گیرفانی پڕ له به‌رد..
به‌سه‌رهاتی ژیان و ئه‌ده‌بی ڤرجینیا ۆڵف.(*)
ڤرجینیا ۆڵف وه‌كو مایكڵ باننگهام ناوی ناوه (شۆرشی هێمن)، وه‌كو هه‌ندێ له‌براده‌ره نزیكه‌كانیشی باسیانكردوه. یه‌كێكه له لووتكه‌كانی ئه‌ده‌بی ئینگلیزی و پێشه‌نگی نوێكردنه‌وه‌ی رۆمان. ده‌وریكی گرنگی هه‌بووه له نوێ كردنه‌وه‌ی رۆمانی ئینگلیزی، خاوه‌ن هه‌ستی ئه‌زمونیه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو بۆ په‌ره‌پێدانی شێوازی شیعریی له رێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك و رۆمانه‌وه ، به پشت به‌ستنه ته‌كنێكی وه‌كو مه‌نه‌لۆگی ناوه‌وه و ئینتباعیه‌تی شیعریانه‌و گێڕانه‌وه‌ی ناراسته‌وخۆ و دیدگه‌ی هه‌مه‌چه‌شنه ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه له رووی ره‌خنه‌یه‌وه پێی ده‌وترێت (شه‌پۆلی هۆش). ئه‌م میتۆده په‌ناده‌باته به‌ر هه‌ڵینجانی ژیانی كاره‌كته‌ره‌كان و رۆچوونه ناو بیریانه‌وه و، راكێشانی نه‌سته‌كانیان كه پێی ده‌وترێت ووروژاندنی حاڵه‌تی زه‌ینی هه‌سپێكه‌ر، به شێوه‌یه‌كی هه‌ستیی و ده‌روونیی.كه نموونه‌یه‌ك درووست ده‌كات بۆ رێبازه‌كانی خۆدواندنی هۆشی مرۆڤ، به له‌به‌رچاو گرتن و تۆماركردنی ساته‌وه‌خته‌كانی هۆشی په‌رت وبڵاو له ناوخود ومێشكی مرۆڤدا ، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ به پێی وێنه‌یه‌كی شێوه‌كاریی رێكیان بخاته‌وه و، ۆڵف به لێهاتوویه رۆماننووسیه‌كه‌ی خۆی وێنایان ده‌كات. له مه‌شدا له‌گه‌ڵ ته‌كنیكه‌كانی پرۆست و جوێس یه‌ك ده‌گرێته‌وه، كه سیمای رۆمانی سه‌ده‌ی نۆزده‌م بوو.به‌مه‌یش شێوه ته‌كنیكه تقلیدیه‌كه‌ی چیرۆك و رۆمان واز لێدێنێت، كه پشتی به وه‌سفكردنی هێڵی ده‌به‌ست به پێی زه‌مه‌نیش گه‌شه‌ی ده‌كرد و، بابه‌تیانه رووداوه‌كه‌ی له‌به‌رچاوده‌گرت كه خه‌سڵه‌تی رۆمانی سه‌ده‌ی نۆزدوم بوو. شێوه‌ی ۆڵف په‌نای ده‌برده‌به‌ر هه‌ڵكشانی هۆش و زه‌ینی كاره‌كه‌ته‌ری رۆمانه‌كانی، هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌دا ، كوتله زه‌مه‌نیه‌كانیش له بیردا هاوته‌ریبانه ریز ده‌بن، دواجاریش له دیده درامیه‌كه‌دا. دیمه‌نه‌كان ناته‌واونن و یكتربڕن و به‌یه‌كادێن، بۆ ئه‌وه‌ی تابلۆیه‌كی به‌رینتر و زۆر ئاڵۆزتر دروست بكه‌ن ، له یه‌ك رۆمان‌دا به گێراِنه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆر ، كه وا له خوێنه‌ر ده‌كات پێی وابێت هه‌ڵه‌یه‌كی شیعری یان خه‌یاڵی له‌كاره‌كه‌دا هه‌یه. په‌نابردنه به‌ر شه‌پۆلی هۆش له گێڕانه‌وه‌دا له وورده‌كاریه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی ئاسایی و گۆرانبێژییدا، هه‌روه‌ها شاره‌زایی باڵا له رێبازه‌كاندا بۆ دروست كردنی دیمه‌نه‌كان، له ئامرازه گرنگه‌كانی نووسینی ڤرجینیا ۆڵفه. ۆڵف به ته‌داعیه‌ته شیعریه‌كانی به ناوبانگ بوو، كه له میكانیزمی بیركردنه‌وه‌و هۆشی ئاده‌میزاده‌وه وه‌ریگرتبووه، ئه‌ویش وه‌كو پرۆست و جۆیس به توانا بوو بۆ ئاماده‌كردنی هه‌موو وورده‌كارییه واقیعی و هه‌ستیاریه‌كانی ژیانی رۆژانه. به‌ڵام ره‌خنه‌ی ده‌گرت له شێوازی هه‌ردوو هاوچه‌رخه‌كه‌ی خۆی ( جۆن جۆڵز وورتی و ئه‌رنۆَڵد بینیت) كه زیاده‌رۆییان ده‌كرد له وێناكردنی واقیع به میكرۆسكۆبی دیكۆمێنتی كه به‌تاڵ بوو له هونه‌ر، پێیان ده‌ووترا رۆماننووسی سه‌ده‌ی نۆزده‌م. ئه‌و پێی وابوو ریاڵیستیه هاوچه‌رخه‌كان كه لافی بابه‌تیانه‌ی زانستی بێلایه‌ن لێده‌ده‌ن ئه‌وانه موزه‌یه‌فن ، دان به‌و راستیه‌دا نانێن كه له دیددا بێلایه‌نیی ته‌واو نیه ، چونكه ریاڵیزم به شێوه‌یه‌كی جیا ره‌صد ده‌كرێت ، له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه مه‌به‌ستیانه سه‌ره‌رای جیاوازیی ئه‌وانیش. خراپترین شت به‌لای ئه‌وه‌وه ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵده‌ده‌ن بگه‌نه بابه‌تیه‌كی زانستی وورد ، ئه‌مه‌یش زۆرجار كه‌ڵه‌كه‌بوونێكی زه‌مه‌نی وورده‌كاریه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه. ۆڵف ده‌یوست بگاته رێبازێكی زۆر كه‌سایه‌تیتر و زۆر ووردیش له مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ واقیعدا وه‌كو رۆماننووس. كرۆكی بایه‌خی ئه‌و، ئه‌و شته نه‌بوو كه بابه‌تی روانین كردنه‌كه بوو، بگره ئه‌و رێبازه‌ی كه ئه‌و شته‌ی پێ روانین ده‌كرێت. له‌مباره‌یه خۆی ده‌ڵێ: (با له‌و گه‌ردیلانه بڕوانین له‌كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌یان بۆ سه‌ر ئه‌قڵ، به هه‌مان ته‌رتیبی كه‌وتنه‌خواره‌یان، با له‌و پێكهاهاتنانه بڕوانین با هه‌رچه‌ندێكیش په‌رتوبڵاو بن و پێكهاتنه‌كانیان به یه‌كه‌وه په‌یوه‌ست نه‌بن، ده‌بینین هه‌ر دیمه‌نه‌ێك و هه‌ر رووداوێك به‌ر ناوچه‌ی هۆشی خۆی ده‌كه‌وێت). ره‌خنه‌گره‌كان له نێوان نووسینه‌كانی ۆڵف و هونه‌رمه‌ندانی قوتابخانه‌ی پۆست ئیمپریسژنیزم له هونه‌ری شێوه‌كاریدا به‌راووردیان كردوه، هه‌روه‌ها دووپاتكردنه‌وه‌یان له رووی رێكخستنێكی ته‌جریدی بۆ ته‌ماشاكردنی دیدێك