
ڕۆمانی ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌راڵ و به‌كێشه‌كردنی ستاتیكا:
4))
كاری نووسین به‌گشتی وهونه‌روئه‌ده‌ب به‌تایبه‌تی به‌یه‌كێك له‌ماناكان كاركردنه له‌سه‌رگریمانه‌و فه‌لسه‌فه‌ی جوانی ورۆمانی”ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌راڵ”یش كارێكه به‌یه‌كێك له‌جۆره‌كان په‌خشكه‌ره‌وه‌ی گومانه به‌سه‌ركه‌ره‌سته‌و بابه‌ته جیاوازه‌كاندا وه‌كو”دیكارت” له‌كتێبی “پرنسیپه‌كانی فه‌لسه‌فه”دا جه خت له‌سه‌رئه‌وه‌ده‌كاته‌وه كه‌ئێمه بۆئه‌وه‌ی راستی بپشكنین ،ده‌بێت گومان له‌هه‌موو ئه‌وشتانه‌بكه‌ین كه‌ڕووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه .”1″كه‌من واتێده‌گه‌م ئه‌م رۆمانه به‌م ئه‌ركه هه‌ستاوه‌و هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه ده‌توانین وه‌كو( كێشه)یه‌كی فه‌لسه‌فی خوێندنه‌وه بۆ(جوانی) بكه‌ین له‌م رۆمانه‌دا “به‌ڵێ كاركردن له‌سه‌ر هه‌رگریمانێك واتاكاركردن له‌سه‌رفه‌لسه‌فه و هزر..”2” ئه‌مه‌ش وه‌كو له‌سه‌ره‌تای كێشه‌كانه‌وه لێی دوواین به‌ڕوونی گومانی نووسه‌ر له‌سه‌ر هه‌ر ڕووداو‌و پێش هاتوو گریمانه‌یه‌ك ده‌رده‌خات ..وه‌كو “هایدگێر”ده‌ڵێت :”مرۆڤ له‌وشوێنه‌دا ده‌دوێ كه‌به‌زمان وه‌ڵام ده‌داته‌وه “3”بنه‌مای بنیاتی فه‌لسه‌فه ئه‌مه‌یه :”هه‌رچه‌شنه نێواخندۆزیه‌كی په‌تی و ڕه‌سه‌ن ،ڕه‌گاژۆی ڕه‌واوپه‌سندكراوی زانیاریه”4″ئه‌مه‌ش” له‌هه‌مان ئه‌وشوێنه‌وه‌یه كه ڕێگه‌ی خه‌یاڵسازی به‌های مه‌ده‌نیه‌تی داهێنانه‌ی خۆی ئه‌سه‌لمێنێت””5″له‌به‌رئه‌وه‌پێویسته له‌رۆماندا به‌دوای دۆزینه‌وه‌كاندا بگه‌رێین وله‌وانه‌ش له‌ڕووی ستاتیكی وبه‌ها فه‌لسه‌فی و فیكری ومه عریفیه‌كاندا وه‌كو “هرمان بروگ “ڕای وایه :”ئه‌ورۆمانه‌ی كه هیچ نادۆزێته‌وه ،له‌دیدی ئه‌ودا رۆمانێكی بێ ئه‌خلاقانه‌یه””6″”…””رۆمان” ده‌شێت شێوه‌یه‌ك بێت له‌شێوه‌كانی یاخی بوونی جوانی (…)”7″ئه‌گه‌رزمانی ئیكۆ به‌كاربهێنین ده‌ڵێین رۆمان بۆخۆی چێژله‌وناونانه بێ سنوره‌وه‌رده‌گرێ رۆمان ته عبیر له جیهانێكی هه‌لاهه‌لا ده‌كات “8””لۆكاچ”پێی وایه كه رۆمان ته‌عبیر كردنه له ڕوتبوونه‌وه یه‌كی ترانستدنتاڵیانه،هه‌ندێ له ڕخنه گران له‌باره‌ی “دیستۆڤسكی”یه‌وه ،ئه‌وه‌ده‌خه‌نه ڕوو كه دیستۆڤسكی هه‌میشه رۆحی خۆی به‌نه‌خۆش زانیوه ،ده‌شێ هه‌مان شتیش له‌باره‌ی هونه‌ری رۆمانه‌وه بگوترێ..”9″به‌م پێیه‌ش رۆمانی “ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌راڵ”كه نووسه‌ره‌كه‌ی”كاك صلاح جلال”ه،ده‌چیچته‌ئه‌م خانه‌یه‌وه كه‌چاره‌سه‌ركردنیان ته‌نهاوته‌نها له‌ڕێی نووسینه‌وه ده‌بێت و شێوه‌یه‌كیشه له خۆهاوشێوه‌كردن به‌و ئازار‌و نه خۆشیه .”