سایكۆ لۆژیای ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ر ….7
به‌شی حه‌وته‌م
به‌عسیزم وه‌كو ده‌سه‌ڵات
(به‌عسیزم ده‌بێت وه‌كو چه‌مكێكی تایبه‌تی تۆتالیتارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌جیهانی خۆماندا ببینین و راڤه‌ی بكه‌ین و تێی بگه‌ین، هه‌روه‌كو چۆن تۆتالیتاریزم له‌خۆرئاوای سه‌رمایه‌داری، فاشیزم و نازیزمی به‌رهه‌مهێنا، له‌خۆر هه‌ڵاتیش كۆمۆنیزمی سۆڤیه‌تی و چینی و.. هتد به‌رهه‌مهێنا، ئاوهاش له‌جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا فۆڕمیێكی تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌رهه‌مهێنا كه ناوی (به‌عسیزم)ه)( ).
(ئه‌زموونی به‌عسیزم له‌عیراقدا تێكه‌ڵه‌یه‌كی نوێیه له‌هه‌موو شێوازه تیۆریزمه كۆن و تازه‌كان، ره‌گ و ریشه‌ی له‌ناو ئه‌دگاری زه‌ندیق سوتێنه‌ره‌كانی رۆژگاری عه‌باسی و له‌ناو مه‌رگدۆستی هیتله‌ری و دڕنده خۆیی خه‌لیفه‌كان و سانسۆری سیستماتیزه‌كراوی ده‌ستگا نوێكاندایه…)( ).
(حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی) وه‌ك هه‌ر حزبێكی تۆتالیتاری تر، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر حوكمییه‌وه، به‌پشت به‌ستن به بنه‌مای فكری ناسیۆنالیستی توندڕه‌و، بڕوای به له‌ناوبردنی نه‌یاره‌كانی و ده‌سته‌مۆكردن و به مێگه‌لكردنی جه‌ماوه‌ر هه‌بووه، ئه‌مه‌ش له رۆژانی یه‌كه‌می ده‌سته‌ڵاتییه‌وه به‌كرده‌وه پراكتیزه‌ی كرد، له‌لایه‌ك كه‌وته قه‌تڵوعامی حزبه سیاسییه‌كانی تری سه‌ر ساحه‌ی سیاسی ئه‌وكاته‌ی عیراق، به‌تایبه‌تی سه‌ركرده‌و ئه‌ندامانی و لایه‌نگرانی حزبی شیوعی عیراقی و كورده‌كان، له‌لایه‌كی تریشه‌وه، له رێگه‌ی میلیشیای (حه‌ره‌س قه‌ومی)یه‌وه به‌عسییه‌كان ترس و تۆقین و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆریان له‌ناو خه‌ڵكیدا بڵاوكرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ كه‌سێك زاتی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه ده‌نگی ناڕه‌زایی سیاسی به‌رزبكاته‌وه.
به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره‌كانی توندوتیژی (سیاسی، ده‌روونی، عه‌سكه‌ری، كۆمه‌ڵایه‌تی، مه‌زهه‌بی) دیارترین ئه‌و میكانیزمانه‌بوون كه به‌عس به‌درێژایی حوكمی خۆی كاری له‌سه‌رده‌كرد، له‌م رێگه‌یه‌وه (توندوتیژی) توانی پێگه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌وڵاتدا قایم بكات، به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچ حزب و بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی تر نه‌توانێت له‌ساحه‌كه‌دا بمێنێته‌وه.
به‌عس له‌م خاڵه‌و له‌زۆر رویتره‌وه، به‌سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانی نازی ئه‌ڵمانی و فاشی ئیتاڵی و كۆمۆنیزمی ستالینی، توانی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه داگیر بكات و حزب له‌شێوه‌ی لیفیتانێكدا، به‌مانا هۆبزییه‌كه‌ی هاته مه‌یدان.
