
یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی مۆدێلی ئیسلامیی لیبراڵ
“راوه‌ستان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات‌و رۆژانی دوایی له‌روانگه‌ی ئاینیه‌وه”
له‌نوسینێكیتردا باسم له‌پێویستی خوێندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات‌و رۆژانی دوایی له‌چه‌ند ره‌هه‌ند‌و بوارێكه‌وه كردبو، به‌و پێیه‌ی روداوێكی گرنگی نێو مێژووی هاوچه‌رخه له‌باشوری كوردستان به‌ته‌نیشت روداوه‌كانی تری رابردوه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كایه‌و جومگه‌كانی ژیانی ده‌سته‌جه‌معی‌و تاكه‌كه‌سی‌و سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی‌و په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت‌و هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ك گرنگی ئه‌و خۆپیشاندانه له‌لایه‌كیتره‌وه له‌وه‌دابو كه‌به‌شێكی زۆری چین‌و تویژه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌هه‌مو ئاراسته‌و بیر‌وبۆچونه‌كان تیایدا به‌شداربون.
ئێمه له‌نوسینی یه‌كه‌مدا قسه‌مان له‌سه‌ر پێگه‌و ئاماده‌یی هێزه ئیسلامیه‌كان له‌و روداو‌و دیارده مه‌ده‌نیه نوێیه‌ی نێو ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی باشوری كوردستان كرد، به‌حوكمی ئه‌و بواره‌ی ئێمه له‌سه‌رخۆ كاری تێا ده‌كه‌ین، بۆیه لێره‌شدا هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ره‌هه‌ندێكیتره‌وه كه‌ئه‌ویش قسه‌كردنه له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی مۆدێلی ئیسلامی لیبراڵ له‌باشوری كوردستان هه‌وڵده‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه سه‌ری. ئه‌گه‌رچی هێشتا ئه‌م مۆدێله نه‌یتوانیوه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا خۆی مانیفێست بكات‌و له‌چوارچێوه‌ی تیۆر‌و نوسین‌و كتێب‌و توێژینه‌وه‌ی بابه‌تی‌و ئه‌كادیمیدا به‌رجه‌سته ببێت، هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆر له‌وانه‌ی بایه‌خ به‌دیارده‌ی ئیسلامی سیاسی‌و جوڵانه‌وه ئیسلامیه‌كان ده‌ده‌ن، پێیانوایه نه‌ك له‌باشوری كوردستان مۆدێلی ئیسلامی لیبرال بونی نیه، بگره ئه‌و جۆره ئیسلامه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی هێز‌و گروپی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا خۆی مانیفێست كردوه، بڕواشسی به‌پره‌نسیپه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری‌و سیاسیه‌كانی دیموكراسیه‌ت‌و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی نیه‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و ده‌یكه‌ن بریتیه له‌گه‌مه‌ی سیاسی‌و خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك تاگه‌ییشتتنه ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام من بڕوام وایه له‌پشتی ئه‌م دیده‌وه جۆرێك له‌ئایدۆلۆژیا خۆی حه‌شارداوه، كه‌ته‌نها خۆی به‌ئایدۆلۆژیای رزگاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌زانێت‌و باقی ئایدۆلۆژیاكانیتر ده‌كاتنه ده‌ره‌وه‌ی گه‌مه‌ی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، چونكه ئێمه كاتێك باس له‌ده‌ركه‌وتنی كرداره‌كی مۆدێلی ئیسلامی لیبراڵ له‌خۆپیشاندانه‌كانی رابردودا ده‌كه‌ین، بڕواشمان به‌وه هه‌یه كه‌له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌و مۆدێله هێشتا له‌ئاستی نوسین‌و گوزارشتكردن له‌خۆ‌و له‌ئاستنی هه‌وڵ‌و بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كه‌سیدایه‌و به‌ر له‌م مێژوه هه‌ر له‌ئاستی قسه لێكردن‌و نوسیندا بونی هه‌بوه.
