
مردنی رۆشنگه‌ری وگه‌ڕانه‌وه بۆ ڕابردوو
بۆ ئه‌وه‌ی له‌مردنی رۆشنگه‌ری دڵنیابین پێویسته به‌ره‌و ئه‌و ڕابردووه بگه‌ڕێینه‌وه كه ده‌یه‌وێ له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئاین مردنی رۆشنگه‌ری ڕابگه‌یه‌نێت، بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌پرسین ئاخۆ “ڕۆشنگه‌ری له‌ڕاستییدا تاریكترین چركه‌ساتی مێژووی به‌شه‌رییه” (1)
به‌ر له‌وه‌لامی ئه‌و پرسیاره ، جارێكی‌تر ده‌پرسین: مردن چییه؟ ئایا مردنێكی گلگامشی بوونی هه‌یه تا شوناسی نه‌مریمان پێ ببه‌خشێت؟ ئایا مه‌رجه بۆ وه‌ده‌ست كه‌وتنی نه‌مریی بمرین؟ كه‌وابێ چۆن به‌دوای شوناسی نه‌رمیی بگه‌ڕێین؟ له‌ناو ده‌قه فه‌لسه‌فیه‌كان یاخود له‌ناو ئاینه‌وه وه‌ده‌ستی بێنین؟ ئاین ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌مانێك بتوانێ گۆڕان بخوڵقێنێ، ئاخۆ له ئه‌مرۆدا توانای خوڵقاندنی گۆڕانی هه‌یه؟ ئایا ڕووداوێكی وه‌كو ئه‌وه‌ی یانزه‌ی ئه‌یلول به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی به بۆچوونه‌كانماندا بچینه‌وه، تاوه‌كو له‌ڕێگه‌ی ڕابردوو وێنای ژیان بكه‌ینه‌وه؟
لێره‌وه هه‌موو ئه‌و پرسیارانه شه‌رعیه‌ت بوونی خۆیان وه‌رده‌گرن له‌سه‌ر دڵنیابوون له گوناهباری ئه‌مریكا، به‌ڵام له‌رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قی فه‌لسه‌فی ده‌توانین ئه‌و زه‌مه‌نه هه‌نووكه‌ییه بخوێنینه‌وه، ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه وامان لێ ده‌كات كه ئه‌مریكا گوناهباره نه‌ك بێ‌تاوان، وه‌ك ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئێدوار سه‌عید هه‌یه‌تی بۆ هاوڵاتیانی ئه‌مریكی له كاتی شه‌ری كه‌نداو، به‌وه‌ی ئه‌سته‌م بووه له‌كاتی ئه‌و شه‌ڕه‌دا به هاوولاتیانی ئه‌مریكی بووترێت ووڵاته‌كه‌ی ئێوه بێگوناه نیه (2) به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه له‌به‌رامبه‌ر گوناهباری ئه‌مریكا دوژمنه‌كانی به دۆستی خۆمان ناوبه‌رین وبه‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی به‌شێكین له‌وان، تراژیدیای ئه‌م بۆچوونه له‌وێدا ده‌ست پێده‌كات كه به‌شێكی زۆری ڕۆشنبیران ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی فاروق ڕه‌فیق به شۆكێكی فكری تێده‌گه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌و بۆچوونانه درێژه‌ی پڕۆژه‌یه‌كن كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه فاروق داكۆكی لێ ده‌كات، به‌ڵام له‌و چاوپێكه‌وتنه گه‌یشتۆته چله‌پۆپه‌ی قسه‌كردن، ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی سیمای فكری ئه‌و نووسه‌ره به‌ته‌وای بخاته ڕوو، به‌ڵام له‌بڕی ئه‌وه‌ی ده‌یالۆگ ڕوویه‌كی ئایدیۆلۆژیانه‌ی توندڕه‌وی تیا ده‌رده‌كه‌وێ، كه ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی بیر ده‌چێت ڕه‌هایی بیركردنه‌وه بوونی نیه، هه‌ر ئه‌و خاڵه‌شه بۆته هۆی ده‌یالۆگ كردنی ئێمه له‌ته‌ك بۆچوونه‌كانی، بۆیه ئێمه مه‌به‌ستمان نیه له‌و دوانه بۆچوونه‌كانی به‌لایه‌نگیری بۆهێزه ئیسلامیه‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌و ڕه‌هه‌نده‌وه قسه بكه‌ن خه‌ریكی شه‌ڕی ئایدیۆلۆژیان، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه ناو ئه‌و لایه‌نگیریی وململانێ ئایدیۆلۆژه ده‌مانه‌وێ گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕوانینی ئه‌و بۆ فه‌لسه‌فه بخه‌ینه ڕوو.