له پێناوی پێشنیازكردنی تۆڕێكی فراوانتر بۆ ئاماژه و دیده‌كان . ۆڵف به به‌رهه‌مهێنه‌ری رۆمانی ئینگلیزی نوێ جگه له جۆیس داده‌نرێت، ئه‌وده‌مه‌یش خۆی به‌دوور گرت له شێوه ته‌قلیدیه‌كه، كه ئه‌وسا هه‌ر له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌مه‌وه به شێوه‌ی دڵنیایی دادانرا . گه‌رچی ئه‌و شێوه رۆمانه داستانێكی قاره‌مانیه‌تی بوو و لێوان‌لێو سۆز بوو، باڵاراگرتنی ره‌وشتی ووشك وبرینگ، هه‌روه‌ها دیده ووشكه دۆگمایه‌كه‌یشی، پاشان په‌یكه‌ره كلاسیه چه‌سپاوه‌كه‌ی: ده‌سپێكی راسته‌وخۆی روون ومه‌تن و پۆپه بوو ، پاشان كۆتاییه‌كی ته‌بشیریانه یان ریفۆرمخوازانه‌ی هه‌بوو. رۆمان له‌سه‌رده‌ستی ڤرجینیا ۆڵف پتر ره‌ونه‌قدار و به پێچ‌و په‌نا و شێواو بوو، به داوێكی ته‌نكی ئاژاوه‌یی و ئازادی شیعریه‌ت شیرازه كرابوو، له بنه‌ڕه‌تیشدا بایه‌خی ده‌دا به ئاده‌میزاده په‌راوێزه‌كان، یان ئه‌وانه‌ی كه گرفتی ده‌روونیان هه‌بوو، زۆر بایه‌خی نه‌داوه به نووسینی رۆمانی ته‌بشیریی یان ریفۆرمخوازیی. به‌ڵام ویستویه‌تی ئه‌وه ده‌ربخات كه چۆن ژیان له ره‌نگه تایبه‌تیه‌كانی خۆیدا بتوێته‌وه، به هه‌موو یكتربڕه رۆژانه ساده و قوڵیه فه‌لسه‌فیه‌كه‌یه‌وه، بێگومان نووسینی رۆمانی ته‌قلیدی له‌سه‌رده‌می ۆڵف و دوای ئه‌ویش به‌رده‌وام بوو، وه‌لێ دوای ۆڵف هه‌رگیز وه‌كو خۆی نه‌مایه‌وه. ۆڵف پێیوابوو كه ئه‌و رۆمانه‌ی له‌سه‌رده‌می ئه‌و ده‌نووسرا به شێوه‌یه‌كی بێهووده‌یی په‌یوه‌ند بوو به جیهان و ئاده‌میزاده‌وه ، به بونیاده تۆكمه‌و و پڕ له سۆزه و وحه‌ماسه‌كه‌یه‌وه، ئه‌مه‌یشی ده‌شوبهاند به به‌له‌مێك كه پڕبێت له كۆلۆنیاڵه‌كان و موبه‌شیره‌كان، ئه‌وانه‌ی كه سه‌رچڵی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری دارستانێكی به‌یه‌كاچوو چڕ بده‌ن، به مه‌به‌ستی داگیركردنی وبیخه‌نه ژێر ركێفی خۆیانه‌وه. ۆڵف له رێگای رۆمانه‌كانیه‌وه پێمان ده‌ڵێ كه جیهان زۆر زه‌به‌لاحتر و ئاڵۆزتره، و ناتوانرێ ببه‌زێندرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش دابین بكرێت ، به‌های جوانكاریش تاكه ئامانجی چیرۆكه، بۆیه هه‌ر نووسه‌رێك بیه‌وێ بێشه‌یه‌كی دره‌خت پاك بكاته‌وه له گژوگیای خراپ و رووه‌كه شه‌یتانیه هه‌ڵگژۆكه‌كانی ، ده‌بێته مایه‌ی توقاندنی دڕه‌نده‌كان و له تووڕه‌ییشیان رزگاری نابێت. ۆڵف شایه‌تیه‌كی دا بۆ جیهان و، شێوه‌و نموونه‌كانی ده‌سنیشان و تۆماركرد ، نه‌یویست رێكیان بخات یان بیناخه‌ته رێكخراوه‌ییه‌كی تایبه‌ته‌وه ، چونكه بڕوای وابوو كه گه‌ردوون سیستمی تایبه‌تی خۆی به‌رهه‌مده‌هێنێ، هه‌ربۆیه ریفۆرمخوازه‌كان (ۆڵف)یان به‌وه تومه‌تبارده‌كرد كه له پێناوی هیچدا ده‌نووسێت. بلیمه‌تیه‌كه‌ی ۆڵف پرۆژه ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی بوو ، سووربوو له‌سه‌ر بۆ دووپات كردنه‌وه له هه‌ڵخه‌ڵتاندنی جیهان، به‌و پێیه‌ی كه فراوانتره‌و ئاڵۆزتره له‌وه‌ی كه بتوانین به‌یه‌كاچوونه‌كانی بخه‌ینه ژێر ركێفی ره‌خه‌نه‌وه، له رێگای ژیانی هه‌ر تاكێكه‌وه بێ: ( ئه‌وه تاقی بكه‌ره‌وه كه بچیته نێو هۆشی مرۆڤێكه‌وه هه‌ر مرۆڤێك بێت، بۆیه یه‌كسه‌ر خۆت ده‌بینێ په‌لكێشكراویت بۆ ژیانی ده‌یان ئاده‌میزادی دیكه ، كه قسه ده‌كه‌ن و له گه‌ڵ ژیانی ئه‌م مرۆڤه یه‌كتربڕن ، هه‌ریه‌كه‌و به جۆرێكی جیاواز ). ۆڵف هه‌ر له‌باره‌ی هه‌ر كاره‌كته‌رێكه‌وه بینووسیبایه ته‌نانه‌ت كه‌سه په‌رواێزه‌كانیش، سه‌ردانی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی ده‌كرد له رێگای هه‌مان رۆمانه‌وه، ئه‌و رۆمانه نه‌نووسراوه‌ی كه له‌گه‌ڵ پرۆژه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی بریتیه له ئازاره‌كان و چاره‌نووسه‌كانی ئه‌و كاره‌كته‌ره: بێوه‌ژن بێت یان منداڵ بێت یان پیره‌ێژنێك بێت ، یان ژنێكی گه‌نج بێت كه له رۆمانی (چوون بۆ گه‌شتێكی ده‌ریایی) كه ته‌نها له تێپه‌ڕبوونی له باخچه گشتیه‌كه ده‌ركه‌وت. له رۆمانی (ژووره‌كه‌ی یاقووب)دا ساڵی 1922 وێنه‌ی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانه‌كه ده‌بینین كه له ناو ده‌قه‌كه‌دا له‌زنجیره‌یه‌ك دیدی كه‌می شاراوه پێكهاتووه ، پۆرته‌ریتێكی مرۆڤانه‌و سایكۆلۆژیانه وێناده‌كات له رێگای كاره‌كته‌ره‌كانی ئیشه‌كه‌وه. له رۆمانی (ته‌وژمه‌كان)دا 1931 دیدێك هه‌یه كه فره دیدی كاره‌كته‌ره‌كانه له رۆمانه‌كه‌دا ، له دیالۆگه تایبه‌تیه‌كان له گه‌ڵ خۆیاندا ، له رێگای په‌یوه‌ندی هه‌ریه‌كه‌یانه‌وه به كه‌سه مردوه‌كه‌وه. له رۆمانه‌كه‌دا (پیرسیڤاڵ) ده‌كرێته ده به‌شه‌وه، ئه‌و به‌شانه‌یش دیدێكی زیاده‌یه كه وه‌سفی گه‌شتی رۆژێك ده‌كات، له به‌ره‌به‌یانه‌وه تا خۆر له‌زه‌رده. رۆمانێكی دیكه‌ی ڤرجینیا ۆڵف كه زه‌مه‌ن ده‌روری تێدا ده‌بینێ رۆمانی (مسز دالاوای)ه ، به‌ناوبانگتریت رۆمانێتی ، خانم دالاوای كه خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ئاهه‌نگێكی ئێواره، له‌و كاته‌دا به شێوه‌یه‌كی زه‌ینی هه‌موو ژیانی خۆی