ئیسلامیی لیبراڵ چیه؟
به‌ر له‌وه‌ی بمانه‌وێت ده‌ركه‌وته‌كانی مۆدێلی ئیسلامیی لیبرال له‌باشوری كوردستان‌و له‌خۆپیشاندنه‌كانی 17ی شوبات‌و رۆژانی دواییدا بخه‌ینه به‌ر باس، پێویسته بزانین ئیسلامی لیبراڵ بۆخۆی چیه؟ بۆیه مه‌به‌ست له‌ئیسلامیی لیبراڵ بریتیه له‌دیدیی نوێ‌و هاوچه‌رخ‌و لیبراڵانه بۆخودی دین خۆی‌و بۆبابه‌ته گرنگه‌كانی دونیای نوێ. ئه‌گه‌رچی زۆركه‌س به‌تایبه‌ت له‌نێو هێزه ئیسلامیه‌كانه‌وه ره‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرن كه‌ئیسلام یه‌ك ئیسلامه‌و ناكرێت دابه‌ش بكرێَته سه‌ر جۆره‌كانی ئیسلامی سیاسی‌و ئیسلامی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ..تاد، به‌ڵام به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌وه رۆشن بكه‌مه‌وه، كه‌مه‌به‌ست له‌ئیسلامی لیبرال واته ده‌ركه‌وتنی خوێندنه‌وه‌ی نوێ‌و سه‌رهه‌ڵدانی بیركردنه‌وه‌و ئاراسته‌ی هاوچه‌رخ‌و ئازادانه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌و هێزه ئیسلامیه‌كاندا، به‌ده‌ر له‌و خوێندنه‌وه‌ی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه باوه‌ی كه له‌بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردودا دوای دروستبونی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین‌و جیابونه‌وه‌و له‌دایكبونی چه‌ندین باڵ‌و ته‌وژم‌و ره‌وتی تری ئیسلامی خۆیان مانیفێستكرد، كه‌جه‌ختكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌كیان بریتیه له‌تیۆری حاكمیه‌ت‌و بایه‌خدان به‌گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئیسلامی‌و له‌وێشه‌وه هه‌وڵدان بۆبه‌رجه‌سته‌كردنی بۆ‌نێو كۆمه‌ڵگه، تاده‌گاته توندبونی ئه‌و مۆدێله له‌ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتگه‌را له‌فۆرمی تاڵیبان‌و قاعیده‌دا.
له‌ساده‌ترین پێناسه‌كردندا ئیسلامیی لیبراڵ بریتیه له‌هه‌وڵ‌و دیدی نوێ له‌پێناوی تێگه‌یشتنێكی هاوچه‌رخانه بۆئیسلام، به‌جۆرێ له‌سه‌ر بنه‌ماكانی لێبورده‌یی‌و جێبه‌جێكردنی مافی ژن‌و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه ژیان‌و قبوڵكردنی جیاوازی‌و زه‌مینه‌سازی بۆئازادی‌و بیروڕا‌و راده‌ربڕین‌و یه‌كسانی له‌ئه‌رك‌و ماف‌و پلورالیزم له‌كۆمه‌ڵگه‌دا‌و به‌گژاچونه‌وه‌ی هه‌مو جۆر‌و شێوازه‌كانی ده‌مارگیری ئاینی له‌پێناوی دابینكردن‌و به‌رجه‌ستكردنی ژیانی هاوچه‌رخانه‌ی مۆدێرن كه‌پڕبێت له‌به‌هاكانی مافی مرۆڤ‌و چه‌مكی هاوڵاتی‌و سه‌روه‌ری یاسا‌و پاراستنی هاوسه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌گه‌رچی به‌ده‌یان پێناسه‌و لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر‌و جیاوازتر بۆ ئه‌م چه‌مك‌و مۆدێله هه‌یه، به‌ڵام سه‌رجه‌میان له‌وه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه‌و هاوڕان، كه‌ده‌بێت خه‌می هه‌ره گه‌وره‌و سه‌ره‌كی ئیسلامیی