سوكرات” وته‌نی :”…”مه‌عریفه‌ی چێتی مه‌عریفه‌ی حه‌قیقیه “…””10″وه له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه “نمونه‌یئایدیا” “یاخود وێنه”حه‌قیقه‌تی هه‌مه‌كی هه‌بووه به‌كردار وبونیان ده‌ره‌كی یه ….”11″هه‌روه‌ها “ئه‌رستۆ”ش ڕای وایه “…”مه‌عریفه‌ی حه‌قیقی ئه‌ومه‌عریفه‌یه‌یه كه په‌یوه‌سته به “مرتبه”ی یه‌قینه‌وه “12”وه‌ئه‌و مه‌بده‌ئی مه‌عریفه‌و ژینالۆژیاكه‌ی لای “ئه‌رستۆ “(هه‌سته ڕاسته‌وخۆكان)به‌شتێك له ئێسته‌داو له م دۆخه‌دا كه وه‌سفی ده‌كات به‌به‌شه‌كی “13”.له‌م تێگه‌یشتنه‌وه به‌پێی هه‌ردوو بۆچوونه‌كه ی”ئه‌فڵاتوون وئه‌رستۆ”رۆمانی “ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌راڵ”خاوه‌نی “وێنه‌و ئایدیا “ی خۆیه‌تی و پێویستی زۆریشی به‌هه‌ستی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌دا كه‌واده‌كات به‌ته‌واوه‌تینیشته‌جێ ببین له‌ناو ڕووداو‌و كرداره‌كاندا .چونكه “به‌رهه‌می هونه‌ری ده‌مانباته ناخی خۆیه‌وه ،ئێمه ئاگامان له‌ناخی خۆمان نامێنێت””14″لێگه‌رێن با جیاوازی بێ هه‌واڵ له‌جیاتی پارادۆكس دانرێ “15”چونكه پارادۆكس هیچ چێژێك به‌رهه‌م ناهێنێت “16”ئه‌مه ئه‌وه‌بوو كه رۆلان بارت له‌چێَژی ده‌ق دا ده‌یگووت .دێریدا “ش له‌ه‌مباره‌یه‌وه”ده‌یگووت:”به‌رده‌وام هه‌وڵَمدا تافه‌لسه‌فه بێَنمه مه‌یدانه‌وه .مه‌یدانێك كه‌له‌ودا فه‌رمانڕواییه‌ك نه‌بێت “17 “كه‌به‌ڕای من ئه‌مه له‌ئه‌ده‌بدا زۆر گونجاوتر دێته‌دی و له‌هه‌مان كاتیش‌دا رۆمانی”ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌راڵ “به‌نمونه‌یه‌كی دروستی ئه‌م تێگه‌یشتنه ده‌زانم هه‌رچۆن “لیۆتاریش ده‌یگووت:”رۆڵی ئێمه وه‌ه‌كو هزرڤان ئه‌وه‌یه كه‌زانیاری خۆمان له‌وشته‌ی كه‌له‌زماندا گوزه‌رده‌كات قوڵتر بكه‌ینه‌وه ،بیرۆكه‌ی بێ گیانی زانیاریه‌كان ڕه‌خنه بكه‌ین ،ئاڵۆزی له‌به‌ر چاو نه‌هاتوو له‌جه‌رگه‌ی زماندا ئاشكرابكه‌ین “18”به‌ڵگه‌شم له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌و بێژه‌یه‌ی “ناتالی ساروت”ه كه‌ده‌ڵێت :”ڕووی شاعیرانه‌ی به‌رهه‌مێك ده‌رخه‌ری توخمی نه‌بینراویه‌تی “..كه واتێده‌گه‌م به‌ته‌ئویل به‌دیارده‌خرێت.