Skip to Content

Monday, September 16th, 2024

دیدى كاندیدى (دیموكراتەكان )بوَ بڵاوكردنەوەى دیموكراسیەت لە هەڵبژاردنە بەراییەكانى 2008 دا

Closed
by March 20, 2008 گشتی

سامان عزیز…..
 
 وەك چوَن پەیامى بڵاو كردنەوەى دیموكراتیەت لە ئەجێندەى كارى دیبلوَماسیەتى سیاسەتى دەرەوەى ئەمریكا دا هەمیشە بونێكى بەردەوامى هەیە.بەهەمان شێوە كامپینى پروپاگەندەو بەرنامەى كارى ئایندەى كاندیداكانى هەریەك لە كوَماریەكان ودیموكراتەكان بوَئەم پروَسە روئیاى جیاواز لەخۆدەگرێت سەبارەت بە چوَنیەتى بڵاوكردنەوەى دیموكراسیەت . بەگشتى ئەوەى كەلەهەگبەى كاندیداى دیموكراتەكاندا هەیەبوَكاركردن لەسەرئەم مەسەلەیە دووئاراستە لەخوَدەگرێت ،یەكەم :رەخنەگرتنە لەو سیاسەتەى ئیدارەى بوش(كۆماریەكان)ە كە چەند زیانى بەچەمكى دیموكراسى و وێنەى ئەمریكا گەیاندووە لەئەنجامى بەكارهێنانى ئامرازى سەربازى بوَ روخانى هەردوو ڕژێمى تالیبان و سەدام حسین لەپێناو بنیادنانى سیستەمى سیاسى لەجیاتى هەریەك لەمانە .
 دووەم:یەكێك لەسروشتى جیهانى گوتارى دیموكراتەكان بریتیە لەبڵاوكردنەوەى دیموكراسیەت ،بەشێوەیەك كەئەم كارەدەبێت یەكێك لەرەهەندەكانى كارى دیبلۆماسى ویلایەتەیەكگرتوەكان بێت ،وە روَژهەڵاتى ناوەراست یەكێكەلە و دوریانەى كە ئەمریكا لەرێگەى دیموكراسیەوە دەیەوێت پىَ ى بگات .ئاسوَى بڵاو كردنەوەى دیموكراسیەت جگە لەدەرەوەى ئەمریكادا بوَناو كوَمەڵگاى ئەمریكیش ئامانجە كە ئەمەش خوَى لەچەسپاندن و قوڵكردنەوەى مافە فەردی ومەدەنیەكان و ئاسایشى كوَمەڵگاى ئەمریكادا دەبینێتەوە ، بوَتێگەیشتن لەدوریەكانى ئەم پرسەدەبێت دنیابینى هەریەك لەكاندیداكانى پارتى دیموكراتەكان بزانین كەئەوانیش (هیلارى كلینتوَن ،باراك ئۆباما وجون ئیدواردز)ە، هیلارى كلینتوَن سەرەراى ئەوەى بەردەوام پاڵپشتى پتەو كردنى دیمو كراسیەت بووە لەڕوَژهەڵاتى ناوەراستدا بەو ئامانجەى بتوانرێت لەم رَێگەیەوە شەرى دژەتیروَر بكرێت و سەرچاوەكانى وشك بكرێت .وەجەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ئیدارەى ئەمریكا دەبێت لەڕێگەى هەڵبژاردنى ئازادو بێگەرد و دروست كردنى دامەزراوەى دیموكراسیەكانەوەبەشێوەیەكى بەردەوام ئەركى چاودێرى خوَى بەئەنجام بگەیەنێت . سیناتوَر هیلارى پىَ ى وایە هێشتا ئەركێكى زوَرى ئیدارەى ئەمریكا ماوە كە ئە نجامى بدات بوَدروست كردنى بنەماى سیستەمە دیموكراسیەكان كەئامانجى چاككردنى بارى بژێوى و كوَمەڵایەتى هاوڵاتیان بێت ،وەدەڵێت یەكێكى تر لەمەترسیە بەردەوامەكانى ئەم پروَسەیە هەرەشەى رێكخستنە تیروَرستییەتوندرەوەكانى قاعیدەیە كەبەهەموو شێوەیەك چاكسازى رەد دەكەنەوە وەرێگرى مافى ژنان و