لیبراڵ بریتی بێت له‌به‌ده‌مه‌وه‌چونی ئه‌و كێشه‌و گۆڕانكاریه نوێیانه‌ی كه‌دونیای نوێ‌و مۆدێرن له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناونی‌و له‌ئێستای ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و ئابوری خه‌ڵكدا بونیان هه‌یه. به‌مانایه‌كیتر ئامانجی سه‌ره‌كی مۆدێلی ئیسلامی لیبراڵ هه‌وڵدانه بۆزیاتر فراوانكردنی پانتایی ژیانی مه‌ده‌نی‌و ئازادانه له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و ده‌ستوری مه‌ده‌نی‌و دیموكراسیدا، كه‌تیایدا هه‌موان له‌ئه‌رك‌و ماف‌و له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌كسان بن‌و هه‌موان وه‌ك یه‌ك له‌خه‌می پاراستنی جیاوازی‌و قبوڵكردنی فره ده‌نگی‌و فره ره‌نگیدابن، به‌جۆرێك هیچ كه‌س‌و گروپێكی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ویتر سفر نه‌كاته‌وه‌و نه‌فی نه‌كاته‌وه. هه‌روه‌ك ئاراسته‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م مۆدێله تێپه‌ڕاندنی ئه‌و خوێندنه‌وه‌و لێكدانه‌وه حه‌رفیانه بۆقورئان‌و ده‌قه‌كانی، كه‌نایه‌وێت پێدراوه نوێه‌كانی ژیانی نوێ‌و گۆڕانكاریه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوریه‌كانی دوای عه‌وله‌مه‌و به‌جیهانیبون‌و شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیا به‌هه‌ند وه‌رگبرێت‌و ته‌نها یه‌كجۆر لێكدانه‌وه‌ی ئاینی بۆده‌قه‌كان به‌گرنگ ده‌زانێت.
سه‌رهه‌ڵدان‌و گه‌شه‌كردنی چه‌مكه‌كانی ریفۆرمی ئاینی‌و دادپه‌روه‌ری‌و ئازادی‌و عه‌لمانیه‌ت به‌چه‌مكه ئه‌وروپی‌و خۆرئاواییه‌كه‌ی‌و لیبراڵیزم‌و لێبورده‌یی‌و سه‌ركوتكردن‌و هاوڵاتیبون، هه‌موو ئه‌مانه رێگه‌خۆشكه‌ربون له‌قۆناغه‌كانی رابردوی ژیانی مرۆیی‌دا بۆئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مك‌و مۆدێله‌و چه‌مك‌و مۆدێلی تر هه‌م له‌پانتایی فیكری مرۆیی‌دا دروستببن‌و هه‌م له‌نێو خودی گوتاری ئاینی‌و ئیسلامیشدا له‌دایكببن. به‌واتایه‌كیتر پێویستی كۆمه‌ڵگه‌و مرۆڤه‌كان پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بون بۆده‌ركه‌وتنی فیكری مرۆیی به‌هه‌موو ئاراسته‌كانیه‌وه‌و به‌تابه‌تیش له‌نێو فیكری ئاینیدا، به‌و پێیه‌ی ئاین په‌یوه‌ندیه‌كی هه‌ستیار‌و نزیكی به‌ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌و ته‌وژم‌و باڵ‌و ره‌وتانه‌ی له‌نێو گوتاری ئیسلامی‌و ئاینیدا دروستبون‌و هه‌م ئه‌و شته تازانه‌ی تر، كه‌دونیای نوێ سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ر مرۆڤه‌كاندا ئه‌و پێویستیه بهێنێته ئاراوه، كه‌ئیسلامیی لیبراڵیش وه‌ك یه‌كێكیتر له‌چه‌مكه نوێیه‌كان له‌سه‌ر ئاسته‌كانی سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی مانفیست بكات، ئه‌گه‌رچی ئێمه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی توركیدا ئه‌و مۆدێله خۆی مانیفێست بكات، ئه‌گه‌رچی ئێمه له‌كوردستاندا