وته به‌هێزه‌كانیمه‌سعوود محه‌مه‌دی فه‌یله‌سوف
ده‌سپێك
ئه‌و نووسه‌رانه‌ی مرۆڤ له قه‌یرانی سادهڕهوی ڕزگار ده‌كه‌ن به په‌نجه‌ی ده‌ست هه‌ژمار ده‌كرێن، ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی وات لێده‌كه‌ن وشه به خه‌سار نه‌ده‌ی و له نووسین و خوێندنه‌وه‌دا واقیعی و بابه‌تیانه بیربكه‌یته‌وه زۆر كه‌من. مامۆستا “مه‌سعوود محه‌مه‌د” زانایه‌كی گه‌وره و ههڵكهوتووێكی ناوازه‌بوو. من له میانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی ئه‌م مامۆستا پایه‌داره بۆم ده‌ركه‌وتووه ئه‌و هیچی كه‌مترنیه له (نیچه و شۆپنهاوه‌ر و ژان ژاك رۆسۆ) و ئه‌وانیدیكه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م زاته مه‌زنه وه‌ك پێویست نه ناسراو لای لێنهكرایهوه. من له‌مه‌دا هه‌ڵه نیم، هه‌ركه‌سێك تێكه‌ڵاوی نووسینه‌كانی ئه‌و بووبێت بێ سێ و دوو شایه‌تی له سه‌ر ئه‌م باسه ده‌دات.
نووسینه‌كانی مامۆستا هێنده قووڵن مه‌گه‌ر مه‌له‌وانێكی خاوه‌ن ئه‌زموون بیت، ده‌نا زۆر زه‌حمه‌ته بتوانی په‌یی به‌م دووڕ و گه‌وهه‌ره گرانبه‌هایانه به‌ریت كه ئه‌و بۆ ئێمه‌ی به‌دیهێناون.
كتێب و نووسراوه‌كانی مامۆستا بێ سه‌رچاوه‌ن، چوون ئه‌و پێی وایه ئه‌گه‌ر له نووسنی ده لاپه‌ره‌دا بیست سه‌رچاوه به‌كاربێنین كه‌واته خه‌ریكی خولانهوهین له یه‌ك بازنه‌دا. له شكڵ و شێوه هه‌ستناكه‌ی كتێبه‌كانی مامۆستا ئه‌كادیمی بن، به‌ڵام له كرۆك دا ئاكادیمیا قهرزاردهكهنهوه. فێرت ده‌كه‌ن پرۆسه‌ی نووسین دژواره ناكرێ به بێ خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد و شهونخوونیێكی درێژخایه‌ن ده‌ستی بۆ به‌ریت، ده‌نا نووسه‌رێكی بووده‌ڵه و پووچهڵهت لێ درووست ده‌بێت، نه سوودت بۆ خه‌ڵك ده‌بێت و نه‌خێریش له خۆت ده‌بینی. ده‌ربڕینی گوزارشت لای ئه‌و تا خه‌ست و خۆڵتربێت باشتر ئامانج ده‌پێكێت.
خوێنه‌ری ساده ناتوانێ له كتێبه‌كانی حاڵی بێت، دكتۆر مارف گوته‌نی نووسینه‌كانی (مهتنن) پێوستیان به په‌راوێز هه‌یه. ئه‌و فه‌لسه‌فه یۆنانیه‌ی كه چه‌ندان ساڵه ده‌ستا و ده‌ستی پێده‌كریت، مه‌گه‌ر هه‌ر خودا بزانێ وه‌رگێره‌كان به چ ده‌ردێكیان بردووه، چۆن تێكه‌ڵی ئاره‌زووكانیان كردووه!. مامۆستا زۆر جوان دركی به‌م باسه كردبوو، بۆیه هات به فۆرمێكی خۆماڵی و به كوردیێكی پاراو فه‌لسه‌فه‌ی نووسییه‌وه و پێی گوتین بابه‌س بێ كاوێژكردن، با ئێمه‌ش خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌ی خۆمان بین، وه‌لێ داخی گرانم كه‌س گوێی لێ نه‌گرت!
د.كه‌مال مه‌زهه‌ر له باره‌ی مه‌سعوود محه‌مه‌د شتێكی بۆم گێڕایهمهوهو فه‌رمووی:” له به‌غدا دۆكتۆر ئیبڕاهیم كه‌مال كۆچی دوای كرد، له چله‌ی ماته‌مینی ده‌بوو كۆڕی زانیاری كورد وتارێك بخوێنێته‌وه، كێ ده‌بێ بیخوێنێته‌وه؟ هه‌موو به‌یه‌ك ده‌نگ وتمان مه‌سعوود محه‌مه‌د، له وتاره‌كه‌دا مه‌سعود محه‌مه‌د هێندێك ئایه‌تی قوڕئانی به‌كارهێنا، عه‌بدولڕه‌زاق موحییه‌دین سه‌رۆكی كۆڕی زانیاری عێڕاق خۆی پێنه‌گیرا و سێ جار وتی: ” بارك الله فیك، بارك الله فیك، بارك الله فیك”.ئینجا وتی” لولاعلمی بأیات ژكر الحكیم لكان یصعب علیّ أن أفرق بین كلام الله سبحانه وتعالی، وبین كلام سید الخگیب”. ئه‌مه شایه‌تییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه بۆ مامۆستا، ده‌بوو رۆشنبیر و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی كورد له زووه‌وه دركیان به‌م فه‌یله‌سووفه كردبا، چوون ئه‌و ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌شی له‌ماركسیه‌ت و كۆمۆنیست و شیوعیه‌ت گرتبێ خۆی وته‌نی (له سۆنگه‌ی په‌رۆشی بوونمه‌وه بووه بۆ مرۆڤ).
عه‌وداڵ و تامه‌زرۆیانی جیهانی مه‌عریفه و فیكر و فه‌لسه‌فه‌ی مه‌سعوود محه‌مه‌د، ئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستان مشتێك له خه‌روارێكی وته‌كانی مامۆستان ، فارس وته‌نی:” ئه‌گه‌ر نهگیشتیه ده‌ریا، به دلۆپهئاوێك فه‌رامۆشی خۆت بێنه”. منیش دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كتێبه عه‌ره‌بی و كوردییه‌كانی مامۆستا‌م خوێندنه‌وه، هاتم هه‌ر وته‌یه‌ك سه‌رنجی ڕاكێشابم ده‌رمهێناوه و لای خۆم تۆمارم كردووه، تاكو ئه‌و خه‌رمان بهركهتهی لێ پێكهات، دیاره وته‌كانیش هه‌مه‌جۆرن، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌لسه‌فه، شیكاری، مێژوو، سیاسه‌ت، ئایین، ئافره‌ت، ڕه‌خنه…هتد له خۆ ده‌گرن، هه‌ر یه‌كه و بۆ مه‌ستێك و واقیعێك گوتراون. ئه‌م وتانه ده‌كرێ بكرێنه هه‌وێنی چه‌ندان كتێب و توێژینه‌وه، چه‌ندان لێكۆڵێنه‌وه‌ی مه‌زنیان ده‌رهه‌ق بكرێت، چونكه به‌ڕاستی شایه‌نن. هیوادارم خوێنه‌ری كورد له ڕێگه‌ی ئه‌م وتانه باشتر به مامۆستا ئاشنابێت و دهسمایهێكی باشی زانستیش بۆ خۆی ده‌سه‌به‌ربكات.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا شێخ وه‌سانی
1/ 7/ 2011هه‌ولێر
سهرگوزهشتێك
له 1987 به‌عس خه‌ریك بوو مه‌سعوود محه‌مه‌د ئیعدام بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به هه‌وڵ هیممه‌تی ئه‌و كورده (تێكۆشه‌رانه) فیداكارانی لینین و ستالین، كه ئه‌وهایان بۆ تێگویشتبوو قه‌ناره كه‌مترین جه‌زای بێت. نازانم ئه‌و (تێكۆشه‌رانه) چ سوودێكیان ده‌دیت ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه سه‌ری گرتبایه! نازانم، ته‌نیا تهفسیرێك بۆ ئه‌و مه‌راقه نه‌خۆشه‌ی وان ئه‌وه‌یه كه نه‌خۆش بوون، تینووی ده‌سه‌ڵات بوون، نه‌دیتكه بوون و خۆیان به شایسته ده‌زانی. به‌رگه‌ی ئه‌و فیكریان نه‌ده‌گرت كوردێك به‌ڕێوه له ماڵی خۆی دا‌نیشێت. هه‌ستان به ڕاكه‌ڕاك ماستاوی سه‌ر خوانه‌ی پییسترین به‌عسییان لێسته‌وه و نهشیدهكانی ئیشتراكیزم و سۆسیالیزم و ئه‌و قسه پووچانهیان بۆ ڕێستن ته‌نیا به ئومیدی ئه‌وه‌ی به‌عس كوردێك بكوژن، ئه‌مه‌ش به‌ناوی چی؟ به‌ناوی كوردایه‌تی!
