په‌روه‌رده و جوانی
هێشتا هه‌ڵهاتن له “قوتابخانه‌كان” كۆتاییان نه‌هاتووه، پۆله‌كانمان ته‌نها ده‌یانه‌وێت مرۆڤی “زیره‌ك” دروست بكه‌ن، نه‌ك مرۆڤێك له‌گه‌ڵ ئاراسته نوێكانی دنیادا بسازێت و باشتر بژی، مامۆستاكان ته‌نها زانیاریمان ده‌ده‌نێ و ئه‌زمونی خۆیان دوباره‌ده‌كه‌نه‌وه، نه‌ك دهروازهساز بن بۆ ئه‌زمونكردنی تواناشارهوهكان.
تا هه‌نووكه‌ش گه‌ڕه‌ك و لاكۆڵانه‌كان و ماڵه‌كان له قوتابخانه خۆشه‌ویستتر و خۆشتر و جوانترن، ده‌رگاكانی قوتابخانه هێشتا به قوفڵه زله‌كان داخراون و په‌نجه‌ره‌كانیش ته‌نها روناكی دهدزنه ناو پۆله‌كان و نه‌بونه‌ته ده‌روازه‌ی ئیشراق و كردنه‌وه‌ی ئاسۆیه‌ك بۆ ده‌رككردن و وزه‌به‌خشین و بینینی دنیایه‌كی جیا له دنیای گه‌ڕه‌ك و ماڵه سه‌ركوتكراوه‌كان، دیواری پۆله‌كانیش هه‌ر چواردیواره رووتهكانن و دوورن له كتێب و تاقیگه و تابلۆ و بینینی فه‌زایه‌كی كراوه، له پشت په‌نجه‌ره‌كانیش هه‌ر دیوارێكی به‌رزی حهوشهكانه، فه‌زای قوتابخانه دوباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و فه‌زایه كه له پشت زه‌ینی ئه‌و مامۆستایانهوهیه كه سه‌رده‌مانێك به توندوتیژی و بێده‌نگی له‌سایه‌ی سیستمێكی په‌ڕگیردا پهروهدهكران، له‌مڕۆشدا جگه له‌وه هیچی تر فێرنه‌كراون بۆیه هه‌ر ئه‌وه به‌رهه‌مده‌هێننه‌وه. سیستمێكی په‌روه‌رده دانراوه و هه‌ڵگری دنیابینیه‌كی هاوچه‌رخ و ئومێدبه‌خشه، به‌ڵام هێشتا له تاقی په‌نجه‌ره تۆزاویه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان هه‌نگاوێ نه‌هاتوه‌ته خواره‌وه و سه‌رێكی له پۆله‌كان و زه‌ینی مامۆستا جێبه‌جێكاره‌كانی نه‌داوه. كۆمه‌ڵێك به‌رپرسیار و لیژنه‌ی پسپۆڕ له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا ئاراسته‌ی سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی ده‌كه‌ن، كه دنیابینیان ناگاته ئه‌و فه‌زا نوێیه‌ی كه جیهانی گرتوه‌ته‌وه و ناتوانن مرۆڤێك پێبگه‌ینن كه شایسته‌ی ژیانی هاوچه‌رخ بێت. ئه‌مانه سه‌رجه‌م پێكه‌وه دیارده‌یه‌كیان سازاندوه كه بریتیه له كوشتنی جوانیه‌كان له هه‌ناوی په‌روه‌رده و رۆحی فێرخوازدا.
راستیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆكه‌ش مرۆڤێك پێویسته ده‌ركی جوانیه‌كانی دنیا بكات نه‌ك ته‌نها زیره‌كێكی نمره‌دار بێت. ئایا ئه‌مانه كێشه نین؟
1– یادگاره تاڵه‌كان
“…ئه‌و مامۆستایه‌ی هێنده‌ی چوار زه‌لامان ده‌بوو، به زه‌بری تـف و مشـتهكۆڵه رێزمانی(قواعد) فێرده‌كردین، مامۆسـتا حاجی-ش ده فلسی له هه‌ر قوتابیه‌ك ده‌سه‌ند، كه رۆژی پێشوو له مزگه‌وت نه‌بووبێت و له پشتی خۆیه‌وه نوێژی نه‌كردبێت. ئێمه نه نوێژمان ده‌كرد و نه دهفلسهكهیشمان پێ‌بوو، ئیدی ده‌سته‌كانمان له ژێر داردا دهیانزیڕاند..چه‌ند گوناه بوون ده‌سته‌كانمان!” پشكۆ نه‌جمه‌دین، له كتێبی ئه‌زمون و یاد-دا واده‌ڵێت.(پشكۆ نه‌جمه‌دین(2010):ل216)
كاتێك ئه‌م په‌ره‌گرافه كورته‌ی سه‌ره‌وه ده‌خوێنینه‌وه خێرا یاده‌وه‌ری هه‌ریه‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێنیته‌وه بۆ ئه‌لبومی پڕ له كێشمه‌كێش و زه‌بروزه‌نگی خۆمان له‌ناو ئه‌و پۆله چواردیواریه ره‌ق و ته‌قه بێئاسۆیانهی كه ساڵانێكی ته‌مه‌نی مناڵی و نه‌وجه‌وانیمان تێیاندا به‌سه‌ربرد. هه‌ریه‌كێك له ئێمه چیرۆكگه‌لێكی له‌گه‌ڵ تف و جنێو و دار و زلله و مشته‌كۆڵه‌ی چه‌ند مامۆستایه‌كی نێو ژیانیدا هه‌یه..
