
كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو له‌سه‌ر مناڵانی غه‌ززه عه‌رشیان له‌رزاند، كه‌چی نوێژێكی سونه‌تیان بۆگڵكۆی سۆنیا كۆرپه دانه‌به‌ست!!
من دوو ساڵ پێش ئێستا لهدیدارێكمدا بۆ گۆڤاری لڤین، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی، به مامۆستا عه‌لی باپیرم وت: بۆچی ئه‌وه‌ی دژ به تۆپبارانی ئیسرائیل بۆ غه‌ززه‌ی ده‌كه‌ن، دژ به تۆپبارانه‌كانی توركیا‌و ئێران بۆ قه‌ندیلیشی ناكه‌ن؟ پێی وتم: له‌غه‌ززه ژن‌و منداڵ ده‌كوژرێت، به‌ڵام له‌قه‌ندیل گه‌ریلا ده‌كوژرێت‌و ئه‌م دوو لایه‌نه‌ش لهشهڕدانو جیاوازه له‌كوشتاری ژن‌و مناڵی بێ گوناهی غه‌ززه، وتم ئه‌ی بۆ له‌سه‌ر ئه‌و له‌شكركێشییه‌ی مالكی بۆسه‌ر خانه‌قین كه كوردستانه نایه‌نه ده‌نگ؟ پێی وتم: په‌له‌مه‌كه هه‌موو شتێك كاتی خۆی دێـت. به‌ڵام ئێستا عه‌ره‌به موسوڵمانه‌كان له سه‌عدییه‌و جه‌له‌ولا ژن‌و زارۆكی كوردان ڕاودهنێنو ده‌كوژن‌و قه‌تڵوعام دهكهنو فارسوتوركه موسوڵمانه‌كانیش ئه‌وه‌ی”جوله‌كه كافره‌كان” به”بهفهلهستینییه خوداناسهكان”ی ده‌كه‌ن، به‌و كورده بێكهسهی ده‌كه‌ن كه”له‌سه‌ددا نه‌وه‌دو نۆی موسوڵمانه!”، ئه‌دی پێم ناڵێن هه‌ر هیچ نا له‌پێناوی خودا، بۆچی دژ به‌كوشتاری زارۆكی كوردان، هۆڵێك یان شه‌قامێك یان كوچه‌یه‌كی تارو چهپهكو وێرانی ئه‌م وڵاته پڕ ناكه‌ن له‌سه‌دای ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر؟ ئه‌دی پێم ناڵێن بۆچی نوێژێكی سوننه‌تیش بۆ گیانی سۆنیای ته‌مه‌ن دووساڵ دانابهستن؟ بۆچی لانی كه‌م هێنده‌ی ئه‌وه‌ی داوای بارانتان له‌خودا ده‌كرد، له‌و بناری گۆیژه‌و ده‌شته پانوپۆڕه‌ی هه‌ولێر، جومعهیهكیش له‌دژی توركیا‌و ئێران، ناونانێن جومعه‌ی توڕه‌یی؟! بۆچی له‌مه‌دا ئێوه‌ش بوونه‌ته پارتی‌و یهكێتیو شه‌رمنانه به‌یاننامه‌ی ئیدانه كردن ده‌رده‌كه‌ن؟ پێتان وایه ئه‌وه هه‌ڵوێستێكی زۆر گه‌وره‌یه؟ پێتان وایه ئه‌وه‌ی ئێوه كردووتانه به‌منداڵێكی خوێنده‌واری پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی ناكرێت؟ قوربان به‌یاننامه كه‌ی هه‌ڵوێسته، ده‌ست هه‌ڵگرن ئه‌وه‌شمان نه‌ویست، هه‌ر حیزب‌و ده‌زگای بێ ئیش زۆره به‌یاننامه بۆ سۆنیاو سۆلینی سوتاو ده‌ربكات!!
ئه‌دی پێم ناڵێن جیاوازی فڕۆكه‌وانێكی منداڵكوژ چیه ئه‌گه‌ر ئه‌هلی دارولكوفر بێت یان دارولئیسلام؟ ئه‌ی بۆ جارێك بۆگه‌له مهزڵومهكهی خۆشتان، ڕوو له‌باری ته‌عالا ناكهنو به‌بێ ترس‌و شه‌رم بڵێن”ڕه‌بی موی لێ بێت زمانی په‌نجه‌كانی هه‌ڵوه‌رێ، هه‌ركه‌سێ گوڵشه‌ن به‌ده‌ردی گوڵخه‌نی دۆزه‌خ به‌رێ!”، یان پێتان وایه قه‌یدی ناكات، موشه‌كی موسوڵمانان، پاسپۆرتی به‌هه‌شته بۆ زارۆكی خێر له‌خۆنه‌دیوی كوردان! فڕۆكه‌ی موسوڵمانه‌كان گه‌شتی جهنهتولمهئوای خودامان پێ ده‌كه‌ن!