به‌عس له‌ڕووی ئایدۆلۆژییه‌وه بڕوای به‌دیموكراسی و نه‌یاری سیاسی و ململانێی هه‌ڵبژاردن و رای جه‌ماوه‌ر نه‌بوو بۆ هاتنه سه‌ر حوكم و ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست، چونكه له بناغه‌دا بڕوای وابوو كه ئه‌مانه ئه‌و رێگایانه نین كه نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب پێویستێتی، به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌ركرده مه‌یدانییه‌كانی به‌عس، به‌پشتبه‌ستن به بنه‌ما فیكرییه‌كانیان له‌و بڕوایه‌دا بوون كه له‌ئه‌مڕدا نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌حاڵێكی هێند خراپدایه كه پێوسته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌حزب و لایه‌نی سیاسی تر نه‌درێت كه بێنه مه‌یدان، چونكه عه‌ره‌ب جگه له ئایدۆلۆژیای به‌عس، هیچ ئایدۆلۆژیایه‌كی تر له‌و ده‌ردو په‌تایه‌ی كه تووشی بووه نه‌ك هه‌ر رزگاری ناكات، به‌ڵكو چه‌ند هێنده‌ی تر نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب كه‌له‌لاو ده‌رده‌دار تر ده‌كات.
نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵكو سه‌ركرده‌كانی به‌عس، وه‌كو تیۆرسێنه‌كانیان له‌و بڕوایه‌دا بوون كه به‌شێك له‌م نه‌خۆشیانه په‌یوه‌ندییان به چه‌مكه‌كانی دیموكراسی و نه‌یاری سیاسی و ململانێی حزبییه‌وه هه‌یه… كه هه‌موو ئه‌مانه بوونه‌ته مایه‌ی زیاتر په‌رشوبڵاوكردنه‌وه‌و سه‌رگه‌ردانكردنی جه‌ماوه‌ری نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب، بۆیه له‌رزگاكردنی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا كه‌مینه‌كان، كه‌بریتین له‌وكه‌سانه‌ی كه به‌عسییان هێناوه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌بێت پێشه‌نگی نه‌ته‌وه‌و رابه‌ربن..
به‌عس له‌بری ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر، بڕوای به‌وه هه‌بوو كه نه‌ته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكی خاوه‌ن توانا‌و له‌خۆبردوو رزگاری ده‌بێت.
له‌م باره‌یه‌وه (میشێل عه‌فله‌ق) ئه‌وه ده‌خاته روو كه (ته‌نها ئه‌م كه‌مایه‌تییه ده‌توانێت به‌رپرسی قڵپكردنه‌وه‌و گۆڕینی بارودۆخ وه‌ربگرێ و روونی بكاته‌وه بۆ میلله‌ت له‌پێناوی هۆشیاركردنه‌وه‌ی و په‌روه‌رده‌ی بكات و واقعی خۆی بۆ باسبكات و رێگه‌ی راستی پیشان بدات بۆ خه‌باتێكی رێكخراو، زۆرینه كه ئه‌م هه‌سته‌ی نییه‌و ئه‌و رۆحه كۆكه‌ره‌وه‌یه‌ی تاكی نییه، ده‌بێ باری كرده‌وه‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تییه هه‌ڵبگرێت و ملكه‌چی بێت…)( ).
بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌ركرده ئیداری و مه‌یدانی و وعه‌سكه‌رییه‌كانی به‌عس به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌وتنه له‌ناوبردنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێیانوابوو رێگرن له‌به‌رده‌م قایمكردنی ده‌سه‌ڵات، (له‌ماوه‌ی كه‌متر له دوو هه‌فته‌دا سه‌رجه‌م وه‌زیره نابه‌عسییه‌كانیان لابرد‌و كه‌سانی به‌عسییان خست جێگاكانیان.
له 30ی ته‌مووزدا به‌عس كۆنتڕۆڵی ته‌واوی په‌یداكرد، ته‌واوی پۆسته سیادییه‌كانیان له‌خۆیاندا به‌مشێوه‌یه دابه‌شكرد، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر- سه‌رۆك كۆمار، حه‌ردان تكریتی- وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆكی هێزی هه‌وایی، ساڵح مه‌هدی عه‌ماش- وه‌زیری ناوخۆ، عه‌بدولكه‌ریم شێخلی- وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه..