له ئێستا كاتێك به‌چاوی رابردوویه‌ك له‌و رۆژانه ده‌ڕوانینه‌وه، هیچ ناوترێت جگه له هه‌ڵكیشانی “ئاهێك”.. ئێستا ئیتر ده‌زانین چه‌نده گوناه بووین، هه‌موومان چ ده‌ربه‌ندێكی پڕگه‌وهه‌ر بووین و به‌یانیان به ده‌ستی خۆمان جانتامان هه‌ڵده‌گرت و ده‌رۆشتینه به‌رده‌م “قوتاب”خانه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك یه‌ك حه‌ز و جوانیه‌كانمان بكوژن، ئاخر له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی چونه‌ژوره‌وه له پشكنینی به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه ده‌ستی پێده‌كرد كه وه‌ك جه‌نراڵێك یان پاسه‌وانێكی ئاسنین له‌سه‌ر رێگه‌مان وه‌ستابوو، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره كاتێك له نیگاكانیمان ده‌ڕوانی ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ستی ئه‌وه‌مان پێده‌كرد كه حه‌زده‌كات كهموكوڕیهكمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی داركاریمان بكات له فهلاقهخانهكهیدا، ئه‌وه‌نده ئه‌و وێنایه‌ی له زه‌ینماندا نهچهسپاندبوو كه ئاره‌زووی شیكی و خاوێنی و زیره‌كی ئێمه بكات، ئیتر به‌دوای ئه‌م پشكنینه‌دا پرۆسه‌ی دابهستهكردن و كۆتكردن تا ئه‌و ساته‌ی ده‌گه‌ڕاینه‌وه ماڵه‌وه به‌رده‌وام ده‌بوو، دواسات و دوا قسه‌ی ناو قوتابخانه ئه‌وه‌بوو كه كێ “بێدهنگترینه” بهرلهههركهس ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆیه سه‌ره‌تا بێده‌نگكردن و كۆتاییش هه‌ر بێده‌نگكردن، ئیدی ئه‌مه بوو به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌ركی قوتابخانه، له كاتێكدا ئه‌ركی فێرگه له بنه‌ڕه‌تدا بریتیه له چالاككردنی زه‌ین و هه‌ستی فێرخواز نه‌ك بێدهنكگردنی.
هێشتا په‌ره‌گرافه‌كه‌ی ژیانی هه‌ریه‌ك له ئێمه و پشكۆ نه‌جمه‌دین لهپهروهدهكردنماندا به‌ته‌واوی نه‌بوه‌ته یاده‌وه‌ری، به‌ڵكو یاده‌وه‌ریه‌كی زیندوه و وێنهدانهوهكانی له په‌روه‌رده‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌بینین.
2- قوتاب”خانه”.. بۆ بێده‌نگكردن!
