نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رێز كاك مه‌سعود بارزانی
دوای سڵاوێكی گه‌رم، ئه‌و كه‌له‌بچه‌یه‌ی ده‌ستی كاك (ئه‌حمه‌د میره)سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین زۆری ئازاردام، زۆر شتم بیركه‌وته‌وه، به‌تایبه‌تی ته‌نافی جه‌سته هه‌ڵواسراوه‌كانی ئیتالیا‌و مامه‌ڵه‌ی نابه‌جێی ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان له‌گه‌ڵ رۆشنبیراندا، كه ئه‌مه دو هێزی نابه‌رابه‌ر بون و كێبڕكێان كردوه. ناكرێت بڵێم ئێوه ئه‌وانه‌تان كردوه، رۆشنبیرانی ئێمه‌ش وه‌ك (دوبریه‌و غرامشی و ماوو لینین و ..تاد)تیۆری شۆڕ‌شیان داناوه، به‌لام ده‌مه‌وێت دڕك و فیشه‌كێك به‌یه‌ك بچوێنم، ژان هه‌ر ژانه، ده‌سه‌ڵاتی كوردی وه‌ك بانگه‌شه‌ی دیموكراسی ده‌كات با لیوان لێو لێی بڕژێت، مادام هه‌مو ده‌ڵێین: گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌و بڕوامان به‌چاكسازی هه‌یه، چی ده‌نوسرێت با بنوسرێت، هه‌میشه ره‌ش ره‌شه‌و سپی سپی.
نوسینی رۆشنبیر‌و بیریارانی راسته‌قینه‌ی فیكر هه‌میشه شانازیان پێوه‌ده‌كرێت وتوانیویانه كۆمه‌ڵگاكه‌یان بگۆڕن له سیسته‌مێكی باو‌و خوێنڕێژه‌وه بۆ سیسته‌مێكی نوێ، واته ره‌خنه‌و داهێنانه‌كانیان بۆته مایه‌ی گۆڕانكاری و ئه‌وانه‌یشی كه هیچ نه‌بوبن له كاتی خۆیاندا به‌مردویی خراونه‌ته زبڵدانه‌وه.
ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ست به لێپرسینه‌وه‌ی ئاسایی و توند‌و تیژ‌و هه‌مه‌جۆر ده‌كرێت به گشتی له بواری رۆشنبیری‌دا، ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی گه‌وره‌یه، له‌لایه‌ك نه‌هێشتنی فه‌زای بیر‌و زانین و ئاسایش و سه‌ربه‌ستیه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ستكردنه به كه‌می هۆشیاری بواری رۆشنبیری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، نه‌بونی ئه‌و ره‌خنه داهێنه‌رانه‌و ئه‌و بواره رۆژنامه‌نوسیه‌یه كه بتوانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌عریفیانه جێبه‌جێ بكات. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێگه‌كانی رۆشنبیری خۆیان بۆ شۆڕشێك ئاماده‌بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌و شۆڕشه ده‌كرێت كه (رێجیس دوبریه) ئاماژه‌ی پێده‌كات له بواری شۆڕش و میدیولوژیادا. یاخود له پۆلینكاریه‌كانی غرامشییدا، ئه‌مه‌ش به‌بواری رۆژنامه‌نوسی و رۆشنبیری كوردی له ئێستادا ناكرێت، به‌م پێیه‌ش ئه‌و گه‌رده‌لوله ترسناكه باری رۆشنبیری كوردی گرتوه،
راستیه‌كه‌ش ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌بێ بایه‌خدان به ره‌خنه‌و به‌بێ گوێگرتن له‌وانی تر و به‌بێ به‌سه‌راچونه‌وه‌ی مه‌نتیقیانه‌وگوێدانه خه‌ڵكی ره‌شوڕوت توشی قه‌یرانێك هات وه‌ك ده‌ریایه‌كی مۆنگ خوارد‌و ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی لێكه‌وته‌وه كه خه‌ڵكی رابپه‌ڕن و ده‌نگ به‌رزبكه‌نه‌وه و ره‌خنه بگرن، ئه‌مه‌ش مافی سروشتی خه‌ڵكه، پاش ئه‌و هه‌مو قوربانی و خه‌باته، كۆمه‌ڵێك ببنه مه‌ڵۆچنی زه‌وی سور، كۆشك‌و كارخانه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی شه‌هیدان دروست بكه‌ن، ئه‌ی هه‌موی له‌به‌رچاوماندایه كه‌س هه‌یه نه‌یانبینێت و نه‌زانێت كوردستان هه‌زاران شا‌و شاژن و شازاده و پاڵه‌وانی وه‌همی به‌رهه‌می ده‌چننه‌وه؟ ئه‌مه‌ش هه‌موی ئه‌نجامی تێكچرژان و ململانێی دورودرێژ‌و برینی كۆن‌و نوێ‌و ده‌سه‌ڵاتی پیربوی پارتی سیاسیه، به‌ده‌سه‌لات و بێده‌سه‌لاته‌وه، به ره‌شوسپیه‌وه، كه‌واته خه‌ڵك ره‌خنه ده‌گرن.
