پشکنه‌ری مه‌زن ( مووفهتیشی گه‌وره )…. رۆژدین راد
به‌شی یه‌که‌م…..
" پشکنه‌ری مه‌زن " ناوی به‌شێکی کورته له رۆمانی به ناوبانگی "برایانی کارامازۆف "به‌رهه‌می داستایۆڤیسکی، رۆماننووسی روس. ئه‌و به‌شه که ده‌کرێت سه‌ربه‌خۆ بخوێندرێته‌وه، وه‌ک وتارێک نووسراوه‌و ده‌رباری چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی گرینگه که ژیان و مێژووه‌و ته‌واوی بوونی مرۆڤی داگیر کردووه. ئهومهسهلانهی که داستایۆڤیسکی له‌و به‌شه له رۆمانهکیدا ته‌رحیان ده‌کات په‌یوه‌ندییان به جیهانبینی و حه‌قیقه‌تی مرۆڤه‌وه هه‌یه. یه‌قین، جهزمگرایی، ئازادی، توتالیتاریسم و ئافراندنی مووفهتیشێکی گه‌وره به ده‌ستی مرۆڤ، بنه‌ماو ناوه‌رۆکی ئه‌و به‌شه‌ن له رۆمانه‌که، که له لایه‌ن" ئیوان"ه‌وه، یه‌کێک له کاراکته‌ره‌کانی ئه‌و رۆمانه نوسراوه‌و بۆ براکه‌ی" ئالیوشا" ده‌خوێندرێته‌وه.لێره‌دا بنه‌ماکانی مرۆڤناسی چه‌مکی توتالیتاریسم، له لایه‌ن زینێکی ئافرێنهرهوه لێک دراوه‌ته‌وه‌و ئاکامیش مه‌خابن ئه‌وه بووه، که مرۆڤ له دڵه‌ڕاوکه‌یه‌ک که ئازادی دیخوولقێنێت ده‌ترسێت و له نه‌هایه‌تدا خۆی ده‌سپێرێت به گرووپ و تاقمه‌و هێزێک که یه‌قین و بژێویی و ئارامییه‌ک که له سه‌ر درۆ‌و گۆمڕاییهوه دامه‌زراوه پیده‌به‌خشێت .
له ده‌سپێکی ئه‌و به‌شه‌دا،مه‌سیحێکی خه‌یاڵی پاش پازده سه‌ده ده‌گه‌رێته‌وه ( ئه‌وه‌ش نه ئه‌و گه‌رانه‌وه یهکجارکیهیه که له ئینجیل‌دا باسی لێده‌کرێت ) بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی" هه‌ژاران و زوڵملێکراوان" له نیزیکه‌وه ببینێت و هه‌ست به ئازاره‌کانیان بکات. به‌لام له شارێک له شاره‌کانی ئیسپانیا، ده‌گه‌ل پشکنه‌ری مه‌زن ( ئه‌سقه‌فی ئیسپانیایی ) سه‌ده‌کانی ناوین رووبه‌روو ده‌بێت.ئه‌سقه‌ف، كه خۆی به وێنه‌ری خوا‌و مه‌سیح له سه‌ر زه‌وی ده‌زانێت سیسته‌مێکی ئافراندووه له سه‌ر بنه‌مای توتالیتاریسم و ناکۆک ده‌گه‌ل ته‌واوی بنه‌ماکان وپه‌یامه‌کانی مه‌سیح. رۆژێک به‌ر له‌وه‌ی مه‌سیح بگاته ئه‌و شاره، مووفهتیشی گه‌وره سه‌د که‌س به تاوانی له دین وه‌رگه‌ران ده‌سووتێنێت. ئه‌و کاره‌ش له مه‌راسیمێکی تایبه‌تدا، به به‌شداریی پاشا و وه‌زیران و گه‌وره پیاوانی ئه‌و شاره‌و ته‌واوی خه‌ڵک ئه‌نجام ده‌دات.