نه‌ماتواینوه هه‌ست به‌ئاماده‌یی ئه‌م مۆدێله له‌چوارچێوه‌ی گروپ‌و هێزی سیاسی‌دا بكه‌ین، به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگه‌ی توركیدا كه‌چه‌ند كیلۆمه‌ترێك لێمانه‌وه دوره به‌جوگرافیای زه‌مینی، تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه‌ته‌نانه‌ت له‌ئاستی هێزی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا پارتێكی وه‌ك(akp) به‌هه‌مو توانایه‌كیه‌وه كار بۆبه‌رجه‌سته‌كردنی مۆدێلی ئیسلامی لیبراڵ ده‌دات‌و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه توانیویه‌تی ئاماده‌یی‌و فه‌رمانڕه‌وایی خۆی له‌سه‌ر شانۆی سیاسی توركیا بپارێزێت‌و متمانه‌ی به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانی توركی وه‌ده‌ست بهێنێت.
له‌راستیدا مۆدێلی ئیسلامی لیبراڵ دیارده‌یه‌كی جیهانیه به‌و مانایه‌ی كه له‌به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهاندا بونی هه‌یه به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵگه خۆرئاییه‌كا،ه ئه‌وه‌ش به‌حوكمی ئه‌و تابه‌تمه‌ندێتیه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه پیشكه‌وتو‌و مه‌ده‌نیانه هه‌یانه‌و ئاماده‌یی ئیسلام وه‌ك ئاین‌و وه‌ك گروپی كۆمه‌ڵایه‌تی، پاڵنه‌ره‌ی سه‌ره‌كیه، له‌وه‌دا كه ئه‌م مۆدێله له‌فۆرمی نوسین‌و تیۆرۆدا بچێته قاڵبی به‌رجه‌سته‌كردن‌و دونیای واقیعه‌وه‌و خۆی مانیقیست بكات.
خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات‌و رۆژانی دوایی‌و یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی ئیسلامیی لیبراڵ
به‌ر له‌وه‌ی قسه لسه‌ر ده‌ركه‌وتی ئیسلامیی لیبراڵ له‌خۆپیشاندانه‌كاندا بكه‌ین، ده‌بێ ئه‌وه بپرسین كه‌ئاخۆ له‌كوردستان هیچ بنه‌ما‌و ره‌گو ریشه‌و سه‌ره‌تایه‌كی ئیسلامی لیبراڵ بونی هه‌بوه‌و هه‌یه؟ ئایا مۆدێلی ئیسلامی لیبراڵ بۆكۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پێویسته یان نا؟ ئایا بارودۆخه سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یارمه‌تیده‌ری ئه‌وه‌ن، كه‌ئه‌م مۆدێله‌ی بتوانێت جێگه‌ی خۆی له‌كوردستان بكاته‌وه‌و گه‌شه به‌خۆی بدات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م مۆدێله هه‌بوه پێشتر بۆچی نه‌یتوانیوه له‌سه‌ر زه‌وی واقیع‌و له‌چوارچێوه‌ی كاری سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا بون‌و ئاماده‌یی خۆی ئاشكرا بكات؟
بێگومان له‌كۆنه‌وه تاده‌گاته ئێستاش هه‌م وه‌ك كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ‌و هه‌م وه‌ك هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی له‌نێو هێزه ئاینی‌و ئیسلامیه‌كاندا جۆرێك له‌مۆدێلی ئیسلامی لیبراڵ یاخود وردتر بڵێین مه‌یلێك له‌بیركردنه‌وه‌ی لیبراڵانه له‌نێو گوتاری ئاینی‌و ئیسلامی مرۆڤه‌كاندا بونی هه‌بوه، به‌ڵام