ژیاری ئیسلامی یاخود مردنی ده‌یالۆگ
چی وا ده‌كات به‌ره‌و لای ژیاری ئیسلامی بگه‌ڕێته‌وه، ناكرێ ڕووداوێكی تیرۆریستی به‌هۆكاری ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه ناو به‌رین، به‌ڵكو ته‌نها وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك سه‌یری ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌و له‌بنه‌ماوه كه‌وتۆته ژێر تێروانینی سامۆئیل هینگتۆن كه باوه‌ڕی وایه ژیاری ئیسلامی توانای ململانێی هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ژیاری خۆرئاوادا، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌بێته مایه‌ی نیگه‌رانی فاروق بێده‌نگی هێزه ئیسلامیه‌كانی ناو كوردستان نین، به‌ڵكو نیگه‌رانیه‌كه له‌و قوتابیه مووسوڵمانانه سه‌رچاوه ده‌گرێ كاتێ دێنه ناو زانكۆكانی ئه‌مریكا مه‌سخی ئه‌و كولتوره ئیسلامیه عه‌ره‌بیه ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌ره‌و ئه‌و مۆدیله خۆرئاواییه ده‌چن “ڕووبه‌رووی ئه‌و مۆدیله ده‌بێته‌وه له‌خوێندنه‌كه‌یاندا، هه‌ر له ماتماتیكه‌وه به زه‌قی ئینكاری ڕۆلًَی ماتماتیكی موسوڵمانه‌كان ده‌كا له‌مێژووی ماتماتیكدا وئه‌و هه‌موو زاراوه ماتماتیكیانه كه له زمانی عه‌ره‌بیه‌وه وه‌رگیراون” (3)
تێگه‌یشتن له‌و دیده ڕه‌خنه‌ییه زۆر ڕۆشنه كه ئه‌وه هه‌ستكردن نیه به هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریكا، به‌ڵكو هه‌ستكردنه به هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی كو‌لتور، به‌وه‌ی خۆرئاوا كولتوری خۆرهه‌ڵات له‌نێویشیاندا (عه‌ره‌بی- ئیسلامی) زه‌وت بكات وبسڕێته‌وه، بۆیه گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ر بیرمه‌ندێكی ئاین گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ كولتوری عه‌ره‌ب، كو‌لتورێك ئیسلام نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، كو‌لتورێك كه نه‌كرێته‌وه به‌ڕووی جیهان، به‌ڵكو له‌ناو داخرانی گه‌وره‌ی خۆیدابژیێت، چونكه به‌لایه‌وه ژیار لای عه‌ره‌به‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌یه‌وێ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ كه یۆنانیه‌كان له میسرییه‌كانه‌وه ناوی خوایه‌كان وته‌نانه‌ت سازكردنی مه‌عبه‌د بۆ خواكانیش هه‌ر بۆ ئه‌وان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، لێره‌دا جه‌سته‌ی (عه‌ره‌ب- ئیسلام) جه‌سته‌یه‌كه له‌یه‌كدی جیا ناكرێته‌وه كه ئیسلام پێك دێنێت، گۆڕینی عه‌ره‌ب به‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك هیچ مه‌ترسیه‌كی ئه‌وتۆی نابێت، چونكه ئیسلام له‌ناو ڕه‌گی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا چۆته خواره‌وه، بۆیه له وه‌ڵام به (ئیمبراتۆریای لم) ی ره‌فیق سابیر داكۆكی كردنی له تورك له داكۆكی كردنی له خه‌لافه‌تی عوسمانی وده‌ركردنی توركه له‌ناو چه‌مكی به‌ربه‌ری، ڕزگاركردنیه‌تی له‌پاڵ عه‌ره‌ب كه به‌ربه‌ری نین، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه كورد له‌ناو ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی ڕۆڵی گێڕاوه، به‌بێ تێگه‌یشتن له‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه كورد بوون توانه‌وه بووه له‌ناو ئه‌و ئیمبراتۆریه‌ته، ده‌یه‌وێ كورد وه‌ك خاوه‌ن ژیارێك له‌و ئیمبراتۆریه‌ته ده‌ست نیشان بكات، كه ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌ی تێگه‌یشتنمانه، چونكه كوردبوون له‌ناو گوتاری ئیسلامبوون تواوه‌ته‌وه، ئه‌وه ژیاری كوردی نیه له‌ناو ئه‌و ئیمبراتۆریه‌ته، به‌ڵكو ژیارێكی ئیسلامییه‌و كوردی له‌ناو تواوه‌ته‌وه.
