تاوانی ره‌قیبانمان و بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵانیه‌ت
ئه‌و ئاڵوگۆڕه به میتۆد دارێژراوه‌ی به ته‌واوی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه و چه‌ندین وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به نێوی ته‌خت و تاراج هه‌ڵته‌كاندنی دیكتاتۆران و هێنانه كایه‌ی سیستماتیكێكی دیموكراسی وا خه‌ریكه ده‌بێته باو و جێگیر ده‌بێت ، هه‌روه‌ها به نێوی بن پێ خستنی كایه‌كانی مافی مروڤ هه‌زاران هاوڵاتی گیانی خۆیان سوورخه‌ڵاتی ئه‌و دیموكراتیه‌ته كرد ، كه گه‌لانی ناوچه‌كه به هۆی زوڵم و زۆری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه تینوی ئازادین و به تاسوق و په‌رۆشه‌وه چاویان تێبڕیوه و به ئومێدی سه‌رده‌مێكی دیكه‌ن ، ده‌كرێ به كوده‌تای گه‌ردوونی ناوزه‌د بكه‌ین كه ده‌شێ هه‌ر سه‌ده‌یه‌ك یه‌كجار روو بدات .
ئه‌و سهرنگومكردنهی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ندێ له وڵاتانی عه‌ره‌بی له ئان و ساتێك‌دا ئه‌نجامده‌درێت كه له گه‌رم و گوڕی دارووخانی هه‌ر یه‌كێكیان ، سه‌رهات و قه‌وماوی گه‌وره لێره و له‌وێ رووده‌ده‌ن و به هۆی گه‌وره‌یی و قه‌به‌یی دارووخانی ئه‌و رژێمانه ئه‌و قهوماوانهی پشتگوێ ده‌خرێن یان بن به‌ڕه ده‌كه‌ون وله میدیاكانی دونیا به زه‌قی ده‌رناكه‌ون و كه‌م بایه‌خ ده‌كرێن ، نمونه‌یش ئه‌وه‌یه له كاتێكدا هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی جیهان له باسكردنی گرتنی شاری ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیان له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه ئا له‌و كاته‌دا هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی ئێران و توركیا به بڕو بیانوی جودا جودا به‌ر ده‌بنه‌ی وێزه‌ی هاوڵاتیانی سیڤیلی كوردستانی باشوور ، مه‌به‌سته‌كه‌یش خودی ده‌سكه‌وته سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێمه‌كه خۆیه‌تی ، كارێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره ئه‌م رابوونانهی له وڵاتانی ناوچه‌كه سه‌ری هه‌ڵداوه زیتر ئاڵۆزی تێبكه‌وێت و سنووربه‌ندی وڵاتانی كوردان بكه‌وێته‌وه ئه‌وا كورد به گشتی كوردستانی باشوور سوودمه‌ند ده‌بن و ئه‌و كوده‌تا گه‌ردوونییه به‌رژه‌ندی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ی تێدا ده‌بێت ، جا بۆیه ره‌قیبان ده‌ستپێشخه‌ر ده‌بن به‌ر له‌وه‌ی ئافاته‌كه ئه‌وانیش بگرێته‌وه ، لێره‌وه پێویسته كورد و سه‌ركردایه‌تییه سیاسییه‌كه‌ی عهقڵانیهتانه بیر بكه‌نه‌وه ، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌م زه‌مه‌نه ده‌ڕسكێ بیقۆزێته‌وه ئه‌گه‌رنا ئه‌وا جارێكی دی هه‌مان ئافاتی رابر دوو چاوهنواڕمان ده‌كات ، دایك و خوشك و هاوسه‌ره‌كان وه‌ك جاری جاران به پۆشاكی كوردیه‌وه یا به‌رده‌ركی زیندانه‌كان ده‌گرن یاخود بۆ خۆیان زیندانی و ئه‌نفال ده‌كرێنه‌وه ، بۆیه بیركردنه‌وه‌ی بیرمه‌ند و سیاسه‌توان و روناكبیر و نوسه‌ر و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه به بڕشتهكان پێویسته بیركردنه‌وه‌یه‌كی لۆژیكانه و سوود به‌خشانه بێت حه‌رفێ بخاته سه‌ر پرۆسه‌یه‌كی دروستی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ك كاری له باربردن بێت ، له چوار چێوه‌ی پێشنیاره‌كانیان بۆ به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی سیاسی گوردستانی باشوور سوود به نه‌ته‌وه و و پرسه ره‌واكه‌ی بگه‌یه‌نن به مه‌رجێ له چوارچێوه‌ی به ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتی هه‌نوكه‌یی بێت ، و زێتر خزمه‌ت به ئاینده‌مان بكات به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی ئیمڕۆ ده‌كرێ به ده‌ست بێت له باری نه‌به‌ین و هه‌ڵپه‌ی وه‌چنگ كه‌وتنی بده‌ین ، با له سووچێكی ئه‌و نیشتمانه‌ماندا سهرخۆبوونێك به ده‌ست بێنین و بیركردنه‌وه‌ی عاتیفانه زاڵا نه‌بێت به سه‌رماندا كه سبه‌ینێ ببێته مایه‌ی له به‌ر یهكههڵوهشاندنهوهی ئه‌وه‌ی به ده‌ستیش هاتووه ، زۆرێك پێیان وایه ئیدی ئه‌و زه‌مه‌نه به سه‌ر چووه كه رۆژه پرشنگه‌كانی كورد بسڕدرێته‌وه ، ئه‌مه‌یش بیركردنه‌وه‌یه‌كی زانستیانه نییه ، چونكه ده‌بێ هه‌رده‌م ئه‌وه به هزردا بهێننه‌وه كه له سیاسه‌تدا ئاڵوگۆڕی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بوونی هه‌یه ، نه‌ك رێككه‌وتنی ستراتیژی ، بۆیه پێویسته له‌م روانگه‌وه دیقه‌تی پرسه‌كه بدرێت ، ده‌بێ ته‌فاعولێكی دروستمان له گه‌ڵا ئه‌و دیفاكتۆیهدا هه‌بێت كه هاتووه و دێته ئاراوه ، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا خۆمان به ده‌ستی خۆمان فوو له‌و تروسكایه ده‌كه‌ین كه مه‌یسه‌ر بووه تاریكی ده‌خه‌ینه ماڵه‌كانمان ، به ئومێدین خاك و نه‌ته‌وه‌مان خۆش بوێت و هه‌موو لایه‌كمان به عه‌قڵانییه‌ته‌وه له ئاسۆی نزیك بڕوانین و رۆحی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به قوربانی ئاینده‌یه‌كی دوور نه‌كه‌ین .