دووه‌م هه‌نگاوی سیاسی به‌عسییه‌كان بریتی‌بوو له دانانی ئه‌فسه‌ری به‌عس و لایه‌نگرانی حزبی به‌عس له‌ناو پۆسته هه‌ره گرنگه‌كانی هه‌ره‌می سه‌ربازیدا.. پتر له (117) ئه‌فسه‌ری به‌عسی كه له‌پێشدا ئیستیقاله‌یان كردبوو، خرانه‌وه ناو ریزه‌كانی سوپا‌و دوو هه‌زار پیاوی سه‌ربازی به‌عسی گوێزرانه‌وه بۆ شوێنه گرنگ و حه‌ساسه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی و حه‌ره‌س قه‌ومی… به‌ته‌نها چه‌ند مانگێك حزبی به‌عس توانی هێزی له‌شكرو پۆلیس و موخابه‌رات بخاته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه.
سێیه‌م هه‌نگاو بریتی بوو له په‌رش و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رێكی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات. واتا له‌ناوبردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه جێی مه‌ترسی بوون، یان دژی شۆڕشی به‌عس بوون…)( ).
به‌مشێوه‌یه ده‌بینین به‌عس بۆ قایمكردنی ده‌سه‌ڵات بڕوای ته‌واوی به‌له‌ناوبردنی ململانێی سیاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سولایه‌نانه بوو كه سه‌ركرده‌كانی به‌عس پێیانوابوو جێگای گومان و مه‌ترسین.
ده‌سه‌ڵاتی به‌عس كه بریتی‌بوو له گه‌وره‌بوون و به‌هێزبوونی ده‌سه‌ڵاتی هۆبزییانه‌ی ده‌وڵه‌ت و حزب و ده‌زگا ئه‌منی و ئیستیخباراتی و عه‌سكه‌رییه‌كان، له‌سه‌ر حسابی لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا‌و بێ ئیراده‌كردن و بێده‌نگی و خه‌ڵك دروستبووه.
لێره‌وه به‌ئاشكرا كۆنتڕۆڵكردنی هه‌موو كۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه به‌دیده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له خه‌سڵه‌ته‌كانی سیستمی تۆتالیتا‌ر، چونكه (تۆتالیتاریزم ئه‌و شێوه‌یه‌ی دیكتاتۆریه‌ته كه ده‌خوازێت كۆی ره‌هه‌نده‌كانی ژیان كۆنتڕۆڵ و دیسپلین بكات، ره‌هه‌ندی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری سیاسی و كلتوری، تاكه‌كه‌سی، تۆتالیتاریزم هه‌ڵگری ته‌ماحێكی گه‌وره‌شه، ته‌ماحی بنیادنانی ئینسان‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نوێ، به‌رپاكردنی گۆڕانی ریشه‌یی و رادیكاڵ له چۆنیه‌تی ریزبوون و رێكخستنی كۆمه‌ڵگه‌دا، سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی ئینسان، ئه‌مه‌ش مانای وێرانكردنی ئه‌و دنیایه‌ی كه هه‌یه بۆ بنیادنانی دنیایه‌كی دی كه ده‌بێت بێت، بۆ به‌خشینی ره‌وایه‌تیش به‌م وێرانكاریه، تۆتالیتاریزم پێویستی به ئایدۆلۆژیایه‌ك هه‌یه كه ئێستا ئیدانه بكات و وێنه‌یه‌كی به‌هه‌شتی ئاینده‌ش پێشنیار بكات )( ).
به‌عسیش وه‌كو حزبه تۆتالیتاره‌كانی تر، حزب له‌لای ئه‌و ماشێنه‌یه كه ده‌بێت هه‌موو كۆمه‌ڵگه جێگه‌ی خۆیان له‌ناویدا بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش جگه له به‌مێگه‌لكردنی كۆمه‌ڵگه هیچی تری لێنه‌كه‌وته‌وه.
حزب له‌لای به‌عس ئه‌و ئامڕازه بوو كه له رێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت جه‌ماوه‌رو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له په‌رشوبڵاوی و سه‌رگه‌ردانی و ناهۆشیاری رزگار بكات، چونكه حزبی به‌عس خۆی به هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیای نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانی، وایڕاده‌گه‌یاند كه به‌عس تایبه‌ت نییه به چینێك، یان توێژێك، یان مه‌زهه‌بێك.. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چی ناوی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی بوو، به‌ڵام ده‌بوو جگه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تری وه‌ك كورد‌و توركمان و كلدان و ئاشووریش بێنه ناو حزبه‌وه‌و ببن به به‌عسی..