پێده‌چێت گرفته‌كه هه‌ر له ناونانی شوێنی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانی كوردانه‌وه دهستیپێكردبیت. ریشه‌ی زاراوه‌ی قوتابخانه له كوردیدا نیوه‌ی یه‌كه‌می (قوتاب+ی) له بنچینه‌دا عه‌ره‌بیه و لای كورد بۆ فێرخوازان به‌كاردێت، نیوه‌ی دوه‌میشی (خانه) كوردیه و له خان-ه‌وه وه‌رگیراوه، له مانای وشه‌دا به‌مانای ماڵ دێت، به‌ڵام وه‌ك زاراوه به‌پێی به‌كارهێنانه‌كه‌ی ماناكه‌ی ده‌گۆڕێت، زیاتر وشه‌یه‌كی نێو فه‌رهه‌نگی هۆز و خیڵ و لادێنشینهكانه، له باشترین حاڵه‌تدا خان به‌وشوێنه ده‌وترێت كه ده‌مسپی و سه‌رۆك خیڵ و گه‌وره‌ی هۆزه‌كان تێیدا داده‌نیشن، له ماناكانی دیكه‌شیدا بۆ شوێنی ئاژه‌ڵ به‌كاردێت و وه‌ك پاشگریش دهلكێك به زۆرێك له‌و وشانه‌وه كه پیشهیهكیان تێدا موماره‌سه ده‌كرێت، وه‌ك فه‌لاقه‌خانه و تۆپخانه و خه‌سته‌خانه و مه‌یتخانه و سه‌روپێخانه و دیوه‌خان..تاد، قوتابخانه‌ش یه‌كێكه له‌و وشانه‌ی پاشگری خان-ی هه‌ڵگرتووه و ده‌بێته شوێنی قوتابیه‌كان كه بۆ فێربوون رووی تێده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌راستیدا خودی وشه‌ی “خانه” له نه‌ستی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا گه‌ر بۆ “خانی ماقوڵان” به‌كاربێت ئه‌وا له‌وێدا یه‌كێك قسه ده‌كات و ئه‌وانیتر ده‌بێـت ملكه‌چ و گوێڕِایهڵبن، له جێگهكانیتریشدا جگه له قوتابخانه، پاشگری (خانه) زۆرتر لكاوه به‌و وشانه‌وه كه له‌و شوێنانه‌دا فرمانه‌كانی بڕین و له‌تكردن و كردن و خواردن و بێده‌نگبوون به‌كاردێت ئه‌وه‌نده فرمانه‌كانی (وه‌رگرتن و فێربوون و ده‌رككردن وه‌ك ده‌رگای دۆزینه‌وه‌ی جوانی) به‌كارنایه‌ت، ئاخر له‌و شوێنانه‌دا كه خانیان پێوه‌یه یان سه‌ركوتكاری یان تیماری نه‌خۆش یان گهدهپڕكردن یان جهستهمردووهكان ده‌بینرێن.
له‌كاتێكدا له زمانه‌كانی فارسی (دبستان) و عه‌ره‌بی (مدرسه)، شوێنه‌كانی فێربوون له‌روی مانای بنچینه‌ییه‌وه وشه‌ی گونجاوتریان بۆ به‌كارهاتووه، له فارسی‌دا “دبستان” به‌كارهاتووه، كه دووبڕگه‌ی(دب+ستان) دب یان دپ-ه‌كه‌ی بنچینه‌كه‌ی به‌مانای شوێنی خه‌ت و نوسین دێت، له نوسراوه به‌ردینه‌كانی ههخامهنشینهكاندا هاتووه، ریشه‌كه‌ی (dup) كه یادگارێكی سۆمهریهكانه و به‌مانای خه‌ت هاتووه، پاشان چووه‌ته ناو زمانی ئه‌كه‌دیه‌كان و بووه‌ته duppu یان tuppu، پاشتریش به dup چوه‌ته ناو ئارامیه‌كان و كاتێك دێته ناو فارسی كۆنه‌وه ده‌بێته دب یان دیب. له‌دواتردا پاشگری (ستان) وه‌ك پاشگرێك بۆ شوێن لكاوه به دب-ه‌كه‌وه و بوه‌ته دبستان كه ماناكه‌ی ده‌كاته جێگه‌ی فێربوون و نوسین.(http://www.ashkboos.com/post/category/8/page/9)
له عه‌ره‌بیشدا مدرسه له (درس)ه‌وه هاتووه و به‌مانای جێگای وانه‌وه‌رگرتن و وانه‌خوێندن و فێربوون دێت.
لێره‌وه گونجاوتر ده‌بوو گه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌ی قوتابخانه وه‌ك شوێنێك بۆ چالاككردنی مناڵ و كردنه‌وه‌ی هۆش و دڵ و ده‌ركی بهكارنههاتایه، له‌بری ئه‌و (فێر+گه) بهكاربهاتیایه كه مانای پڕواپڕی وه‌رگرتن و فێربوون و چالاكی ده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتێكدا ده‌بینین به پێچه‌وانه وشه‌ی “فێرگه” له ناو كۆمه‌ڵگه كوردیدا زیاتر هێزه چه‌كداره‌كان به‌كاریانده‌هێنا بۆ فێركردنی جه‌نگ و كه‌ره‌سته جه‌نگیه‌كان، بۆ نمونه له نه‌وه‌ده‌كاندا چه‌ند حزبێكی كوردی وشه‌ی “فێرگه”یان وه‌ك شوێنی مه‌شق به‌كارده‌هێنا و تۆپچی و تفه‌نگچی و ته‌قه‌كه‌ره‌كان له‌وێوه فێرده‌بوون و ده‌نێردرانه به‌ره‌كانی جه‌نگ، له‌كاتێكدا ره‌نگه قوتابخانه له‌بری فێرگه بۆ ئه‌و هێزانه زۆر لهبارتربێت له‌روی ئه‌ركی زمانه‌وانی زاراوه‌كه‌وه تا بۆ شوێنی فێربوونی مناڵ و ساواكان.