تۆپباران و بۆردوومانه هه‌مه‌جیه‌ت و بهربهریهتیهكانی هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی ئێران و توركیا هه‌روه‌ك گوتمان به میتۆدێكی داڕێژراوه‌وه پیاده ده‌كرێت ، نه‌مازه له‌وه‌ها ئان و ساتێك‌دا كه نه‌توانراوه به هۆی ئه‌و قهوماوانهی ده‌ڤه‌ره‌كه له میدیا هه‌رێماتی و نێوده‌وڵتییه‌كان جێی بۆ بكرێته‌وه مرۆڤ ئا له‌م كاته‌دا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه به وه‌ها شێوازێكیش ئه‌وه‌ی به ده‌ست هاتووه بكرێته كرده‌یه‌كی دیفاكتۆیی و سه‌ربگرێ ، كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌یه‌ك مه‌حوو كراوه‌ته‌وه له میدیاكانیش كه‌م بایه‌خ كراوه ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێدا ئه‌م شاڵاوی هێرشه دڕندانانه‌ی ره‌قیبانی كورد به‌ر له هێرش كردن بۆ سه‌ر هه‌ر دوو رێكخراوی پژاك و په‌كه‌كه بێت بۆ سه‌ر خودی هه‌رێمی كوردستاندا تاوه‌كو بهرپهرچهكرداری نالۆژیكی لێبكه‌وێته‌وه و ره‌نجی ده‌یان ساڵمان بڵقی سه‌ر ئاو ده‌رچێت ، پێویسته هه‌ر دوولایه‌نی پژاك و په‌كه‌كه‌یش ره‌نجی ئێمه‌یش له به‌رچاو بگرن .
زۆربه‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی سیاسییه‌كانی هه‌ر دوو پارتی كوردی به‌رهه‌ڵستكار له ئێران و توركیا ( پژاك و په‌كه‌كه ) جۆرێك له دووالیزمی پێوه دیاره له لایه‌ك داخوازی خودموختاری و سیسته‌می فیدڕاڵی ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی وڵاتانی ئێران و توركیا له لایه‌كی دیكه‌وه بانگه‌شه بۆ سه‌رخۆبوونی ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی كوردستان ده‌كه‌ن كه هه‌ر چوار پارچه‌كه له یه‌ك ده‌وڵه‌تدا یه‌كبگرنه‌وه ، مه‌به‌سته‌كانیش دیار و ئاشكرایه ، ئه‌م جۆره بیركردنه‌وانه ته‌نها ئه‌و سیاسییانه‌ی نه‌گرتۆته‌وه به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك بیرمه‌ند و رۆشنفكر‌و خاوه‌ن قه‌ڵه‌می به بڕشتیشی گرتۆته‌وه به‌ڵام به دیدێكی دی ، له لایه‌ك ئه‌م خه‌ڵكانه بانگه‌شه بۆ یه‌ك ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن كه به هه‌مان شێوه هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بگرێته‌وه له لایه‌كی تریشه‌وه گله‌و گازنده و ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن كه له ئاست ئه‌و تۆپباران و بۆردوومانانه‌دا بێ ده‌نگه ، كه ئه‌مه‌یش دیسان خۆی له خۆیدا دوو فاقییهكه و له هیچ تای ته‌رازوویه‌كدا یه‌كناگرنه‌وه ، جارێكی دیكه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵانیه‌ت و سه‌رده‌میانه به‌ره و ئه‌وه‌مان ده‌بات كه كوردستانی باشوور هه‌نگاو به‌ره و ده‌وڵه‌ت بوونی خۆی بنێت و ئه‌وانی دیش به پێی یاسا و رێست نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان و به پێی روشی گونجاوی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی ببنه خاوه‌ن كیان و ده‌وڵه‌تی خۆیان و كوردیش با خاوه‌ن چه‌ند ده‌وڵه‌تێك بێت ، با به ههموولایهكمانهوه له سه‌ركردایه‌تییه‌وه تا تاكی ئاسایی بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵانیه‌تی هه‌نووكه‌ییمان هه‌بێت .
Serdar.jaff@yahoo.com
سه‌ردار جاف