وه‌كو فلیمێكی سینه‌مایی دێته به‌رچاوی، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه تا ته‌مه‌نی ئه‌وسای كه په‌نجا ساڵه. نووسین له‌لای ۆڵف په‌ناده‌باته به‌ر هۆشی باڵا به به‌راووردكردن له گه‌ڵ كاره‌كانی جۆیسدا، كه باسی بینایی ده‌كات وه‌كو جۆرێك له هێزه‌كانی ئه‌فسانه. . كه‌س ۆڵف ناخوێنیته‌وه بێ ئه‌وه‌ی بایه‌خێكی راده‌به‌ده‌ر نه‌دات كه موخه‌یه‌له‌ی داهێنان ده‌یداتێ. كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی حه‌واسی خۆیان له‌ودیوی لۆژیكی ئه‌قڵه‌وه كاراده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها شێوازی گێڕانه‌وه‌كه‌ی هۆی جوانكاری خۆی هه‌یه، كه ره‌هه‌نده له‌یه‌ك جیاكان به‌شێوه‌ی هاوریتمی رێك و پێك رێك ده‌خات. ۆڵف پێیوایه كه ئاده‌میزاد كامڵ نابێت، ئه‌گه‌ر هه‌موو توانا حیدسی و خه‌یاڵیه‌كانی تا ئه‌وپه‌ڕی به‌كار نه‌هێنێ . بۆیه ده‌بینی ۆڵف وه‌كو هه‌موو نووسه‌ره مۆدرێنه‌كان تاسه‌ی پرۆسه‌ی داهێنان و ساته‌كانی نووسین بوو ، زۆرجاریش له به‌رهه‌مه‌كانیدا ئاماژه داده‌نێت ، وه‌كو وه‌سف كردنی تێكۆشانی نیگاركێشه‌كه له تابلۆكه‌یدا له رۆمانی (به‌ره‌و مه‌نار)، یان جارێكی دیكه حاڵه‌تی نوسه‌ر به‌رجه‌سته‌ده‌كات له‌كاتی خه‌ریكبوونی به رۆنانی رۆمانه‌كه‌ی، وه‌كو له (رۆمانێك هێشتا نه‌نووسراوه)دا، له‌م دوو رۆمانه‌دا هه‌وڵده‌دا رێبازگه‌لێك بدۆزێته‌وه بۆ خوڵقاندنی كاری داهێنان له مێشكی ئه‌قڵی مرۆڤدا. له ( رۆمانێك هێشتا نه‌نووسراوه) ۆڵف دۆخی خوڵقاندنی زه‌ینی ره‌چاوده‌كات بۆ مه‌لۆتكه‌یی رۆمان، كه خه‌ریكه ده‌خوڵقێت له رێگای بردنی خوێنه‌ر له سه‌ره‌تاكانی رۆمانه‌كه‌وه كه هێشتا ته‌واو نه‌بووه ، چاودێریی ئه‌وه‌یش ده‌كات كه چۆن ده‌كرێت رۆمانه‌كه له شوێنی جیاجیا ته‌واو ببێت، چیرۆكه‌كه ده‌جوولێ به‌ره‌و پێش و به‌ره‌و داوه، له نێوان دوو دیواری خه‌یاڵ و واقیعدا، هه‌موو به‌شدارن له ئه‌گه‌ره‌كانی رۆمانه‌كه، بۆ هه‌ڵكه‌ندنی رووبارێك له پێشنیاز و پێشنیازی ئه‌ڵته‌رناتیڤ. ئه‌م هه‌مووه‌ش له ناو زه‌ینی رۆمانه‌كه‌دا ته‌واو ده‌بێت ، هه‌موو دیده له‌باره‌كان تاقی ده‌كاته‌وه و، چاره‌سه‌ریان ده‌كات، كه‌سایه‌تی ژنێكی دیاریكراو كه له‌به‌رده‌می دانیشتووه، له یه‌كێك له كابینه‌ی شه‌مه‌ندۆفێركه، له گه‌شتێكدا بۆ باشووری له‌نده‌ن. له‌لایه‌كی تره‌وه رۆمانه‌كه هه‌موو ووشه كاراكان و ئاماژه‌كان ده‌سنیشان ده‌كات، كه له نه‌فه‌ره‌كانی هه‌مان كابینه‌وه ده‌بسترێن. پاشان به زه‌ین پێشنیازه خه‌یاڵكراوه‌كان وێناده‌كات، بۆ هه‌ر یه‌كێكان له رێگه‌ی خوڵقاندنێكی رۆماننووسیه‌وه، كه له‌رێگه‌ی سه‌رنجه‌وه دروست بووه. ته‌ناسووخی سۆزایه‌تی و به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌وه‌ی كه له گه‌شته‌كه‌یدا ده‌یبینێ و رێكه‌وتی بۆچوونه مه‌بده‌ئیه‌كه‌ی بكات. ئه‌مه‌یش له میكانیزمی ئه‌و فلاشباكه زه‌ینیانه‌ی ده‌وروبه‌ره‌كانیه‌تی له رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕیان و ره‌وشتیان، پاشان مامه‌ڵه‌كردنێكی زه‌ینی و ده‌روونی له‌گه‌ڵ ئه‌و فلاشباكانه‌دا. ڤرجینیا ۆڵف پرۆسه‌ی خوڵقاندنی داهێنان وه‌كو ئه‌زموونێكی تۆكمه وێنا ده‌كات، سه‌ره‌تا هه‌ڵه‌كان ده‌گۆڕدرێن، پاشان راستكردنه‌وه‌ی ئاوازه‌كه و پله‌ی یه‌كگرتنه درامیه‌كه . بۆ نموونه ده‌بێ ژنه‌گێڕه‌وه‌ره‌كه تاوانێكی خه‌یاڵكراو بدۆزێته‌وه، كه ژنه پاڵه‌وانه‌كه (مینی مارش) ئه‌نجامی داوه، بۆ رێكه‌وتنی حاڵه‌ته‌كه‌ی له گه‌ڵ ئه‌و سیمای خه‌مباره‌ی كه له‌سه‌ر سه‌روچاویدا دیاره، هه‌روه‌ها گۆڕینی رووه‌كی سه‌رخه‌س به رووه‌كی هێرۆ، بۆ ئه‌وه‌ی شیاوتر بێت له‌گه‌ڵ دیمه‌نه وێناكراوه‌كه‌دا(به ئاگاداریی ژنه گێڕه‌وه‌ره‌كه)، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ته‌واو ده‌بێت ، به زیادكردنی یان دانانی كاره‌كته‌ر بۆ رۆمانه‌كه، ۆڵف مه‌سه‌له‌ی گێڕه‌وه‌ره‌كه‌یش له بیرناكات، وه‌كو هێزێكی پاڵنه‌ر له كاره‌كه‌دا، سه‌ره‌رای هه‌وڵی گێڕه‌وه‌ره‌كه له هه‌موو رۆمانه‌كاندا ، بۆ خۆبه‌رزگرتن له سه‌رووی رووداو كاره‌كته‌ره‌كانه‌وه . وه‌كو (بۆدلێر) له قه‌سیده‌ی (په‌نجه‌ره‌كاندا) په‌نای بردوه‌ته به‌ر خه‌یاڵ، وه‌كو فێڵێكی زه‌ینی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئارامیی له ژیانه‌وه و، دروستكردنی هه‌ندێ متمانه له ده‌رووندا، ۆڵف له‌و رۆمانه‌دا سه‌ركه‌وتنی رۆحی خوڵقاندنی داهێنانی دووپات كردوه‌ته‌وه له ناو هونه‌رمه‌نددا به‌سه‌ر عه‌ده‌میه‌ت و گۆشه‌گیرییدا، كه هه‌ندێجار تووشی هونه‌رمه‌ند ده‌بێت. له‌م نۆڤلێته ده‌وڵه‌مه‌نده فره وورده‌كاریه‌دا ، كه پرۆژه‌ی رۆمانێكه ته‌واو نه‌بوو ، له هه‌مان كاتدا كارێكی بونیاده‌كه‌ی ته‌واوه سه‌ره‌ڕای كه‌میه ئه‌نقه‌سته‌كه‌ی . ئه‌م ژنه داهێنه‌ره خواستی جیهانێكی قه‌شه‌نگ ، دیمه‌نی ره‌نگاوره‌نگ و كاره‌كته‌ری ئه‌فسانه‌ییه كه چاوه‌رانی خوڵقاندنن. بۆ ئه‌وه‌ی رۆمان له لێوارێكی حه‌ریجدا بێ له نێوان كه‌میی و ته‌واوبووندا.