دیموكراسیەتن لەم كوَمەڵگایانەدا ،لەم رووەوە دەبێت ئەمریكاستراتیژیەتێكى توكمەى هەبێت بوَجەخت كردنەسەر فێركردن وجێبەجێكردنى دەسەڵاتى یاساومافى مروَڤ وسیستەمى دادوەرى وهەروەها بەهێزكردنى ئەداى دەزگا هەواڵگیریەكان چونكە لەم رێگەیەوە دەتوانرێت چاودێرى تیروَرستەكان بكرێت ،وەلەراستیدا ئامانجە ستراتیژیەكە دوور مەوداترە لەوەى كەتەنهامەترسى تیروَربێت بوَبڵاوكردنەوەى دیموكراسى . سیناتوَر هیلارى ئاماژەبەوەدەدات كەپتەو كردنى بەها دیموكراسیەباڵاكان جێگاى ئومێدى ملیوَنان هاووڵاتیە لەجیهاندا ،لەبەرئەوەى دیموكراسیەت لەئەمریكادا سەر چاوەى سەرەكى هێزە بوَیە كاركردن لەسەردیموكراسیەت لاى ئەمریكا بوَ(بەهادیموكراسیەكان ودەسەڵاتى یاسا )دوو رەهەندى هەیە یەكێكیان تایبەتەبە ناوخوَى ئەمریكاو ئەوى تریان تایبەتەبە پەیامى ئەمریكا بوَدەرەوە .بەڵام (باراك ئۆباما) واى دەبینێت كەبڵاو كردنەوەى دیموكراسى لەئەمریكاوە دەبێت شوێنى سەركردایەتى و سەربازى و سیاسى دیبلوَماسى بگرێتەوە ، وەدەبێت بەم پرسە روبەروى گوَرانكاریە نوىَ یەكانى پاش جەنگى عێراق ببێتەوە وە دەبێت بڵاوكردنەوەى دیموكراسیەت تەوزیف بكات لەجیاتى سەركردایەتى كردن . ئۆباماش پىَ ى وایە بڵاوكردنەوەى دیموكراسیەت گرنگە بوَرووبەروونەوەى مەترسى تیروَرو چونكە ئەمڕوَتیروَر هەرەشەیەلەسەر كوَى كوَمەڵگاى مروَڤایەتى نەك تەنها كوَمەڵگاى ئەمریكا . وەدەڵىَ سەرچاوەى ئەم ترسەو وڵاتەهەژارەكانەو بوَرووبەرووبونەوەى دەبێت كوَمەڵگاى نێو دەوڵەتى  بەهاوبەشى ئەمریكا ئەم ئەركە بگرنە ئەستوَ.
 ئۆباما هەمیشە پێشەنگى كارى دەداتە ئامرازە دیبلوَماسیەكان بوَبەهێزكردنى چەمكى دیموكراسیەت وبڵاو كردنەوەى ،ئۆباما یەكێك بوو لەبنیات نەرانى پروَژەى (بڵاوكردنەوەى دیموكراسیەت لەجیهاندا )كە لەساڵى2005داكە پێشكەشى بە كوَنگرێس كرا بوَ ئەوەى ئەمریكا وابەستەى ئەم كارەبێت،بەلام پروَژەكە لە كوَنگرێسدا (پاس-pass) نەبوو. سەرەراى دامەزراندنى (regional democracy hubs) لە هەمو جیهاندا بوَیارمەتى دانى جێبەجێكردنى ستراتیژیەتى پەیرەوكردنى گوَرانى دیمو كراسى لە ووڵاتە نادیموكراتیەكاندا ،ئۆباما دەڵێت هێشتا هەوڵەكە چوارچێوەیەكى جیهانى هەیە بوَدروستكردنى سندوقێكى جیهانى فێركردن (Global Education Fund) بوَدابینكردنى پاڵپشتى مادى پێویست بوَهاوڵاتیانى هوَشیاركە ڕێگەیان بدات بەبەشدارى لەپێناوپتەو كردنى بڵاو كردنەوەى دیموكراسى لەسەر ئاستى جیهاندا .