به‌كورتی بڵێن: به‌عس زۆر به‌چڕی كاری له‌سه‌ر به‌حیزبیكردنی كۆمه‌ڵگه ده‌كرد، ئامانجیشی له‌مكاره، لێسه‌ندنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندێتی چینایه‌تی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و بێشوناسكردنی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه بوو، چونكه‌ن باش ده‌یزانی له‌م رێگه‌یه‌وه باشتر ده‌توانێـت له‌لایه‌ك ده‌سه‌ڵات قایم بكات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ نه‌یاریكردنی سیاسی له وڵات‌دا نه‌مێنێته‌وه.
بۆ باشتر ناسینی سروشت و پێكهاته‌ی حزبی به‌عس باشتر وایه تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر یه‌كه‌ی بنچینه‌یی ئه‌م حزبه (یه‌كه‌ی بنچینه‌یی حزبی به‌عس پێكهاتبوو له (خانه- شانه) كه بچوكترین یه‌كه‌ی رێكخراوه‌یی بوو و له سێ تا حه‌وت ئه‌ندامی له‌خۆده‌گرت، دوو تا حه‌وت شانه فیرقه یان پێكده‌هێنا، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو فیرقه شوعبه‌یه‌كیان دروستده‌كرد.
له‌ساڵانی 1980دا بیست و یه‌ك شوعبه‌ی حزبی له عیراقدا هه‌بوو كه دابه‌ش بووبوون به‌سه‌ر پارێزگاكانداو سێ شوعبه‌ش له‌به‌غدا هه‌بوو، سه‌رجه‌م شوعبه‌كان پێكه‌وه (قگر)یان پێكده‌هێناو له‌هه‌ر ئاستێك له‌ئاسته‌كانی هه‌ره‌می حزبی سه‌ركردایه‌تییه‌ك هه‌ڵده‌بژێدرا كه پێی ده‌گوترا (قیاده القگریه).. جگه له قیاده‌ی قوتری، ئۆرگانی (القیاده القومیه)ش هه‌بوو كه بریتی‌بوو له باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی حزب)( ).
به‌ڵام هه‌ردوو قیاده‌ی قوتری و قه‌ومی، له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش) جگه له‌رابه‌رانی كارتۆنی حزبی هیچی دی نه‌بوون، چونكه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش به‌هێزترین جه‌سته‌و بڕیارده‌ری سیاسه‌تی عیراقی و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و راپه‌ڕاندن و دادوه‌ریشی هه‌بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌دام حوسه‌ین بوو به‌سه‌رۆك كۆمار، ئه‌م ئۆرگانه‌ش بوو به‌دارده‌ستێك، له‌ژێر ده‌ستی خۆی و خزم و كه‌سوكاری كه كاری موخابه‌راتی و سیخوڕیان پێسپێدرابوو.
به‌عس له‌پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاتدا بڕوای ته‌واوی به‌پره‌نسیپه‌كانی مه‌كیاڤیللی هه‌بوو كه بریتبوو له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی هێزی سه‌ربازییه‌وه ده‌توانێت قایم بێت و ئامانجه‌كانی به‌ده‌ستبهێنێت.
دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ربازی دیارترین سیماكانی حزبی به‌عس بوو، به‌عه‌سكه‌ركردنی كۆمه‌ڵگه ئه‌و میكانیزمه‌بوو كه به‌عسییه‌كان زۆر به‌چڕی كاریان له‌سه‌ر كردوو له رێگه‌شیه‌وه توانیان شه‌ڕی نه‌یاره‌كانیان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه بكه‌ن و ده‌سه‌لاتی خۆیان درێژه پێبده‌ن.