په‌روه‌رده و مه‌رگه‌سات:
ڤرجینیا ستیڤن له 25ی یه‌نایه‌ر 1882 له دایك بووه، له خێزانێكی زۆر موحافیزكار كه پیێان ده‌وترا خێزانی ڤیكتۆری، واتا سه‌رده‌می ڤیكتۆری له به‌ریتانیا. باوكی ناوی لیزڵی ستیڤن بوو، مێژوونووسێكی دیار و ره‌خنه‌گرێكی ئه‌ده‌بی بوو، یه‌كێك بوو له چینی ئۆرستكراتی فیكری ئه‌وسای به‌ریتانیا. دایكیش ژۆلیا جاكسون له بنه‌ماڵه‌ی داموڕت بوو، كه پێشه‌نگ بوون له جیهانی چاپ وبڵاوكردنه‌وه‌دا، بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڤرجینیا بایه‌خیان ده‌دا به ته‌وژمه فیكری و هونه‌ریه باوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه، ته‌نانه‌ت زۆر له هونه‌رمه‌نده ناوداركان موعجیب بوون به ژۆلیای دایكی و زۆر پۆرته‌ریتیان بۆی درووست كرد. ۆڵف له منداڵیی ولاێتیدا تووشی چه‌ند شۆكێك بوو، كه ژیانی به خه‌م داپۆشی وله‌گه‌ڵیدا بوو تا كاتی خۆكوشتنی له رووباردا ساڵی 1941، دواجار ده‌سدرێژیی كردنی سێكسی بۆ سه‌ری له‌لایه‌ن جیراڵد داوڕت كه زڕبرای بوو. پاشان مردنی دایكی له به‌ره‌به‌یانی هه‌رزه‌كارییه‌كه‌یدا ، ئه‌و رووداوه یه‌كه‌مین كاره‌ساتی راسته‌وخۆ بوو، كه بووه هۆی داڕمانی ده‌روونی، ئه‌وه بوو ستێلا داكوڕت جێگای دایكی گرته‌وه بۆی، به‌ڵاَم ئه‌ویش دوای دوو ساڵ مرد ، باوكیش تووشی شێرپه‌نجه ، له رێكه‌وتی مردنی (تۆبی) خوشكیدا باوكیشی مرد ، له ساڵی 1904 بۆ جاری دووه‌م تووشی نه‌خۆشی ئه‌قڵی بوو و هه‌وڵیدا خۆی بكوژێت. له ساڵی 1912 ڤرجینیا مێردی كرد به تێورزانی سیاسی و ره‌خنه‌گر لیۆنارد ۆڵف ، مێرده‌كه‌ی رۆڵێكی پۆزه‌تیڤی هه‌بوو بۆ هاندانی ڤرجینیا بۆ نووسین و بڵاوكردنه‌وه، بڕیاریاندا كه له‌سه‌ر نووسین و رۆژنامه‌وانیی بژیین.له ساڵی 1917 تایپێكی بچووكی كڕی كه ده‌یتوانی له سه‌ر مێزی موبه‌ق دایبنێت، كه‌چی ئه‌و ئامێره بچووكه بووه تۆوی دامه‌زراندنی خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆگارت، كه له ساڵی 1922 بووه پرۆژه‌یه‌كی گرنگ و ڤرجینیا هه‌موو كاره‌كانی له‌و خانه‌یه بڵاوكرده‌وه. هه‌روه‌ها به‌رهه‌می زۆربه‌ی نووسه‌رانی وه‌كو ئه‌لیه‌ت و گۆركی وفۆرسته‌ر و كاترین مانسڤیڵدی له‌و خانه‌یه بڵاو بوونه‌وه و، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی فرۆیدی به 24 به‌رگ بڵاوكرده‌وه.گه‌رچی ۆڵف تا سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له نووسین نه‌وه‌ستا، به‌ڵام خه‌می مه‌رگی زۆری براده‌ره‌كانی و ،جه‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌ی نازیه‌كان كاری نێگێتیڤیان كرده سه‌ر نووسینی ڤرجینیا. ساڵی 1940 خانووه‌كه‌یان ته‌قانده‌وه و ده‌شترسا له‌و جه‌نگدا براده‌ره نویێكانی بكوژرێن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ترسی داگیركردنی ئینگڵته‌ره هه‌بوو له لایه‌ن نازیه‌كانه‌وه، بۆیه خۆی مێرده‌كه‌ی بڕیاریاندا ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات خۆیان بكوژن. كاتێ جه‌نگی ناخۆی ئیسپانیا هه‌ڵگیرسا له ساڵی 1936و1939دا، كاری نیگه‌تێڤی كرده سه‌ر مێشكی ڤرجینیا، له جه‌نگه‌دا جۆلیان بێڵی برازای كورژا كه یه‌كێك بوو له‌و دیواره ئاده‌میه‌ی كه درووست كرابوو بۆ رێگاگرتن له‌بردنی چه‌ك بۆ شه‌ڕكه‌ره‌كان له ئیسپانیا. بۆیه رقی له جه‌نگ بوو هه‌میشه له نووسینه‌كانی داوای ئاشتی ده‌كرده.