ئه‌وڕووداوانه‌ی كه‌رۆمانی “ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌راڵ”ده‌یانگێڕێته‌وه زۆربه‌ی ئه‌و مێژووه‌ن كه مرۆڤانی كورد له‌نیوه‌ی یه‌كه‌م ودووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م دا تیای ژیاون و نزیك ودوور ئاشنان پێی كه‌چی تاكوئێستا شاكارێكی ئه‌ده‌بی و جوانمان له‌و مێژووه‌نه‌دی!!!گه‌ر هه‌شبێت تائه‌و شوێنه‌ی كه‌من ئاگا\دارم له حیكایه‌تێكی بێ له‌زه‌تو بێ تام تێپه‌ڕیان نه‌كردووه شكلۆفسكی ووته‌نی” ئێمه هه‌موورۆژێك سه‌یری یه‌كتری ده‌كه‌ین ،به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وی دیكه ببینین “”19″واتایه‌كی كۆن ئێمه ده‌گه‌یه‌نێنه فۆرمێكی تازه‌و هه‌ر ئه‌م بزاوته ،هه‌مووبه‌رهه‌م ده‌گۆڕێت “20””بارت “یش له‌تێزی كورتی “سۆلێری نووسه‌ردا”ده‌نووسێ “ژین ده‌ق ئاسایه””21″ئالێره‌دا من جه‌ربه‌زه‌یی نووسه‌ر هه‌ست پێده‌كه‌م له‌وه‌دا كه‌نووسه‌ر سه‌ركێشی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه ی كردووه له‌فۆرمێكی هونه‌ری و زیندوودا ،كه‌مانا ده‌خاته‌وه ناو ڕووداوه‌كان ومێژوو ..له‌یۆنانی كۆندا جوانییه‌كان ده‌نگی خواوه‌ند بوون (22)(لۆنجینیۆس)نووسه‌ری كۆنی گریكی له‌وكتێبه‌ی به‌ناونیشانی “له‌باره‌ی جوایه‌كان-عن الرائع”دا ده‌نووسێ :”جوانیه‌كان سۆزێكن بۆخواوه‌ند ،خواوه‌ند به‌ره‌و پاكیمان ده‌بات ،به‌ره‌و ناخ ،به‌ره‌و حه‌قیقه‌ته خواوه‌ند ئامێزه‌كان (23)هه‌روه‌كو چۆن رای ئه‌رستۆو ئه‌فڵاتوونیشمان له‌وباره‌یه‌وه زانی …وه‌هه‌روه‌ها لایه‌نگری “ئه‌ستاتیكای موتڵه‌ق” مه‌عنای دابڕان له‌هه‌لومه‌رجه مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نیه ،چونكه ئه‌و هه‌لومه رجانه ئه‌م چێژه ستاتیكیه دیاری ده‌كه‌ن (24)قاره‌مانانی رۆمانه‌كانی “فلۆبێر”بایه‌خی خۆیان ،بایه‌خی وه‌سایقی خۆیان له جیهانبینی بابه‌تگه‌ریانه ی فلۆبیره‌وه وه‌رگرتووه.بابه‌تگه‌ری فلۆبیر كردویه‌تیه كارێ هه‌ركه‌سێك بیه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه له‌دیارده سایكۆلۆژیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكۆڵێته‌وه ناچاره په‌نایان به‌رێتی .