ماندوو وه‌كو چاوی نه‌وره‌س …. فاتیح سه‌لام
ئه‌م به‌ردانه له سێبه‌ری شێت بوونه‌وه پێده‌كه‌نن
له بازنه‌ی په‌رینه‌وه‌ی كه‌شی سووری سه‌فه‌رێكدا تۆخ ده‌بنه‌وه
هاڵاوێك ده‌یانگرێته خۆ
له ساتمه‌یه‌كی بێده‌نگا راده‌وه‌ستن
رم له پاشكۆی سواری ده‌نێن
مه‌لێك به ده‌نووكی ئاڵی زه‌نگ لێده‌دات
په‌ریشانی خه‌و راده‌ستی گوناهه‌كانی ژن ده‌كات
ژیان ده‌بێته گۆچانی پیره‌مێردێكی له‌رزۆك و..
له سه‌رابی ته‌ڵخی حه‌ز و ئاوێزانبوونی هێڵنجدا
بواره‌كان بێشه‌رمانه زۆران له‌گه‌ڵ وه‌هما ده‌گرن
رق په‌راش په‌راش ده‌بێت و ..هاڕڕڕڕه ده‌كات
ئازارێك له دڵی مه‌ستی سۆراخدا په‌نگ ده‌خواته‌وه
گریانێك به هه‌ڵه‌داوان له دووریاندا راده‌مێنێت
ماڵێك له دوور چراكه‌یان كز ده‌سووتێت
پیاوێك دوورتر شه‌وی له‌ده‌مه‌ڵقۆپانی نێره‌مۆكی گرێ داوه
دنیا ئه‌و چۆره ئاوه‌بوو له په‌نایه‌كدا تووڕتدا
هه‌ناسه‌یه‌كت تیا خنكان
كه‌ژێك به پشتا هه‌رۆژا
– 2 –
ئه‌م جلانه زه‌مه‌نێكه بێزاربوونه له وه‌رزی بێمتمانه‌یی
ئه‌و ده‌ستانه له عه‌شقی زه‌رده‌سیرییا رۆژ بۆیه‌كتر ده‌ژمێرن و..
دوو كه‌وانه‌ی ( ) پڕ له كێم و خوێنی دومه‌ڵ ده‌گوشێرن
رمه‌كان له‌سه‌ر پشتی لم وه‌ستاون
له وێستگه‌یه‌كی كه‌ناری ده‌ریای نیشتمانی گورگا
سه‌رنج له‌و دیو جامخانه‌كانی رووت بوونی جه‌سته‌ی په‌رشی مێینه‌دا
له جانتای به‌ر كه‌مه‌ری سالاریدا هه‌راج ده‌كرێت
دروشمه‌كان له نێو تفدا غوسڵ ده‌شۆن
تنۆك تنۆك دڵۆپه‌كان چاوداده‌خه‌ن
شه‌رمنانه ، ئاو هه‌موو شتێ سوور ده‌كات
ره‌نگ و باڵاكان پیس ده‌بن
شتێك نامێنێت بۆ تاسه
جوانییه‌كان غلۆر ده‌بنه‌وه
پاپۆره‌كان له دووره‌وه دوورگه‌كانیان شه‌ته‌ك داوه
كه‌ناره‌كان وه‌ك چاوی نه‌وره‌س هیلاكن
رابردوو جووتێ پێڵاوه
به دڕاوی له پێت كردن له ئاگرا
به‌ها ئه‌و ده‌سته‌سره بوو له په‌نجه‌ره‌ی فارگۆنێكی ووڵاته‌وه
تا ده‌ستت بگرێت فرێت دا
– 3 –
مروارییه‌كان له‌ناو ده‌ستی هاروهاجی برسێتیدا سه‌ما ده‌كه‌ن
گه‌ڵاكان له سیحری ره‌ها داده‌چۆرێن
خه‌ون جووتێ باڵی ره‌نگینی ده‌به‌خشێته راكشانت
نیگاكان تیشكی هه‌ناری قۆزاخه‌كانی مت بوون و
نێرسالاری له مشت ده‌نێن
ئالووده‌بوون له خاڵێكی نامه‌حره‌می جۆگه‌له‌وه
په‌رده‌ی كپ بوون كون كون ده‌كات
شیناییه‌كان ده‌ئاڵكێنه ملی زبری ئاسۆی ماندوو
بۆنی شه‌پۆلی ئاونگی ده‌مه‌و به‌یان هه‌ڵتده‌گرێت
لاپه‌ره‌ی شه‌وێكی شێ‌دار غه‌ریبیت ده‌پێچێته‌وه
بووكی ده‌ریا خۆی له یاقووت ومرواری داده‌ماڵێ
كاژێك له تریفه‌ی مانگی رێبواره‌كان له‌به‌ر ده‌كات
9/6/2011