کاتێک که مه‌سیح به ناو شه‌قامه هێشتا گه‌رمه‌کانی شاردا پیاسه ده‌کات،جه‌ماوه‌ر دیناسنهوهو سوژده‌ی بۆ ده‌به‌ن و له به‌ری ده‌پارێنه‌وه که مووعجیزهیان بۆ بکات. له‌و کاته‌دا ئه‌سقه‌فی گه‌وره که بۆته خواوه‌ندی زه‌وی و خاوه‌نی رووح و جه‌سته و هزری مرۆڤه‌کانی ئه‌و وڵاته، دیبینێ و دهستوربه پاسه‌وانه‌کانی ده‌دات بگرن و بیبه‌ن بۆ گرتووخانه‌ی تایبه‌ت به ئه‌وانه‌ی، که ده‌بێت بۆ خۆی لێکۆلینه‌وه‌یان دهگهلدا بکات.
نیوه‌شه‌وێک مووفهتیشی گه‌وره ده‌چێته لای و به سه‌ر سامییه‌وه لێی ده‌پرسێت : ئایا ئه‌وه تۆی ؟ لێره‌وه، بێئهوی مه‌سیح وه‌لامی بداته‌وه یان ته‌نیا قهسهیهکیش بکات، ئه‌سقه‌فی نه‌ود ساڵه ته‌واوی ئه‌و نهێنیانه‌ی که به درێژایی ته‌مه‌نی له ده‌روونیدا حه‌شاری داون به یه‌کجار هه‌ڵیانده‌ڕێژێت.
مووفهتیش، باس له زه‌لیلی و لاوازی مرۆڤ ده‌کات.باس له ترس و دڵه‌ڕاوکه‌ی هه‌میشه‌یی مرۆڤ له به‌رامبه‌ر ئازادی و سه‌ربه‌خۆبوونیدا ده‌کات . باس له مرۆڤێک ده‌کات که"مه‌سیح " بۆته قوربانی و بێ دریغ ئه‌شقی پێبه‌خشیوه ، به‌لام ئه‌وان ئینکاری ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت ناو‌و په‌یامه‌کانیشی هه‌تا چه‌ند سه‌ده‌یه‌کی تر به ته‌واوی له ناو ده‌چن. مووفهتیشی گه‌وره هه‌ر وه‌ها له مرۆڤێک ده‌دوێت که له ئازادی ده‌ترسێت و دیهه‌وێت به هه‌ر نرخێک بێت یه‌قینی ده‌رباره‌ی هه‌ستی و ژیان و بوونی خۆی هه‌بێت . بۆ ئه‌وه‌ش به پێی تێروانینه‌کانی پشکنه‌ر، پێویستیان به رێبهرو ڕێنیشانده‌رێک هه‌یه.پێویستیان به که‌سێک هه‌یه که بتوانێت نانیان بداتێ و له چوارچێوه‌یه‌کدا کۆیان کاته‌وه‌و له سه‌ر ناوی ئه‌و"مه‌سیح" ئارامیان پێببه‌خشێت.کاتێک که "مه‌سیح " هه‌ر وا بێده‌نگ و به ئارامی ده‌مێنێته‌وه، مووفهتیش له سه‌ر ئاخافتنه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌لێت :ئه‌و مرۆڤی تۆ ئه‌شق و ئازادیت پێبه‌خشی و گووتت: بۆخۆتان بڕیار له سه‌ر قه‌ده‌رتان بده‌ن،زۆر له مێژه په‌یام و دهستورهکانت به نان و ئارامی و یه‌قینێکی دنیایی دهگۆرێتهوهو کرنۆش بۆ هه‌ر که‌سێک ده‌بات که ئه‌وانه‌ی بۆ دابین بکات .