سه‌ره‌تاكانی نووسین :
له گه‌ڵ كۆتایی ساڵی 1904 ڤرجینیا ده‌ستی كرد به نووسینی ماده‌و رێپۆرتاژ بۆ رۆژنامه‌ی گاردیان ، پاشان ساڵی 1905 ده‌ستی كرد به نووسین بۆ پاشكۆی ئه‌ده‌بی تایمزو، چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام بوو. ئێوارانیش له زانكۆی كریكارانی تێكه‌ڵ وانه‌ی ده‌ووته‌وه. (چوون بۆ گه‌شتی ده‌ریایی) یه‌كه‌م رۆمانی بوو ساڵی 1915 نووسی، ئه‌و ده‌مه‌ی ته‌مه‌نی 24 ساڵ بوو، به‌ڵام دوای دوو ساڵ بڵاوی كرده‌وه. جیراڵدی برای بۆی بڵاوكرده‌وه و هاوزه‌مانیش بوو له گه‌ڵ تووشبوونی به نه‌خۆشی ده‌روونی. ساڵی 1919 رۆمانی (شه‌وو رۆژ)ی بڵاوكرده‌وه ، كه رۆمانێكی ریایزمیه و ده‌رباره‌ی ناكۆی ژیانی دوو براده‌ر ده‌دوێت له له‌نده‌ن كاترین و ماری و، شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی هه‌ردووكیان له شاری ته‌مومژدا. پاشان كۆچیرۆكی(دووشه‌م وسێشه‌م)ی بڵاوكرده‌وه 1921 كه هه‌شت چیرۆكه ، له نێویاندا(رۆمانێك هێشتا نه‌نووسراوه). به‌ڵام رۆمانی (ژووره‌كه‌ی یاقووب) رۆمانێكی ئه‌زموونگه‌رییه‌و، له مه‌رگی (توبی) برایه‌وه وه‌ریگرتووه. به‌ڵام به هه‌رسێ رۆمانی (شه‌پۆله‌كان)و( به‌ره‌و مه‌نار)و( خاتوو دالاوای) ناوی خۆی چه‌سپاند، وه‌كو یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانی ئه‌ده‌بی ئینگلیزی. رۆمانی (شه‌پۆله‌كان) ئاڵۆزترین رۆمانیه‌تی، باسی ژیانی شه‌ش كه‌س ده‌كات هه‌ر له منداڵیه‌وه تا پیریه‌تی به مه‌نه‌لۆژ یه‌كتری ده‌دوێنن.رۆمانی (ئۆرلاندۆ)1928 له ژیانی په‌یوه‌ندی خۆی به ڤیتا ساكفیل كه ژنه شاعیر‌و رۆمانووسێكی ئۆرستۆكراتیه وه‌ریگرتووه، هه‌ندێ پێیان وایه كه سه‌ربوورده‌یه.رۆمانی (ساڵان) 1937 و دووه‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكی (خانووی تارماییه‌كان ) كه ساڵی 1943 دوای مردنی بڵاوبوه‌وه. ڤرجینیا ۆڵف ئیشی ده‌كرد بۆ په‌ره‌پێدانی ته‌كنیكی ئه‌ده‌بی خۆی ، بۆیه قه‌ڵه‌مێكی ژنانه‌ی ته‌رخان كرد بۆ موناقشه‌كردن و ره‌خنه‌كردنی خه‌مه‌كانی ژن به‌رامبه‌ر به ده‌سڵاتی نێرانه‌ی پیاو و، ده‌سته‌باڵایی پیاو له بوون و له‌واقیع و له‌نووسیندا. له‌و نووسینه‌ی به ناونیشانی(مسته‌ر بینیت و مسز براون)، ۆڵف موناقه‌شه‌ی هه‌ندێ له رۆماننووسه واقعیه‌كانی ئینگلیز ده‌كات، وه‌كو جۆن جۆڵز ورتی و ئێچ جی ویڵزو كه‌سانی دیكه، تاوانباریان ده‌كات به چاره‌سه‌ركردنی توێكڵ و گه‌مه‌كردنه له سه‌ر رووی ئاو ، كه‌چی ده‌بێ بچنه قووڵاییه‌وه و كورتكردنه‌وه‌ی مه‌ودای قه‌ده‌غه‌كراو له باسكردنی ژیاندا،سوودوه‌رگرتن له ئامرازه‌كانی نووسینی له‌به‌رده‌ست و كاراكردنی شه‌پۆلی هۆش و دیالۆگی كه‌سایه‌تی كاره‌كته‌ره‌كان. وازهێنان له گێڕانه‌وه‌ی هێڵی و بنیاتی ئه‌ندازه‌یی رووداو و زه‌مه‌ن.
رووخساری ره‌خنه‌یی له‌گرنگترین رۆمانه‌كانیدا:
( چوون بۆ گه‌شتێكی ده‌ریایی) كونترین و پیرۆزترین تیمه‌ی رۆمان‌نووسین به‌كارده‌هێنێ، باس له چاره‌نووسی راشێڵ مینرێز ده‌كات، كه دایكه چالاك و زاڵه‌كه‌ی ده‌مرێت ئه‌م یانزه ساڵ ده‌بێت، له‌لای باوكێكی خاو خلێچك و دوو پووره قه‌یره‌كه‌ی په‌روه‌رده ده‌بێت، راشێڵ وه‌كو ئۆرگانی هیچی نابێ و هیچ له‌باره‌ی سیكسه‌وه نازانێ تا ته‌مه‌نی 24 ساڵی، ته‌نها ئه‌وه‌ی كه له قوتابخانه بیستوویه‌تی. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پیانۆ ژه‌نێكی لێهاتوو بوو، ئیدی هونه‌ر و پیانۆ دیلی ده‌كه‌ن ، هه‌موو خه‌ون و نموونه‌ی باڵای له (هونه‌رمه‌ند)دا كورت ده‌بێته‌وه. تاوای لێدێت ناتوانێ له‌گه‌ڵ وورده‌كاریه‌كانی ژیاندا هه‌ڵبكات جگه له گه‌ڵ هونه‌ردا نه‌بێت. رۆمانه‌كه به گه‌شتێكی ده‌ریا ده‌ست پێده‌كات به پاپۆڕیك كه ناوی (ئه‌فرۆزین)ه، له ئینگڵته‌ره‌وه ده‌ست پێده‌كات به‌ره‌و باشووری ئه‌مریكا كه ده‌كاته ئه‌مازۆن. راشێڵ و پووره‌كه‌ی پێكه‌وه‌ن كه ناوی هێلین ئه‌مپرۆزه، ژنێكی ته‌مه‌ن چل ساڵه‌یه و تووند و بێ سوزه،له‌گه‌ڵ راشێڵ دا كاره‌كته‌رێكی ته‌وه‌ریه. له گوندی سانتا ماریا داده‌به‌زن له كۆنه ڤییلایه‌ك و له‌وێدا دوو لاو ده‌بینن، یه‌كێكیان لیتۆن ستراچی دڵی له هێلین ده‌چێت، ئه‌ویدیكه كه رۆماننوسه ناوی تیرینس هیواته دڵی له راشێل ده‌چێت ، بڕێكی دیكه له گروپه‌كه گه‌شتێكی دیكه ده‌كه‌ن بۆ دارستانه‌كه. لێره‌دا رێره‌وی رۆمانه‌ك ده‌گۆڕدرێت وهه‌مووشتێكیش ده‌گۆڕدرێت.