 یەكیك لەو كاندیدانەى كە دیدگا و ستراتیژیەتێكى رون وئاشكرا و تۆكمەى هەیە بۆ پرسى بڵاوكردنەوەى دیموكراسیەت (جۆن ئیدواردز) ەهەرچەندە دواجار لەخۆكاندیدكردنپاشەكشەى كرد بەڵام راى ئەم وابووكە دەبێت رەهەندە نیو دەوڵەتیەكەیەتى كە دەبێت دەزگا نیودەوڵەتیەكان بەهاوكارى ویلایەتە یەكگرتووەكان پرۆژەكە بەجێبهێنن  لە پێناو ئەكتیڤ كردنى ئەو كۆمەڵگایانەى كە هەوڵى دروستكردنى كۆمەڵگاى ئازاد دەدەن وە فشار بخرێتە سەر دەوڵەتە سەركوتكارەكان بۆ ئەوەى  رژێمەكانیان چاك بكەن و ئەمەش ئەمریكا سەردەخات لە (جەنگى بیرۆكەدا).
 وە تایبەت بە رۆژهەڵاتى ناوەراستیش داوا دەكات كە رێكخستنێكى نیودەوڵەتى پێكبهێنرێت بەناوى (ریكخراوى ئاسایش و هاوكارى لە رۆژهەڵاتى ناوەراست) كە سەرجەم دەوڵەتە دیموكراتخوازەكان لە خۆ بگرێت كە ئامانجى چاكسازى و دیموكراتى بێت بۆ ئەوەى گەشە بە دامەزراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى بكەن وپەرە بە حیزبە سیاسیەكان بدەن و چاودێرى هەڵبژاردنەكان بكەن و ئیدارەى كێشەكان بكەن ،وە ئەم رێكخراوە دەبێت هاوبەشى لەگەڵ ووڵاتانى (ناتۆ) بكەن بۆ دڵنیاكردنى دەسەڵاتێكى مەدەنى كە باڵاتر بێت لە دەسەڵاتى سەربازى ، وە ستراتیژیەتەكە دەبێت دەورى نەتەوە یەكگرتوەكان پەراویز نەخات كە داوایان كردووە (Democracy Caucus ) (كۆبونەوەیەكى دیموكراسیانە) پێك بهێنن لەناو نەتەوە یەكگرتوەكاندا لە پێناو پتەكردنى بە ها دیموكراتیەكاندا لە هەموو ئاستەكاندا ،وە دەبێت ئەندامێتى لەم كۆنگریەدا بە گۆیرەى ئەو توانا بێت كە ئەو دەوڵەتانە ئەنجامیان داوە بۆ چاكسازى لە بوارى پشتگیرى كردنى دەزگاكانى فێركردن و چاودیرى تەندروستى و ئازادى رۆژنامەوانى هەروەها پتەوكردنى بەرپرسیارێتى حكومەت و ئەركى لێپرسینەوە.
 وە دەبێت پشتگیرى مادى زیادبكرێت كە پێشكەش بە سندوقى نیشتیمانى بۆ دیموكراتیەت دەكرىَ (Democracy for National Endowment) هەرچەندە ئەم لایەنە ناحكومیەو دامەزراوەیەكى بىَ قازانجە بەڵام ئامانجى پتەوكردنى دیموكراسیە لە ئاستێكى جیهانیدا ،بەڵام ئەم دامەزراوە لە لایەن كۆنگرێسى ئەمریكاوە پشتگیرى مادى بۆ دابین دەكرێت.
 وە (جۆن ئیدواردز) جەخت لەسەر پێشكەشكردنى هاوكارى مادى دەكات بۆ ئەو پرۆژانەى كە كار بۆ گەشەكردنى دیموكراتیەت دەكەن لە جیهاندا.
 بەگشتى پێشنیارى كاندیدەكان جیاوازن سەبارەت بە بە پرۆژەى بڵاوكردنەوەى دیموكراسى كەئەمەش بەهۆى پێكداچونى بەرژەوەندی ئەمنى و ئابوریەكان و نەوت و هەروەها دیاردەى تیرۆر و ئیسلامى رادیكاڵە ، وە جەنگى عێرا ق ئەمنى ئیسرائیلیش دووتەوەرى گرنگن كە كێشى تایبەتیان لە هاوكێشەكەدا هەیە،بەشێوەیەكى سەرەكى پرسى بڵاوكردنەوەى دیموكرایەت لاى كاندیداى دیموكراتەكان بابەتى میحوەرین و وە بونێكى دیاریان هەیە لە ئەجێندەى كارى سیاسەتى دەرەوەى ئەمریكادا.
 
 
samansL2001@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.