سوپا له‌سایه‌ی به‌عسدا، جیاواز له هه‌ر سوپایه‌كی نیشتمانی تر، ئامڕازێكی سه‌ركوتگه‌رو وێرانه‌كه‌رو تاڵانچی بوو ، ئه‌ركی ئه‌م سوپایه پارێزگاریكردن بوو له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عس نه‌ك پاراستنی وڵات له‌مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌ی ده‌ره‌كی.. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ناو سوپاشدا چه‌ندین تۆڕی سیخوڕی و چاودێری دانرابوو كه ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌رووی پره‌نسیپه نیزامی و یاساییه‌كه‌ی سوپاوه هه‌بوو.
ئه‌و شته‌ی كه هیچ بایه‌خێكی نه‌بوو و رێزی لێنه‌ده‌گیرا، پله‌ی سه‌بازی بوو له شێوه یاساییه‌كه‌یدا ، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی دابوون ، ئه‌و كه‌سانه نه‌بوون كه شاره‌زابن له زانستی عه‌سكه‌ریدا ، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆربه‌ی زۆری ئه‌فسه‌رو ده‌ره‌جه‌داره‌كانی سوپای عیراقی ژێر سایه‌ی به‌عس، به‌تایبه‌تی له‌ساڵانی هه‌شتاكان به‌دواوه، بریتیبوون له خزم و كه‌سوكارو كه‌سه نزیكه‌كانی خودی سه‌دام حوسه‌ین و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌و ده‌رچووی هیچ كۆلێژێكی سه‌ربازی نه‌بوون و هیچ شاره‌زاییه‌كیشیان له زانست و هونه‌ری سه‌ربازیدا نه‌بوو. ئه‌م هه‌ڵاواردن و له‌به‌رچاونه‌گرتنه‌ی توانا‌و شاره‌زایی كه‌سه‌كان له‌بواری سه‌ربازیداو دواجاریش به‌ڕێوه‌بردنی سوپا له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه، جگه له بێبایه‌خكردن و بچووككردنه‌وه‌ی سوپا زیاتر هیچی تری نه‌ده‌گه‌یاند.
جگه له‌مانه، ئه‌وه‌ی زیاتر شكۆی نیزامی سوپا‌و پۆلیسی له‌عیراق هێنابووه خواره‌وه، ئه‌و هه‌موو هێزه میلیشیایه‌ی تر بوو كه له عیراقی به‌عسدا له‌ژێر ناوی جیاجیادا بوونیان هه‌بوو.. وه‌ك (گاردی نیشتمانی.. الحرس الجمهوری، هێزی میلیشایایی سوپای میللی- الجیش الشعبی) فیدائی سه‌دام، سه‌یف القائد، ئه‌شبال سه‌دام، جه‌یشی قودس، هێزی میلیشیای جاش و چه‌ندانی تر..
(گاردی نیشتمانیی بیتبوون له ده‌سته‌بژێرێكی به‌عسی كه له‌سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانی دیكه‌ی سوپای عیراق موچه‌ی باشتریان هه‌بوو و به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی مه‌شقیان پێده‌كراو باشترین چه‌كیان هه‌بوو.. ئه‌ركی ئه‌ندامانی گاردی نیشتمانی بریتی‌بوو له پاراستنی سه‌دام حوسه‌ین و پارێزگاری ئاسایشی به‌غدا.. زۆربه‌ی زۆری ئه‌ندامانی ئه‌م ده‌زگایه پێكهاتبوون له پیاوی موخابه‌رات و ئه‌من و له‌خزم و كه‌سوكاری سه‌دام) ( ).
سوپای میللی، یه‌كێكی تر بوو له‌و هێزه میلیشیایه‌ی كه له‌لایه‌ك نرخ و به‌های سوپاس نیزامی هێنابووه خواره‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه رۆڵی هه‌بوو له سه‌ركوتكردنی زیاتری جه‌ماوه‌رو هێزی ناڕازی خه‌ڵكیدا.
سه‌رۆكی ئه‌م هێزه میلیشیایه (ته‌ها جه‌زراوی) بوو، سوپای میللی پێكهاته‌یه‌كی زۆر تایبه‌تی هه‌بوو، مامۆستا، خوێندكار، كرێكار، فه‌رمانبه‌ر پزیشك، نه‌خوێنده‌وار.. هتد، به نێر‌و مێ-وه، له‌كاتی شه‌ڕو ئاشتیدا ده‌بوو ساڵانه چه‌ند مانگێك ببێته چه‌كداری ئه‌م سوپایه‌و له‌سه‌ربازگه‌ی تایبه‌تی مه‌شقیان بكردایه.