چوون بۆ گه‌شتی ده‌ریا چیرۆكی نه‌وه‌د ئاشقی دۆڕاوه ده‌گێڕێته‌وه.. رۆمانی (مسز دالاوای)1925 كه –مایكڵ كاننگام- رۆمانی (سه‌عاته‌كان)ی له سه‌ر نووسیوه له ساڵی 2002 وخه‌ڵاتی پۆڵتیزه‌ری وه‌رگرتووه. تۆڕیكه له بیر‌و بۆچوونی زۆر به‌یه‌كاچوو و ئاڵۆزی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له یه‌ك رۆژدا. ته‌نها یه‌ك رووداوی هه‌یه ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه له هه‌نووكه‌وه بۆ رابردوو دیسان بۆ هه‌نووكه له بیری كاره‌كته‌ره‌كاندا، پاڵه‌وانه‌كه‌ی (كلاریسا دالاوای)ه كه پێشخزمه‌تێكی فرۆكه‌یه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌نده‌نیه ، رۆژێك به‌سه‌ر ده‌بات له ئاماده‌كردنی ئاهه‌نگێكی ئێواره، ژیانی خۆی بیرده‌كه‌وێته‌وه به‌ر له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و به‌ر له‌مێردكردنی به سبتیمس دالاوای و، براده‌ریی له گه‌ڵ ژنه به‌د ره‌وشته‌كه‌دا (سالی سیتۆن) ،پاشان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیته‌ر ویڵش كه هێشا خۆشی ده‌وێ. له كاتی ئاهه‌نگه‌كه‌دا كه سه‌ربازه ئینگلیزیه‌كه رێچارد سبتیمس ، شاعیره‌و دۆستی دێرینیه‌تی و ئاماده نابێت ، گه‌رچی ئاهه‌نگه‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌ره‌فی ئه‌و سازداوه.هه‌ركه سه‌ره‌ك وه‌زیران ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه ده‌بێت له ماڵی كلاریسا ،سبتیمس له باله‌كۆنی ماڵه ته‌ریكه‌كه‌ی خۆیه‌وه خۆی فڕێده‌داته خواره‌وه و به به‌رچاوی مسز دالاوایه‌وه كه چوو بۆلای بۆ ئه‌وی بیبات بۆ ئاهه‌نگه‌كه، دوای دیالۆگێكی كورت له‌ناكاودا خۆی فرَێده‌داته خواره‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵی پێی باشتره بڕوا بۆ مردن، له جیاتی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی بكات. یه‌كێك له بڕگه به‌ناوبانگه‌كه‌ی رۆمانه‌كه: ( یه‌كه‌م شت كه ره‌چاوی ده‌كرد، ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته سه‌ره‌رۆییانه بوو كه پێشێلكردنی ره‌وشتی كۆمه‌ڵایه‌تی وداب و نه‌ریتی لیاقه‌ته، وه‌لێ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بنه وه‌شاندنی تیرێك له پرسیاره گه‌وره‌كه‌ی وجوودیه‌تدا كه له گه‌ڵ ژیانماندایه. كاتێ مسز دالاوای به دزیه‌وه ئاهه‌نگه‌كه به‌جێدێلێ، تا بچێته باله‌كۆنه‌كه‌ی خۆی، له‌و شیشه ئاسنانه راده‌مێنێ كه ده‌وری باخچه‌كه‌یان داوه وبیرده‌كاته‌وه: شیشی له‌و جوره‌ش هه‌ن كه ده‌وری جه‌سته‌ی(سبتیمس)ی به‌دبه‌ختیان داوه و، ده‌پرسێت ئه‌گه‌ر لێره‌دا ئامانج وپلانێك نه‌بێت له‌ودیوی ژیانمانه‌وه؟ بۆچی به‌رده‌وام بین له ژیان به ئازار و مه‌رگه‌سات؟)..رۆمانی (به‌ره‌و مه‌نار)یش، رۆمانێكی سێ ره‌هه‌ندیه به‌شی یه‌كه‌م باسی ژیانی خێزانێكی ڤیكتۆری كلاسیكی موحافیزكار ده‌كات ، به‌شی دووه‌م باسی قۆناغێكی زه‌مه‌نی ده‌كات كه ده ساڵ ده‌خایه‌نێت، به‌شی سیێه‌م باسی یه‌كێك له به‌یانیه‌كان ده‌كات كه تارماییه‌كان ده‌خه‌ون. كاره‌كته‌ری ته‌وه‌ریی رۆمانه‌كه له به‌سه‌رهاتی دایكی ڤرجینیا خۆی وه‌ریگرتووه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی كاره‌كته‌ره‌كان بیره‌وه‌ریی كه‌سانی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی. رۆمانی (ئۆرلاندۆ) 1928رۆمانێكی فه‌نتازیه، گێڕانه‌وه‌كه دوای چاره‌نووسی پاڵه‌وانه‌كه ده‌كه‌وێت، كه له به‌ڵاتی دادگای ئه‌لیزابیسیدا له ناسنامه‌ی نێرینه‌وه ده‌بێته ناسنامه‌ی نێرینه، رۆمانه‌كه وێنه‌یه‌كی(ڤیتا ساكفیل ویست)ی پێوه‌یه له جل و به‌رگی ئۆرلاندۆی پیاودا، كه براده‌ری ۆڵف بوو، به قسه‌ی (نیگل بیكڵسن) ده‌سپێشخه‌ریه‌كه له لایه‌ن ڤرجینا ۆڵف ی شه‌رمنه‌وه بوو،سه‌ره‌ڕای به‌ربڵاوی شاره‌زایی ڤیتا، په‌یوه‌ندیه‌كه له نێوان ۆڵف و ڤیتادا گوماناوی بوو، ئه‌و په‌یوه‌ندیه هاوزه‌مان بوو له‌گه‌ڵ داهێنانی باڵای ئه‌ده‌بی ۆڵف دا. ساڵی 1994ئه‌لیین ئه‌تینكس نامه‌كانی ۆڵف و ڤیتای كرد به كارێكی شانۆیی جوان به‌ناوی (ڤیتا و ڤرجینیا) له نواندنی ئه‌تینكس و ڤانیسیا ریدیگریڤ…
تارمایی مه‌رگ له‌ده‌وری ڤرجینیا ۆڵفدا..
ڤرجینیا وۆڵف خۆی و مێرده‌كه‌ی له كاتی داگیركردنی نازیه‌كان ئازووه‌قه‌یان ئاماده‌كرد بۆ كاتی مه‌ترسیدار، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش ته‌گبیری پێویستیان كردبوو. بڕیاریان دابوو كه به گاز خۆیان بكوژن، ئه‌گه‌ر نازیه‌كان هێرشیان هێنا، چونكه مێرده‌كه‌ی به‌ڕه‌گه‌ز جووله‌كه بوو.، ته‌نها ترسی هێرشی نازیه‌كان نه‌بوو كه‌فشاری بۆ هێنا بوو ، بگره ڤرجینیا زۆر رووداوی دیكه كاریان تێكردبوو وه‌كو مردنی ناواده‌ی دایكی و مردنی له‌سه‌ره‌خۆی باوكی و برا خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و، ئه‌و هاورێیانه‌ی كه چووبوون بۆ جه‌نگ ونه‌گه‌ڕابوونه‌وه. وه‌كو بڵی مه‌رگ چاوی تێبڕیوه وه‌كو چۆن خۆی چاوی ده‌بڕیه ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی. بۆیه بڕیاری دا خۆی بۆمه‌رگ بچێت به‌رله‌وه‌ی ئه‌و بۆی بێت. له بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆێدا له ساڵی 1931 بۆ 1935 نووسیویه‌تی كه له‌گه‌ڵ لێۆنارد وۆڵفی مێردیدا رۆیشتن بۆلای دۆرا كارینگتۆن، دوای ئه‌وه‌ی(لایتۆن ئه‌ستراشی) كه براده‌ری هه‌ردوكیان مرد بوو، بۆ دڵدانه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌ی تا ئه‌و كاته بڕوای نه‌ده‌هات كه‌مردووه ، ڤرجینیا ده‌ڵێ: ( چه‌ند ترسا‌و دیار بوو ده‌تووت منداڵێكه ده‌ترسێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه نه‌كات نه‌با سزادانی درێژه بكێشێت.