هه‌رچۆنێك بێت هه‌وڵه‌كه‌یان سه‌ری نه‌گرت، هه‌رئه‌وه‌یان پێ كرا كه كۆری زانیاری كورد تێكده‌ن و بڵێن “ئۆخخهیش نه‌ما” و مسعود محمد ئه‌گه‌رچی ئیعدام نه‌كرا به‌ڵام له نێوان 1978 تا 1985 خۆی و خانهوهدهكهمان سه‌رده‌مێكی زۆر سه‌ختمان دیت.
سه‌رده‌م سه‌رده‌می دروشمه دووڕووه‌كانی سۆشیالیزم و كۆمیونیزم بوو دژبه هه‌ر دیارده‌یه‌ك له دیارده‌كانی جیهانی ئازاد، ماڵی ئێمه‌ش له گه‌ڕه‌كی (شورته) بوو له‌نێو به‌غدا و وێڕای ئه‌وه‌ی كه به كوردێكی سه‌رمایه‌دار و ده‌ره‌به‌گ ناسرابووین (ده‌ره‌به‌گ له كاتێكدا كه به‌حاڵ بژێوی خۆمان دابین ده‌كرد) له به‌ختی ئێمه‌دا خانووه‌كه‌ی ته‌نیشتمان فه‌رمانبه‌رێكی بالوێزخانه‌ی ئوردنی به‌كرێی گرت. له‌و ساڵانه‌شدا نێوان عیراق و ئوردن زۆر خراپ بوو، به‌عس وڵاته شانشینه‌كانی سه‌رزه‌نشت ده‌كرد، ئیتر ئه‌و دوو خانووه بۆ به‌عسیه‌كان و ده‌زگاكانی ئاسایش وه‌ك بڵێی به ماڵه جوو ناسراوبوون، جا خڕ و فڕی سیاره‌ی ئاسایش و چاودێری له كۆڵانه‌كه‌مان نه‌ده‌بڕایه‌وه.
سه‌یاره‌كانی ئاسایش دیار بوون چونكه ئه‌وسا )فیات GLS ی شه‌ش گێڕ) به ده‌گمه‌ن هه‌بوون و ته‌نها ئاسایش و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هه‌یانبوو و زۆربه‌ی كاتیش چوار پیاویان تێدا بوو، ئیتر خه‌ڵكه‌كه یه‌كسه‌ر ده‌یانزانی ئه‌وانه ئاسایشن.
ئێمه ههرزهكاربووین، له‌گه‌ڵ كوڕانی گه‌ڕه‌ك زۆربه‌ی كات له‌به‌رده‌ركی ماڵه‌كه‌مان داده‌نیشتین. له‌سه‌ره‌تادا ده‌ترساین به‌ڵام ورده ورده ترسمان شكا تا وای لێ هات ئێمه شه‌ڕ به ئاسایشه‌كان بفرۆشین و براده‌ره عه‌ره‌به‌كان پێش ئێمه زماندرێژی و ڕقایهتییان ده‌كردن، چونكه ئه‌وان وه‌كو ئێمه له خۆیان نه‌ده‌ترسان. ئیتر هه‌ر رۆژه به‌زمێك رووی ده‌دا. جاریك تێده‌په‌ڕین و یه‌كێكمان جرتێكی بۆیان ده‌كێشا. سه‌یاره‌كه راده‌وه‌ستا و ده‌گه‌ڕایه‌وه و یه‌كیان سه‌ری ده‌هێنایه ده‌ر “ئه‌وه كێ بوو جرتی كێشا؟” ده‌مانگوت” كه‌س”. یان ده‌مانگوت” له‌گه‌ڵ ئێوه‌مان نه‌بوو” كه‌چی هه‌رهه‌نده ده‌ڕۆیشتن ده‌مانكرده هه‌را تا به‌ره‌به‌ره وای لێده‌هات له‌باتی ترس و پاڕانه‌وه چاومان قایم ده‌كرد و ده‌مانگوت “جا تۆ هه‌قت چییه، گه‌ڕه‌كی خۆمانه و به كه‌یفی خۆمان ده‌كه‌ین” ئینجا ده‌بوو به قڕه‌قڕ تا بێزار ده‌بوون. ئه‌م بۆ تاقمێك به‌ڵام پاش ماوه‌یه سه‌یاره‌كه ده‌گۆڕا و تاقمێكی دیكه داده‌نران و ئه‌وانیش ماوه‌یه‌كی ده‌ویست تا ترسمان ده‌شكا و ئه‌وجار ئه‌وانیشمان (چاوشكێن) ده‌كرد. باوكیشم له چه‌ند جارێكی كه‌م نه‌بێت كه ئه‌و مشتومڕان هه‌ندێك گه‌وره ده‌بوون بای ئه‌وه‌ی ده‌نگ بگاته ژووره‌وه، باوكم بایه‌خی به‌و چاودێری و هه‌ڕه‌شه و هه‌رایه‌ی ده‌ره‌وه نه‌ده‌دا چونكه ده‌یزانی ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ ئه‌وا دێن و ده‌یبه‌ن و ته‌واو.
ژیانی رۆژانه‌ی باوكم بریتی بوو له چه‌ند شتێكی كه‌م. چێژ وه‌رگرتن له سێ جه‌م خواردن، چای باش، ناو به‌ناو میوانێكی خۆشه‌ویست ده‌هات و چێژی له سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ڕابردو وه‌رده‌گرت. له‌وانه به‌ولاوه دوو شتی سه‌ره‌كی له میانی رۆژانه‌یدا هه‌بوون: یه‌كه‌م- خوێندنه‌وه. دووه‌م- نووسین.
