Skip to Content

Sunday, October 6th, 2024
ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كه‌ قایمقامی سه‌یدسادقی تیا سه‌غڵه‌ت بوو

ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كه‌ قایمقامی سه‌یدسادقی تیا سه‌غڵه‌ت بوو

Closed
by September 11, 2011 گشتی

ده‌ستدرێژی وتۆباران وكوشتارو ئاواره‌كردنی دانیشتوانی ناوچه‌ سنووریه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی جمهوری ئیسلامی ئیران وحكومه‌تی فاشسیتی توركیاوه‌ له‌م وه‌رزه‌دا هێنده‌ هاوكات و چڕوپڕو تین وتاوی به‌خۆوه‌ بینیه‌وه‌، كه‌كۆمه‌لگای كوردستانی دووچاری دڵه‌ڕاوكه‌و نیگه‌رانیه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌كرده‌وه‌.بۆیه‌ هه‌موو حزب ولایه‌ن وبزوتنه‌وه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان له‌سنوگه‌و تیڕوانی خۆیانه‌وه‌ ناچار به‌هه‌لویستگرتن بوون وچیدی بێ ده‌نگی و ڕێكه‌وتنی ژێربه‌ژێر دادی هیچ لایه‌نێك نادات. له‌مباره‌وه‌ به‌ر له‌هه‌ر لایه‌نێك هه‌ردوو حزبه‌ زلهێزه‌كه‌ له‌مه‌نگه‌نه‌ی ئه‌م دۆخه‌دا ده‌مامكه‌كانی ڕوخساریان لاده‌ده‌ن و بێ باكی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر به‌ ژیان و چاره‌نووسی خه‌ڵكی بێ دیفاعی كوردستاندا وه‌لا ده‌نێن. ئه‌گه‌ر به‌هانه‌ی جمهوری ئیسلام وحكومه‌تی توركیا بوونی ئوپۆزیسونه‌ له‌ناوچه‌ سنووریه‌كاندا، ئه‌وا به‌دوری مه‌زانن كه‌ئه‌م دوو حزبه‌ ده‌سه‌لاتداره‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ئه‌ركی پیسپردراوی ئه‌و دوو حكومه‌ته‌ هه‌ڵسێت و ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌تونایاندا نیه‌ ئه‌مان جێ به‌جێكه‌ن.ئه‌م باره‌ هینده‌ قورس ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ كه‌ ناچار ده‌بیت تووله‌رێیه‌ك بدۆزنه‌وه‌ كه‌مه‌حاله‌ باری گه‌وره‌ی وای پیدا بچیت، بۆیه‌ ده‌بینین له‌ په‌رله‌مانه‌كه‌یاندا به‌شێوه‌یه‌كی گه‌لێك خجولانه‌ داواكاریه‌كی میهره‌بانانه‌ بۆ راگرتنی بۆردمانه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ خه‌ڵی كوردستان ئاگاداری شمشیر هه‌لكیشان و هه‌ڕه‌شه‌كانی مسعود به‌رزانین له‌ ڕۆژ 21 مانگ بۆ ڕاوه‌ستانه‌وه‌ دژ به‌ پژاك وپككه‌. هه‌قیقته‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م حزبانه‌ بۆ پاراستنی به‌رژوه‌ندیه‌كانی خۆیان له‌هیچ قوناغێكی مێژوویدا باكیان نه‌بوو له‌هه‌رجۆره‌ مامه‌ڵه‌و ملدانێك به‌ویست و داواكاریه‌كانی حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌. ڕه‌نگه‌ هێًنانه‌وه‌ی به‌عس له‌ 31ی ئاب و له‌شكركیشی جمعوری ئیسلامی بۆ سه‌ر حزبی دیموكرات له‌ كۆیه‌و داواتر لێدان وكورشتاری 5 ئه‌ندام وكادری حزبی كۆمۆنیستی كریكاری له‌سه‌ر داوای جمعوری ئیسلامی ئیران، مشتێك له‌خه‌رمانی كارنامه‌ی ئاشكرای ئه‌م حزبانه‌بن بۆیه‌ وه‌ك چۆن كوشتارو تیرۆری زیاتر له‌ 300 ئه‌ندام و كادری ئوپۆزیسونی ئیران له‌سایه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ خۆمالیه‌دا بێ هاوكاری وپشگیریكردنی ئه‌م لایه‌نانه‌ نه‌بووه‌، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كارگه‌شتن به‌ لێدانی ئوپۆزیسیۆنی ئیران وتوركیا شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراونیه‌و مێژووی پڕ سه‌روی ئه‌م حزبانه‌ ته‌نراوه‌ به‌م جۆره‌ كارنامانه‌. هه‌رله‌م ڕوانگه‌شه‌وه‌ لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵوێستی حزبی كۆمۆنیستی كریكاری كوردستان له‌په‌یوه‌ند به‌ بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان، په‌رده‌ هه‌لمالینه‌ له‌ ڕووی ئه‌و ڕاستیه‌دا كه‌چۆن ئه‌م حزبانه‌ نه‌ك هه‌ر بێ باكن له‌به‌رامبه‌ر به‌ تۆباران و نائه‌منكردنی ژیانی خه‌لكی كوردستان به‌ڵكو هیًَزه‌ چه‌كدارو پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و ئاسایشی ئه‌م دوو حزبه‌ ته‌نیا ئامرازێك بووه‌ بۆ سه‌ركوتی خه‌لكی كردستان نه‌ك بۆ داكۆكردن له‌ماف وداواكاریه‌كانیان و له‌ژیان وگوزه‌رانیان كه‌واته‌ له‌م ڕوانگه‌وه‌ حاڵی بوون له‌ سه‌غله‌ت بوون وته‌قینه‌وه‌كه‌ی قایمقامی سه‌یدسادق له‌ گه‌رمه‌ی قسه‌وباسه‌كه‌ی هاورێ نه‌وزاد باباندا ده‌رك ده‌كرێ وئاشكرایه‌ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ كوشته‌ی كام سه‌نگی ناو هه‌مانه‌كه‌ن.

