
ئه‌وكاته‌ی كوڕی دیكتاتۆرێك له‌تۆپی پێ نزیك ده‌بێته‌وه چی ڕووده‌دات..؟؟؟
دواجار سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وای (موعه‌ممه‌ر قه‌زافی) كۆتایی هات له‌دوای 42ساڵ له جه‌ور و سته‌م دژ به‌میلله‌ته‌كه‌ی. قه‌زافی خاوه‌نی چه‌ندین نه‌وه‌یه دیارترینیان (سه‌یفول ئیسلام، خه‌میس، ساعدی قه‌زافی)، هه‌ركات باس له‌سیتمی دیكتاتۆردهكهین یه‌كسه‌ر بیروهۆش و خه‌یاڵمان ده‌چێته سه‌رخودی دیكتاتۆر به‌بێ ئه‌وه‌ی بپرسین كه‌سه نزیكه كانی چۆن هه‌لسوكه‌وت ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا كهیاندا ؟ به‌تایبه‌تی خانه‌واده‌ی سه‌رۆكی سته‌مكار, ئاخۆ ئه‌وانیش ئازارێكی دیكه‌ن له‌سه‌ردڵی گه‌له‌كه‌یان؟كوڕی سهركردهدیكتا تۆره‌كان سه‌رقاڵی چین له پێناو به‌دیهێنان و جێبه جێ كردنی حه‌زه كانیاندا كێدهكهن به‌قوربانی؟ من لێره‌دا سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك له باره‌ی “ساعدی قه‌زافی” ده‌نووسم.
ساعدی قه‌زافی بیری له‌وه كردبووه‌وه كه‌ڕۆژێك دابێ ببێته ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێ، كه‌چی ئه‌م ئاواته‌ی نه‌گه‌یشته جێ، ئێستا له‌ته‌مه‌نی 36ساڵیدایه‌و، ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ كچی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیدا پێكهێناوه .
ساعدی بۆ دڵخۆشكردن و تاقیكردنه‌وه‌ی حهزووئارهزووهكانی جارێك وه‌ك یاریزان ده‌رده‌كه‌وت و، جارێك كاری سینه‌مایی و، جارێكی دی له‌هه‌وڵی دروستكردنی ئیماره‌تێكی سه‌ربه‌خۆ دابوو له‌شێوه‌ی (هۆنگ كۆنگ) كه‌چی له‌هیچكام له‌م وێستگانه‌ی ژیانیدا نه‌ك هه‌رسه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، بگره بوو بهئهندازیاری شكست. ساعدی له شه‌و ڕۆژێكدا بوو به‌یاریزانێكی دیار به‌له‌ش ولارێكی ناڕێك و به‌بێ مه‌شق و ڕاهێنان و، به‌بێ توانای جه‌سته‌یی و هیچ مههارهتێك، به‌واسیته‌ی ئه‌وه‌ی كوڕی سه‌ركرده‌ی وڵاته چی بووێت بۆی ده‌لوێت، باوكی ده‌یووت:<< ڕاهێنه‌رێكی به‌توانا ده‌گرم بۆكوڕهكهم بۆئه‌وه‌ی ببێت به‌ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێ>>.
ئه‌وه‌ی وام لێده‌كات تووشی شۆك بم كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی مێژوویه‌كی خوێناوی هه‌یه له تۆپی پێی وڵاته‌كه‌یدا، ئه‌وكاته‌ی ساعدی ڕابه‌رایه‌تی یانه‌ی (ئیتحاد)ی لیبی ده‌كرد له‌یاری لووتكه‌ی نێوان (ئیتحاد – ئه‌هلی) دابوو، یانه دژبه‌ره‌كه‌ی ساعدی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له‌و كاته‌دا هانده‌رانی (ئه‌هلی) مژووڵی ئاهه‌نگ گێڕان بوون به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان، ئه‌م دۆخه به‌جۆرێك ساعدی قه‌زافی توڕه‌و نیگه‌ران كرد، ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانی به هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی كرد، هانده‌رانی یانه‌ی (ئه‌هلی) گووله باران بكه‌ن، ئه‌وه‌بوو نزیكه‌ی 20هانده‌ری یانه‌ی ئه‌هلی بوون به‌قوربانی و!چه‌ندینی دیكه‌شی لێبرینداركردن و! نه‌یهێشت كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌یان به‌خۆشی به‌ڕێوه‌به‌رن.
سه‌رشێتی و ئاره‌زووبازی كوڕه ئه‌سمه‌ره‌كه‌ی قه‌زافی به‌جۆرێك بوو، هه‌تاكو گه‌یشت به‌و ڕادده‌یه‌ی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی لیبی (به‌شیر ڕه‌یانی) له‌ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دا كوشت، دوای ئه‌وه‌ی له لێدوانێكیدا وتبووی:<< ساعد قه‌زافی یاریزانێكی سه‌ركه‌وتوو نییه و له‌رزۆكه، نابێت بهیاریزانیكی باش>>. ئه‌م لێدوانه‌ی “به‌شیر” بیركردنه‌وه بۆگه‌نه‌كه‌ی ساعدی خسته‌گه‌ڕی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به (مه‌نتیقی هێز نه‌ك به‌هێزی مه‌نیق) توانی زۆر ترسنۆكانه ئه‌م ئه‌ستێره‌یه جوانه‌مه‌رگ بكات.
قێزهونییهكانی ئه‌م كوڕه شڕوشێتهی قه‌زافی كۆتایی نایه‌ت، له‌وده‌مه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی (ئه‌هلی ته‌رابلوس)بوولهبهرانبهر (ئه‌هلی) شاری به‌نغازی یاری ده‌كرد بۆبه‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه پێویستی به‌سێ خاڵی یاریه‌كه بوو، به‌رله‌ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبژیوان كرد ده‌بێت یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌م كۆتایی پێبهێنیت به ڕاهێنه‌ری یانه‌ی (ئه‌هلی) به‌نغازی ووتبوو:<< گه‌ر یانه‌كه‌ت تووشی شكست نه‌كه‌یت، مه‌رگ چاوه‌ڕێت ده‌كات>>.
ئه‌م یاریزانه بێ توانایه له‌یانه‌كانی (پیرۆجیا , ئودینیزی , سه‌مبه‌دۆریا) ته‌نها 35 خووله‌ك یاری كردووه، كه‌چی به‌مه‌لاین دۆلاری به‌هه‌ده‌رداوه له‌پێناو دانیشتن له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گی یانه ئیتاڵیه‌كان. هه‌ر به‌مه‌شه‌وه نه‌ده‌وه‌ستا به‌پاره‌ی زۆرووزهوهندی لیبییه به‌ش مه‌ینه‌ته‌كان هۆتێلی (پێنج ئه‌ستێره)ی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌گرت، نهۆمێك بۆسهگهكهی و، نهۆمیك بۆ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی.
ئه‌مه‌ش كرده‌وه ناجۆره‌كانی سه‌ركرده‌كان، ئه‌وه‌ش بێویژدانی و مه‌غروری كوڕی دیكتاتۆره‌كان كه له ژماره نایه‌ن و هه‌رگیزاوهه‌رگیز واز له ئیهانه‌كردنی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان ناهێنن، به‌ئاره‌زوی خۆیان یاری به‌سه‌روه‌ت وسامانی گه‌له‌كه‌یان ده‌كه‌ن و، داهاتی وڵات ته‌خشان و په‌خشان ده‌كه‌ن.
چیرۆكی گاڵته‌جاڕی و بێبه‌هره‌یی كوڕی فه‌رمانڕه‌وا سته‌مكاره‌كان داستانێكه گێرانه‌وه‌ی هێنده ئازاربه‌خشه، مه‌گه‌ر ته‌نها مێژوو له بیری هه‌مووانی به‌رێته‌وه، به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی هاونیشتیمانیان ئه‌م چیرۆكه ترسناكه به‌كۆتا ده‌گات. به‌ڕاستی ئه‌مه‌یه ترۆپكی سته‌مكاری بێویژدانی ئاخۆ ئه‌و پاڵنه‌رانه چین واده‌كات ئه‌م نه‌وانه‌ی دیكتاتۆر هێنده چێژ له‌مه‌رگ دۆستی وه‌ربگرن؟ خۆشبه‌ختانه ئه‌م چیرۆكی تاوانه ڕوولهئاوابونه، ئه‌مانیش زبڵدانی پۆخڵی مێژوو لهچاوهڕوانیاندایه.
ئه‌حمه‌د سه‌نگاوی