به‌ڵام من دڵنیام له‌به‌هه‌شتدا، سۆنیای كۆرپه‌و سۆلینی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ، پێشی ئه‌وه‌ی بۆ شه‌كوا له‌عه‌رشی خودا، به‌رۆكی ئه‌ردۆغان بگرن، ده‌ست له‌بینی كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو ده‌نێن!! ئاخر ئێوه دووساڵ پێش ئێستا، بهشاڵو ستارخانی كوردییه‌وه، هۆڵێكی گه‌وره‌ی پایته‌ختی كوردستانتان پڕكرد له‌سه‌دای ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر، ده‌یان نهعرهتهتان لهقهڵاومنارهوه به‌ره‌و تهلئهبیبو به‌یتله‌حمی سه‌هیۆنییه‌كان هه‌نارده‌كرد، هه‌زاران تفتان لهپهرچهمو سه‌دان نه‌عله‌تی خوداتان گه‌یانده ده‌ماغی له‌كاركه‌وتووی ئاریاڵ شارۆنو له‌خودا ده‌پاڕانه‌وه شیمۆن پێرێزیش زه‌لیلی سه‌ر ته‌ختی بیمارستان بێت، هه‌موو ئه‌مانه‌تان ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو كه سوپاكه‌یان منداڵانی بێ گوناهی غه‌ززه ده‌كوژن، ئه‌دی وا زریكه‌ی مناڵانی چیاوچۆڵی قه‌ندیل نشین عه‌رشی خودا ده‌له‌رزێنێت، بۆ بێ ده‌نگن؟! كوا به‌رماڵی ڕوو لهقیبلهو به‌یتی خودا‌و ده‌ستی پڕ له‌دوعاو نزا‌و پاڕانه‌وه‌و ته‌هلیله‌و ته‌كبیر، دژ به‌كوشتاری ئه‌و گه‌له‌ی خۆتان ده‌ڵێن”سه‌ددی نه‌وه‌دو نۆی موسوڵمانه”؟ بۆچی دهستو دهنگو سیما‌و چیهره‌ی جیهادیتان بۆ گه‌له‌كه‌تان كارناكات؟ بۆچی له‌سه‌ر سۆنیا و سۆلین، ئه‌ڵڵای تاقانه بیری عه‌لی خامنه‌ئی دۆست‌و ئه‌ردۆغانی نهوهزادهی سوڵتان‌و خه‌لیفه‌كانی عوسمانی ناهێننه‌وه؟ ئه‌دی خودا نه‌یفه‌رمووه ئێوه‌م لهتیرهو ڕهنگو زمانی جیاواز دروست كردووه تاوه‌كو یه‌كتر بناسن؟ كاتێك توركیا‌و ئێرانی ئیسلامی ئینكاری نه‌ته‌وه‌كه‌تان ده‌كه‌ن، واتای وایه دژ به‌خودان، دژ به په‌ڕاوی قورئانن، دژ به مه‌خلوقاته‌كانی خودان، ئیتر بۆچی به‌ده‌نگ نایه‌ن؟ هیچنا برایان، هه‌ر هێنده‌ی ئه‌وه‌ی كه پێرار بۆ غهزهتان كرد! هێنده‌ی ئه‌وه‌ی فرمێسكتان بۆ چیچان ده‌ڕشت؟!
قه‌یدی ناكات، له‌ناوخۆمان هه‌رچۆن دهبنو چی ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت جاڕ به‌جه‌هه‌نم هه‌ر وه‌ك جاران له‌به‌ر ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌ڵمه‌ستن، هه‌ر خۆتان باشتان كرد، گوێ مه‌ده‌نێ واخه‌ریكه ته‌یاره‌ی خه‌لیفه‌كانی عوسمانی، نایهێڵێ پهڕووپۆی قه‌ومی كورد زوبان!! هه‌ر هه‌ڵمه‌ستن پێویست ناكات، نه‌فره‌تی خواش لهئهی ڕه‌قیب، كه‌ڵكی چییه؟ بۆ گڵكۆی زارۆكی كوردان ئه‌ڵڵا خۆی له‌ئه‌زه‌له‌وه گه‌وره‌یه، به‌ڵام من دڵنیام ئه‌گه‌ر سۆنیا زیندوبایه، لهحهشمهتا، وه‌كو حه‌زره‌تی مه‌سیح ده‌هاته زوبانو له‌مه‌ڕ كڕو بێ ده‌نگیتان نه‌فره‌تی له‌هه‌مووتان ده‌كرد، سه‌یر ده‌بوو به‌لایه‌وه كاتێك ئێوه له‌سه‌ر قودس سنگی كوردتان بۆ گوله‌ی سه‌هیۆن ته‌یارو ئاماده ده‌كرد، كه‌چی لێره سوپای قودس پهڕووپۆی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆتان‌و سۆنیای ته‌مه‌ن دوو ساڵ دهكاتو ئێوه‌ش هه‌ر بێ دهنگنو سه‌دای ته‌كبیرو تههیلیلهتان نایه‌ت! من دڵنیام ئه‌گه‌ر سۆنیا زیندوبایه له‌داخاندا ده‌یزریكاند، چونكه ئه‌ی كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووه له یهكێتیو پارتی چووه‌كان، كاتێك ئه‌و له‌دایك بوو، هۆڵه‌كانی ئه‌م نیشتمانه كاوله، به‌شی ته‌كبیرو ته‌هلیله‌ی ئێوه نه‌ده‌كرد، بۆ كۆرپه چاوگه‌شه‌كانی غه‌ززه!!
Barzan.alihama@hotmail.com
به‌رزان عه‌لی حه‌مه