مه‌وزوعیه‌ت وبابه‌تگه‌ری به‌هێزترینی لایه‌نی رێباز ی فلۆبیر بوو (25)هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه من رام وایه ئه‌مه خاڵێكی تری هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ نووسه‌ری رۆمانی (ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌راڵ)”كاك صلاح جلال”(…)له‌ساڵی 1750وه‌كه بۆمگارتن جوانیناسی دامه‌زراند،(…)(26)له‌ورۆژه‌وه‌كێشه‌ی ستاتیكاكێشه‌یه‌كی هاوبه‌شی نووسه‌ره مه‌زنه‌كانه وده‌بێت وه‌كو كێشه‌له‌باره‌یه‌وه بدوێین ،بۆئه‌م مه‌به‌سته ش ئه‌گه‌ر گه‌شتێكی خێرا به‌ناو بیروڕاو مقۆمقۆكانی ناوبیریاراندا بكه‌ین ده‌بینین راوبۆچوونه‌كان سه‌رجه‌میان به‌م جۆره چڕده‌بنه‌وه بۆنمونه: به‌باوه‌ڕی بۆمگارتن (1714-1762)بابه‌تی مه عریفه‌ی لۆژیكی حه‌قیقه‌ته‌و بابه‌تی جوانیناسی یا(مه‌عریفه‌ی هه‌ستی )جوانییه .جوانی ته‌واو یا ڕه‌ها ئه‌وه‌یه كه به‌هاوكاری هه‌ست ده‌ناسرێته‌وه .حه‌قیقه‌تی كامڵ یاڕه‌ها ،ئه‌وه‌یه كه به عه‌قڵ ده‌ناسرێته‌وه ،چاكه‌ی ته‌واو یاڕه‌هائه‌وه‌یه كه‌له‌ڕێگای ئیراده‌ی ئه‌خلاقیه‌وه به‌ده‌ست دێت(27)كرده‌ی مرۆیی ده‌قێكی ئه‌گه‌راویه (28)ئه‌وئگه‌رانه‌ش له‌جیهانی (جوانی)دا كۆمه‌ڵێك ده‌روازه‌ی گرنگ ده‌كه‌نه‌وه به گوته‌ی (هۆم) (1696-1782) جوانی ئه‌وه‌یه كه دڵپه‌سند بێت، له‌م ڕووه وه‌ته‌نیا به‌هۆی زه‌وقه‌وه دیاری ده‌كرێ (29) وه به‌باوڕی (بێرك) (1720_1797) (كتێبی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌رچاوه ی وێناكردنه‌كان له‌باره‌ی باڵا- وجوانه(…) ،له‌بنه‌ڕه‌تیاندا،خاوه‌نی هه‌ستی پاراستنی ده‌روون وهه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تین(30) به‌باوڕی فیخته (1761_1814) ئاگایی له‌سه‌ر شتی جوان ،له‌م شتانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت : دنیا،واته سروشت. ئه‌مه‌ش دوولایه‌نی هه‌یه ،ئه‌م دوو لایه‌نه ئاكامی دوو كارن ، یه‌كیان به‌رته‌سكی ئێمه‌و ئه‌ویتریشیان چالاكی ئازاد‌و به‌ربڵاوی وێناكردنه‌كانمان .به‌مانای یه‌كه‌م جیهان به‌رته‌سكه‌و به‌مانای دووه‌میش جیهان ئازاد‌و به‌ربڵاوه(31) به‌باوه‌ڕی شافتس بری (1670-1713)ئه‌وه‌ی جوانه ،هاوسه‌نگ وگونجاوو حه‌قیقیه و ئه‌وه‌یش كه له‌یه‌ك كاتدا هه‌م جوان وهه‌م حه‌قیقیه ،دڵپه‌سه‌ند وچاكه .جوانی به‌باوه‌ڕی شافتس بری ته‌نهابه‌هۆی رۆحه‌وه ده‌ناسرێت (32)ئه‌مه‌ش خودی كێشه‌كه‌یه ئایارۆح كێشه‌یه‌كی زه‌مینیه؟!یان به‌مانایه‌كی تر ئه‌م ئاڵۆزیه له‌كوێوه دێت؟یا ن سه‌رزه‌مین به‌بێ رۆح دیناو”مكاشفه”ناكرێت؟یان شتێكی مومكینه ڕووبدات؟