هه‌ركه ویستمان برۆین دورا له گه‌ڵماندا هاته خواره‌وه تا به‌رده‌رگای ماڵ و چه‌ند جارێك ماچی كردم. پێم وت كه‌واته له هه‌فته‌ی داهاتوودا دێت بۆ سه‌ردانمان؟ وتی به‌ڵێ دێم و له‌وانه‌یه نه‌یه‌م و، جارێكی دیكه ماچی كردم و وتی (ماڵئاوا) پاشان چووه ژووره‌وه، ئاوری دایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ به‌رزبكه‌مه‌وه، بینیم له‌وێ وه‌ستا بوو وته‌ماشای ده‌كردین، چه‌ندجارێك ده‌ستی بۆ به‌رزكردمه‌وه وپاشان وون بوو). ئه‌وه دوا دیمه‌ن بوو كه مێرد‌و ژنه‌كه له‌ژنه براده‌ره‌كه‌یان دیبوویان ، بۆ به‌یانیه‌كه‌ی سه‌عات هه‌شت و نیو به تاپڕێك خۆی كوشت. چاوی له‌سه‌ر ئه‌و دوا دیمه‌نه لانه‌ده‌چوو و، له‌پڕ هه‌ستی كردبوو ئه‌وه مژده‌یه‌كی شوومه و تارمایی مه‌رگ له ئاسۆوه دیاربوو، دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی براده‌ره‌كانی مردبوون. ته‌نانه‌ت سه‌گه خۆشه‌ویسته‌كه‌یشی (بینكا)ی له‌بیر بوو. كه زانی دوا گورزی ئه‌قڵی لێی ده‌دات ئه‌وه بوو گیرفانه‌كانی پڕ له‌به‌رد ده‌كات و خۆی خسته رووباری (ئووز)ه‌وه له نزیكی ماڵه‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی (سۆسیكس)و خۆی ده‌خنكێنێ، ئه‌مه‌یش به‌جوانی له‌و فلیمه به‌ناوی (سه‌عاته‌كانه‌وه) به‌رجه‌سته‌كرابوو، كه له‌رۆمانه‌كه‌ی (مایكل كیننگام) وه وه‌رگیرابوو كه خه‌ڵاتی پۆڵتیزه‌ری وه‌رگرتووه (برناردێت جابر) ژنه ره‌خنه‌گری ئه‌مریكی ده‌ڵێت جوانترین رۆمانه كه خوێندومه‌ته‌وه، فلیمه‌كه له‌وه‌وه وه‌رگیراوه به‌هه‌مان ناو، كه نیكۆڵ كیدمان ده‌وری ڤرجینا وۆڵف ده‌بینی و له‌گه‌ڵ ئید هاریس و جۆلیان مۆر. رۆمانه‌كه باسی دوا رۆژی ژیانی ڤرجینا ده‌كات و نوسه‌ر له‌م رۆمانه‌دا هه‌مان ته‌كنیكی ڤرجینیا وۆڵف به‌كار ده‌بات ، په‌نا ناباته به‌ر گێڕانه‌وه‌ی ته‌قلیدی كه ده‌قه‌كه به‌ره‌به‌ره هه‌ڵده‌كشێت له به‌رزبوونه‌وه‌ی زه‌مه‌ندا. پاڵه‌وانه‌كانی رۆمانه سێ ژنن هیچیان په‌یوه‌ندیان به یه‌كه‌وه نیه ته‌نها رۆمانه‌كه‌ی ڤرجینیا خۆی (خاتوو دالاوای) و، ئه‌و گوڵه زه‌رده‌ی كه هه‌رسێ ژنه‌كه باسی ده‌كه‌ن ، بێگومان هه‌ریه‌كێك له‌و سێ ژنه نماینده‌ی قۆناغێكن: كلاریسه كه رۆژ نامه‌نووسه له زه‌مه‌نی ئێستادا ، واتا زه‌منی 2002 كاتی نووسینی رۆمانه، هه‌ر خۆیشی پاڵه‌وانی رۆمانی (خاتوو دالاوای)یه. لۆرا كابانی ماڵه له زه‌مه‌نێكی دواتر دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ساڵی 1951 و رایه‌ڵی نێوان ئه‌م دوو ژنه ڤرجینا وۆڵف خۆیه‌تی، كاتی نووسینی رۆمانی (خاتوو دالاوای) ساڵی 1923. ده‌سپێكردنی رۆمانه‌كه له ساڵی 1941 ه، ئه‌و ساڵه‌ی كه ڤرجینیا خۆی خنكان.نوسه‌ر به‌وورده‌كارییه‌وه دیمه‌نی خۆكوشتنه‌كه‌ی وێناكردوه، دوای ئه‌وه رۆمانه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می نووسینی رۆمانی (خاتوو دالاوای)1923 ، دواجار گێڕانه‌وه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1951 بۆ لای (لۆرا) خوینه‌ری رۆمانی (خاتوو دالاوای).گێڕانه‌وه له رۆمانه‌كه‌دا به زه‌مه‌نێكی هاوته‌ریب ده‌ڕوا ، باسی هه‌رسێ خانمه‌كه ده‌كات و هه‌ریه‌كه‌و له‌سه‌رده‌می خۆی وباروزروفی خۆیدا. دوای مردنی دوو نامه‌ی ڤرجینیا ۆڵف دۆزرایه‌وه له نێو كاغزه‌كانیدا ، نامه‌ی یه‌كه‌م بۆ ڤینسای خوشكی و دووه‌میش بۆ مێرده‌كه‌یه‌تی لێونارد ۆڵف. دیاربوو كه ڤرجینیا له‌وه‌و پێش هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، بۆیه رۆژێكیان به جلی ته‌ڕه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ماڵ هه‌ركه لێی ده‌پرسن ده‌ڵێ كه‌وته ئاوه‌وه. له دوا نامه‌یدا بۆ مێرده‌كه‌ی نووسیویه‌تی:( ئه‌ی ئازیزترین، یه‌قینم هه‌یه كه جارێكی دیكه نزیك ده‌بمه‌وه له شێتبوون، هه‌ست ده‌كه‌م ناتوانین سه‌رله‌نوێ خۆمان له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاته ترسناكانه بگرین. ئه‌م جاره چاكنابمه‌وه، گوێم له ده‌نگانێكه‌و ناتوانم ته‌ركیز بكه‌م، بۆیه شتێك ده‌كه‌م كه پێموایه باشتره. به پێی توانا گه‌وره‌ترین به‌خته‌وه‌ریت دامێ. هه‌میشه هه‌موو شتێك بوویت بۆ من وه‌كو مرۆڤ بیه‌وێت، وابزانم ژن ومێردێكی دیكه نیه هێنده به‌خته‌وه‌رییان به‌ركه‌وتبێ، تا ئه‌م نه‌خۆشیه نه‌گریسه په‌یابوو. زۆر به‌رگریم كرد وه‌لێ چیتر تاقه‌تی به‌رگریكردنم نه‌ماوه، ده‌زانم ژیانتم تێكدا به‌ڵام دوای من ده‌توانی كاربكه‌یت و به‌رده‌وامیش ده‌بیت له‌كاركردن و ئه‌مه ده‌زانم، تۆ ده‌بینی ته‌نانه‌ت ناشتوانم ئه‌م نامه‌یه بنووسم به شێوه‌یه‌كی دروست. ناتوانم بشخوێنمه‌وه، ده‌مه‌وێ بڵێم من قه‌رزارباری ئه‌م هه‌موو به‌خته‌وه‌ریه‌م كه بۆمت ره‌خساند له ژیانمدا ، تا ئه‌وپه‌ڕی پشووت هه‌بوو له گه‌ڵمدا ، چاك بوویت به‌راده‌یه‌ك كه‌باوه‌ڕ ناكرێت. ده‌مه‌وێ ئه‌مه بڵێم ، كه هه‌موو خه‌ڵكی ده‌زانن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێ كه رزگاری كردبم ئه‌وه تۆیت. هه‌موو شتێكم لێ ونبوو جگه یه‌قینم به دڵباشی تۆ نه‌بێت. ناتوانم له‌وه زیاتر له تێكدانی ژیانت به‌رده‌وام بم..