3- په‌روه‌رده و چالاككردن
په‌روه‌رده له بنه‌ڕه‌تدا ماناكه‌ی له سێ فرمانی سه‌ره‌كیدا خۆی ده‌بینێته‌وه، (بنیاتنان و فێركردن و پێكهێنان). هه‌ر سێ فرمانهكهش بۆ په‌روه‌رده به لێكدانه‌وه‌ی روبۆل فه‌لسه‌فه‌كه‌ی بریتی ده‌بێت له‌وه‌ی: فێربین چۆن “مرۆڤ” پێكبهێنین یان دروستبكه‌ین. پێكهێنانی مرۆڤیش بۆ په‌روه‌رده بریتیه له ئاماده‌كردنی تاك بۆ ژیانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی تاكێكی سازاو و سودبه‌خش بێت بۆ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی.(لگفی الحجلاوی(2009): ص21)
یه‌كێك له پێناسه هاوچه‌رخه‌كان بۆ ئه‌ركی مامۆستا بریتیه له “وروژاندنی جۆش‌و خرۆشی خوێندكاره‌كان‌و رێنوێنیكردنیان” هه‌رچی ژینگه‌ی خوێندنگاشه بریتیه له‌و شوێنه‌ی هه‌لی رودانی فێربوون زیادده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده.(سعیدو رشراش،2001: 45)
به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ژینگه‌ی فێركاری ئێمه تا چه‌ند ژینگه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌كاره به‌مانای به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤێكی گونجاو و چالاك؟!
له ئێستاد ره‌نگه وابێت، كه لێدان و فهلاقهخانهكانی ناو قوتابخانه كهمبوبنهوه و له هه‌ندێك جێگه‌دا نه‌مابێت، به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌رێنیه ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی جه‌سته و ئازار وه‌ستاوه و نه‌چووه‌ته ناو كرۆكی ئازاره ده‌رونی و ئه‌شكه‌نجه رۆحیه‌كانی قوتابی كه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ره‌فتاری دروستكردوه و له دواجاردا ئه‌وه‌ی له‌م خوێندكاره سزادراوانه ده‌چنرێته‌وه، بریتیه له دونیایه‌ك توندوتیژی و تۆڵه و نه‌سازانی كۆمه‌ڵایه‌تیانه له‌ناو ژینگه‌كه‌یاندا. زیاتر له‌وه‌ش هه‌نگاوی نه‌هێشتنی سزا و جوانكردنی “قوتابخانه” نه‌چوه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه دیزاینی بیناكان كه توندوتیژی به‌رهه‌مهێنه‌رن و جوانیكوژی ده‌رونی مناڵه‌كانن بگۆڕدرێن، ناكرێت كاتێك ئێمه باسی پۆلێكی فێربوون بكه‌ین و قسه له لایه‌نی ئه‌ندازه‌یی و جۆری دیوار و ده‌رگا و په‌نجه‌ره و قوفڵه‌كان و روبه‌ره بێسهوزی وبێتهوالێت و بێئاوهكانی ناو قوتابخانه نه‌كه‌ین. چونكه ئه‌وه‌ی جوانی كوشتوه و سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی توندتیژی و ناكاراكردنی په‌روه‌رده و زانستهكانیهتی ته‌نها مامۆستا نیه، به‌ڵكو ئه‌و ژینگه زیندانئاسا و كتێبه بێ نمونه و وێنه‌كان و دیواره ره‌ق و روبه‌ره بێگیانه دور له سهوزیانهشه كه زیاتر بیابانه‌كان بیری مرۆڤ ده‌خه‌نه‌وه تا ژیانێكی ئاوه‌دان و پڕ وزه‌ی ئه‌رێنی و چالاكی.
