شوێنکم بیه‌شێ یه‌که‌م که‌سه هه‌ست به‌ئازارم ده‌کات و دلنه‌وایم ده‌داته‌وه. ئاماده‌نیم به هیچ سهرێکیتری بگۆرمه‌وه.
منیش له‌لای خۆمه‌وه سه‌رم هه‌رچیم پێبڵێ به‌قسه‌ی ده‌که‌م . کاتێ سه‌رم ده‌خورێ به نینۆکه‌کانم ده‌یخورێنم ..چلکن بێت ده‌یشۆم.. سه‌رم بلێ با بچینه قه‌راخ ده‌ریایه‌ک ده‌یبه‌م تا تێر ده‌بێت له ڕووانینی شه‌پۆله‌کان و ئاوابوونی خۆر .
به‌م دواییه یه‌که‌م که‌س سه‌رم بوو هه‌ستی به ماندووی له‌شم کرد ، ده‌یزانی چیتر ئه‌و گه‌نجه گورج و گۆله‌ی جاران نیم ، که‌مێ ته‌مبه‌ل و زووش ماندووده‌بم .. منیش ئاگام لێ‌بوو سه‌رم تهلهمووی سپی له‌سه‌ر زولفهکانیا هاتبوونه خوار.
به‌س ئه‌وه‌ی هه‌ردووکمانی دلخۆش کردبوو بیرمه‌ندی و وشیاری سهرمبوو که ئاواتمانی به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی به‌رز ده‌برد . به‌م ڕۆژگاره بهخهلکمان ده‌گوت : خۆشیتانبێت و تورشیتانبێت ڕۆژێک دێت شێخ ده‌مرێت و سه‌رمان چاکده‌بێته‌وه!
هه‌رواش بوو.. ئه‌و شه‌وه‌ی شێخ مرد ، له‌سه‌ربان له‌گه‌ل فێنکی کزه‌بای بای به‌هار سه‌رم له‌باوه‌ش گرتبوو . هه‌رچه‌نده له‌خه‌و هه‌لیان سه‌ندم و وتیان : مزگێنی مزگێنی ئه‌لێن شێخ مردووه ..هه‌لسه ڕاکه بگه‌ره مالی شێخ تا کلیله‌که‌ت بدۆزیت.
که‌چی دووباره وامده‌زانی ئه‌مه خه‌ونه باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد .. شێخ سه‌ری سپی کردم ..به‌لام ههرسهرم بوو وتی : هه‌لسه با بڕۆین..وا ئاواتمان هاته دی .. دووباره ده‌بینه‌وه به‌یه‌ک گیان!
سه‌رم نایه بان شانم و به‌ڕاکردن یه‌ک دوو کۆلانم بڕی ..له ڕیگا ئه‌و خهلکهشم بینی ڕایان ده‌کرد. له‌سه‌رم پرسی : ئێمه به‌دوای ده‌ردی خۆمان وێلین ، ئه‌ی ئه‌و خه‌لکه بۆکوێ ڕاده‌که‌ن؟
سه‌رم وتی : ئه‌و خه‌لکه سه‌ریان لێشێواوه ، به‌رماوه‌ی مالی شێخ کۆده‌که‌نه‌وه!
کاتێ گه‌یشتمه به‌رده‌م مالی شێخ ، حه‌شامه‌تێک بوو سه‌گ ساحێبی خۆی نه‌ده‌ناسی . هه‌ر که‌سه‌و شتێکی ڕادهپچڕکاند ، دار و به‌رد ی ماله‌که‌یان ههلدهتهکاند .
چوومه ژوور بۆنی بۆگه‌نی مالی شێخ ده‌تگوت که‌لاکی که‌ره..به دوای نامیلکه‌و وه‌سیته‌کانی شێخ ده‌گه‌ڕام . له ده‌لاقه‌یه‌ک کۆنه په‌ڕتووک و کلیل و قفل و شمشێره‌که‌ی شێخم بینی.
له‌م کاته ئه‌و خه‌لکه وه‌ک نه‌دیتکه و بدیتکه هێڕشیانکرده ژووره‌وه.. که‌له‌ی سه‌رم له‌ده‌ستم به‌ربووه‌وه ..چه‌نده هاوارم کرد که‌س ئاگای له هاوارو نالهم نه‌بوو . به‌س گوێم لێ‌بوو سه‌رم بانگی ده‌کردم ده‌یگوت : ئه‌وه منیان پێچایه‌وه و ده‌مفڕێنن..نه‌که‌ی کۆلبدهی له گه‌ڕان به‌دوام.. ئه‌ی له‌شه خۆشه‌ویسته‌که‌م.
منیش وه‌لامیم دایه‌وه : ئه‌ی سه‌ره نازداره‌که‌م..بێ تۆ ناژیم ..به‌س چاوه‌کانم لای تۆ به جێماون چۆن بتدۆزم..
به ئاسته‌م گوێم له‌ده‌نگی کزی سه‌رم بوو وتی : بڕوام پێته له تاریکیشبێ دهمدۆزی!
به‌مجۆره سه‌رم تیا چوو. ئه‌گه‌ر ( شێخ) سه‌رمی نهپهڕاندهیا .. ئێستا له‌گه‌ل سه‌رم به به‌خته‌وه‌ری ده‌ژیاین.
ئێستاش ته‌نیاو دل ته‌نگم ..که‌س نییه له‌گه‌لی بدوێم..که‌سش به‌شداری خه‌می بێسهریم ناکات..تێکه‌لی که‌سش نابم.. سهرشم نه‌ماوه شه‌وانه له‌ئامێزی بگرم.. له‌گه‌ل گۆچانه‌که‌م به وریایی له‌م شاره ده‌سوڕێمه‌وه و ده‌گه‌ڕێم به‌دوای سه‌رم..که‌چی ئه‌و خه‌لکه‌ی سه‌رمیان فڕاندوه و شاردیانهتهوه ئه‌وه‌نده گه‌مژه‌ن ئێستاش با‌نگم ده‌که‌ن پیاوه بێسهرهکه!