له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی خه‌لكی سه‌یدسادق دژ به‌حكوه‌متی ئیران وتوركیا چی ڕوویدا ؟

ڕۆژی پینج شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 25.8 به‌ده‌ستپێشه‌خه‌ری ( ده‌سته‌ی هاواری خه‌لك وده‌سته‌ی هه‌لسانه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان )خه‌لكی ئازادیخوازی شاری سه‌یدسادق به‌شداریه‌كی چالاكانه‌یان كرد له‌ خۆپیشاندانێكی به‌رفراواندا دژ به‌كوشتارو تۆباران و له‌شكركێشی حكومه‌تی توركیاو ئیران بۆ سه‌ر خه‌ڵكی بێ دیفاعی كوردستان. ئه‌گه‌رچی به‌ر له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ ئه‌ندامانی پارتی و یه‌كیه‌تی له‌ هه‌ولێكی زۆردا بوون بۆ ساردكردنه‌وه‌ی خه‌لك و فریودانیان بۆ به‌شداری نه‌كردن، به‌لام خه‌لكی ناڕازی ئه‌م شاره‌ له‌وه‌ توڕه‌ترو وشیارترو به‌هه‌ڵوێسترن مل به‌ فریوكاری و داخوازیه‌كانی ئه‌م دوو حزبه‌ سه‌ركوتكه‌ره‌ بده‌ن. بۆیه‌ له‌كاتێكدا كه‌ نووێنه‌ری چه‌ند ڕێكخراو حزبێكی سیاسی په‌یامی خۆیان خوێنده‌وه‌، به‌كه‌مالی مه‌یله‌وه‌ قایمیقامی ئه‌م شاره‌ گۆبیستی قسه‌وباسه‌كانیان بوو چونكه‌ ئه‌و حزبانه‌ زۆر ده‌مێكه‌ ئیمتیحانی خۆیان داوه‌و گۆڕایه‌ڵی ده‌سه‌لات و هاوخه‌بات و هاوبه‌رژه‌وه‌ندین، به‌لێ ئه‌مه‌ش مودیل و جۆریكه‌ له‌ حزبایه‌تی و هه‌لسورانی سیاسی پڕ به‌مه‌یلی حزبه‌ ده‌سه‌لاتداره‌كان، بۆیه‌ ئاسته‌مه‌ له‌م مۆدیله‌ به‌ده‌ر بیانه‌ویت ئاشنابن به‌مۆدیلیكیتر كه‌حزبی كۆمۆنیستی له‌سه‌ر بنیادنراوه‌.لیره‌وه‌ دینه‌وه‌ سه‌ر هه‌لچونه‌كه‌ی قایمقام و بزانین چ كابه‌یه‌ك كه‌چبوو وابه‌وشیوه‌ خۆی نمایشكرد . له‌كاتیكدا كه‌ هاورێ نه‌وزاد بابان وه‌ك نوێنه‌ری حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان په‌یامی حزبی خوێنده‌وه‌، له‌به‌شی یه‌كه‌می قسه‌وباسه‌كه‌یدا به‌هه‌ر نرخێك بوو قایمیقامی ئه‌م شاره‌ خۆی پێڕاگیراو گۆێبیستی قسه‌وباسه‌كان بوو. به‌لام كاتێك نوینه‌ری حزب هاته‌ سه‌ر بێ ده‌ربه‌ستی هه‌ردوو حزبه‌ دسه‌لاتداره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كاسه‌ی سه‌بری قایمقام ڕژاو چه‌ند جار داوایكرد كه‌قسه‌كانی پێ ببڕن. به‌لام به‌هۆی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ ئازاده‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌و نیگه‌رانی په‌رچه‌كرداری خه‌ڵكی ئازایخوازی ئه‌م شاره‌وه‌ قسه‌و باسه‌كان درێژه‌ی پێدراو سه‌رئه‌نجام قایمقام خۆی له‌ هاورێ نه‌وزاد نزیكتركرده‌وه‌ به‌ ده‌نگ هه‌ڵبرین و شێوازێكی ناشارستانیانه‌ ڕووبه‌ڕووی نووێنه‌ری حزب بووه‌و قسه‌كانی پێبڕی…، به‌ناچار به‌ڕێز پشتیوان كه‌ریم وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌ كۆتای هاتنی خۆپیشاندانه‌كه‌ی هێنا..ئه‌وه‌ی له‌مباره‌وه‌ جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قایمقامی ئه‌م شاره‌ ئه‌وه‌نده‌ ته‌حمولی نه‌یارانی سیاسی حزبه‌كه‌ی نه‌كرد تا كۆتای قسه‌كان دان به‌خۆیدا بگریت و دواتریش به‌شێوه‌یه‌كی ئاارم وشارستانیانه‌ له‌هه‌مان بلندگۆوه‌ هه‌لوێستی خۆی له‌به‌رامبه‌ر خۆی واته‌نی((مزایده‌كانی)) نوینه‌ری حزبدا ڕابگه‌یه‌نێت. بۆیه‌ له‌تاوا ئه‌م جاره‌یان ئه‌وه‌ قایمقامی شار میدڵی ئاژاوه‌گیری به‌ركه‌وت، بلین چی به‌رژه‌وه‌ندی حزب وا پێویست ده‌كات هه‌ندێجار قایمقامیش ده‌وری گیره‌شێوێن ببینێت .