دیدگای په‌روه‌رده‌یی لای ئێمه تا هه‌نووكه‌ش قوتابخانه ته‌نها به‌شوێنی پێدانی زانیاری سه‌یرده‌كات، له كاتێكدا ده‌بێت ته‌نها شوێنی ئاراسته‌كردن و ئه‌زمونكردنی قوتابیه‌كان بێت، مامۆستا له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه خۆی زانیاری له‌به‌رده‌كات و به قوتابیه‌كانیش لهبهردهكاتهوه، لێره‌وه‌یه مامۆستا پێویستی به بێده‌نگیه‌كی ته‌واو هه‌یه تا بیری بكه‌وێته‌وه و پێیانبڵیتهوه، ئه‌مه‌ش بێده‌نگیه‌كی كوشنده‌یه و پرۆسه‌ی له‌باربردنی په‌روه‌رده‌یه و كوشتنی حه‌زو ئاره‌زووه ناوه‌كیه‌كانی ناو ده‌ركی فێرخوازهكانیشه، له دواجاریشدا ئه‌وه‌ی ده‌كوژرێت بریتیه له جوانیه شاراوه‌كان، كه بڕیاره “قوتابخانه” كه‌شفیان بكات! بۆیه ده‌بینرێت ئه‌و نه‌وه قوتابیه‌ی به‌رهه‌مهاتووی سه‌رده‌می لێدان و تف و مشته‌كۆڵه‌ی مامۆستاكانن له نیوسهدهی رابردوودا هه‌مان ئه‌و نه‌وه‌یه‌ن كه خۆبه‌خۆ له‌جوانیه‌كانی وه‌ك باران و پایز و زستان ناگه‌ن و له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌گرتن و بزێوی و چالاكیشدا پێكنایهنهوه، له كاتێكدا هه‌ر ئه‌م ماكانهن دنیا جوان ده‌كه‌ن و هه‌ر ئه‌مانه‌شن وێنای راسته‌قینه‌ی “بوون”ی مرۆڤ ده‌سه‌لمێنن.
لێره‌وه‌یه رۆسۆ(1712-1778) مامۆستا به باخه‌وان ده‌چوێنێت و پێیوایه مامۆستا وه‌ك باخه‌وانێك وایه كاره‌كه‌ی ته‌نها ریشه‌كێشكردنی ههرێزهكانه تا باخه‌كه‌ی پهرهبگرێتو نه‌شونمای سروشتی خۆی وه‌رگرێت.(ماهروزاده،1383: 116).
4- فێربوون و جوانی
گه‌ر لای رۆسۆ پۆل پێویستی به باخه‌وان بێت، كه‌واته مامۆستا هۆكاره بۆ كه‌شفكردنی داهێنان و ئه‌زمونه‌كانی فێرخوازه‌كان، نه‌ك به‌رهه‌مهێنانی دۆگمایی و دوباره‌بوونه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌زمونی پێشینه‌كان، بۆیه چالاككردن ئه‌ركی بنچینه‌ییه له په‌روه‌رده‌دا، پێشتریش له دیكارت-ه‌وه(1596-1650) په‌روه‌رده له‌و مه‌ترسیه وشیاركراوهتهوه كاتێك وتی: “نابێت په‌روه‌رده بریتی بێت له نه‌قڵكردنی زانیاری‌و عه‌قیده‌و دۆگمایی، به‌ڵكو په‌روه‌رده‌كردنی عه‌قڵ خودی ئامانجه‌كه‌یه”. دیاره له په‌روه‌رده‌كردنی عه‌قڵیشه‌وه داهێنان و گۆشه‌ی نوێی ژیان ده‌دۆزرێته‌وه نه‌ك دوباره‌بوونه‌وه‌ی گۆشه‌كان.
گه‌ر سه‌رنجێكی جوانناسی و هونه‌ره‌كانیش بده‌ین په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌ویان به هه‌مان ئه‌ركی په‌روه‌رده‌وه هه‌یه كه داهێنانه، ئه‌وه‌تا هونه‌ر و جوانناسی لای جامباتیستا ڤیكۆ(1668-1774) له مانای داهێناندا خۆی ده‌بینێته‌وه و چونكه له‌وێدا ئه‌ركی هونه‌ر بریتیه له خه‌لاقییه‌ت. هونه‌ر هێزی داهێنه‌رانه‌ی مرۆڤ ده‌كێشێت، چونكه هه‌ست و خه‌یاڵدانی مرۆڤ ده‌كه‌وێته‌كار، مرۆڤ كاتێك هێزی خه‌یاڵ و شاعیرانه‌ی ده‌كه‌وێته‌كار داهێناندهكات، له‌سه‌ده نوێكانیشدا جوانیناسی به خه‌لاقیه‌ت و نوێسازیهوه شوناسی خۆی ده‌رخسته‌وه.