هه‌روه‌ها جوانیناسی (كانت)ئه‌وه‌یه كه:مرۆڤ به‌باوه‌ڕی كانت ،مه‌عریفه‌ی سه‌باره‌ت به سروشتی ده‌ره‌وه‌ی خۆی وهه‌روه‌ها به‌بوونی خۆی له‌سروشتداهه‌یه.مرۆڤ له‌سروشتی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا ،به‌دوای حه‌قیقه‌تدا ده‌گه‌ڕێت وله‌خۆشیدا به‌دوای (چاكی)دا .قۆناغی یه‌كه‌م كاری ئاوه‌زی (عه‌قڵ)موجه‌ڕه‌ده‌و قۆناغی دووه‌م كاری ئاوه‌زی كرده‌ییه كه به(ئازادی ئیراده‌ش)ناسێنراوه.سه‌ره‌ڕای ئه‌م دوووه‌سیله‌یه مه‌عریفه،وه‌سیله‌یه‌كی تریش كه‌به‌توانای داوه‌ری كردن ناسراوه ،هه‌یه كه‌ڕاستیه‌كان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ماناكه‌یان ،پێكدێنێ و چێژیش ئاره‌زوو حه‌ز بۆئێمه به‌رهه‌ڤ ده‌كات (33).شیلله‌ر (1759-1805)وای بۆ ده‌چوو (ئامانجی هونه‌ر )وه‌كوئه‌وه‌ی كه (كانت)په‌سه‌ندی كردووه ،جوانییه‌وجوانیش چێژه ،به‌بێ‌ئه‌وه‌ی هیچ جۆره سوودو پێشكه‌وتنێكی كرده‌یی تێدابێت (34)وه فریدریك (شلیگڵ)یش (1779-1829)پێی وابوو كه (جوانی نه‌ك ته‌نیا له‌هونه‌ردا ده‌دۆزرێته‌وه به‌ڵكوله سروشت وخۆشه‌ویستیشدا خۆی ده‌نوێنێ. به‌م هۆیه‌وه ،به‌گوته‌ی (شلینگ)(1775-1854)(جوان بریتیه له ده‌ركه‌وتنی بێ‌كۆتایی له كۆتاییدا )(35)به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی ڕامان و له‌سه‌ر وه‌ستانه بیروڕای (هیگل)ه (1770-1831)كه به‌م جۆره ده‌دوێت : (خواخۆی به‌دووشێوه ده‌رده‌خا : یه‌كێكیان به‌شێوه‌ی ده‌رهه‌ست (زه‌ینی ) وئه‌وه‌ی تریشیان به‌شێوه‌ی به‌رهه‌ست (عنیی) .به‌ده‌ربڕینێكی تر، خواله‌سروشت و ڕۆح‌دا خۆی ده‌نوێنێ . (36) واته كاری (هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانه) كه‌گه‌ڕان ده‌ست پێبكه‌ن تا خوا ده‌دۆزنه‌وه‌و گه‌یشتن به‌خوا ده‌ستڕاگه‌شبینه‌به(سروشت وڕۆح) كه به‌باوڕی(هیگڵ)،حه‌قیقه‌ت وجوانی ،یه‌ك شتن .ته‌نیا جیاوازیه‌ك كه‌هه‌یه ئه‌وه‌یه حه‌قیقه‌ت تاجێگایه‌ك هه‌یه‌وله‌خودی خۆیدا شیاوی تێر ِامانه .بۆخودی (ئایدیایه/ وێناكردنه).به‌ڵام ئایدیا كاتێك كه‌له‌ده‌ره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ،نه‌ك ته‌نیا ده‌بێته حه‌قیقی بۆشعوری مرۆڤ ،به‌ڵكو جوانیش ده‌بێت .به‌مجۆره جوان ده‌ركه‌وتنی ئایدیایه (37).زانسته‌كانی رۆح بابه‌تی رۆح بابه‌تی نییه به‌ته‌نیا به‌ڵكو دوانه (رۆحی دراسه‌و رۆحی دراسه‌كراو)….(38)هه‌روه‌كوچۆن (كرۆچه)ش باوه‌ڕی وابوو :(جوانی بریتییه له دركاندن یان په‌ی بردن یان دیده گایه‌كی رۆشن بوونه‌وه یان سرۆش (39)به‌م گریمانه‌یه جوانی یه‌كێكه له چالاكیه گیانیه‌كان ….