به‌حوكمی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندێتیانه‌ی كه‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی‌و ئه‌و خاسیه‌ت‌و بارودۆخانه‌ی هه‌ژمونی به‌سه‌ر كۆی كایه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵی كوردیدا كردوه، ده‌رفه‌تی به‌ده‌ركه‌وتن‌و به‌رجه‌سته‌بونی ئه‌م مۆدێل‌و چه‌مكه نه‌داوه، سه‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئیسلامی وه‌ك ئاین‌و وه‌ك گوتار‌و به‌رنامه‌ی سیاسی كردوه، كۆمه‌ڵێك هێزی ئاینی‌و ئیسلامی بون، كه‌ئه‌م هێزانه جارێ له‌لایه‌ك بۆخۆیان له‌نێو ململانێیه‌كی فیكری‌و حه‌ره‌كیدا بون، كه‌یه‌كگرتن‌و دابه‌شبون‌و جیابونه‌و‌وه هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌ند جارێك به‌خۆوه بینیوه‌و له‌یه‌ك قاڵب‌و چوارچێوه‌دا نه‌بینیوه‌ته‌وه، له‌لایه‌كیتریشه‌وه ئه‌م هێزانه له‌گه‌ڵ هێزه نه‌ته‌وه‌یی‌و ئه‌گه‌ر زانستی بێت عه‌لمانیه‌كانیتردا له‌ململانێی سیاسی‌و سه‌ربازی‌و فیكریدا بون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌رابردو‌و ئێستاشدا كوردستان له‌قۆناغێكدایه، كه‌هێشتا له‌روی سیستمی سیاسی‌و حكومڕانیه‌وه چوارچێوه‌ی خۆی وه‌رنه‌رگرتوه‌و هێشتا سێبه‌ری مۆدێلی حزبی به‌سه‌ر شێوازی فه‌رمانڕه‌وایی‌و ده‌وڵه‌تداریه‌وه بونی هه‌یه‌و كێشه‌ی گه‌وره له‌بونیادی سیستمی حكومڕانی هه‌رێمدا هه‌یه له‌روی سه‌روه‌ری یاسا، ئازادی ئاینی‌و بیروڕا، ململانێی سیاسی،…تاد. ئه‌گه‌رنا وه‌ك وتمان به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ‌و كه‌سایه‌تی سیاسی له‌نێو هێزه ئیسلامیه‌كاندا دیدی نوێی ئیسلامی بۆسیاسه‌ت‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری‌و سه‌رجه‌م چه‌مكه‌كانی وه‌ك مافی مرۆڤ‌و ئازادی بیروڕا‌و مافی ژن‌و فره‌یی‌و پێكه‌وه‌ژیان‌و عه‌لمانیه‌ت‌و جیاوازی‌و چه‌مكه هاوچه‌رخه‌كانیتر دنیا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وایكردوه به‌رجه‌سته نه‌بیت، ئه‌و مۆدێله له‌سیاسه‌تكردن‌و له‌حزبایه‌تیكیررن بوه، هه‌م به‌گشتی‌و هه‌م به‌تایبه‌تیش له‌نێو هێزه ئیسلامیه‌كانی كوردستاندا، واته تاوه‌كو ئێستاش ئه‌و باڵه‌و ره‌وته‌ی ئاراسته‌و ره‌نگڕێژی گوتاری ئیسلامی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، بریتیه له‌ئاراسته‌ی كۆنسێرڤاتیزمی ئاینی‌و به‌شێكی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی تر خاوه‌نی دیدی نوێ‌و بیركردنه‌وه‌ی تازه‌ی ئاینی‌و ئیسلامین یان له‌ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه هه‌ستیار‌و بڕیار به‌ده‌سته‌كانی نێو هێزه ئیسلامیه‌كانن، یان به‌شێكی زۆری پانتاییه‌كانیان لێ به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه، به‌جۆرێك نه‌توانن ئه‌و بۆچونه تازانه‌ی هه‌یانه بیگه‌یه‌ننه سه‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌یان، هه‌م به‌شێَكیشیان به‌ر هۆكارێك هه‌یه، دورخراونه‌ته‌وه یان خۆیان دوركه‌وتونه‌ته‌وه‌و وازیان هێناوه، یاخود له‌هه‌ندێ ده‌زگا‌و دامه‌زاوه‌ی نێو هێزه‌كانیاندا كارده‌كه‌ن كه‌توانای دروستكردنی كاریگه‌ری نیه بۆگۆڕینی بیركردنه‌وه‌و ئاراسته‌ی گشتی ئه‌و هێزانه‌ی كه‌كاری تێدا ده‌كه‌ن. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هه‌م ئه‌م هێزانه نه‌یانتوانیوه ئه‌زمونی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی توركیا سود ێوه‌ربگرن‌و ته‌رجه‌مه‌ی ئه‌و ئه‌زمونه گرنگه بكه‌ن، كه‌له‌سه‌ر بنه‌ماكانی مۆدێلی ئیسلامی لیبراڵه‌و هه‌م ئه‌و شێواز‌و كاركردنه سیاسی‌و ئاینیه‌ی ده‌یكه‌ن، به‌رده‌وام نه‌وه‌ی نوێ به‌رهه‌م ده هێنن‌و گۆش ده‌كه‌ن‌و په‌روه‌رده ده‌كه‌ن‌و دواتر ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌شی ده‌كه‌ن، كه‌بارگاویه به‌گوتارێكی كۆنسێرڤاتیزمی ئاینی‌و ئیسلامیانه، كه‌كه‌متر كرانه‌وه‌ی تێدا به‌دیده‌كرێت. جگه‌له‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌سایه‌تیی نێو ئه‌و هێزانه‌و زۆر كه‌سایه‌تی تری ئاینی‌و سه‌ربه‌خۆش له‌به‌ر ترس‌و ئه‌و ئاماده‌یی باڵایه‌ی، كه‌مه‌سه‌له‌كانی فه‌توا‌و ته‌كفیر ه‌كورستاندنا بونی ماوه نه‌یانتوانیوه به‌ئاشكرا‌و بێپه‌رده گوزارشت له‌دیده لیبراڵه‌كانی خۆی بۆكۆمه‌ڵگه‌و هاوڵاتیان بكات، ئه‌گینا ئه‌و مۆدێل‌و فیكر‌و بیركرنه‌وه بونێكی به‌هێزی له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌س هه‌یه‌و بروِام وایه قۆناغه‌كانی داهاتوی ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان به‌مه‌رجێك به‌ره‌و باشتر بڕوات، زه‌مینه‌ی مانیفێستكردن‌و ته‌نانه‌ت به‌رجه‌سته‌بونی له‌چوارچێوه‌ی گروپی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌یه.
به‌هه‌رحاڵ ئایا ئێمه به‌چ به‌ڵگه‌و گریمانه‌یه‌ك ده‌توانین بیسه‌لمێنین، كه له‌خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات‌و رۆژانی دواییدا مۆدێلی ئیسلامی لیبراڵ ده‌ركه‌وت‌و خۆی مانیفێست كرد؟ ئایا به‌راستی ئه‌و مۆدێله له‌و روداوانه‌دا به‌رجه‌سته بو، یان ئه‌وه ته‌نها گه‌مه‌یه‌كی سیاسی هه‌ندێ له‌هێز‌و كه‌سایه‌تیه ئاینی‌و ئیسلامیه‌كان بو؟
به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پر سیارانه بده‌ینه‌وه، به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌وه رون بكه‌مه‌وه كاتێك ئێمه ده‌ڵێین یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی مۆدێلی ئیسلامیی لیبراڵ، مه‌به‌ستمان هه‌ندێ ده‌ركه‌وتنی كه‌مه‌و له‌چه‌ند فۆرم‌و شێوازێكی نوێ‌و مۆدێرنی كه‌مدا نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی بێت، چونكه ده‌شێ مۆدێلی ئیسلامی لیبراڵ له‌قۆناغه‌كانی داهاتو له‌ئاستی مه‌سه‌له‌و پێشهاتیتردا به‌فۆرم‌و شێوازیتر به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ خۆی مانیفێست بكات.