مۆدیله‌ نائاشناكه‌ی حزبایه‌تی له‌پال ڕووداوه‌دا 

هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه‌ بۆ تیارمان له‌ كاری سیاسی و حزبایه‌تی به‌ جورئه‌ته‌وه‌ ده‌توانرێ بووترێ كه‌ حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری مۆدیلێكی تر له‌ سیاسه‌ت هێنایه‌ نێو فه‌رهه‌نگی سیاسی كۆمه‌لگای كوردستانه‌وه‌. مۆدیلێك كه‌ پێمان ده‌لێت، ده‌كرێ سیاسه‌ت وحزبایه‌ت بكرێت به‌بێ هیچ ته‌نازولكردن و ملدانێك به‌ هه‌ر دیاریده‌یه‌ك كه‌ پێچه‌وانه‌ی ئامانج و ئاواته‌كانی خه‌لكی كوردستانه‌، ده‌كرێ سیاسه‌ت و حزبایه‌تی بكرێ به‌بێ ئه‌وه‌ی بوجه‌ی ملیونی و ئیمتیازات ومسته‌فیدبون له‌و فه‌رهوده‌ی له‌نێو فه‌رهه‌نگی سیاسی ئه‌م كۆمه‌لگایه‌دا هه‌یه‌. ده‌كرێ سیاسه‌ت و حزبایه‌تی بكرێ به‌بی ئه‌وه‌ی كوشتن و تیرۆرو زیندانی كردن و قه‌ده‌غه‌كردنی بنكه‌و باره‌گاو هه‌لپێچانی ڕادیو ڕۆژنامه‌و ته‌نانه‌ت داخستنی ڕێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی له‌چه‌شنی سه‌نته‌ری به‌رگری له‌ ژنان و سه‌نته‌ری داكوكیكردن له‌مندالان و … ده‌كرێ سیاسه‌ت بكرێ له‌ كاتێكدا كه‌ده‌ست به‌سه‌ر زۆرێك له‌ ممته‌له‌كات و ئیمكاناتی حزبیشدا بگیری، ده‌كرێ سیاسه‌ت وحزبایه‌تی بكرێ ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له‌ دۆخێكی هێنده‌ دژواریشدا بێت كه‌ مه‌گه‌ر ته‌نیا حزبێكی وا ئاماده‌ی باجدان و هه‌لگرتنی باره‌ قورسه‌كانی بێت. ده‌ستگیركردنی ده‌یان كادرو ئه‌ندامی حزب و ده‌یان هه‌ڵسوڕاو ئه‌ندامی ڕابه‌ری ئه‌م حزبه‌، به‌نرخی بایكۆت كردنێكی گه‌وره‌ی ئابوری به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌م حزبه‌ ده‌سه‌لاتدارانه‌ی ئه‌مڕۆ سونه‌ت و داب ونریتیكیان هێنایه‌ گۆرێ كه‌ زۆر كه‌سان پیان وایه‌ كه‌ نزیك بوونه‌وه‌ له‌كاری حزبی به‌رابه‌ر به‌(( مسته‌فیدبوون))، له‌ ئیمتازات وبه‌خشی و به‌خشینه‌وه‌. ئه‌م ڕه‌وشته‌ دۆخێكی خولقاندوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كوردستان گه‌ر كه‌سانێك بێ به‌رابه‌ر دوای ساسه‌ت و به‌رنامه‌ی حزبێك بكه‌ون جێگه‌ی سه‌رسورمانێكی گه‌وره‌یه‌. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كه‌میًك فشار بۆ هه‌ر لایه‌نێك بێ، ئه‌وا وه‌ك براده‌رانی زه‌حمه‌تكیشان (( بۆ خزمه‌تكردن ده‌چنه‌ ناو حزبی گه‌وره‌وه‌ )) لێگه‌رێن با چاوه‌ڕانی به‌شكه‌ی تری هه‌ولێری ئه‌م حزبه‌ دابه‌شكراوه‌بین بزاین كه‌ی ئه‌وانیش میدلی براده‌رانی پارتی له‌سنگیان ده‌ده‌ن.
له‌ كۆتایدا ئه‌وه‌ش بلیم ئه‌گه‌ر ده‌ سال بایكۆت و گرتن و كوشتارو راونان و سه‌ركوتی سیاسی قه‌ده‌غه‌ كردن نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی ڕێگه‌ به‌هاتنه‌وه‌ مه‌یدانی ئه‌م حزبه‌ بگریت، به‌لكو خه‌لكی كوردستانی فێری تیارامانێكی گه‌وره‌ كرد له‌سه‌ر پیگه‌و ڕاوه‌ستاوی ئه‌و هێزه‌ی كه‌ خوازیاری گۆرانكاری ڕیشه‌یه‌، ئه‌و هێزه‌ی كه‌ ده‌ سال له‌مه‌وبه‌ر به‌ زۆری چه‌ك قه‌ده‌غه‌كرا، به‌تاوانی ئه‌وه‌ی كه‌ خوازیاری جیابوونه‌وه‌ی كوردستان و پیكهینانی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆیه‌، به‌ تاوانی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رابه‌ری كاملی ژن و پیاوی پێ قبوله‌، به‌ده‌لیلی ئه‌وه‌ی كه‌ هیچ به‌هایه‌ك بۆ یاساو ریساكانی به‌عس دانانیت …ئه‌مڕۆ له‌سایه‌ی هاوكێشه‌یه‌كی نوێدا دوابه‌دوای ڕووداوه‌كانی 17 شوبات و ده‌وری كاراو ده‌خاله‌تگه‌رانه‌ی حزبی كۆمۆنیستی كریكاری تیدا، وا ده‌بینین جاریكیتر ڕێگه‌ به‌هه‌ڵسوڕانی یاسای ئه‌م حزبه‌ ده‌درێته‌وه‌و..بۆیه‌ به‌دلنیای شڵه‌ژان و تێكدانی خۆپیشاندانی شاری سه‌یدسادق له‌لایه‌ن قایمقامی ئه‌م شاره‌وه‌ نه‌ك هه‌ر نه‌یوانی زه‌ره‌یه‌ك كارای له‌سه‌ر به‌شداربوانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ دابنێ، به‌لكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ بووه‌ هه‌وێنی به‌هێزتركردنی پێگه‌ی حزبی كۆمۆنیست له‌نێو خه‌لكی ئازادیخوازو شۆرشگیری ئه‌م شاره‌دا !
  

 
 ڕێبوار عارف

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.