زۆر كه‌س له من ده‌پرسن ” ئه‌رێ كتێبخانه‌ی باوكت چی به‌سه‌رهات؟” نازانن باوكم ئه‌صڵه‌ن كتێبخانه‌ی نه‌بوو، به‌ڵكوو كتێبێكی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت و تێدا بزر ده‌بوو. كه هه‌ڵده‌ستا بۆ ئیشێك، بۆ نانخواردن یان بۆ پیاسه‌یه‌ك، كتێبه‌كه‌ی له سه‌ر ڕوو داده‌نا بۆ ئه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كه بزر نه‌كات، ئینجا ده‌هاته‌وه سه‌ری و ئه‌وها ده‌ڕۆیشت تا كتێبه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كرد. له‌و میانه‌شدا كه كتێبی ده‌خوێنده‌وه، باوكم كه‌سێكی بێ ده‌نگ نه‌بوو به‌ڵكوو له‌و جۆره كه‌سانه‌بوو كه به‌ده‌نگی به‌رز بیری ده‌كرده‌وه. ده‌هات باسی ئه‌و بابه‌ته‌ی ده‌كرد كه ئه‌و رۆژه خوێندبوویه‌وه و زۆربه‌ی كات به شێوازی رهنخنهكارانه باسی ده‌كردن. خۆی ره‌خنه‌گرێكی وردبین بوو و له‌م خاڵه‌دا به‌ڕای من نه‌ده‌بایه ئه‌وها بێت چونكه هه‌ندێك جار باسی كتێبێكی ده‌كرد به زه‌قكردنی لایه‌نه‌كانی كه‌موكوڕی، منیش لێم ده‌بوو به مه‌راق تاكو ده‌چووم ده‌مخوێنده‌وه تا بۆم ده‌رده‌كه‌وت (پاش سوكه شه‌ڕێكی فیكری)، كه‌وا باوكم نرخی لایه‌نه باشه‌كانی ئه‌و كتێبه ده‌زانێت به‌ڵام ئه‌و وه‌كو مرۆڤێكی نموونهپهرست (Perfectionist) حه‌زی ده‌كرد ئه‌و نووسه‌ره یاخود ئه‌و كتێبه پڕفێكت بایه.
تا ئێستا باسی چۆنێتی خوێندنه‌وه‌م كرد و ئێستا ده‌گه‌ینه سه‌ر چۆنێتی نووسین، واته مسعود محمد چۆن ده‌ینووسی؟ ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه كه له‌م كتێبه‌دا دیار ده‌بێت و ده‌رفه‌ت ده‌قۆزمه‌وه كه سپاسێكی تایبه‌ت ئاڕاسته‌ی كاك (حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا) بكه‌م كه ئه‌م هه‌ڵبژارده جوانه‌ی بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز رازانده‌وه له گوڵزاری نووسینه‌كانی مسعود محمد. جا ئایا چۆن ده‌ینووسی چ مه‌نجه‌ڵه شیوێك له ده‌روونیدا قوڵپی ده‌دا تاكو ئه‌و خوانه به خۆراكی عه‌قڵ و هۆش پڕبكاته‌وه.
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم ئه‌و ئه‌گه‌ر مێز و كورسی هه‌با یان نا، له سه‌ر سیسه‌م دانیشتبا یا له سه‌ر قه‌نه‌فه‌ی هۆڵه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ته‌له‌فیزۆن ئه‌وانه به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بوون، گرنگ ئه‌وه‌بوو قه‌ڵه‌مێكی حیبر (زۆربه‌ی پاركه‌ری ئاسایی Parker كه پڕی بازاڕ بوون) ئینجا به‌ندێك كاغه‌ز كه له 20- 30 په‌ڕ كه‌متر نه‌بێت، ئیتر قه‌ڵه‌می ده‌خسته سه‌ر كاغه‌ز و نووسیهنهكان له خۆڕا ههڵدهڕژان. فه‌رموون نووسراوه‌كانی بخوێننه‌وه بزانن چی ده‌نووسی. ئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستان تێكه‌ڵه‌یه‌كی جوانه له نووسینه‌كانی. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر بچێته نێو ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه، من دوو تێبینیم هه‌یه بۆ خوێنه‌ران و هۆگرانی مه‌سعوود محه‌مه‌د:
یه‌كه‌م: سه‌رنج بده‌ن كه باوه‌ڕدارانی ئایینی ئیسلام له نێو نه‌ته‌وه نا عه‌ره‌به‌كاندا (كورد، تورك، فارس، ئه‌فغان، هتد) ئه‌وانه له خودی باوه‌ڕدارانی عه‌ره‌ب زۆرترن، هه‌م به چه‌ندیه‌تی و هه‌م به چۆنیه‌تی . باشه ئایا سه‌یر نیه نه‌زانانی زمانی عه‌ره‌بی ئیمانێكی گه‌وره‌تریان هه‌بێت؟
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه من خه‌ڵكێكی زۆرم دیتووه رێزی گه‌وره‌یان بۆ مه‌سعوود محه‌مه‌د داناوه ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تێی نه‌گه‌یشتوون. گوتوویانه “كاكه ئه‌و پیاوه زۆر زیره‌كه كه‌س تێی ناگات” ئێ باشه برام كه‌واته چۆن شاگه‌شكه‌ی نووسینێك ده‌بی كه تێی ناگه‌ی!. ئه‌مه دیارده‌یه‌كی دروست نییه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بكێشێته‌وه سه‌ر ته‌قدیسكردنی باوكم به‌ڵام خه‌ڵكێك په‌رستاری نهێنی و نه‌دیوی بن هه‌رگیز چاكه‌یان به‌دوادا نایه‌ت. هه‌ر بۆیه داوا له‌گه‌نجان ده‌كه‌م به‌بێ تێگه‌یشتن شاگه‌شكه‌ی هیچ شتێك و هیچ كه‌سێك نه‌بن، نه ئیسلام و نه مسعود محمه‌د و نه هیچ نوسینێكی ئاڵۆز. كه تێی گه‌یشتن ئه‌وسا بڕیار بده‌ن.
دووه‌م: له ئازادی و بوژانه‌وه‌ی كوردستان ده‌رچێت (كه خه‌ونی مسعود محمد بوو)، بیروباوه‌ڕی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و له كوردستانی ئه‌مرۆدا نه‌هاتوونه‌دی چونكه بیروباوه‌ڕی ئه‌و هه‌رگیز له گه‌ڵ (سۆشیالیزمی حوكمی و حیزبی) دا نه‌بوو. بیروباوه‌ڕی سیاسی و ئابووری ئه‌و بریتی بوو له چه‌ند خاڵێكی روون و ئاشكرا:
– ده‌سه‌ڵاتی بۆ یاسا
– ئازادی راده‌ربڕین
– به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی پاوانكاری
ئه‌مانه بنه‌ما سیاسیه‌كانی مسعود محمد و هه‌موو جیهانی خۆئاوان ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌موومان شاگهشكهیان بووینه (شاگه‌شكه‌ی وڵاته‌كان بووینه نه‌ك بنه‌ماكانیان). باسی دیمۆكراسی ده‌كه‌ین كه‌چی ئه‌وه‌ی له كوردستان ته‌شه‌نه‌ی كردووه بریتییه له دروشمی (با حوكمه‌ت تهعینمان بكات) ئینجا بۆ په‌نا ده‌به‌ین بۆ ئامۆزاكه و پورزاكه و ناسیارهكه. كوردستان ئه‌گه‌ر ئه‌وها بڕوات وای لێ دێت (پاش 10- 20 ساڵێكی دیكه) هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بێته فه‌رمانبه‌ری موچه‌خۆری نانخۆری جێگر، نه كار و نه به‌رهه‌م و نه هیچ. ته‌نیا ئه‌و قسه‌ی مسعود محمد دووباره ده‌كه‌مه‌وه كه ده‌رباره‌ی بژێوی خۆی باوه‌ڕی پێ‌بوو ده‌یگوت:
من وه‌كو هاوڵاتییه‌ك حه‌زده‌كه‌م به‌شی خۆم له قازانجی نه‌فت بدرێته ده‌ست خۆم. ئینجا ئه‌گه‌ر به ئازایه‌تی و ده‌سڕه‌نگینی خۆم قازانجێكم كرد، ئه‌وسا با حكومه‌ت و خه‌ڵك سواری سه‌ر سه‌رم نه‌بن كه بۆچی پاره‌ت هه‌یه. له‌مه به‌ولا نه‌داوای (ته‌عین) و واسته نه داوای هیچ ده‌كه‌م له حكومه‌ت، ته‌نیا یاسا سه‌پاندن و ئاسووده‌یی وبه‌س.