بۆیه ئه‌و پرسیاره‌ی فاروق: كورد چی بۆ ده‌مێنێته‌وه؟ پرسیارێكه له خوێندنه‌وه‌ی تر ده‌كرێ كاری بۆ بكرێت تا بگه‌ین به وه‌ڵامی (هیچ…!) هیچمان بۆ نامێنێته‌وه، چونكه ئه‌وان له به‌ربه‌ریه‌تی خۆیان ئێمه به په‌راوێز سه‌یر ئه‌كه‌ن، ئینتیماكردنی ئێمه بۆ ئیسلام له بڕوابوون به‌و عه‌قڵه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به‌بێ ئیراده‌ییمانه‌وه هه‌بووه، وه‌ك چۆن گومان شۆكێكی لا درووست ده‌كات، واقعی سیاسی كوردی ده‌كاته پێوانه بۆ چه‌مكی مردن، مردن ڕۆ ده‌چێته نێو فه‌لسه‌فه‌و سیاسه‌ته‌وه “ئه‌وه‌ی كه شوێنی گومانی من نیه ئه‌و ڕاستیه‌یه كه هه‌موو ئایدیۆلۆژیاكان هه‌ره‌سیان هێنا، ماركسیزم وكوردایه‌تی پێكه‌وه بۆگه‌نیان كرد” (4)
بۆچی ماركسیزم وكوردایه‌تی به‌مردوو سه‌یر ده‌كات؟ ئێمه ده‌بێ بۆ ئه‌و دوو ئایدیۆلۆژیایه بۆ چاوگه سه‌ره‌كیه‌كان بگه‌ڕێینه‌وه، گه‌ر ماركسیزم بۆگه‌نی كرد، ده‌بێ ئه‌وه سه‌یركردنی ماركس بێ به مردوو، ئه‌و كاته‌ش ده‌بێ بپرسین: ماركس كێیه؟ چونكه پرسیاركردن له ماركس پرسیاره له‌ناسینی ئه‌و چه‌مكه‌ی كه به مردوو ناوی ده‌به‌ین، هه‌ڵه‌كه له‌وێدایه كه له ڕاڤه‌كردنه‌كانه‌وه بڕیار ده‌ده‌ین، ڕه‌هایی بڕیار.. داخستن به‌ڕووی ده‌ق ده‌ست نیشان ده‌كات، چونكه دواجار ده‌قی ماركس ده‌قی فه‌لسه‌فیه، مردنی فه‌لسه‌فه‌ش جگه له وه‌همی توندڕه‌وانه شتێكی تر نییه كه نایه‌وێ ئه‌و ده‌قه سه‌رله‌نوێ بخوێنێته‌وه، به‌ره‌و لای ئه‌و جیاوازیه نایه‌ت بۆ ماركس، له‌كاتێكدا جاك دریدا، ماركس به‌دوو جه‌سته‌ی جیاواز ناو ده‌بات یه‌كه‌میان (ماركسی فه‌لسه‌فی) و ئه‌ویدیش (ماركسی حزبی) ه، دریدا ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی بۆ ڕوون كردینه‌وه ئه‌وه ماركسی حزبیه به ڕووخانی حكومه‌تی شوره‌ویی ده‌مرێت، ماركسی فه‌لسه‌فی زیندووه، ماركسێكه له‌ناو زماندا ئاماده‌یی هه‌یه (5).
بۆیه مردن چه‌مكێكه پێویستی به تیۆریزه‌كردن هه‌یه، به‌تایبه‌ت بۆ تایبه‌تمه‌ندانی بواری فه‌لسه‌فه، ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌مكه به نمونه لای جیل دۆلۆز بهێنینه‌وه، كاتێ دۆلۆز قسه له مردنی فرۆید ده‌كات، ئه‌وا ڕه‌خنه له چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی ده‌گرێت كه (گرێی ئۆدیب) ه، ئه‌و چه‌مكه به مردوو سه‌یر ده‌كات وناوی ده‌نێ (ئه‌نتی ئۆدیب) نه‌ست له بنه‌ماوه به تیۆریه‌كی مردوو سه‌یر ده‌كات، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی پێی وایه تێگه‌یشتنی فرۆید له ئاره‌زوو هه‌ڵه تێگه‌یشتنێكه، چونكه ئه‌وه‌ی باوك ده‌كوژێت وسێكس له‌گه‌ڵ دایك ده‌كات ئاره‌زوو نیه، به‌ڵكو بیرۆكه‌یه‌كه خزمه‌ت به سڕینه‌وه‌و وێرانكاری ده‌كات، ئه‌وه له‌كاتێكدا فاروق هه‌ریه‌ك له فه‌لسه‌فه‌و ناسیۆنالیزم وه‌ك یه‌ك بانگه‌شه بۆ مردنیان ده‌كات، چونكه چه‌نده بمانه‌وێ له‌مردنی ئه‌و دیدگا ئایدیۆلۆژییه بدوێیین، دواجار مردنی ئایدیۆلۆژیا به‌جۆرێك له جۆره‌كان وابه‌سته‌ی ده‌قی چاوگه ده‌سڕێته‌وه كه تاچه‌ند هه‌ڵگری ئه‌و گیانه فه‌لسه‌فییه بووه، لێره‌وه كوردایه‌تی كه فه‌لسه‌فه نیه وله‌پاڵ ماركسیزم ده‌كوژرێت، په‌یوه‌ندیی به‌و واقیعه سیاسیه هه‌یه كه بڕیاره‌كانی تیا ده‌دات، بۆیه پرسیاری: كوردایه‌تی چیه..؟ پرسیارێكه به‌لایدا ناچێت وه‌ك چۆن قسه له‌مردنی ماركسیزم ناكات، ته‌واو ئه‌و ڕاستیه‌ی بیر ده‌چێت یا به‌دڵنیاییه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی تێگه‌یشتن وخوێندنه‌وه‌ی قووڵه بۆ ناسیۆنالیزم كه “ناسیۆنالیزمی كوردی بریتیه له سیاسه‌تی سه‌لماندنی هه‌ویه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كوردی، هه‌ویه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كوردی به‌رهه‌می مۆدێرنێتیه وسه‌ره‌ڕای ئه‌و فۆڕمه تایبه‌تییه‌ی كه هه‌یه‌تی، به‌شێوه‌یه‌كی ته‌سك وتایبه‌ت به‌ده‌زگا نه‌ته‌وه- ده‌وڵه‌تی مۆدێرنه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه” (6).