ئه‌گه‌ر به‌وردی بگه‌ڕێینه‌وه نێو خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات‌و رۆژانی دوایی تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه له‌نێو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی رۆژانه له‌سه‌رای ئازادی سلێمانیدا ئاماده ده‌بون، بریتی بون له‌كه‌سانی چه‌پ، نه‌ته‌وه‌یی، عه‌لمانی، ئیسلامی، مه‌لا، روناكبیر، كۆمۆنیست، ..تاد، واته ئه‌و خۆپیشاندانانه ته‌نها یه‌ك گروپی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یه‌ك هێزی سیاسی هه‌ڵسوڕێنه‌ری نه‌بون، به‌ڵكو له‌روی به‌ڕێوه‌بردن‌و ئاماده‌یی مرۆڤه‌كانیشه‌وه هه‌مه‌جۆر بو، به‌تایبه‌تیش بونی ئینسانه باوه‌ڕداره‌كان به‌وانه‌ی كه‌ئینیتیمای سیاسیان بۆحزبێَكی ئیسلامی دیاریكراو هه‌بو، تاده‌گاته ئه‌وانه‌ی كه‌مرۆڤی ئاینداری بێئینیتیما بون ئاماده‌ییه‌كی به‌هێزیان هه‌بون، كه‌نوێژی رۆژانی هه‌ینی ساده‌ترین به‌ڵگه‌یه، سه‌ره‌ڕای رۆژانی تر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌هه‌موی گرنگتر بو، ئه‌وه‌بو ئه‌م مرۆڤه بڕوادار‌و ئیسلامیانه له‌یه‌ك ریزدا له‌گه‌ڵ هاونیشتمانی‌و هاوڵاتیانی دیكه‌ی سه‌رای ئازادی سلێمانی پێكه‌وه ده‌وه‌ستان‌و پێكه‌وه‌ش داوای چاكسازی سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مافی هاوڵاتیبون‌و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خۆشگوزه‌رانی‌و مافه‌كانیتریان ده‌كرد، واته له‌وێ هه‌موان گشتێكی پێكه‌وه به‌ستراو‌و له‌یه‌ك دانه‌بڕاو بون، نه‌ك گشتێكی پارچه پارچه له‌ئاستی خۆمانیفێستكردنی داواكاریه‌كانیاندا. له‌روی تێكه‌ڵبونیشه‌وه به‌بێ جیاوازی هه‌ردو ره‌گه‌ز ژن‌و پیاو، كچ‌و كوڕ، له‌یه‌ك ریزدا ده‌وه‌ستان به‌مرۆڤه مسوڵمانه باوه‌ڕداره تونده‌كانیشه‌وه، له‌كاتێكدا ئێمه ئه‌وه ده‌زانین كه له‌بۆنه‌ی تردا ئه‌م تێكه‌ڵاویه‌ی نێوان هه‌ردو ره‌گه‌ز له‌گوتاری ئیسلامی‌دا رێگری لێكراوه‌و ته‌نانه‌ت له‌ئاستی خوێندن‌و په‌روه‌رده‌شدا به‌قه‌ده‌غه له‌قه‌ڵه‌مدراوه، به‌ڵام كه‌چی ئێمه بینیمان بێئه‌وه‌ی ئه‌و باوه‌ڕداره ئیسلامیانه به‌خۆیان بزانن به‌ئینتیمادار‌و بێئینتیماوه به‌سه‌له‌فی‌و سۆفی‌و مسوڵمانی ئاساییه‌وه به‌هه‌ردو ره‌گه‌زه‌كه‌وه رۆژانه به‌پێوه ده‌وه‌ستان‌و هوتافیان ده‌كێشا بۆوه‌دیهێنانی ماف‌و داواكاریه‌كانیان. له‌هه‌موی گرنگتر ئه‌وه‌بو، كه‌هه‌موو ئه‌و مسوڵمانه باوه‌ڕدارانه‌ی