خۆزیا حكومه‌تی هه‌رێمیش یان حكومه‌تی عیراق به گشتی ئه‌و خه‌ونه‌یان هێنابایه دی و له‌باتی ئه‌وه‌ی ملیۆنه‌ها فه‌رمانبه‌ری بێ سوود ته‌عین بكرێن با پاره‌ی نه‌فتی عیراق راسته‌وخۆ به هاووڵاتی درابایه، به مه‌رجێك كه ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تیش ڕێك به نیوه كرابن. ئه‌وسا زۆربه‌ی واسته و شه‌ره ده‌سه‌ڵاتیش به نیوه ده‌بوو.
محمد مسعود محمد
هه‌ولێر
5\7\2011
• پێی ناوێ مێژوو بگۆڕین، ئه‌گه‌ر هیچمان له ده‌ست دێت با ئێستا و دواڕۆژ به‌ره‌و چاكتر بگۆڕین.
• ئاده‌میزاد له هه‌موو فه‌لسه‌فه و باوه‌ڕێك به نرختر و به شهڕهفتره و ناشێ و نابێ بكرێ به به‌نده‌ی باوه‌ڕ.
• ڕاستی له هه‌موو نه‌زه‌رییه و بیر‌و باوه‌ڕێك موقه‌ده‌ستره.
• به‌شی زۆری وه‌ته‌نگ هاتنی فه‌لسه‌فه له ته‌علیلی واقیع و ڕووداو گوناهی ته‌نگی نیگای پهیڕهوكارانیهتی.
• زانستی كورد له ڕابردودا یه‌كجار دهوڵهمهنتربووه له ئابووری كورد.
• ڕزگاربوون له هه‌ڵه, به‌ولای ئومێده‌وه‌یه.
• ئه‌وه‌نده‌ی مێژوونووس سوود وه‌رده‌گرێ بۆ گه‌یشتن به‌راستی ڕه‌نگه هه‌ر هێنده سوودمه‌ندبێ له خه‌به‌ری ڕاستی پاته و پات.
• بوونی خه‌به‌ری تێكه‌ڵ به‌درۆ سوود به‌خشتره له نه‌بوونی هیچ خه‌به‌رێك.
• گه‌مه و گه‌پ گه‌ر درێژه‌ی كێشا به‌زۆری ڕوو له‌ناكۆكی ده‌كات، هێندێجاریش كاره‌ساتی له عاده‌ت به‌ده‌ری لێپهدادهبێت.
• ده‌بێ مرۆڤ ورته له مه‌یل و ئاره‌زووی خۆی ببڕێت, كاتێ خه‌ریكی لێكۆلینه‌وه‌ی مێژوو ده‌بێ.
• له‌م ڕۆژگاره‌دا نووسین په‌یدابوون ئه‌وه‌نده بێ باكن له ئاست ڕاستی دا به‌جۆرێك ته‌نگ به ئینساف و مێژوو و هه‌قیقه‌ت هه‌ڵده‌چنن.
• كاری ئاسایی كه به‌درێژایی سه‌دان ساڵ سه‌دان هه‌زاران جار خۆی دووباره ده‌كاته‌وه و هیچ دهنگێَك ناداته‌وه ئه‌مه نه مێژووه نه‌هیچ!
• كاری ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك وه‌ك زه‌ویێكه تۆدهرێك دێ تۆوی ده‌دا و ده‌بێته خاوه‌نی دهغڵهكه و گوڵه گه‌نمه‌كه له زه‌ویه‌كه ده‌ڕوێ، به‌ڵام زه‌ویه‌كه بۆخۆی خاوه‌نی هیچ شتێك نیه!
• له‌وانه‌یه موریدێك خۆی به قوربانی شێخێك بكا، به‌ڵام گیسكێك به قوربانی وڵاته‌كه‌ی ناكات.
• دڵداری سه‌رچاوه‌یه‌كی پاك و پیرۆزه ئه‌گه‌ر به كرده‌وی به‌د لێڵ نه‌كرێ.
• كه‌شتیه‌كه‌ی نووح به‌سه‌ر كێوێكی كوردستانه‌وه وه‌ستاوه, كه‌واته ئاده‌میزاد له‌جاری دووه‌می په‌ره‌سه‌ندنی دا (كوردزاده).
• ناوه‌رۆكی هه‌ره نرخدار بۆ شه‌ڕه‌فی دیموكراسی ئه‌وه‌یه: خه‌ڵك ڕه‌خنه له كاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بگرێت.
• سرووشت وه‌ك ئاوی جۆگه‌له وایه هه‌موو ناوه‌رۆكه‌كانی به‌یه‌كه‌وه له په‌یدابوون و بزوتنه‌وه و تێپه‌ڕبوون و بهسهرچووندان.
• ژیان هه‌ناسه هه‌ڵهێنان و خواردن و نووستن نیه، مه‌به‌ست ئه‌و مرۆڤایه‌تییه‌یه كه له‌ودیو خواردن و نووستن و هه‌ناسه هه‌ڵهێنانه‌وه سه‌رده‌كات.
• ئازدی بیروباوه‌ڕ به‌ردی بناغه‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤایه‌تییه.
• ئه‌وانه‌ی له دوای ئاودا ده‌گه‌ڕێن ئه‌گه‌ر له دیمه‌نی وشك و برێنگی ده‌شت و ده‌ر په‌یامی بێ ئومێدی وه‌رگرن، ده‌بێ له سه‌ره‌تاوه خۆ بده‌نه حه‌سانه‌وه‌ی ده‌سته‌پاچه‌بوون و دامانه‌وه.
• من له ئاست نهزهریهكان ده‌ڵێم: ته‌نها ئه‌وه‌نده چاكه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن واقیعمان لێ نه‌گۆڕن، نووسه‌ریش لێی داوا ده‌كرێ واقیع به قوربانی نه‌زه‌ریه نه‌كات.
• به‌شێكی زۆر له ناكۆكی و دوژمنایه‌تی نێوان خه‌ڵك به تێكڕایی له‌وه‌وه دێت كه‌وا هه‌ركه‌سه و هه‌ر تاقمه خۆی و دووژمنهكهشی به ته‌رازوی قه‌ناعه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵده‌كێشێ، زۆریش له ئه‌نجامی ههڵكێشانهكه ڕازیه و به‌ڕاستی ده‌زانێ.