لای كانتیش(1724-1804) “جوانیناسی باڵا” دیسانه‌وه جۆرێكه له خه‌لاقیه‌ت و له‌وێدا چیتر داهێنان جێگه‌ی ته‌قلید و دوباره‌بونه‌وه ده‌گرێته‌وه.(اسپریتو(1388): ص49)
لێره‌وه ده‌توانین بڵێین داهێنان ئه‌و چه‌مكه هاوبه‌شه‌یه كه جوانیناسی و هونه‌ره‌كان له‌لایه‌ك و په‌روه‌رده‌ش له‌لایه‌كیتره‌وه پێكه‌وه گرێده‌دات، له هه‌ردوولاشدا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه داهێنان پێویستیان به شكاندنی بێده‌نگی و چالاككردنی ده‌رك و عه‌قڵه. هه‌ردولا (جوانی و په‌روه‌رده) پرۆسه‌ی ئه‌زمونكردنێكی نوێیان پێویسته كه ده‌كاته فێربوونێكی نوێ.
بۆیه حاڵه‌تێكی ئاساییه له‌و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆ په‌روه‌رده‌ی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت له هه‌رێمدا كه بێده‌نگكردن كه‌ره‌سته‌ی مامۆستا و میكانیزمه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن بێت، ئه‌وا نابێت چاوه‌ڕێی داهێنان و مرۆڤی به‌رهه‌مهێنه‌ر بین. ناكرێت فێربوون وه‌ك ئامانجێك له گۆڕینی ره‌فتاری مرۆڤه‌كاندا به ئاراسته‌ی سودبه‌خشین و به‌رهه‌مهێنان بێته‌دی گه‌ر جوانی و عه‌قڵی مرۆڤی تێدا سهركوتكرابێت.
كرۆچه(1866-1925) له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری رودانی فێربوونه‌وه زانیاریه‌كی گرنگمان ده‌داتێ و ده‌ڵێت:”به‌دوو رێگه مرۆڤ زانست چنگ ده‌خات، یه‌كه‌میان به رێگای دركاندن و پشكنین، دووه‌میان به رێگای هزراندن و به‌ڵگاندن”(كرۆچه(2010):ل12)، كه رێگه‌ی یه‌كه‌میان رێگای ده‌رككردنه به جوانی و دووه‌میان رێگای به‌كاربردنی عه‌قڵه. ئایا مرۆڤێك ره‌خنه نه‌گرێت، بێدهنگبكرێت، سهركوتبكرێت و ئه‌زمون نه‌كات، ده‌توانێت ده‌رك به جوانی و په‌ی به ئه‌زمونه عه‌قڵیه‌كانی خۆی به‌رێت؟!
روونه له زۆرینه‌ی قوتابخانه‌كانی ئێمه‌دا نه تاقیگه هه‌یه بۆ ئه‌زمون و نه كتێبخانه‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆ چالاكی بیركردنه‌وه و نه باخچه و شوێنی چالاكی و كه‌شفكردنی هونه‌ره‌كان هه‌یه بۆ مناڵه‌كان تا جوانی و عه‌قڵیان به‌ره‌و داهێنان رێ ببڕێت.
هونه‌ره‌كان وه‌ك ده‌روازه‌ی جوانیناسی ئه‌ركێكی پته‌ویان هه‌یه له بونیاده په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا، په‌روه‌رده گرنگیه‌كی تایبه‌ت به هونه‌ره‌كان و گه‌شه‌پێدانی هه‌سته‌كانی جوانی مرۆڤ ده‌دات، ئه‌مه‌ش ئامانجێكه له ئامانجه‌كانی، به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌م ئامانجه‌ش پشت به وه‌ڵامه فه‌لسه‌فیه‌كان ده‌به‌ستێت له دیاریكردنی پێوه‌ره‌كانی جوانیدا و دیسانه‌وه پشتیش ده‌به‌ستێت به رۆڵی هونه‌ر له ژیانی كۆمه‌ڵگه‌دا و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه.(أبوگالب محمد سعید(2001):ص157)
ئایا تا چه‌ند پۆله‌كان و زه‌ینی مامۆستاكان و فه‌زای قوتابخانه‌كان له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی جوانی و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه هاوچه‌رخه‌كانی دنیادا ته‌با دێته‌وه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره وه‌ڵامی ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌خاته‌ڕو كه تاچه‌ند ئامانجه په‌روه‌ده‌ییه‌كان به‌رجه‌سته‌بوون.
ته‌نانه‌ت ئه‌فلاتون له روانگه‌ی به‌های په‌روه‌رده‌ییه‌وه هونه‌ر به مامۆستای گه‌وره‌ی ژیان وه‌سف ده‌كات، به‌های په‌روه‌رده‌یی هونه‌ر لای ئه‌فلاتون هاوتا بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه حه‌قیقه‌ت و چاكه له به‌یانی هونه‌ری خۆیاندا هه‌ستیاریه‌ك هاوشێوه‌ی هه‌ستاریی عه‌قڵ به‌رجه‌سته‌ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌روتر له عه‌قڵیش ده‌ڕۆن و كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره و ئه‌زمونێكی به‌هێز به‌دیده‌هێنن.(اسبریتو(1388):ص27)
هه‌رگیز ناكرێت په‌روه‌رده به كایه‌یه‌كی دابڕاو له جوانی و هونه‌ره‌كان له‌قه‌ڵه‌مبده‌ین، چونكه به‌شێكی سه‌ره‌كی فێربوون له رێگه‌ی جوانی و هه‌سته‌كان و هونهرهكانهوه روده‌دات.