(له‌ساڵی (1970)دا ژماره‌ی سوپای میللی پێكهاتبوو، له‌چه‌ند هه‌زار ژن و پیاوێك، به‌ڵام له‌ساڵی (1978) ه‌وه فراوانبوونێكی بێ هاوتای به‌خۆیه‌وه بینی، واتا پێكهاتبوو له (100.000) ئه‌ندام، له‌نێوان ساڵانی 1980و1981دا ژماره‌ی ئه‌ندامانمی گه‌یشته 250.000و له‌ساڵی 1982 گه‌یشته 450.000 كه ئه‌م ژماره‌یه نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی هێزی پۆلیس و هێزی سوپای نیزامی ئه‌وكاته بوو، چونكه ژماره‌ی پۆلیس بریتی‌بوو له 260.00 كه‌س و ژماره‌ی سوپای نیزامی بریتبوو له 240.000سه‌رباز)( ).
جگه له‌م هێزانه، سێ ده‌زگای پۆلیسی سیاسی تر هه‌بوو كه نه‌ك هه‌ر مایه‌ی ترس بوون بۆ خه‌ڵكی، به‌ڵكو مایه‌ی ترسیش بوون بۆ ته‌واوی هێزی چه‌كداری عیراقی به سوپای نیزامی و میلیشیایشه‌وه ئه‌ویش بریتبوون له ده‌زگای (ئه‌من) كه پیشه‌كه‌ی چاودێریكردنی جموجوڵی خه‌ڵكی و سیخوڕیكردن بوو به‌سه‌ریانه‌وه كه له‌ناو زۆرێك له خێزانه‌كان و هه‌موو كوچه‌و كۆڵان و بازاڕ‌و دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تدا هه‌بوو.
(ئیستیخبارات) كه چاودێری جموجوڵی سه‌بازی ده‌كردو زانیاریی سه‌ربازی ده‌گه‌یانده سه‌رووی خۆی، ده‌زگا هه‌ره ترسناكه‌كه‌ی تریش بریتی‌بوو له (موخابه‌رات) ئه‌م ده‌زگایه راسته‌وخۆ چاودێری تۆڕه‌كانی پۆلیس و كۆنتڕۆڵكردنی چالاكییه‌كانی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و له‌شكرو كاروباری حكومی و دامه‌زراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ده‌كرد.
(له‌ساڵی 1985ه‌وه پیاوانی ئاسایشی به‌عس پێكهاتبوون له نزیكه‌ی 40.000 كه‌س، ئه‌مانه به‌گوێره‌ی میتۆدی توندوتیژی ته‌عداكردن مه‌شقیان پێده‌كرا، له‌هه‌موو به‌شێكی كارگێڕی ده‌وڵه‌ت، له هه‌موو یه‌كه‌یه‌كی سوپا، له‌هه‌موو خوێندنگه‌یه‌ك، زانكۆیه‌ك، لادێیه‌ك، گه‌ڕه‌كێك، ته‌نانه‌ت مزگه‌وتێكیش قۆمیسه‌رێكی سیاسی دانرابوو، كه په‌یوه‌ندیی به‌تۆڕه‌كانی پۆلیسی سیاسییه‌وه هه‌بوو و ئه‌مانیش راسته‌وخۆ به‌سترابوون به‌خودی سه‌دام حوسه‌ینه‌وه، سه‌دامیش هه‌ر خۆی به‌ته‌نها رێكخراوێكی نهێنی بوو)( ).
به‌مشێوه‌یه ده‌بینین كه كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی له‌سایه‌ی به‌عسدا، به‌گه‌وره‌و بچووك و به ژن وپیاوه‌وه ببوون به سوپایه‌ك له‌چه‌كدارو خه‌سڵه‌ت و سروشتی خۆیان له‌ده‌ستدابوو، ئامانجی به‌عس له به‌عه‌سكه‌ركردنی كۆمه‌ڵگه‌دا، بێبایه‌خكردنی هه‌موو پیشه‌و شاره‌زایی و به‌هره‌و توانا‌و ئه‌رك و فه‌رمانێكی به‌شه‌ری و مه‌عریفی بوو.
ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌دا هیچ نرخێكی نه‌بوو، زانست و زانیاریی و شاره‌زایی و به‌هره‌و پسپۆڕِی تاكه‌كان بوو.
پزیشك، ئه‌ندزیار، مامۆستای زانكۆ، یاساناس، فه‌رمانبه‌ر، خوێندكار، ژنێكی ماڵه‌وه، دوكاندار، رۆژنامه‌نوس، شۆفێری ته‌كسی، هونه‌رمه‌ند، شاعیر، ره‌خنه‌گر، چه‌قۆكێش، دز، پیاوكوژ.. هتد، هه‌مووان وه‌كو یه‌ك ده‌بوو یه‌ك جۆری جلی خاكی عه‌سكه‌ری بپۆشن و ببن به جه‌نگاوه‌رو رۆژانه مه‌شقی سه‌ربازی ئه‌نجامبده‌ن و سه‌نگه‌رێك پڕبكه‌نه‌وه… ئه‌وه‌یشی ئاماده‌نه‌بوو به‌م رۆڵه هه‌ستێت، ئه‌وا به‌تۆمه‌تی خیانه‌ت و نانیشتمان په‌روه‌ری تاوانبارده‌كرا، كه سووكترین سزای فه‌سڵكردنی بوو له كار‌و پیشه‌كه‌ی، هه‌ربۆیه بایه‌خی خوێندن‌و زانست و زانیاریی و كار‌و پیشه له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا هیچ نرخێكیان نه‌بوو، چونكه ئه‌وه‌ی تاكه‌كه‌سی ده‌كرده كه‌سێكی كاریگه‌ر له‌كۆمه‌ڵدا، به‌هره‌و توانای تاكه‌كان نه‌بوو، به‌ڵكو راده‌و پله دڵسۆزی تاكه‌كان بوو بۆ سوپا‌و بۆ حزب و دواجاریش بۆ سه‌رۆك.
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كیًَبه‌ركێ بكرێت له‌بواری زانستی و په‌روه‌رده‌یی و وه‌رزشی و هونه‌ریی و كایه‌كانی تری مه‌عریفه، كێبه‌ركێیان ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كێ زیاتر دڵسۆزه بۆ حزب و بۆ سه‌رۆك، ئه‌مه‌ش ئامانجی هه‌ره دیار‌و به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عس بوو له‌حوكمڕانیكردنی كۆمه‌ڵگه‌دا. ئه‌مانه‌و چه‌ندان خه‌سڵه‌تی تری پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه بڵێین: به‌عسیزم وه‌ك سیستم و وه‌كو حزب و وه‌كو رابه‌ر جگه له رژێمێكی تۆتالیتا‌ر هیچی تر نه‌بوو.
سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
سه‌رچاوه‌كان:
(1) ئاراس فه‌تاح: به‌عسیزم پڕۆژه‌یه‌كی ته‌واوكراو شوناسیًكی ته‌واو نه‌بوو، گۆڤاری سه‌رده‌می ره‌خنه، ژماره (1)، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، 2005، ل 99.
(2) به‌ختیار عه‌لی: خوێندنه‌وه‌ی كتێبی كۆماری ترس، گۆڤاری گه‌لاوێژی نوێ، ژماره (2)، 1997، ل 20.
(3) میشێل عه‌فله‌ق: هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو. ص 90.
(4) د. ئه‌لبێرت عیسا: هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل52-53.
(5) مه‌ریوان وریا قانع: سه‌ره‌تایه‌ك بۆ لێكدانه‌وه‌ی دیارده‌ی دیكتاتۆریه‌ت، گۆڤاری سه‌رده‌می ره‌خنه، ژماره (1)، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، 2005، ل70-71.
(6) د. ئه‌لبێرت عیسا: هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل92.
(7) ئه‌لێبرت عیسا: هه‌مان سه‌رچاوه، ل108-109.
(8) ئه‌لێبرت عیسا: هه‌مان سه‌رچاوه، ل110.
(9) حسن علوی: العراق دوله المنڤمه السریه، دار نشر بیروت، 1990، ص40.