نه‌بوونی پرسیار گرێی ڕق لێبوونه‌وه‌مان توندتر ده‌كات ونایه‌ڵێ بكرێینه‌وه، بۆیه ئه‌و كاته‌ی ئه‌و ڕووداوه بكه‌ینه پێوانه ئیدی له هه‌ستی ڕق لێبوونه‌وه له ئه‌مریكا ده‌كه‌وینه شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ مۆدێرنه، بۆیه ناوبردنی مۆدێرنه به به‌ربه‌ری له‌ناوبردنی به‌رامبه‌ره‌وه هاتووه، مۆدێرنه چه‌نده لایه‌نی نێگه‌تیڤی تیابێت، هێنده‌ش گیانی پۆزه‌تیڤیش له‌خۆی كۆكردۆته‌وه، بۆیه ڕه‌خنه‌گرتن له‌خۆرئاوا ده‌بێ به‌دوای ئه‌و تێگه‌یشتنه كه خۆرئاوایه‌ك نیه به‌یه‌ك جۆر بیر بكاته‌وه، خۆرئاوایه‌ك كه به‌درێژایی مێژوو (دیگۆل، هیتله‌ر، بوش) به‌رهه‌م دێنێت، خۆرئاوایه‌كیش به‌ته‌واوی دژی ئه‌وانه ده‌وه‌ستێته‌وه (سارته‌ر، فۆكۆ، ئاڕۆن) وزۆر ناویتر به‌رهه‌م ئه‌و خۆرئاواییه (7).
بۆیه ناوبردنه‌وه‌ی ڕۆشنگه‌ری به ئیشكالیه‌ت قووڵ نه‌بوونه‌وه‌یه له ڕۆشنگه‌ری، بوونی ئه‌وانه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی بۆ پرسیاره فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی كانت، به‌ر له‌وه‌ی له‌و پرسیاره نزیك بكه‌وینه‌وه، ئاماژه به خاڵێكی تری ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی (پاكس ئه‌مریكانا) ده‌كه‌ین، تێگه‌یشتن بۆ مۆدێرنه وابه‌سته‌ی تێگه‌یشتن بۆ فه‌لسه‌فه ده‌كات، ئه‌وه‌شیان ڕاستیه‌كه‌و نكوڵی لێ ناكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره وای ده‌بینێت كه مه‌به‌ست له فۆكۆ و دیریدا نییه، به‌لای فاروق ئه‌و دوو فه‌یله‌سووفه به‌شێكن له ئیشكالیه‌ته‌كه، ئێمه واز له‌و میكانیزمه دێنین كه تاچه‌ند بۆ قسه‌كردن گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ دیریدا، دواتر ده‌یه‌وێ به‌دوای توانایه‌كی ڕه‌خنه‌یی ڕه‌تی بكاته‌وه، تا دڵنیامان بكات ئه‌وانه چاره‌سه‌ری ئه‌وه بۆ فه‌لسه‌فه، له‌كاتێكدا له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌فلاتون ڕه‌خنه‌گرتن له ئه‌مریكا وئه‌وسیستمه نوێیه‌ی جیهان ئه‌وه فه‌رامۆش ده‌كات كه له‌هه‌ردوو تێكستی دریدا وه‌رگیراوه كه ئه‌وانیش وه‌رگیراوی تێكستی (ده‌رمانخانه‌ی ئه‌فلاتوون) و(تارماییه‌كانی ماركس) (8).