تۆ "مه‌سیح " بۆ هاتوویه‌وه ئه‌وانه له‌و مرۆڤه بێ چاره‌یه بستێنیه‌وه ..؟
ئه‌وانی که به ڕاستی ده‌گه‌ل تۆن له چه‌ند هه‌زار که‌س تێناپه‌رن . منیش سه‌رده‌مێک یه‌کێک له ڕێره‌وانی ڕێگای تۆ بووم به‌لام تێگه‌یشتم که سروشتی مرۆڤ نه ئه‌وه‌یه که تۆ باستکرد بوو.نه‌ها لایه‌نگرانی من به ملوێنانن و ئه‌وه‌ش باش بزانه که ته‌واوی سروشتی مرۆڤ له سه‌ر خواستی ده‌سه‌لات وموومارهسه کردن به ده‌سه‌لاته‌وه ساغبۆته‌وه .رووحی جیهان و سروشتی مرۆڤ ئه‌وه‌یه.سه‌پی ئه‌و مرۆڤانه‌ی که ئه‌مرۆ سوژده‌یان بۆ ده‌بردی،دار کۆ ده‌که‌نه‌وه بۆ سووتاندنت، چۆن ناتوانن ده‌گه‌ل ئازادی‌دا هه‌ڵکه‌ن.
لێره‌وه، داستایۆڤیسکی مرۆڤێک و ده‌سه‌لاتێکی نموونه‌یی ده‌خولقێنێت.مووفهتیشێک که به نێوی ئایینه‌وه حوکم به سه‌ر جه‌سته‌و هزر و ته‌نانه‌ت رووحی مرۆڤه‌کانیشدا ده‌کات.له هه‌مانکاتدا داستایۆڤیسکی چه‌ندین پرسیاری گرینگ دهوهروژێنێت که په‌یوه‌ندن به سیسته‌مێکی توتالیتارو، ئازادی و سروشتی مرۆڤه‌وه. ئه‌و پرسیارانه‌ی که داستایۆڤیسکی دهیانوهروژێنێت ئه‌مانه‌ن:توتالیتاریسم چییه؟ مرۆڤ بۆ یه‌قینێک که بنه‌ماکانی له سه‌ر فریوهو به‌لێنی چه‌واشه دامه‌زراوه به ئازادی ده‌گۆڕێته‌وه؟بۆچ مرۆڤ مووفهتیش ده‌خوڵقێنێت و پیرۆزی پێده‌بخشێت؟ ئه‌وانه‌و چه‌نده‌ها پرسیاری‌تر ده‌رباره‌ی سروشت وتێفکرینهکانی مرۆڤ هه‌ر له زه‌مانی داستایۆڤیسکییهوه بوونه‌ته جێگای توێژینه‌وه‌و بیرکردنه‌وه‌ی گه‌لێک نوسه‌ره‌و بیرمه‌ند …
بێگومان ئه‌ژماری ئه‌وجۆره پشکنه‌رانه له مێژوودا که‌م نه‌بوون و که‌م نین. هه‌ر له چه‌نگیزخان و تیمووره شه‌له وه بگره هه‌تا مووفهتیشه مه‌زن و بچووکه‌کانی هه‌زاره‌ی دوو که هه‌ر یه‌که‌یان به ناوێک و له ژێر سایه‌ی درووشمگهلێکدا ( یه‌کێکیان به ناوی ئایین و ئه‌ویتریان به ناوی ئازادی و یه‌کسانی و ئه‌وانیتریش به ناوی نیشتیمان و پیرۆزی خاک و هه‌تا دوایی) …مرۆڤیان کردۆته و (ده‌یکه‌نه) خۆراکی هه‌وه‌س و نه‌فه‌سه‌کانی خۆیان.کاتێک باس له پشکنه‌ره‌کانی سه‌ده‌ی بیست ده‌کرێت،مرۆڤ ناخواسته وه‌بیر چه‌ند کاراکته‌ری گهکێک سه‌رنجراکێش ده‌که‌وێته‌وه . من لێره نامهه‌وێت باس له هیتلێرو ستالین بکه‌م،چون ئه‌و دوو کاراکته‌ره که (توتالیتاریسم و فاشیزمان بنیاد ناو له هه‌مانکاتیشدا دوو مووفهتیشی گه‌وره بوون )، تاڕاده‌یه‌ک و نه له ته‌واوی لایه‌نه‌کانه‌وه ناسێندراون. ئه‌و دوو مووفهتیشهی که من ده‌مهه‌وێت،ئه‌گه‌ر به کورتیش بێت باسیان بکه‌م "که‌مال پاشا و ئیمام خومینین "که پانتاییه‌کی گه‌وره‌یان له زه‌ینی گه‌لانی رۆژهه‌لاتی ناوینداو به تایبه‌تی کورد دا داگیر کردووه. ئه‌و دوو کاراکته‌ره گه‌لێک لێک جیاواز بوون به‌لام له ئاکامدا خاونی یه‌ک ئارمانج بوون و سیسته‌مێکی به ته‌واو مانا توتالیتاریان دامهزراندو بوونه سه‌ردارو باوکی گه‌ل و وێنه‌ری خوا‌و له کۆتایشدا ئه‌و پشکنه‌ره مه‌زه‌نه‌ی داستایۆڤیسکی باسی لێوه ده‌کات.