• من له لێكدانهوهكانم پێڕه‌وی واقیع ده‌كه‌م، له به‌ر خاتری موجامه‌له واز له واقیع ناهێنم و به‌درۆشی ناخمه‌وه.
• بۆ نه‌خشه‌كێشانی جوڵه‌ی ده‌روون قه‌ڵه‌م له زمان ئازاتر نیه.
• هه‌موو دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك له واقیعی ڕاسته‌قینه نزیك بوونه‌وه‌یه له وشكه مه‌له‌ی فیكری.
• ژیان هه‌مووی هه‌ر خواردن و خۆشی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و جنس نیه، ئه‌مانه تێكڕایان ماڵی هه‌موو گیان له‌به‌رانه نه‌ك هه‌ر هی ئاده‌میزاد.
• ناگونجێ له خوا به‌ولاوه شتێك هه‌بێ هه‌مووی هه‌ر پاك و چاك بێت.
• عیڕاق به به‌شی كورد و عه‌ره‌بیه‌وه یه‌كێكه له نموونه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئایین تێیدا پێشه‌وای شۆڕش بووه.
• خه‌فه‌كردنی هه‌ناسه‌ی ڕه‌خنه له هه‌ناوی ڕه‌خنه‌گردا ده‌بێته ئیفلاسی فیكر، كه فیكرش ئیفلاسی كرد مادده‌ش به دوای ئه‌ودا كزدهبێتهوه.
• تۆخوا ژیان چ تامی ده‌مێنێ كه نه‌وێریت تێیدا ده‌نگی ده‌روونی خۆت به‌رزكه‌یته‌وه!.
• شۆڕشگێرم دیتوه په‌نای بردۆته‌به‌ر(ده‌ره‌به‌گ) به‌ڵام له نووسین دا هه‌ر جنێوی پێداوه، ڕۆژه‌ك له ڕۆژانیش نه‌ی وێرا دان به‌و چاكه‌یه‌ی دهرهبهگهكهی دابنێت له رێی نووسینه‌وه نه‌كا له‌سه‌ری حیساب بكرێت له قوڕسایی شۆڕشگێڕایه‌تی دابشكێنێت.
• سه‌یركردنی دوێنی به دووربینی ئه‌مڕۆ هه‌موو حیسابان سه‌ره‌وبن ده‌كات.
• خه‌ریك بوون به‌سوودی شه‌خسییه‌وه یاسای سرووشته و داخوازی ژیانه، بگره داینه‌مۆی مێژووی كۆن و نوێیه.
• حاڵی كورد وه‌ك حاڵی منداڵی (5 – 6) مانگییه له سكی دایكی دا.
• تۆ سه‌یری ئه‌م جیهانه چه‌ند سه‌یره: (مافی ئیعدامكاران)یش ئیمتازێكه هه‌ل و مه‌رجی خۆی هه‌یه، به‌ڵام مێژووی كورد به ده‌ست هه‌ندێك له ڕۆشنبیرانی كورده‌وه له سه‌ر پشتی لانكۆڵه فه‌توای ئیعدامكردنی بۆ ده‌رده‌چێت.
• ئامۆژگاریم بۆ ڕۆشنبیری تازه پێگه‌یشتووی كورد ئه‌وه‌یه خۆی نه‌كاته پاسه‌وانی فیكره‌ی قاڵب به‌ستوو.
• ئیمكان هه‌یه ئه‌وه‌ی به ئازادی قه‌ناعه‌تی له دڵی خۆی دا په‌یدا كردوه به ئاسانی واز له هه‌ڵه‌ی خۆی بهێنێت.
• ئه‌وانه‌ی به عاده‌ت ناوی (ملتزم) له خۆیان ده‌نێن ناتوانن دان به‌ڕاست بوونی شتاندا بهێنن به‌ر له‌وه‌ی فه‌توای ئه‌و ڕاستییه له ده‌سته‌ڵاتی سه‌رووی خۆیانه‌وه ده‌رچێت.
• ته‌جره‌به و ئاكامه‌كانی ڕاسته‌وخۆ نابنه بیروباوه‌ڕ له مێشكی ئه‌و كه‌سه‌ی پێیانه‌وه خه‌ریكه، ده‌شێ مرۆڤی خاوه‌ن ته‌جره‌به‌ی جۆراوجۆر بڕوا به هه‌ڵه‌ترین تهجرهبهبكات.
• چه‌ند سه‌یره ئێمه هه‌موومان برای هه‌موو دونیا بین به‌ڵام نه‌شێ نه ئێمه و نه هیچ میلله‌تێكی دیكه‌ش له نێوان خۆیان دا برابن!
• هیچ چالاكیه‌كی فیكری نییه هێنده‌ی (سیاسه‌ت) “زاتی)بێت.
• له‌گه‌لێك حاڵ و باردا نه‌فس و زاتی وه‌ها هه‌یه به هیچ جۆره ئیقناع كردنێك واز له باوهڕكهی ناهێنێت.
• ڕۆشنبیر له په‌نجه‌كانی خۆی به‌ولاوه چ چه‌كێكی پێ نیه خه‌لق بترسێنێت وه‌یان شتان بڕوخێنێت. بزوێنه‌ری په‌نجه‌ی رۆشنبیر بریسكه‌ی مێشك و ده‌روونیه‌تی.
• مرۆڤی ئیراده ئازاد یه‌كجار زه‌حمه‌تتر و دره‌نگتر دابین ده‌بێ له مرۆڤی گیرخواردوو به ده‌ست قودسیه‌تی نهزهریانهوه. .
• كه تاك ئیراده‌ی نه‌بوو كۆمه‌ڵیش ده‌بنه ئاپۆڕه‌ی بێ ئیرادهدان.
• ئه‌و عه‌قڵه‌ی وای له مرۆ كرد ته‌پڵ بۆ مانگیران لێ بدا تا له دێ‌و و درنج ڕزگاری بكات هه‌ر خۆی بوو مرۆڤی له سه‌ر مانگ دابه‌زاند!.
• زانین و نه‌زانین، ڕاستی و وڕێنه، هه‌موو هه‌ر به‌چكه‌ی هۆشن به‌ڵام وه‌ها له هۆش ده‌وه‌شێته‌وه بڵێین لایه‌نه پهسندهكه به‌چكه‌ی شهرعییهكهیهتی و ئه‌وی ناپهسندیش به‌چكه زۆڵهكهیهتی.
• ده‌بێ له دۆزینه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌یه‌كدا به‌ولای به‌زه‌یی و لایه‌نگیری و ڕق لێبوونه‌وه بچین تاكو له به‌ندی عاتیفه و حه‌زی شه‌خسی ڕزگاربین بێ چاویلكه‌ی ته‌ڕه‌فداری سه‌یری پرسیاره‌كه بكه‌ین.
• ده‌بێ ڕووناكی له‌ده‌ره‌وه‌ی تاریكیه‌وه بێت وبی ڕه‌وێنێته‌وه، هه‌روه‌ك ناساغی بۆخۆی نابێته شیفای خۆی، واته: خۆی نه‌فی ناكات. ده‌بێ ده‌رمان له هه‌رێمی ڕووناكی و زانسته‌وه بێت ناساغیهكه نه‌فی بكات.
• ئه‌گه‌ر فیكری ڕۆشن خه‌فه نه‌كرابایه ڕێگه‌ی له چه‌ندین فیكری تاریك و ته‌سك ده‌كرده‌وه و نه‌زۆكی ده‌كردن.