ڤ.و.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌یه‌ی ته‌واو كرد له ماڵه گوندیه‌كی له رۆدمیل له‌سه‌عات 11و30 خوله‌ك هاته‌ده‌ره‌وه و دارده‌سته‌كه‌ی پێ بوو له‌و مێرگه په‌ڕیه‌وه كه له نێوان ماڵه‌كه‌ی رووباره‌كه‌دا بوو، گیرفانه‌كانی پڕكرد له به‌رد بۆ ئه‌وه‌ی قورس بێت و خۆی خسته رووباره‌كه‌وه.تا رۆژی هه‌ژده‌ی ئه‌بریل ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزایه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ منداڵ ته‌رمه‌كه‌یان ئاشكرا كرد و دواجاریش مێرده‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ناسیه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ كرا ده‌ركه‌وت كه ئه‌نجامی تێكچوونی ئه‌قڵی خۆی كوشتووه ، له 21ی ئه‌بریل له برایتۆن به بێده‌نگیی ته‌رمه‌كه‌ی سووتێنرا.پاشان خۆڵه‌مێشه‌كه‌ی به‌ده‌وری ئه‌و دوو داره درداره‌ی ده‌وری ماڵه‌كه‌یدا پرژێنرا. دواجار مێرده‌كه‌ی له بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆێدا ده‌نووسێ (319 شه‌وی زریاناوی به هێواشی به كاره‌سات ده‌رۆیشت..). له به‌شێك له بیره‌وه‌ریه‌كانیدا ڤرجینیا نووسیویه‌تی( نیشانه‌یه‌كم له‌سه‌ر رسته‌یه‌كی (هنری جێمس ) داناوه كه ده‌ڵێ:( له چاودێری كردن مه‌وه‌سته).چاودێری ته‌مه‌ن ده‌كه‌م كه ده‌روات، چاودێریی چاوچنۆكیی ده‌كه‌م، چاودێریی ئه‌و نۆره خه‌مۆكیی و بیزارییه ده‌كه‌م كه تووشم ده‌بێت. به‌م رێبازه ده‌توانم چاودیریی بخه‌مه‌كار). رۆماننووس مایكل كننگام له رۆمانی(سه‌عاته‌كان)دا ژیانی ڤرجینا ۆڵف ده‌گه‌ڕێنیته‌وه ، به‌وه‌ی كه چیرۆكی كلاریسا و لۆرا درووست ده‌كات. له‌ساڵی 1923 له له‌نده‌ن به‌یانیه‌كیان ڤرجینیا به‌ئاگادێته‌وه، ئه‌نجامی خه‌ونێكی خه‌مۆكی و دووباره ، ئه‌م خه‌ونه‌یش وای لێده‌كات كه ده‌ست به نووسینی رۆمانه نویێه‌كه‌ی (خاتوو دالاوای) بكات. خه‌مباره چونكه له ماڵه‌كه‌ی له بلوومزبیری دوورخراوه‌ته‌وه بۆ خانوویه‌كی لادیی، كه خه‌م و شه‌ڵه‌ژانی كه‌م ناكاته‌و بۆ مێرده خۆشه‌ویسته‌كه‌ی لیۆنارد، كه بردی بۆ ئه‌و خانووه گوندیه بۆ چاكبوونه‌وه له نه‌خۆشیه‌كه‌ی. هه‌وڵده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری تێكچوونی ئه‌قڵیبكات و بیركردنه‌وه‌كانی كۆرنترۆل بكات تا بتوانێت بنووسێت. له زه‌مه‌نی هه‌نوكه‌دا له به‌یانیه‌كی ساماڵدا (كلاریسا فۆن) كه ته‌مه‌نی په‌نجا و دوو ساڵه خه‌ریكی ئاماده‌كردنی ئاهه‌نگێكه بۆ رێچاردی خۆشه‌ویستی كه شاعیره‌و خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی وه‌رگرتووه و تووشی نه‌خۆشی ئایدز بووه و چاوه‌رێی مه‌رگه.له رۆمانه‌كه‌ی ڤرجینیا خۆیدا نه‌خۆشیه‌كه ئه‌نجامی گولله تۆپه. له لایه‌كی دیكه‌وه له لۆس ئه‌نجلۆس ساڵی 1951، لۆرا كه ژنی ماڵه و كوڕێكی منداڵی هه‌یه به‌ناوی رێچارده‌وه، ئه‌ویش خه‌ریكی ئاماده‌كردنی ئاهه‌نگه بۆ جه‌ژنی له دایك بوونی مێرده‌كه‌ی ، به‌ڵام ناتوانیِ ده‌سبه‌رداری خوێندنه‌وه‌ی رۆمانی (خاتوو دالاوای )بێت.
چه‌ند گرته‌یه‌كی تێژتێپه‌ڕی ژیانی ئه‌و دوو ژنه كه ژیانی ڤرجینیا ۆڵفیش ده‌گرێته‌وه.تۆڕێكی درامی ژیانی ئه‌و سێ خانمه‌یه به یه‌كیانه‌وه ده‌به‌ستێت، به چه‌ند ده‌زویه‌گ كه له‌گه‌ڵ رۆمانی خاتوو دالاوی یه‌كتر ده‌بڕن له‌لایه‌ك و، له لایه‌كی دیكه‌وه به‌شدارییكردنیان له‌گه‌ڕان به‌دوای بوونێكی راسته‌قینه‌وه، ئه‌و ساته به‌نرخانه‌ی كه مرۆڤ دیه‌وێ شتێكی لێ به‌ده‌ست بهێنێ یان پاكانیه‌كی له‌بار بدۆزێته‌وه بۆ ژیانی . كننگام له زمانی كلاریساوه ده‌ڵێ: ( دیاریه وورده‌كان بۆیان سه‌عاتێك لێره و سه‌عاتێك له‌وێ، كاتێك ژیان له‌پڕێكدا ده‌شنێته‌وه،سه‌رباری ئه‌و هه‌موو كۆسپ و پێشبینیانه‌ش، ووزه‌یه‌كی رووناكیمان بۆ ده‌كاته‌وه‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌مان ده‌داتێ كه ده‌مێك بوو بیرمان لێیان ده‌كرده‌وه). كاتێك كننگام له نێوان ئه‌و سێ ژنه‌دا دێت و ده‌چێت به نه‌رم نیانی و بێ هه‌ڵچوون ، له كۆتایی به‌شی یه‌كه‌مدا ڤرجینیا قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی ده‌گرێته ده‌سته‌وه و ئه‌م رسته‌یه ده‌نووسێت: ( خاتوو دالاوای وتی كه خۆی گوڵ ده‌كڕێت). له سه‌ره‌تا به‌شی دووه‌م هه‌مان ساتی نووسینی رسته‌ی پێشوو، لۆرا چاو ده‌خشێنێ به هه‌مان ئه‌و رسته‌یه‌دا و رووخساری گه‌ش ده‌بێته‌وه، له‌وانه‌یه بۆ بیرۆكه‌ی گوڵه‌كان بوو بێت یان بۆ نقووم بوون له رۆمانه‌كه‌ی ڤرجینیا وۆڵف كه ئاشقی ببوو. وه‌كو ووتمان ئه‌م رۆمانه كرا به فلیمی سینه‌مایی و له ده‌رهێنانی (ستیڤن دالدرای) و نیكۆل كیدمان رۆڵی ڤرجینیای بینی و جۆلیان مۆر رۆلی لۆرای بینی و میریل ستریب ده‌وری كلاریسای بینی و ئید هاریس یش رۆلی رێچارد سبتیمسی بینی. بازدان له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی زه‌مه‌ندا و گوێزانه‌وه‌ی كوت‌وپڕ له نێوان به‌شه‌كانی نمایشه‌كه‌دا، یه‌كتربڕو به‌یه‌كاچوونی كات له گه‌ڵ كاره‌كته‌ره‌كاندا، گرنگترین ته‌كنیكی وۆڵفه له بونیادی درامی رۆماننووسیندا، هه‌مان ئه‌م تیمه‌یشه كه ده‌رهێنه‌ری فلیه‌كه‌ی ئیشی له‌سه‌ر كرد و خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرت.
هه‌ندێ له وته‌كانی ڤرجینیا ۆڵف:
* هه‌موو مرۆڤێك رابردووی خۆی وه‌كو په‌ڕه‌ی كتێب له‌به‌رده‌كات
براده‌ره‌كانی ته‌نها ناونیشانه‌كه‌ی ده‌خۆێننه‌وه..
• وشه‌كان له فه‌رهه‌نگه‌كاندا ناژین بگره له ئه‌قڵه‌كاندا ده‌ژین.
• له هه‌موو رووداوه مێژوویه‌كاندا ژن نادیار بووه.
• ئه‌ده‌ب راخراوه به په‌ردوی رای كه‌سانی دیكه زیاتر له پێویست.
• ئه‌گه‌ر راستگۆ نه‌بیت به‌رامبه‌ر به خۆت وناتوانێ له باره‌ی كه‌سانیدیكه‌وه‌هیچ بڵێ.
نووسینی : غه‌فور ساڵح عه‌بدوڵا
……………………………………………………………………
(*): ئه‌مه خوێندنه‌وه‌یه‌كه بۆ كتێبه‌كه‌ی (فاتمه ناعووت) كه كچه شاعیرێكی میسریه ، به هه‌مان ناونیشان..