گومان له‌وه دا نییه جیاوازی و لێکچوون له ناو مووفهتیشهکاندا هه‌یه، به‌لام هه‌ر وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد ئامانجه‌کان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌لات وته‌زویر کردنی ڕاستیه‌کان و مووماره‌سه کردن له سه‌ر به‌ند کردنی زین و به یه‌ک ئاڕاسته‌دا بردنی ئه‌ندێشه و هزری گه‌ل یه‌که .گومانیش له‌وه دا نییه که ته‌واوی مووفهتیشهکان له هزرو ئه‌ندێشه ده‌ترسن ودووژمنی هه‌ره گه‌وره‌یان، فیکری جیاواز‌و ره‌نگی جیاواز‌و خواستی جیاوازه.
ئێستا سه‌رنج بده‌ن و هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له سه‌ر پشکنه‌ره خه‌یاڵیه‌که‌ی داستایۆڤیسکی بکه‌ن.ئه‌و به تاوانی ئه‌ندێشه‌ی جیاواز، سه‌د که‌س له به‌ر چاوی خه‌لک ده‌سووتێنێت و ئه‌و کاره‌ش به ناوی خوا‌و مه‌سیح و خاوێنکردنه‌وه‌ی هزرو مرۆڤه‌وه ده‌کات.
هه‌ر وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا، دوو مووفهتیشهکهی سه‌ده‌ی بیست، وێنه‌ی مووفهتیشهکهی داستایۆڤیسکی نموونه‌یی نین، به‌ڵکوو کاراکتهرگهلێکن که گه‌لێک که‌س ده‌یانناسن و ناویان له مێژووی مووفهتیشاندا ، ئه‌گه‌ر به ره‌سمیش نه‌بێت، تۆمار کراوه . یه‌که‌م پشکنه‌ری ده‌ستپێکی هه‌زاره‌ی دوو، که‌مال پاشا "هه‌ر چه‌نده له ڕاستیدا مووفهتیشێکی گه‌وره نه‌بوو به مانا جیهانییه‌که‌ی" به‌لام بۆ گه‌یشتن به‌و کاراکته‌ری مه‌به‌ستی بوو ته‌قه‌لایه‌کی زۆری دا‌و به وێنه‌ی هیتڵێر وستالین بێوه‌چان کاری کرد وکۆمارهکهی له سه‌ر جه‌سته‌و رووحی خنکاوی مرۆڤه‌کان دامه‌زراند.ئه‌و، کاراکته‌رێکی کاریزمایی هه‌بوو، که ئێمه لاموایه ته‌نیا تا ڕاده‌یه‌ک دیناسین… گومان له وه دا نییه که لایه‌نه شاراوه‌کانی که‌سایه‌تی ئه‌و پشکنه‌ره گه‌لێكن و پێویستیان به توێژینه‌وه له ڵایه‌نی ڕه‌وانناسی و کۆمه‌ڵناسییه‌وه هه‌یه . به پێ لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک که کراوه، زۆربه‌ی مووفهتیشهکان لانیکه‌م چه‌ند جۆر نه‌خۆشی سایکۆلۆژی و سۆسیۆلۆژییان هه‌بوه‌و… (هه‌یه) که به ناوبانگترینیان نه‌خۆشی مازۆخیزم و سادیسمه. بێگومان که‌مال پاشاش، نه ته‌نیا له‌و ئالقهیه به ده‌ر نه‌بوو به‌ڵکوو ده‌توانین بلێن یه‌کێک بوو له وانه‌ی که له ناوه‌ندی ئه‌و ئاڵقه دا بوو . سه‌ره‌تای کاری ئه‌و مووفهتیشه له فریوهو چه‌واشه‌وه ده‌ستپێده‌کا و به خێرایی ده‌چێته ناو مێشکی زۆربه‌ی گه‌لی تورک، به پشت به‌ستن به ئایدلۆژی "ناسێونال شوێنیزم "و په‌یمان وبهلێنی و خاپاندن .