قبووڵ نه‌كردنی گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ فۆكۆ دیسان بۆ تێنه‌گه‌یشتن له‌پرسیاری مێژوویی هاتووه، كه فۆكۆ له‌ڕێگه‌ی ئارگۆمێنته‌كانی ڕابردوو توانی ئه‌ركیۆلۆژیای مێژوو به‌رهه‌م بێنێت، له‌كاتێكدا بێ ئیشكردن له‌سه‌ر مێژوو، به‌بێ هه‌ڵكۆڵینی ئه‌و مێژووه فاروق دێت ئیسلام به‌ڕزگاری ئه‌و دۆخه ناو ده‌بات، له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ش هێرشێكی توندڕه‌وانه ده‌باته سه‌ر رۆشنبیرانی كورد وبه زۆڵ ناویان ده‌بات، كاتێ ته‌شهیر به توێژێك ده‌كرێت ئه‌و ساته هه‌موو دیالۆگه‌كان مێزی گفتوگۆ به‌جێدێلن وده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دۆخی بێده‌نگی، چونكه به‌رامبه‌ره‌كه‌مان توانای ده‌یالۆگی نیه، به‌ڵكو جنێو ده‌دات، بۆیه فاروق هه‌موو قسه‌كردنه‌كان له‌وه ده‌رده‌كات دیالۆگێكی فه‌لسه‌فی به‌رهه‌م بێنن، هێنده‌ی شه‌ڕێك وای لێ ده‌كات كۆمه‌ڵێك سه‌رنجی ناشیرین ده‌رببڕێت كه دواجار به مردنی دیالۆگ كۆتایی دێت، بۆیه ئه‌و ژیاره گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دۆخی بێده‌نگی، دۆخێك ئه‌بێ تیایدا بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پرسیاره‌كه‌ی كانت تا تاریكی و ڕۆشناییه‌كانی ڕۆشنگه‌ری ببینین.
رۆشنگه‌ری چییه!؟
پرسیار له ڕۆشنگه‌ری پرسیاركردنه له گوتاری فه‌لسه‌فی، پرسیارێك له‌و گوتاره‌ی مێژووی فكری به‌ره‌و گۆڕان برد ئه‌مڕۆ بووه به كولتورێكی فه‌لسه‌فی بۆ مۆدێرنه، مۆدێرنیسته‌كان له ئێستادا ده‌یانه‌وێ له‌ناو ئه‌و گوتاره گه‌شه به‌و گیانه ڕه‌خنه‌ییه بده‌ن، ئه‌و گوتاره‌ی پرسیاره‌كانی له‌ناو كولتورێكی فه‌لسه‌فی به‌رهه‌م دێنێت، كه پرسیاره له‌كۆی ئه‌و گۆڕانكاریه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت.
بۆیه گه‌ڕانه‌وه بۆ پرسیاری رۆشنگه‌ری چیه، ته‌نیا بۆ رۆشنگه‌ری پێویست نیه، به‌ڵكو له‌ساتی پرسیاركردن له مۆدێرنه‌ش ده‌بێت بۆی بگه‌ڕێینه‌وه، بۆیه كاتێ كانت ده‌پرسێت: سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری چیه!؟ مه‌به‌ست له‌پرسیاركردنه بۆ گه‌ڕان به‌دوای ناسینی زه‌مه‌نی ودوانه له فه‌زایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ڕۆشنگه‌ری له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یهێنێت، ویستی به‌پرسیار كردنی زه‌مه‌نی رۆشنگه‌ری ئاسۆیه‌كی نوێ له‌به‌رده‌م دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاوه‌ڵا بكات، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕان به‌دوای بونیادێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نیه، به‌ڵكو ئه‌و فێری كردین بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای پرسیاركردن بگه‌ین له‌و زه‌مه‌نه‌ی توانای گۆڕانی هه‌یه، ده‌بێ بۆ مرۆڤ بگه‌ڕێینه‌وه، چونكه مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی گوتاری مانه‌وه پرسیار ده‌كوژێت ودۆخێكی داخراو ده‌خوڵقێنێت، دواجار هه‌ر ئه‌ویشه ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه له‌ڕێگه‌ی پرسیاركردن كۆتایی به مانه‌وه بێنێت وبێده‌نگبوون له‌دۆخه‌كه بگۆڕێت به پرسیاركردن له‌و دۆخه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به ئیراده‌وه هه‌یه، به‌مانایه‌كیتر به‌ر له‌وه‌ی فیكر ببێته گۆڕینی ئه‌و دۆخه، ئه‌وا ئیراده‌یه ده‌توانێ‌ً ئه‌و فه‌زایه بخوڵقێنێت، فه‌زای بڕوا بوون به خود‌و چاوه‌ڕوان نه‌كردنی كۆمه‌ڵ، كه له‌ڕێگه‌ی هه‌ره‌می پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه، جوله‌كانی ژیان گریمانه بكات، بۆیه ئه‌وه‌ی خود ده‌گۆڕێت ئه‌و ئیراده ناوه‌كییه كه‌مه‌یلی گۆڕانی هه‌یه، وه‌ك چۆن به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له ئازادی بكرێت، خود ئازادی ده‌خاته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌وه، تا ئه‌وانیتر جوغزێكی بۆ بكێشن، وه‌ك فاروق له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ده‌یكات.