• حه‌جی عاده‌تی، نوێژی عاده‌تی، خانه‌سازی عاده‌تی، هه‌ڵپه‌ڕكێی عاده‌تی، به‌درێژی زه‌مان نه‌یانتوانیه‌وه ناوه‌رۆك، بگره ڕووخساری كۆمهڵاتیش بگۆڕن.
• تاریكی هۆشی گومڕا گه‌لێك به‌رده‌وامتره له ڕۆشنایی هۆشی بینا، جگه له‌وه‌ی بوونی ڕووناكی به‌درێژای ئه‌زه‌ل و ئه‌به‌د ده‌بێت لێی خه‌رج كه‌یت و پێوه‌ی ماندوبیت و بیخوێنیت و تێبینی بكه‌یت و ئیمانی پێ بهێنیت و به‌ده‌رده‌سه‌ری بیڵێته‌وه، كه‌چی تاریكایی هۆش له خۆوه زاووزێ ده‌كات و چ ئه‌رك و مه‌سره‌فی ناوێت، ئه‌گه‌ر به‌چرای زانست نه‌ی ڕهوێنیتهوه به‌به‌ریه‌وه هه‌یه هه‌موو جیهان بته‌نێته‌وه.
• فیكری ڕووناك وه‌ك چرایه، هه‌ر نه‌وتی بڕا ده‌كوژێته‌وه.
• هه‌ر وه‌ك ئاوێنه شكڵی واقیع ده‌داته‌وه بێ ئه‌وه‌ی تێی بگات وه‌یا بتوانێ شكڵهكهی نه‌داته‌وه، هه‌روه‌هاش ده‌بینی مرۆڤ به سازی ده‌ورووبه‌ری ههڵدهپهڕه بێ ئه‌وه‌ی بتوانێ هه‌ڵنه‌په‌ڕێ.
• دانهێنانی ههڵهكردوان به هه‌ڵه‌ی پێشه‌وه‌یان نابێته چاكه و پیاوه‌تی ئه‌گه‌ر سووربن له سه‌ر هه‌ڵه‌ی ئێستا و دواڕۆژیان.
• زۆرجار پیاوی فێڵباز دان به هه‌ڵه‌ی كۆنی دا ده‌هێنێ و فرمێسكانیش هه‌ڵده‌وه‌رێنێ هه‌ر به‌نیازی ئه‌وه‌ی فێڵی نووێت لێ بكات.
• ئه‌و زاڵمه هێرشبه‌ره‌ی كه به چاوی كراوه ده‌ست به سه‌ر گیان و ماڵی خه‌ڵقدا ده‌گرێ نه‌فسی به‌ده به‌ڵام هۆشه‌كه‌ی تاریك نیه.
• مرۆڤ هه‌ر نه‌ختێك سه‌رنج ڕاگرێ ده‌زانێ نووسینی كتێبان و كرده‌وه‌ی خه‌باتگێڕان له یه‌كدی دوورن.
• ئهوباوكهی له سه‌ر پشتی لانك كچه شیره خۆره‌كه‌ی له منداڵێكی شیره‌خۆره ماره ده‌كات كه‌متر ناواقیعیه‌تی به‌كار هێناوه له‌و شۆڕشگێڕه‌ی كه ده‌یه‌وێ سه‌رمایه‌ی له دایك نهزاو هه‌ر له منداڵدانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بخنكێنێت.
• ئاواتم خواستووه بریام كێشاوه (لینین) (10)ساڵ پتر ژیابایه، (ما‌و)یش (10)ساڵ زووتر مردبایه.
• زۆرجاران ئاكامێكی گه‌شی لایه‌نی ئه‌رێتی هۆش ده‌كه‌وێته باوه‌شی واقیعێكی هێنده دواكه‌وتوو هه‌ر هه‌ناسه‌ی تێدا هه‌ڵێنێ هه‌لا به هه‌لا ده‌بێت و ئه‌وه‌ی له سه‌ریشی بكاته‌وه ماڵی دهڕِمێنێ.
• ڕاستی له زه‌رفی گونجاوی خۆی دابڕا نه‌زۆك ده‌بێت، ڕه‌نگه بهدئهنجامیش بێت.
• شه‌ڕه‌فی مادده له‌وه‌دایه خزمه‌تی فیكر بكات، چونكه فیكر چرای مرۆڤایه‌تیه، له چرا به‌ولاوه چاویه‌تی له چاو به‌ولاوه ناوهرۆكیهتی.
• هه‌رگیز ناشێ بیروڕای مرۆڤكرد ببێته دین و په‌كی بیروڕای بهرزتربخات.
• مردن بریتیه له به سه‌رچوونی ژیان.
• له‌وه‌ته‌ی خۆم ناسیوه به كه‌سم نه‌گوتووه فڵانه ڕێگه بگره‌به‌ر، ئه‌وپه‌ڕی ڕێنمایی له منه‌وه ده‌ركه‌وتبێ ئه‌وه‌بووه گوتوومه من له جیاتی تۆ بومایه وه‌ها و وه‌هام ده‌كرد، خۆشت خاوه‌ن بڕیاریت.
• من گه‌ر كابرایه‌ك ببینم خه‌ریكی خۆ فڕێدانه له بانێكی به‌رزه‌وه، هه‌ر هێنده‌ی پێ ده‌ڵێم: خۆفڕێدانت مردنی له دوایه، به‌رپرسیاربوون له چاره‌نووسی خه‌ڵق به‌ولای تهحموولهوهیه.
• مرۆڤ نابێت جڵه‌وی هۆشی خۆی بداته ده‌ست هۆش و ئاره‌زووی غه‌یری خۆی.
• گه‌ر نووسه‌ر بمرێ ده‌مرێ، ئه‌گه‌ر له نووسین كه‌وت ده‌مرێ، ئه‌گه‌ر دووڕووی كرد ده‌مرێ، ئه‌گه‌ر جنێوفرۆش بێ ده‌مرێ. خۆ ئه‌گه‌ر له یه‌كێ له مانه‌دا ، جگه له حاڵه‌تی یه‌كه‌م نه‌مرد ده‌بێ خوێنه‌ران بیمرێنن.
• ئاده‌میزاد به هه‌موو عه‌یب و عار و به‌رز و نزمی كه له سنووری فریشته هاته سنووری ئه‌هریمه‌ن ده‌گرێته‌وه، دروستهكهری واقیعه.
• پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) نه‌بوایه مێژووی ئاده‌میزاد شتێكی دیكه ده‌بوو… ماركس و لینین نه‌بوونایه شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر نه‌ده‌بوو.
• باسی (عه‌قلانیه‌ت)ی به‌شه‌ر و مێژووی به‌شه‌ر سه‌ری هه‌یه و كۆتایی نا.
• مرۆڤ له هه‌موو زینده‌وه‌رێك پتر به‌به‌ریه‌وه هه‌یه له گومڕایی ڕووبچن چونكه زیده له‌و گیانله‌به‌رانه هۆشی هه‌یه، وێڕای غه‌ریزه، ئه‌گه‌ر له هۆشهكهش به هه‌ڵه‌داچوو شتی ئه‌وتۆ ده‌كات هه‌رگیز ناكه‌وێته به‌ر حوكمی غه‌ریزه‌وه.