كه‌مبایه‌خ سه‌یركردنی وانه‌كانی هونه‌ر و كه‌می چالاكی هونه‌ری راسته‌قینه له قوتابخانه‌كاندا راسته‌وخۆ كاریگه‌ریه‌كی نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و به‌رجه‌سته‌كردنی ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان و به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤی داهێنه‌ر و هاوچه‌رخ.
فه‌رامۆشكردنی هه‌سته‌كانی فێرخواز و له‌به‌رچاونه‌گرتنی جوانی له فه‌زای فێركاریدا به‌مانا فیزیكی و رۆحیه‌كه‌ی، به پێچه‌وانه‌وه ته‌نها گرنگیدان به زانیاری و پڕكردنی مێشك و لایه‌نی عه‌قڵی، دواجار ئه‌وه‌ی لێی به‌رهه‌مدێت مرۆڤێكی ناسازه له‌گه‌ڵ ژیاندا، ره‌نگه زیره‌ك بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ببێته بانكی زانیاری، به‌ڵام هه‌رگیز نابێته مرۆڤێك وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژ و ژیان و ئاراسته هاوچه‌رخه‌كانی دنیا ده‌رك بكات، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ پێناسه و ئامانجی په‌روه‌رده‌دا رێك پێچه‌وانه دێته‌وه.
لێره‌دا شیعرێكی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ده‌بێته ئه‌و په‌ره‌گرافه‌ی رێك گوزارشت له كوشنده‌یی دۆخی جوانیكوژی ناو په‌روه‌رده ده‌كات، كه چۆن مامۆستا ده‌توانێت ده‌ركی قوڵاییه جوگرافیه‌كان و تهنهگهردونیهكان بكات به‌ڵام ناتوانێت هه‌ستی جوانی فێرخوازێك ده‌ركبكات:
مامۆستای جوگرافیا ده‌یزانی
به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان
به هاوین و به زستان
چه‌ند مه‌تر ئاوی تیایه
به‌ڵام هه‌رگیز بۆی نه‌ده‌چوو
چه‌ند ده‌ریای عه‌شق له‌دڵمایه (دیوانی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت(2009):به‌رگی سێ،ل391)
ده‌ریای عه‌شقی هه‌ر مناڵێك هه‌ڵگری چه‌ندین خه‌ونی مه‌زنه، ده‌رككردن به‌م جوانی خه‌ونانه و به‌رهه‌مهێنانیان ئه‌ركی ناوه‌نده‌كانی فێركردنه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤی به‌سود و سازاو به‌رهه‌مبێت، ئه‌م ده‌قه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه كه زانسته‌كانی ناو قوتابخانه‌كانی ئێمه مرۆڤی زیره‌ك دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناتوانن له‌گه‌ڵ ژیانی رۆژانه‌ی قوتابیدا له‌لایه‌ك و له‌گه‌ڵ هه‌ست جوانیهكهیدا ته‌بابن و به ئاراسته‌ی هه‌ڵبژاردنی ژیانێكی باشتردا بیبه‌ن.
5-په‌روه‌رده‌ی نوێ.. سنوربڕهنوێكانی ده‌وێت
له هه‌موو ئاسته‌كان سه‌ختتر ئه‌مڕۆ نه‌ك په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو سه‌رله‌به‌ری پرۆسه په‌روه‌رده‌ییه‌كان له دنیادا پێویستیان به‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئاراستههاوچهرخهكاندا (الاتجاهات المعاصره)دا خۆیان رێكبخه‌نه‌وه، كه خۆیان له سازاندنی مرۆڤگهلێكدا ده‌بیننه‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ما جیهانیه‌كانی مافی مرۆڤ و ئاراسته ناتوندوتیژهكان و یه‌كترقبوڵكردن و ژینگه‌پارێزی و جوانیه‌كان و به‌شداریكردنی مرۆییانه له خه‌مه جیهانیه هاوبه‌شه‌كاندا گونجاوبن، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی ناكرێت دیدگای په‌روه‌رده‌یی و ئاراسته‌كه‌رانی په‌روه‌رده‌یی پێیان وابێت به چواردیوار و كتێبێك و قوتابیه‌كی گوێڕایه‌ڵ ده‌كرێت مرۆڤێكی سازاوی هاوچه‌رخ دروستده‌كرێت، به‌ڵكو مرۆڤی لێهاتوو ئه‌و مرۆڤانه‌ن كه له خهمهجیهانیهكان و پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی دنیا ده‌گه‌ن، به‌مشێوه نه‌بێت رێگایه‌كی زیاتر نیه بۆ په‌روه‌رده تا تاكێكی به‌رهه‌مهێن و سودبه‌خش بۆ كۆمه‌ڵگه بهێنێته‌ئاراوه.