ئه‌وه‌ش ده‌بێته شوره‌یه‌ك بۆ مانه‌وه، كه مرۆڤ ترسی شكست ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی نادات بیر له گۆڕان بكاته‌وه، ئه‌و هه‌رگیز ناتوانێ قه‌باره‌ی ئه‌و شكسته به‌گه‌وره سه‌یر نه‌كات وئه‌و داهاتووه ببینێت كه ده‌كرێ ئه‌و بگۆڕێت، به‌ڵكو ترس له شكت ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی به‌ربه‌سته‌كان به به‌رده‌وامی ئاماده‌گییان هه‌بێت، نه‌ك هه‌ر له ڕه‌فتاره‌كانی خۆی، به‌ڵكو له بونی دامه‌زراوه‌كانیش ئه‌وانیش به‌شێكی چالاكی مانه‌وه‌ی ئه‌ون له‌ناو ئیفلیجی، كه داوا ده‌كه‌ن بیر له‌وه نه‌كاته‌وه فیكری بخاته كار بۆ بیركردنه‌وه به‌لای ئه‌وان ئه‌وه دامه‌زراوه‌كانن چۆنیه‌تی ژیان دابین ئه‌كه‌ن، ژیانێك له‌ناو جوغزێكی داخراو بنه‌ماكانی ده‌ست نیشان كردووه، بۆیه كاتێ‌ً كه‌سێكی وه‌كو فره‌دریك پاشا بواری بیركردنه‌وه ده‌دات، رێگا به‌خۆی ده‌دات به‌شێوه‌یه‌ك بڵێت “تا ده‌توانن بیر بكه‌نه‌وه له‌چ شتێكیش بیرده‌كه‌نه‌وه گرنگ نیه، به‌ڵام ده‌بێ ملكه‌چ بن، له‌هه‌موو شوێنێكدا سنورێك بۆ ئازادی دانراوه” (9)
مانای وابێت ئیدی بواری بۆ مۆدێرن كرده‌وه، چونكه ئه‌و ڕێگایه هانده‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیدی مرۆڤ هه‌وڵ بدات له‌ناو ئیفلیجی گوتاری مانه‌وه ڕزگاری بێت، ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه‌ی خوڵقاند بۆ گۆڕان، ئه‌گه‌رچی داوای ده‌ست نیشان كردنی سنوری ئازادی ده‌كردو دواجار به ملكه‌چیش كۆتایی دێنێت، به‌ڵام كانت نه‌ك قه‌بووڵیه‌تی، به‌ڵكو ستایشیشی ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌و حه‌قیقه‌ته‌وه هاتووه كه دوور نیه ئه‌و سنووره دواجار به به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆشنگه‌ری كۆتایی بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ڵومه‌رجی سه‌رده‌مێك له ئارادا بێت، كه ئیراده‌ی كوژراوی مرۆڤ متمانه‌ی ئه‌وه‌ی پێ بدرێت، كه له جه‌سته‌یه‌كی ئیفلیج ده‌توانێ جه‌سته‌یه‌كی كارا بێت بۆ گۆڕان، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆی خودی كۆمه‌ڵگا خۆیه‌تی وكاری فه‌رمانڕه‌وا هه‌ر هێنده ده‌بێت كه نه‌یه‌ڵێت هه‌ڕه‌شه له ئازادی تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ بكرێت، جگه له‌وه چۆنیه‌تی ڕه‌فتارو بڕوا نه‌بوون به كۆمه‌ڵێك دیارده‌و نه‌ریتی تر كاری ئه‌وان ده‌بێت ونابێ ده‌ستكاری بكرێت، هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ فه‌رمانڕه‌وا ئه‌وه بزانێت كه توێژه‌كان كاری خۆیانه چۆن له‌ناو بواره‌كه‌ی خۆیان كار ده‌كه‌ن وفه‌رمانڕه‌وا ناتوانێ له‌شوێنی ئه‌وان بڕیار له كاره‌كه بدات، دواتر سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه كانت پرسیاره‌كه ده‌باته نێو ڕه‌هه‌ندێكی فراوانتره‌وه، كه ئاخۆ ئێمه له‌ناو سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ریدا ده‌ژین!؟ ئه‌وه‌ش پرسیاره له ئاماده‌بوونی ئێمه له‌ناو فه‌لسه‌فه، بۆیه له وه‌ڵامدا پێی وایه به‌ره‌و ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌چین، نه‌ك له ئێستا له‌ناویدابین، ئه‌وه‌ش ئاشكراكردنی پرسیاری ناونیشانی ده‌قه، به‌جۆرێك پرسیاره‌كه كایه‌ی سۆسیۆلۆژی بۆ زه‌مه‌ن ده‌دۆزێته‌وه، به‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كایه كۆمه‌ڵایه‌تیه زه‌مه‌نی هه‌نوكه‌یی بخه‌ینه نێو پرسیاری جیاوازه‌وه، به‌شداربین له‌و زه‌مه‌نه‌ی كه ڕووداوه‌كان تێیدا ده‌رده‌كه‌ون، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و زه‌مه‌نه هه‌نووكه‌ییه‌ی كه ساته‌وه‌ختی زه‌مه‌ن دیار ده‌خات، ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه به‌دوای (شوناسی زه‌مه‌نی) كه ڕووداو له‌ناو فه‌زایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌باته نێو فه‌زایه‌كی فه‌لسه‌فی، ساته‌وه‌ختی ئێستا له‌وه ده‌رده‌چێت كه ته‌نیا پرسیارێك بێت بۆ ئه‌و دۆخه كۆمه‌ڵایه‌یته، به‌ڵكو قسه‌كردنه له‌فه‌زایه‌كی فه‌لسه‌فی به‌واتای كانت له‌ناو كاییه‌كی فه‌لسه‌فییه‌وه ده‌یه‌وێ سه‌یری ئه‌و زه‌مه‌نه بكات، كه خوازیاره به‌ره‌و ڕۆشنگه‌ری بچێت، چونكه ده‌قه‌كه‌ی توانی ده‌روازه‌یه‌كی تر بۆ مێژووی فیكر بكاته‌وه، به‌وه‌ی قسه‌ی له‌پرسیارێك كرد، كه بێ وه‌ڵام به‌جێ هێلدرا بوو، پرسیارێك مێژووی فیكری خۆرئاوا نه‌یتوانیبوو وه‌ڵامی بداته‌وه، ئه‌و پرسیاره بوو به خاڵی وه‌رچه‌رخان، بۆیه به‌لای فۆكۆ ئه‌گه‌ر ئێستا پرسیار له‌فه‌لسه‌فه‌ی نوێ بكرێت، ئه‌وه زۆرینه‌مان هاوڕا ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه فه‌لسه‌فه‌ی نوێ هه‌وڵ ده‌دات وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كانت بداته‌وه، چونكه ئه‌و پرسیاره هه‌ڵگری گوتاری مۆدێرن بوو كه كانت ویستوویه‌تی له‌ڕێگه‌ی زه‌مه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه پرسیاری فه‌لسه‌فی بۆ زه‌مه‌ن بدۆزێته‌وه، پرسیارێك كه گۆڕان له عه‌قڵی مت بوو بخوڵقێنێت، چونكه ئه‌گه‌رچی مۆدێرنه له‌ناو ئه‌و ده‌قه له‌دایك نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و ده‌قه بووه هۆی ئه‌وه‌ی مۆدێرنه به‌شێوه‌یه‌كیتر به خۆیدا بچێته‌وه، سه‌ر له‌نوێ ده‌ست به پرسیاركردنه‌وه بكات، پرسیاركردن له‌و زه‌مه‌نه پرسیار گه‌لێك بوو، بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی له‌قسه‌كردنمان بۆ مۆدێرنه، گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ده‌قه ببێت به پێویستیه‌كی حه‌تمی، ئه‌وه‌ش بووه هه‌ڵوێست وتێڕامانێكیتر له زه‌مه‌ن، به‌وه‌ی جارێكی‌تر پرسیار ئاماده بوونی خۆی له‌ناو زه‌مه‌ن ده‌ست نیشان بكات ودیدگای فه‌لسه‌فی نه‌گۆڕ نه‌كه‌ینه پێوانه بۆ ڕوانینه‌كان، به‌ڵكو ئه‌و زه‌مه‌نه هه‌نوكه‌ییه بووه جێگه‌ی گومان وپرسیاری ئه‌وه‌ی زیندوو كرده‌وه بپرسین “هه‌نووكه‌ی من چییه؟ مانای ئه‌و (هه‌نووكه‌یه) چیه؟ جۆری ئه‌و كرداره چیه كه پێی هه‌ڵده‌ستن، كاتێك باس له‌و هه‌نووكه‌ییه ده‌كه‌م؟ به‌ڕٍای من ئه‌وه پێناسه‌ی ئه‌م پرسیاره تازه‌یه‌مان سه‌باره‌ت به (تازه‌گه‌ری) بۆ ئاشكرا ده‌كات” (10) به ئاشكرا كردنی پرسیاری تازه‌گه‌ری (مۆدێرنه) پرسیار ده‌به‌ینه ئاستێكیتر بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرتنه بێ بنه‌ماكانی (پاكس ئه‌مریكانا) ده‌ست نیشان بكه‌ین.