له‌كۆتاییدا ئه‌م چالاكیه به‌دی نایه‌ت ،ئه‌گه‌ر بزوێنه‌رێكی ده‌ره‌كی نه‌بێته هۆكار .به‌م پێیه‌ش رۆمانی (ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌راڵ)،كه‌له‌لایه‌ن (كاك صلاح جلال)ه‌وه نووسراوه ده‌بێته ده‌قێكی كراوه‌و فره ده‌نگ و ڕه‌هه‌ند و ده‌توانرێت ،چه‌ندان خوێندنه‌وه‌و توێژینه‌وه ی له‌سه‌ر بكرێت و لێكدانه‌وه‌و ڕاڤه‌و ته‌ئویلی بۆبكرێت ،ئه‌وه‌ی من له‌م زنجیره ووتاره‌دا له‌باره‌یه‌وه دووام ته‌نها خوێندنه‌وه‌یه‌كی پانۆرامایی بوو كه شیاوی له‌وه‌زیاتره‌و پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت ….بۆیه‌من به‌باشی ده‌زانم لێره‌دا و له‌م بۆنه یه‌دا كۆتایی پێده‌هێنم به ئومێدم له‌كاتێكی تردا بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كۆمه‌ڵه باسێكی گرنگی تر كه ئه و شاكاره ئه‌ده‌بیه له خۆی گرتووه …..
لیستی سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان
1)هیگڵ –فه‌لسه‌فه‌و مۆدێرنیزم –ڕێبین ڕه‌سوڵ ئیسماعیل ،رێبین بۆ چاپ و په‌خشی كتێب (2)چاپی یه‌كه‌م 2003ل 75
2)هه‌مان سه‌رچاوه ل 74
3) پێكهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق – كتێبی (چواره‌م) –نووسینی (بابه‌ك ئه‌حمه‌دی) ،وه‌رگێڕانی (مه‌سعوود بابایی)،له‌بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵنه‌وه‌ی فیكریی وئه‌ده‌بی نما زنجیره ( )چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر 2005 ل54
4) هه‌مان سه‌رچاوه ل55
5)ده‌ربڕینی ئه‌ندێشه له میوزیكدا نووسینی (سیدنی فینكلشتاین)،وه‌رگێرانی(ستاركریم)پیاچوونه‌وه‌ی (ع.ج.سه‌گرمه)،ده زگای چاپ وپه‌خشی سه‌رده‌م –چاپی یه‌كه‌م –سلێمانی 2005 ل53
6)نووسین خۆكوژیه‌كی ته‌واونه‌كراو”كۆمه‌ڵێك وتار‌و گفتوگۆی ئه‌ده‌بی “عبولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵاعه‌ڵیب هه‌ڵیبژاردووه‌و وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی ل80
7) هه‌مان سه‌رچاوه ل79
8) هه‌مان سه‌رچاوه ل79
9) هه‌مان سه‌رچاوه ل79
10)من الفلسفه الیونانیه الی الفلسفه الاسلامیه ،تالیف عبدالرحمن مرحبا ،مكتبه الفكر الجامعی –منشورات عویدات –لبنان –بیروت گبعه الاولی 1970 ص126
11)هه‌مان سه‌رچاوه‌ص 126-127
12) هه‌مان سه‌رچاوه ص 161
) هه‌مان سه‌رچاوه‌ص162
14)پێكهاته‌وهێرمنیوتیك نوسینی بابه‌ك ئه‌حمه‌دی وه‌رگێڕانی ئیسماعیل زارعی ،ده‌زگای وه‌رگێڕان ،چاپی یه‌كه‌م –هه‌ولێر 2007ل33