هه‌روه‌ك داریوش شایگان له رۆڵی هاوچه‌رخی په‌روه‌رده‌دا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه فره‌جه‌مسه‌ری كلتوری پێویسته ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن به شێوه‌یه‌ك په‌ره‌پێبدات، به‌شێوه‌یه‌ك كاربكه‌ن بنكه و پێگه زانستیه‌كان جێگه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی سه‌رزه‌مینی سنوره جیاوازه‌كان بن، جێگه‌ی په‌ڕینه‌وه و راگوڕینهوه و گفتوگۆبن. فێرخوازان له‌و ناوه‌ندانه‌دا ببنه مرۆڤه”سنوربڕهكان” و بچنه نێو قوڵاییه ئه‌خلاقیه‌كان و ره‌خنه‌گرانه ده‌رگیری ئه‌و دنیایهبن.(شایگان(1386):ص91).
ئایا مرۆڤه په‌روه‌رده‌كراوه‌كانی ناو دنیای ئێمه به‌ڕاست ده‌توانن له پۆله‌كانی خۆیان بچنه‌ده‌ره‌وه و سنوره نوێكای مرۆڤایه‌تی ده‌رك بكه‌ن؟ لانیكه‌م زانسته‌كان ئه‌و كۆمهكهیان پێده‌كات كه هه‌سته جوانیه‌كانیان له‌خزمه‌تی لادێ شاره‌كانیاندا بشكێته‌وه؟ ئه‌ی جوانیه‌كان به پێچه‌وانه‌وه تا چه‌ند به‌شدارن له فێركردن و په‌روه‌رده‌كردنی مرۆییانه‌ی نه‌وه‌كانمان؟! ئایا ئه‌مانه كێشه‌ی هه‌نووكه‌یی په‌روه‌رده‌ی برینداری ئێمه‌نین؟!
*تێبنیی: له‌م بابه‌ته‌دا چه‌مكه‌كانی قوتابی و قوتابخانه به‌كارهاتوون، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و به‌كارهێنانه فه‌رمیه‌ی كه بۆ قۆناغی سه‌ره‌تایی به‌كاردێن، و نوسینه‌كه‌ی ئێمه‌ش زۆرترین به‌شی قسه‌كردنه له مناڵ و مێردمناڵهكانی قۆناغی سه‌ره‌تایی بۆیه، وشه‌ی قوتابی و قوتابخانه‌یان بۆ به‌كارده‌هێنرێت.
_____________________________
* ماسته‌ر له بواری په‌روه‌رده و فێركردن
Hardi.mahdi@yahoo.com
سه‌رچاوه‌كان:
1.پشكۆ نه‌جمه‌دین(2010): ئه‌زمون و یاد،چاپخانه‌ی ره‌نج، چ2،سلێمانی.
2.پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی: http://www.ashkboos.com/post/category/8/page/9
3. لگفی الحجلاوی(2009):فلسفه التربیه-الاشكالات الراهنه،دارالتنویر للگباعه، بیروت.
4.أبوگالب محمد سعید و رشراش أنیس عبدالخالق(2001):عوامل التربیه، دارالنهچه العربیه،بیروت.
5.گیبه ماهروزاده(1383): فلسفه تربیتی كانت،انتشارات سروش، تهران.
6. اسپریتو و دیگران(1388): زیباشناسی و نقد هنر، ت:یعقوب ارژند، انتشارات مولی، تهران.
7. بیندیتۆ كرۆچه(2010):چه‌مكه‌كانی جوانناسی، و:سه‌ربه‌ست خه‌سره‌و، ده‌زگای سه‌رده‌م، سلێمانی.
8.له‌تیف هه‌ڵمه‌ت(2009): دیوان، به‌رگی سێ، چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی، سلێمانی.
9.داریوش شایگان(1386): افسون زدگی جدید-هویت چهل تكه و تفكر سیار،ت:فاگمه ولیانی،چ5، نشر و پژوهش فرزان، تهران.
ن: هه‌ردی مه‌هدی میكه