
ده‌فته‌ری ئاو …ده‌فته‌ری خوێن
ده‌فته‌ری ئاو
ته‌سلیمه‌و زمانی ئه‌لیسمه‌كان و ره‌نگ .. پیتی بۆ داده‌نرێت…
((با) پیتێكه له‌و فه‌رمانگه‌ی.. به(با) ده‌نوسرێته‌وه!)
ئاو: هه‌ر به ئاو شه‌رح ناكرێت… بازنه‌ی ڕه‌مزه‌كانی به كلیلی دوعاێك ده‌شكێت
ئاو : ئاسه‌واری خۆی جێ ناهێڵێت!
ئاو ده‌بینرێته‌وه ئه‌و نیسكۆیانه ئاو به قه‌له‌م وێنا ناكرێت
به‌بزری ئازیزان لێك ده‌كات … مه‌نزڵێ ئه‌راره
ئاو: بوونه….!
له وه‌یشه‌وومه‌یه‌ك ده‌چێت ئافات بێت!
ئاو: ئه‌ندازیاری جۆگرافیاكانه
ئاو: پاساوی سه‌ربه‌خۆ بوونه!
ئاو فێرمان ده‌كات له نێوان مه‌له كردن و فڕین… یه‌كێكیانت نه‌بێت رۆشنبیرنیت!؟
ئاو: حه‌زی له ئینسیقاقه!
كه‌ناره‌كان سه‌روه‌ری ئازادی ده‌نوسنه‌وه…(ئازادی گه‌ره‌كێكی كۆنه… له‌شاری عه‌شق)
ئاو: مه‌غروورانه هه‌ڵده‌چێت و باكی به‌پیاوه‌تی هه‌ور نیه…شاعیر(ئاو) با… هه‌رفێنكی ده‌ڕشایه‌وه
ئاو: سه‌فسه‌ته‌یه‌كی بێ كه‌ڵكی چه‌پڕه‌وانه‌ی هه‌یه … هه‌ر تێوری شۆڕشداده‌ڕێژێ و…
(هه‌نجیران ده‌خوا درۆیانیش ده‌كات)!
(ئاو) وانه‌یه‌ك له گلگامش فێربووه… ڕه‌حم به قوربانیه‌كه‌ی ناكات…
(مه‌رگ كێله‌كه‌ی نه‌مری ی بۆ ده‌نوسێته‌وه)
ئاو منی برد! هه‌ور هێنامیه‌وه ((ئاو) هه‌زمی دوژمنه‌كانی ده‌كات)
(ئاو) نوسینی قه‌ڵه‌می ڕه‌ساسه… ده‌نوسرێت و ڕه‌شیش ده‌بێته‌وه!
(ئاو) حیكمه‌ته‌كانی به قافیه‌یه‌ك ده‌نوسێته‌وه… كۆتاییه‌كانی (ا ،ن) ه!
ئاو ده‌شورێته‌وه… غوسڵی لێ ده‌ر نایێ … (ئاو له مه‌ر یخیش هه‌ر وایه)!
(ئاو) ڕۆشنبیرێكی قه‌ڵپه… ڕاتب له زه‌وی وه‌رده‌گرێت و جنێویش به ئاسمان ده‌دات!
(ئاو) ڕژێمێكی خۆ خائینه! هه‌رده‌م قاڵه به نووسینه‌وه‌ی سه‌ر گوڕشته‌ی خۆی
شه‌پۆڵ ده‌كات قوربانی ی!
(ئاو) حه‌كێمێكی شوانكاره‌ی پشت له گۆڕه، ڕیشی ناتاشێ و پێ ی وایه نهێنی بۆ ده‌شارێته‌وه
كه‌ناره‌كان مه‌نزلگای خورده‌ی دوعایه‌كانن(نزای شه‌پۆڵ میهره‌بانتره له هی (با))
جێ پیته‌كانی منداڵی تۆخترن له هی گه‌وره‌كان(گه‌وره هه‌ر گومان ده‌كات و سۆراغی یه‌قینیش ناكات)
ئاو … ئاو… ئاو… گوناهی پێ ناشۆریت و گوناهمان پێ ده‌كات!
ئاو: كچێنی نیه! ئاو:نێره!
ده‌فته‌ری خوێن
زمانێكی بزر ده‌ینوسین (ئه‌لفی كووڕه…. باشی قه‌وسه، نونی مێ یه، فێ هه‌رفێ!)
ئه‌بجه‌د یه‌تێكی كۆنه… به پیتی شیر گۆش ده‌كرێت… (هرقل) یه‌كه‌م منداڵی ئه‌و زمانه‌یه!
خوێن : جێ په‌نجه‌ی خۆی جێ ده‌هێڵێت!
بازنه‌كانی بێ ده‌نگی ده‌شكێت و كه‌س ناڵێ: خوێن! بۆ میوانی؟!
(خوێن یه‌كه‌م ده‌ستور ده‌نوسێته‌وه)
هه‌ر له‌ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌زه‌له‌وه، خوێن حه‌سانه‌وه‌ی خۆی وه‌رگرتووه….
(پاشا‌كان به‌خوێن حوكم ده‌كه‌ن)
نه‌سلی خوێنه‌كان… ئاهور امزاده و ئه‌هریمه‌ن لێك جیا ده‌كه‌نه‌وه…
(خوێن…. دینه…. دین)
خوێن له‌ده‌رمانی بۆیاغ ده‌چێت، كاتێك به په‌نجه‌و نینۆكی خوێنمژه‌كانه وه ده‌بینرێن!
خوێن یادی خۆی ده‌كاته‌وه!، ڕۆژی له دایك بوونی ڕه‌حمی یه‌كه‌م مێینه‌یه…
سادییه له گێڕانه‌وه‌ی سه‌فه‌ره‌كان… هه‌ر به(من) ناوی خۆی دێنێت
دڵی به‌خۆی ده‌كرێته‌وه و حه‌ز له‌به‌ر بوونی خۆی ده‌كات….!
(خوێن له كاتێبێك داده‌چۆرێت ، كه ده‌ستوری داوه‌ته كوشتن،
تا ئه‌و بخوێنرێته‌وه… ئه‌م نه‌مرتر دێته به‌رچاو)
(خوێنمه‌ده‌نیانه ده‌دوێ… به‌و یقاره‌وه پاساوی خۆڕشتنی دێنێته‌وه)
خوێن كه ناڵی هه‌یه بۆ خۆ به‌یان كردن و له‌سه‌ر خۆ كردنه‌وه…!
(كچێكی سیاسه‌ت به خوێن دیارده‌كه‌وێت)
(خوێن نابێت به‌ئاو) (به‌ئاو ده‌ڕوا و له‌تری سه‌ش ده‌چێ )!
خوێن، مێژوو ده‌نوسێته‌وه و پڕ‌و تۆكۆل ئیمزا ده‌كات، سه‌روه‌ری ده‌سكه‌نه ده‌كات، به مه‌عزووری!
خوێن سه‌ر به خۆیی ده‌یڕێژێت و فیدڕالی به‌ره‌كه‌ی ده‌خوات،
ئۆتۆنۆ میش عارد و به‌رده‌كه‌ی به ناو ده‌كات!!
خوێن: كچێنی هه‌یه خوێن: مێیه!
سەرکەوت ڕەسوڵ