15)چێژی ده‌ق (رۆلان بارت )،وه‌رگێڕانی ئیسماعیل زارعی ،ده‌زگای وه‌رگێڕان ، چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر 2007ل36
16) هه‌مان سه‌رچاوه ل36
17) پێكهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق – كتێبی ( سێ هه‌م ) –نووسینی (بابه‌ك ئه‌حمه‌دی) ،وه‌رگێڕانی (مه‌سعوود بابایی)،له‌بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵنه‌وه‌ی فیكریی وئه‌ده‌بی نما زنجیره ( )چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر 2005 ل179
18) هه‌مان سه‌رچاوه- كتێبی یه‌كه‌م -ل 83
19) هه‌مان سه‌رچاوه-كتێبی دووه‌م ل212
20) هه‌مان سه‌رچاوه-ل94
21) نووسین خۆكوژیه‌كی ته‌واونه‌كراوهه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووتر ل79
22) نووسین خۆكوژیه‌كی ته‌واونه‌كراوهه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووتر ل78
23)هونه‌روژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی (پلیخانۆف)وه‌رگێرانی (حه‌مه‌كه‌ریم عارف) ،ده‌زگای چاپ وبڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی زنجیره‌ی كتێب (12)(115)چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر 2005-ل37
24) هه‌مان سه‌رچاوه ل41
25)هونه‌ر چییه؟(لیۆ تۆڵستۆی ) وه‌رگێڕانی هه‌ژار ڕه‌حیمی ،ده‌زگای توێژینه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی زنجیره‌ی كتێب (386)چاپی یه‌كه‌م 2009ل29
26) هه‌مان سه‌رچاوه34
27)المبدا الحواری”دراسه فی فكر میخائیل باختین ” (نزفیتان تودوروف ) ،ترجمه فخری صالح دار الشۆن الپقافیه العامه ،افاق عربیه الگبعه الاولی 1992ص31
28)هونه‌ر چییه؟هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووترل36
29) هه‌مان سه‌رچاوه ل36
30) هه‌مان سه‌رچاوه ل39
31) هه‌مان سه‌رچاوه ل36
32) هه‌مان سه‌رچاوه ل36
33) هه‌مان سه‌رچاوه ل38
34) هه‌مان سه‌رچاوه ل38
35) هه‌مان سه‌رچاوه ل39
36) هه‌مان سه‌رچاوه ل40
37) هه‌مان سه‌رچاوه ل41
38) هه‌مان سه‌رچاوه ل41
39)المبدا الحواری هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووترص37
40)چه‌مكه‌كانی جوانناسی(بندیتۆ كرۆشه)وه‌رگێڕانی (سه‌ربه‌ست خه سره‌و عارف)،ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م ،چاپی یه‌كه‌م –سلیمانی ل17
له‌رۆژنامه‌ی خه‌بات ژماره (3861) هه‌ینی26/ئاب2011 دا بڵاوبۆته‌وه.