له‌گۆڕه‌پانی سه‌رای ئازادی سلێمیاندا راوه‌ستا بون، دیسان به‌وانه‌یانه‌وه كه‌مرۆڤێكی باوه‌ڕداری توندی ئینتیمادار بو، قبوڵی بو، كه‌ژنێكی سفوری بێسه‌رپۆشی وه‌كو به‌ڕێز(خاتو ناسك قادر) وته‌بێژیان بێت‌و قسه‌یان بۆبكات، بێئه‌وه‌ی بیر له‌جل‌و به‌رگه‌كه‌ی‌و بیركردنه‌وه‌ی بكه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وێ بۆنه‌و داواكاریه‌كان گشتی بون‌و په‌یوه‌ندیان به‌ئایدۆلۆجیاوه نه‌بو، ئه‌گه‌رچی ئایدۆلۆجیا هانده‌ریان بو بۆبه‌رده‌وامی، بۆیه ورتر بڵێین ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌و مه‌لا‌و مامۆستا ئاینیه به‌ڕێزانه‌ی له‌سه‌رای ئازادی‌دا ده‌وه‌ستان، وته‌بێژه‌كه‌یان بریتی بو له‌ژنێكی سفوری بێسه‌رپۆش‌و بێ‌حیجابی وه‌ك خاتو ناسك، كه‌ئه‌مه هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه به‌خۆیان زانیبێت یان نا، ویستبێتیان یان نا، پێیان خۆشبوبێت یان نا، نوێنه‌رایه‌تی‌و وته‌بێَژی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و روداو‌و دیارده‌یه‌ی، كه‌به‌شداریان تێداكردبو ، به‌كه‌سێك به‌خشیبو، قبوڵیشیانبو، كه‌ره‌نگه له‌روی بیركرنه‌وه‌ی ئاینی‌و له‌روی موماره‌سه‌ی رێ‌و ره‌سمه ئاینیه‌كان‌و ئیلییتزاماته‌وه له‌وان جیاوازتر بوبێت، به‌ڵام بۆچی قبوڵیان كرد؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه‌من پێموایه بریتیه له‌یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی فۆرمێك یاخود جۆرێك له‌ئیسلامیی لیبراڵ له‌و رودادوانه‌دا، كه‌پێشتر بونی نه‌بوه. ئه‌گه‌رچی ده‌كرێ باشتر ئه‌م پرسه بخوێنرێته‌وه‌و شیبكرێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر كه‌می ده‌رفه‌ت ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌نده‌مانتوانی قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام به‌دڵنییاییه‌وه خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات‌و رۆ‌وژانی دوایی یه‌كه‌مین وێستگه‌ی ده‌ركه‌وتنی كرداره‌كی مۆدێلی ئیسلامیی لیبراڵ بو، به‌جۆرێك پێموایه له‌داهاتودا زه‌مینه‌سازی ده‌كات بۆده‌ركه‌وتن‌و خۆمانیفێستكردنی زیاتری ئه‌و مۆدێله له‌رودا‌و‌و پێشهاتیتردا، به‌ڵام به‌فۆرم‌و شێوازی جیاوازتر.
سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم
مامۆستای زانكۆ‌و خوێندكاری دكتۆرا- زانكۆی سلێمانی
Salam_80jornalist@yahoo.com