خۆیایه که که‌مال پاشا، میراتگری به ته‌واو مانای حه‌رمسه‌راکانی یه‌ک له دوای یه‌کی ئالی عوسمانییه و، له نههایهتیشدا هه‌مان میتۆد بۆ بنیاد نانی کۆماره ره‌شه‌که‌ی بکار دێنێت ،که ئه‌وان بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئمپراتۆریهکهیان بکاریان ده‌هێنا… واته قهرکردن و تالان و فهراوانخوازی…
ئه‌گه‌ر چاوێک به میژووی دروست بوونی کۆماری تورکییه‌دا بخشێنین،ده‌بینین که ئه‌و مێژووه تراژێدیا ئامێزه له سووتاندن و قهرکردنی ئه‌رمه‌نییه‌کانه‌وه ده‌ستپێده‌کاو خۆی له فریو دان، ژینۆساید کردن و له کۆتایشدا ئاسیمیلاسۆن و سرینه‌وه‌ی ناوی کورد دا ده‌بینێته‌وه.مووفهتیش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به پلان و پرۆژه‌وه حه‌ره‌که‌ت ده‌کات و له ژێر ناو‌و چه‌مکی تایبه‌تدا "که زۆربه‌ی پشکنه‌ره‌کان و هه‌ر یه‌کی به شێوه‌یه‌ک " حه‌قانییه‌ت و ڕه‌وایی به کاره‌کانی ده‌دات. هه‌ربه‌و هۆیه‌ش ته‌واوی به‌ربه‌سته‌کان یه‌ک له داوی یه‌ک له ناو ده‌بات. ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه و بۆ لێوهردبوونهوه ده‌بێت، پرۆسه‌ی به" کهمالیزه کردن" ی چڤاکی تورکه، که مووفهتیش ده‌توانێت ئه‌و کاره به وردی ئه‌نجام بدات و به قوولی بچێته ناو زه‌ینی ئه‌و گه‌له‌وه‌و باوه‌ریان پێبێنێت که" تورک مه‌زنترین نه‌ته‌وه‌یه و تورکێک هه‌موو دنیا دێنێت" .
لێره‌دا میتۆدی مووفهتیشێک بۆ بنیاد نانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی توتالیتاری به روونی ده‌بینرێت و ده‌بێ به‌لێم که لێکچوونێکی ئایدلۆژی و فیکری له نێوان ئه‌وه‌و هیتلێردا هه‌یه، به تایبه‌تی کاتێک مندالی تورک و ته‌نانه‌ت کوردیش وه‌ها په‌روه‌رده ده‌کرێن که بڕوا به‌و بیره سادیستییه بێن و بلێن :" چۆن تورکم به‌خته‌وه‌رم ". لێره‌وه به یه‌ک تێبینی بچووکه‌وه که پێشترئاماژهم پێ‌کرد ، ڕازی مووفهتیشه مه‌زنه‌که‌ی داستایۆڤیسکی ده‌رباره‌ی مرۆڤ جێگای سه‌رنج و تێڕامانی تایبه‌ته." نان و دڵنیایی و یه‌قینێک بده به خه‌لک، ئه‌گه‌ر به ته‌واویش له سه‌ر بنه‌مای درۆ دامه‌زرا بێت، کرنۆشت بۆ ده‌به‌ن و ده‌تپه‌رستن". که‌مال ئه‌تاتۆرک، توتالیتاریزمی خۆی له سه‌ر ئه‌ساسی درۆی مه‌زن،داگیر کردنی زه‌ین وئه‌ندێشه و سووتاندنی جه‌سته‌و رووح دامه‌زراند. هه‌ر وه‌ک گووتم پرۆسه‌ی کهمالیزه کردنی چڤاکی تورک، له داگیر کردنی زینه‌وه ده‌ستپێده‌کاو له کۆتایشدا ته‌واوی ڵایێنهکانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ده‌گرێته‌وه. ئه‌وه‌ی که خه‌نده ئامێزه و له هه‌مانکاتیشدا جێگای گومان، ئه‌وه‌یه که" جیهانی ئازاد " نه ته‌نیا دژی یاسا و ده‌سه‌لاتێک که به‌رهه‌می فیکر‌و ئاکاری وه‌ها پشکنهرێکه ناوستێتهوه، به‌ڵکوو له گه‌لێک بواره‌وه خزمه‌تیشی پێده‌کات. یاسا و ده‌سه‌لاتێک که کومارێکی ترسناکی له سه‌ر دامه‌زراوه‌و پاش نیزیک به سه‌ده‌یه‌ک، له بنه‌ما دا ئالوو گۆری به سه‌ر دا نه‌هاتووه‌و ئیمکانی ئالوو گۆریش یه‌کجار که‌مه.