• نووسین و گێڕانه‌وه‌ی ده‌ماوده‌م ئه‌گه‌ر ئینسافی له‌گه‌ڵ دا نه‌بێت خاوه‌ن هونه‌ری گه‌وره و جوانمه‌ردی بێفێڵ و شه‌خسییه‌تی تێر‌و پڕ ڕووت ده‌بنه‌وه موفلیسیش ده‌بێته خاوه‌ن بانك.
• مێژوو بریتیه له حه‌ڕه‌كه‌ی ئینسانیه‌ت به‌كه‌م و كورتی و چاكه و خراپه و شه‌ڕ و جه‌هاله‌ت، خولاسه حه‌ڕه‌كه‌ی من و تۆ به شه‌ڕ و خێر.
• ئه‌وه‌ی خۆی ده‌كاته له‌مپه‌ر له‌پێش هه‌نگاوی كوردایه‌تی، به قه‌ناعه‌تی من نوێژه‌كه‌شی قبوڵ نیه، حه‌جه‌كه‌شی درووست نییه، ئه‌وه فكری من و ئیمانی منه.
• من كه‌س له خۆم به گه‌وره‌تر نازانم كه‌سیش له خۆم به بچووكتر نازانم.
• هه‌موو شه‌ڕه‌كان پێڵاوی شه‌هیدێك ناهێنن.
• دیموكراسی ڕووه‌كێكه نائاشنای جیهانی سێهه‌مه، ڕه‌گی دانه‌كوتاوه، مه‌گه‌ر ئه‌و قه‌وزه‌ی لێره‌و له‌وێ بێڕِهگ، نه ده‌پشكوێت و نهبهریش ده‌گرێت.
• له مرۆڤ ڕاده‌بینم بگاته زانینی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت جیهانی مادده و مادده‌گه‌رایی.
• عه‌قڵ گه‌ر له یاساكانی خۆی لایدا له توندوتیژی و خراپه‌دا خه‌یاڵی خهیاڵبازانیش ده‌به‌زێنێ.
• شوعیه‌كان ته‌نیا شوێنی یه‌ك شت كه‌وتوون ئه‌ویش هیچه.
• خه‌ڵك ده‌توانێ له دینی خۆی ده‌ربچێت، له وه‌ته‌نی خۆی ده‌ربچێت به‌ڵام ناتوانی له قه‌ومی خۆی ده‌ربچێت.
• ده‌سكاریكردنی مێژوو و ڕووداوه‌كانی بۆ هه‌ر ئامانجێك بێ، ناڕه‌وایه، درۆ و هه‌ڵه كه بخرێته ناو مێژووه‌وه ئێستاكه و دواڕۆژیش به هه‌ڵه ده‌بات.
• هه‌ر چه‌ند په‌سند ناكه‌م بوغز هه‌ڵگرتن ببێته خووی مرۆڤ، به‌ڵام كه هه‌ر هات و بوغز بوو به مله‌وه چاكتر ئه‌وه‌یه ڕوو له شتێك بكات كه ڕه‌وای بوغز هه‌ڵگرتن بێت نه‌ك ڕێگه هه‌ڵه‌بكات به‌ره‌و بێ ئامانجی.
• ڕاستی شه‌ره‌فی گوتار و نووسین و كرداره، له به‌ر مه‌شخه‌ڵی ئه‌م درووشمه ڕێم داوه به خۆم چی به‌ڕاست بزانم ئه‌وه بنووسم .
• ده‌جاڵ خۆی نه‌بوو تا كه‌ری هه‌بێ، كه‌چی هه‌زاران ساڵه خۆی و كه‌ره‌كه‌ی درووستكراون، ده‌جاڵی دوێنی خۆی لكاندبوو به فیكری قیامه‌ت و جه‌هه‌نمه‌وه، هی ئیمرۆ له گه‌ڵ نیشتیمان په‌روه‌ری و سوودی گشتی خۆی په‌یوه‌ست ده‌كات.
• جنێودان نیشانه‌ی سووكایه‌تی ئه‌و كه‌سه‌یه كه جنێو ده‌دا.
• مرۆڤی بێ ده‌سته‌ڵات كاتی ده‌سته‌ڵاتی بوو له خۆی ده‌رده‌چێ و ڕه‌فتاری له گه‌ڵ خه‌لقدا دڕ ده‌بێ، ده‌یه‌وێ تۆڵه‌ی سه‌رده‌می لاتی و بێ ده‌سته‌ڵاتی خۆی له عاله‌م وه‌رگرێ.
• هه‌میشه فه‌لسه‌فه و باوه‌ڕ زاده‌ی واقیعێكن كه تێیدا ده‌ژی، وا له پێش چاوته فه‌لسه‌فه و باوه‌ڕ له ده‌ره‌وه به سواری فڕۆك و گه‌ڕۆك كه‌شتی دێنه وڵاته‌كه‌ت و خه‌لقیش به دوای خۆی دا ڕاماڵ ده‌دا.
• زانست و باوه‌ڕ ئایین كه‌وا كاكڵی ژیانی “مه‌عنه‌وی” كورد پێك دێنن یه‌ك دێڕ و وشه وپیتی له سه‌رچاوه‌ی كورد و كوردستانه‌وه ههڵنهقوڵیوه و هه‌موویان ده‌ره‌كین.
• به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی نیگای عیلمانیه پشت له غهیبهكان، مرۆڤ غه‌یب په‌رست سواری فرۆك ده‌بێت – كه به‌رهه‌می زانسته- به مه‌سره‌فێكی گران ده‌چێ بۆ ماچ كردنی دار و به‌ردی وڵاتێكی دوور، له به‌ر تیشكی كاره‌با كتابێك ده‌خوێنێته‌وه كه به‌لای داهێنه‌ری كاره‌باوه هه‌مووی ئه‌فسانه‌ن.
• ئێستاش سه‌رم له‌وه سووڕ ده‌مێنێ چۆن زانایانی فه‌له‌ك به‌ر له (2500) ساڵ توانیویانه نه‌خشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی زوحه‌ل وه‌یا مه‌ریخ بكێشن، فه‌رموو سه‌یرێكی ئاسمان بكه و پێم بڵێ كوا زوحه‌ل و كوا مه‌ریخ؟
• له تاو سوێی دواكه‌وتوویی و تێكشكانی (2700) ساڵه‌ی كورد، له تاو دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو جادوبازانهی، وا له نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن مه‌رگ به‌سه‌ر ژینیدا زاڵبێ، به ده‌ستی خۆی، به‌ردی بناغه‌ی خانووه‌كه‌ی ده‌ربێنێ و بۆ شه‌ڕی براكوژیی، پێشمه‌رگه‌كه‌ی له جاشه‌كه‌ی چالاكتر بێ، مێشكۆڵه‌ی نێو ئێسقان ده‌سووتێ، مرۆ گێژ ده‌بێ، گرێی په‌نجه له كار ده‌كه‌وێ، چرای مێشك ده‌كوژێته‌وه، دڵ كوێر ده‌بێ و ئه‌ندێشه خاو ده‌بێته‌وه.
• هه‌ندێ زانا ده‌یانه‌وێت تارمایی خودا سایه نه‌خاته سه‌ر هیچ.
• كورد نابێ به هه‌وای ناوونهزهرییان خۆی بكاته مه‌سیحی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك له پێناو سه‌لامه‌تی جیهانی بێپایان و سه‌روبن.