پاش راپه‌ڕینی 17 شوبات بڕیاربو چاكسازی بكرێت، به‌ڵام چۆن، پارتی سیاسی باڵاده‌ستی زیاتر بوه له‌وه‌ی كه‌مبكرێته‌وه، كه‌واته ئه‌و چاكسازیانه‌ی ده‌كرێت رۆڵێكی كاریگه‌ریان نابێت، چاكسازی به‌مه‌ده‌نی بونی خه‌ڵكو یاسا‌و دروستبونی حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی و كه‌مبونه‌وه‌ی سێبه‌ری حیزبه‌كانه كه جگه له سامانبردنی خه‌ڵكی هیچ رۆڵێك بۆ پارتی سیاسی كوردی نه‌ماوه له ئه‌گه‌ری گۆڕانكاریه‌كاندا، له پێشكه‌وتن و خستنه سه‌ر و پێدراوه‌كان، ئه‌وه كاری حكومه‌تێكی كارا‌و داهێنه‌ره كه بتوانێت عه‌قڵی نوێ بكاته كاركه‌ری ده‌سه‌ڵات، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی كوردی پێویستی سه‌ره‌كی به‌ره‌خنه‌و پێشنیاز و گازنده‌ی خه‌ڵكی هه‌یه ئیتر له سه‌ر شه‌قام بێت یان له سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه، ئه‌مه‌ش كاری داهێنان و ده‌سه‌ڵات كارا ده‌كات.
به‌ڕێز ئێمه پێویستی گه‌وره‌مان به ره‌خنه هه‌یه، به‌به‌سه‌راچونه‌وه و گومان و رارایی هه‌یه به خۆگۆڕین و چاكسازی له هه‌مو كاتێكدا له پاڵ هه‌مو كه‌موكوڕیه‌ك كه هه‌یه پێویستیش نیه گوێگرتن له رۆشنبیرانی ده‌وری ده‌سه‌ڵات بگیرێت بۆ دادگایی رۆشنبیرانی تر، هه‌ربۆیه‌ش گوێگرتن له رۆژنامه‌نوسان هه‌ڵبژاردنی شته چاكه‌كان و هێشتنه‌وه‌ی خراپه‌كانه بۆ خۆیان، به‌ڵی بواری رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌وه تێپه‌ڕی كردوه كه فه‌زایه‌كی داهێنه‌رانه به روی ئه‌وانی تردا بكاته‌و، له هه‌مو ئه‌و بار‌و دۆخانه‌دا هه‌رچیه‌ك بكرێت پێویست نیه دادگایی له سه‌ر رۆژنامه‌نوسان تۆماربكرێت و به‌ند بكرێن، مێژو نه ره‌حم به زاڵم ده‌كات و نه به‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی كه بیانه‌وێت مێژو بشێوێنن، یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی ته‌سك و نه‌زانین و باری تایبه‌تی خۆیان لاپه‌ڕه ره‌ش بكه‌نه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش گرنگه ئه‌و سزا‌و لێپێچینه‌وانه به‌پێی پرۆگرام‌و یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان ویه‌كێتی نوسه‌ران بكرێت، كه‌سنورێك بۆ پاشاگه‌ردانی بواری رۆشنبیری و زه‌برو زه‌نگی ده‌سه‌لاتیش دابنێت، لێره‌وه داوا ده‌كه‌م كه ئه‌و تۆماره یاساییانه لاببرێن و چیدی ناره‌زایی خه‌ڵك به گرتن و هه‌ڕشه‌و ته‌قه چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو به كاركردن و گۆڕانكاری جدی ده‌بێت. كه دڵنیام به‌ڕێزتان نامه‌كه‌مان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن.
له‌گه‌ڵ رێزمان بۆ به‌ڕێزتان
صلاح جلال