به مانایه‌کی تر مووفهتیشێکی تا ڕاده‌یه‌ک مه‌زن مه‌یدانی چۆلکردوهو پشکنه‌ره بچوکه‌کان، یه‌ک له دوای یه‌ک جێگایان گرتۆته‌وه .
لێره ده‌بێت هه‌لوێسته‌یه‌ک بکه‌م و به پشتبه‌ستن به دوو کتێبی ویلهلم ڕایش ( رهوانناسی جه‌ماوه‌ری فاشیزم و گوێ بگره پیاوی بچوک ) وه بیر خوێنه‌ری بێنمه‌وه که زۆربه‌ی جار، ئه‌وه" جه‌ماوه‌ره" که مووفهتیش ده‌ئافرێنێ و پیرۆزی پێده‌بخشێت و ته‌نانه‌ت ئاماده‌یه له ڕێگای داخوازییه‌کانی دا نه ته‌نیا بکووژن، به‌ڵکوو خۆشیان فیدا بکات.نموونه‌ی ئافڕاندنی ئه‌و جۆره پشکنه‌رانه له مێژوودا گه‌لێک زۆرن و پێویست به نموونه هێناوه ناکات.
پشکێنه‌ری یه‌که‌م،باوکی(ئاتاتورک) گه‌لێکی فریو خواردووه‌و گرێ‌دراو به یه‌قینێکی درۆوه، هه‌تا که‌ی به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه به ته‌واوی نا ماعلوومه.. ؟.ئه‌وه‌یان پیوه‌سته به ڕابوون له خه‌وێکی دوور‌و درێژی جه‌هاله‌ت …
لێره، وێڕای کۆتایی هێنان به به‌شی یه‌که‌می ئه‌و وتاره ده‌مهه‌وێت ئاماژه‌یه‌ک به دۆخ و تێفکرینی چڤاکی کورد له مهر ئافراندنی پشکنهرو پێکهێنانی سیسته‌مێکی توتالیتاری بکه‌م . لاموایه کورد به هۆی دۆخی مێژووی تایبه‌ته‌وه، هه‌میشه خواستی ئازادی، به مانای واقیعیه‌که‌ی نه‌ک کلێشهییهکهی له خه‌یاڵدا هه‌بوه، به‌لام پرسیارێک ناخواسته زه‌ین و هۆش به خۆیه‌وه خه‌ریک ده‌کات.ئه‌ویش ئه‌و پرسیاره
مێژووییه‌یه که بیره‌و ئه‌ندێشه‌ی بیرمه‌ندێکی وه‌ک داستایۆڤیسکی به خۆیه‌وه خه‌ریک کرد بوو. ئایا ئه‌و نه‌ته‌وه‌یش وه‌ک زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌کان مووفهتیشێکی مه‌زن یان پشکنه‌ره بچوکه‌کان ده‌ئافرێنێت وده‌بێته هۆکار بۆ درووست‌کردنی سیسته‌مێکی توتالیتاری؟!