• كاكی خوێن گه‌رم له ئه‌ورووپاوه ده‌رسی تازه بابه‌تم فێرده‌كات و ده‌ڵێ بورجهوازییهتی خه‌لق ده‌كه‌م له كوردستان و دهپڕمێنم هه‌تا نه‌زه‌رییه‌ی چینایه‌تی به‌ڕاست بگه‌ڕێت.
• ده‌وری چوار ملیار به‌شه‌ری ئه‌م جیهانه حه‌یفه پێی بگوترێ مرۆڤ.
• واقیع دایك و باوك و فه‌لسه‌فه و ئاسووده‌یی مرۆڤایه‌تی یه.
• تا گه‌ل كیانی سیاسی نه‌بێت هێشتا له پزدانی مێژوودایه و نه‌بۆته منداڵی تازه‌زاو، كه‌سیش نازانێ ئه‌و منداڵه مردزاد ده‌بێ یان به زیندویی له دایك ده‌بێت.
• بیر و باوه‌ڕ كه چه‌سپا له هه‌موو هانده‌رێك ته‌وژمی پتر ده‌بێت.
• رۆژێك دێت كه‌فاله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له هی شه‌خسی مسۆگه‌رتر ده‌بێت، ده‌ترسم منداڵی ناو شووشه له هی پزدانی دایك به ڕهواجتر بێت، مرۆ ده‌گاته خێرایی تیشك و لێشی تێده‌په‌ڕێت.
• سیاسه‌ت پیشه‌یه‌كی گڵاوه، چی له منه‌وه بیر و ڕا ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت بیسترابێ و خوێندرابێته‌وه له گۆشه‌ی (فیكر)ه وه‌بووه.
• به هه‌رچی پاك و پیرۆزه سوویند ده‌خۆم هه‌ڵوه‌سته‌م به‌رامبه‌ر كۆمونیزم و ماركسیزم له ڕووی په‌رۆشه‌وه بووه بۆ ” ئاده‌میزاد”.
• زاڵم و خوێن‌ڕێژ مێژوو ده‌هه‌ژێنن، دنیا ده‌شڵه‌قێنن، ئه‌وانه هه‌موو دووژمنی ئاده‌میزادن، خوێنی خه‌ڵك له شادهماریان فڕكه‌ی دێت. ئه‌مانه وه‌ك شه‌مشه‌مه كوێره له تاریكه شه‌وی مێشكی من تۆدا ده‌ژین هه‌رچاومان هه‌ڵێنین ده‌ڕمێن. ئه‌مانه له به‌ر بچووكی ئێمه زلن، ئه‌و ساته‌ی من وتۆ خۆ به كه‌م نه‌گرین ده‌بنه هیچ.
• مرۆ به ئازادی هه‌ڵه بكات به شهڕهفتره له‌وه‌ی بكرێته عه‌بدی سوخره‌كێشی هه‌قیقه‌ت.
• ئایین خۆڕسكه، سیاسه‌ت و ئابووری ده‌ستكردن.
• به‌رژه‌وه‌ندی خوێنی چێشته هه‌میشه بزوێنه‌ری هیمه‌تی مرۆ بووه.
• نوسخه‌ی بیر‌و باوه‌ڕی هیچ تاكه ئینسانێك له مندا موتربه نه‌بووه، به چاوی هیچ كه‌سێك سه‌یری جیهانم نه‌كردوه.
• مافی تێكرای تاكه‌كان ده‌بێته مافی گه‌ل، چه‌ندێكی له خۆشی و كه‌ڕامه‌تی تاك دابشكێت له خه‌رمانی میلله‌ت، گه‌ل، نه‌ته‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه.
• بیریاری خاوه‌ن دلًَ و ده‌روون و مێشكی ڕوون هه‌میشه مافی تاك به به‌ردی بناخه‌ی دوارۆژ له ده‌ست سیاسه‌ت ڕه‌ها ده‌بێ و ده‌كه‌وێته به‌ر فه‌رمانی زانست و ته‌كنیك و هونه‌ر و جوانكاری و لایه‌نه پهسندهكانی هێزی هۆش.
• كه‌سێك خه‌ریكی براكوژی و دراوسێ بڕینه‌وه بێت، بهتهنكهو به‌رمیلیش رۆشنایی تێ بكه‌یت شه‌ڕه‌فی سه‌گێكی مێگه‌ل پارێزی نابێت.
• درۆكردن له گه‌ڵ میلله‌ت دا به لامه‌وه خیانه‌تی بێ ته‌ئویله.
• المرأه هی أحلی مره تمشی منتصبه.
• ماكل ماسعی علی قدمین معدود من البشر.
* لیس من قصاری عقل البشری أن لایفهم اڵاشیاو، بل یفسیرها تفسیرات خاگئه
• شعار (یاعمال العالم إتحدوا) كان واحدا من أكپر الخگی السیاسیه بعیدا عن العقلانیه ومشوبا بتفاۆل لاوجود له فی الواقیع.
• ویجب أن ندرك بداهه أن الناس لیسوا عباقره أو ملائكه لیكون تصرفهم فی معتاد وفی اڵازمه والشده أشبه بالكومبیوتر فی دقه عمله وصوابه.
• أقول من باب الرچی بالواقع إژا قدرت علی تشكیل حكومه فسوف أقیمها علی أعمده حتی تبتعد من أهل اڵارچ المشاكسین، ولله فی خلقه شوۆن وشجون.
• ندر من البشر أن یحكم علی نفسه بمپل مایحكم علی غیره.
• إنی أقبل الكردی حتی یصل الی حافه الخیانه، وأقبله إژا دخل الخیانه پم خرج منها بقلب نڤیف.
• من السهل إقامه مجتمع مستریح، وژلك بشرگ واحد فقگ، وهو: إدراك مایجوز ومالایجوز.
• فالعداله كلمه جمیله ولكنها غامچه.
• إن العقل مع الصدق إژا لم یوجد سبب بخلاف ژلك.
• علی قدر علمی كان خلاف المسلم فی مژاهبه مع المسلم المختلفه أكپر فأكپر من خلافه مع اڵاقلیات الدینیه، المتعایشه مع المسلمین.
• إن خالق دنیا المجانین هو الإنسان نفسه، كما أن خالق الحچاره النڤیفه والعلوم والفنون والكمالات النابچه بالجمال والبهاو هو الإنسان أیچا.
• اڵافراد والشرائح فی مجتمع دیموقراگی لیسوا بملائكه، ولكنه بكل تأكید هم مجموعه ناس یقدسون بلاتكلف الشرعیه والقانونیه والدستوریه علی خلاف ماهو جائز فی بلد غیر متحچر.
• الدیكتاتوریه مهما كانت مبرراتها تنجب القتله المجرمین والگغاه. والدیموقراگیه مهما كانت أخگائها تچع الإنسان والوگن علی گریق السلامه واڵامان.
• لیس هناك حل لإی عقده خارج إگار الدیمقراگیه.
• السیاسه جز‌و من تفكیر المفكر،إنها ڤاهره إجتماعیه چخمه تقتحم الفكر بأقوی ما تقتحمه موچوعات اڵازل واڵابد.
• إن خگأ أعتقد بصوابه، فأتبعه بإرادتی هو أكرم من صحیح أراه خگأ وأتبعه ره‌به.
• ولم أكن قگ گیعا فی تبدیل إیمانی بإیمان الشخص العڤیم الژی یروج بین الناس.
• هناك أناس إژا وصفت غیرهم بأنبل مافیهم كنت قد شتمته!.
ئاماده‌كردنی
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا