ململانێی شارستانییه‌كان؟
ده‌قی نموونه‌ی ململانێیه‌كان
سیاسه‌تی دنیا وا ده‌چێته سه‌رده‌مێكی نوێ و ڕووناكبیرانیش بێ یه‌كه و دووه بیر و بۆچوونی خۆیانیان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له ئاینده ڕوو ده‌دا، به دیار خست ــ باسی كۆتایی هاتنی مێژوو و هاتنه‌وه‌ی سه‌رده‌می ڕكه‌به‌ری نێوان ده‌وڵه‌تان و كزبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و به هۆی ململانێی خێڵه‌كایه‌تی و جیهانگه‌ری و خواسی تریشیان كرد. هه‌ر یه‌ك له‌و بۆچوونانه هه‌قیقه‌تێكی ده‌رده‌خست. له‌گه‌ڵا ئه‌مه‌شدا هه‌ر هه‌موویان ته‌وه‌رێكی گرینگ و مه‌ركه‌زییان نه‌پێكا، ئایا ئه‌گه‌ری سیاسه‌ت ده‌بێ له چه‌ند ساڵانی ئاینده‌دا چۆن بێ.
به هزری من ئه‌و سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تییه‌ی ململانێ له جیهانی تازه‌دا به شێوه‌یێكی سه‌ره‌كی نه ململانێییه‌كی ئایدیۆلۆژی و نه ململانیێكی ئابووری ده‌بێ. جیاوازی گه‌وره له نێوان مرۆڤ و سه‌رچاوه‌كانی باڵاده‌ستیی ململانێیه‌كه، نه‌ریتی cultural ده‌بێ. ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، وه‌ك خۆیان، له بواری كاروباری دنیادا، هه‌ر گه‌وره‌ترین ئاكته‌ر ده‌مێننه‌وه، ……