مۆدێرنه‌ی ماددی.. مۆدێرنه‌ی عه‌قڵی
كاتێك مۆدێرنه چه‌مكێكی گشتی هه‌بێت تووشی قوڕسترین ئیشكالیه‌تی تێگه‌یشتن دێین، كه ناتوانین جیاوازی بكه‌ین له‌نیوان (مۆدێرنه‌ی ماددی) و(مۆدێرنه‌ی عه‌قڵی)، ئه‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه‌ش له مۆدێرنه هه‌ڵه‌یه‌كی ئایدیۆلۆژیه كه زیاتر لای سیاسیه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك دیارده‌یه‌كی مۆدێرنه ده‌بینن ئیدی به له‌خۆبایی بوونه‌وه له مۆدێرنه بوونی كۆمه‌ڵگای كوردی قسه ده‌كه‌ن، له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و جۆره‌ی مۆدێرنه په‌یوه‌ندیی به مۆدێرنه‌ی ماددی هه‌یه‌و له مۆدێرنه‌ی عه‌قڵی جیاوازه، فاروقیش هه‌ر وا ده‌كات، ئه‌و ڕه‌خنه له یه‌كێكیان ناگرێت، به‌ڵكو هه‌ردووكیان ڕه‌تده‌كاته‌وه، به‌یه‌ك شێوه‌ی مۆدێرنیش سه‌یریان ده‌كات، ئێمه ده‌توانین كۆپه‌رنیكۆس به به‌رهه‌می مۆدێرنه‌ی عه‌قڵی ناو به‌رین، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كاتێ سه‌یری مۆدێرنه ده‌كه‌ین، نابێت به‌ته‌نیا هیتله‌رمان له‌به‌ر چاو بێت، به‌ڵكو ده‌بێ چاومان له‌سه‌ر گۆته‌نبێرگ بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر یه‌كه‌میان دنیا وێران ده‌كات، به‌ڵام ئه‌ویتریان پیتی چاپ داده‌هێنێت، ئایا هه‌ردووكیان گوناهبارن!؟ یاخود مۆدێرنه‌ی عه‌قڵی گوناهبار نیه، به‌ڵكو فریادڕه‌سه بۆ گۆڕان، چوونه ناو زه‌مه‌نێكی جیاوازه، زه‌مه‌نێك له ڕابردوو جیا ده‌بێته‌وه گۆڕان ده‌هێنێت، بۆیه مۆدێرنه وه‌ك ئالان تۆرینه پێی وایه ساته‌وه‌ختێك نیه بۆ گۆڕان، به‌ڵكو به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵانیه‌ته، له‌پاڵ به‌رهه‌مه ته‌كنه‌لۆژیی وزانستیه‌كانیش مۆدێرنه عه‌قڵه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، نه‌وه‌كو ساته‌وه‌ختێكی زه‌مه‌نی بیهێنێته‌وه نێو گۆڕان، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش هه‌ر عه‌قڵه هه‌ریه‌ك له هیتله‌روكۆپه‌رنیكۆس به‌ڕێوه ده‌بات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مۆدێرنه له‌ڕێَگه‌ی یه‌كه‌مه‌وه مه‌رگدۆست بێت، ئه‌وا له‌ڕێی ئه‌ویتره‌وه ووشیارمان ده‌كاته‌وه، گۆڕان له‌بواری كۆسمۆلۆژی ده‌خوڵقێنێت، كه ئه‌وه خۆر نیه به‌ده‌وری زه‌وی ده‌سووڕێته‌وه، به‌ڵكو زه‌ویه به‌ده‌وری خۆر خول ده‌خوات، بۆیه ڕه‌خنه‌ی (پاكس ئه‌مریكانا) له‌جه‌وهه‌ردا ڕه‌خنه‌یه‌كه خوێندنه‌وه‌یه‌كی قووڵی نیه بۆ مۆدێرنه، نه‌بوونی ئه‌و توانایه له خوێندنه‌وه ده‌بێته ئه‌نجامی گومانكردن له ڕۆشنگه‌ری، كاتێ گومان تووشی ڕه‌خنه‌مان ده‌كات ده‌بێ بزانین ئاخۆ به‌دوای خوێندنه‌وه‌ی ڕووه شاراوه‌كان ڕه‌خنه ده‌گرین یاخود له بینینی ڕووكه‌شانه‌وه گومان ده‌كه‌ین؟ چونكه په‌ی نه‌بردنه به حه‌قیقه‌تی ڕۆشنگه‌ری بووه به‌مایه‌ی ئه‌وه‌ی مۆدێرنه به به‌ربه‌ری ناو ببرێت، ده‌بێ ئه‌وه بزانین ڕۆشنگه‌ری جیاكردنه‌وه‌یه‌كی زه‌مه‌نی بوو له‌نێوان زه‌مه‌نی ئێستا‌و زه‌مه‌نی به‌سه‌رچوو، توانی له عه‌قڵی ڕابردوو ڕزگاری ببێت، به‌ڵام كاتێ سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ره‌ی به تاریكی ناو ده‌به‌ین، ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ كولتورێكی داخراو كه پێشتر به‌شێك له رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب به‌م شێوه‌یه قسه‌یان له ڕۆشنگه‌ری كردووه وبه‌كارێكی كه‌مبایه‌خ سه‌یریان كردووه، ئه‌وه له‌كاتێكدا ڕۆشنگه‌ری توانی سه‌رده‌مێكی ڕۆشنمان پێشكه‌ش بكات نه‌ك تاریك، چونكه ئاینی مه‌سیحی ئه‌و كات نه‌یده‌توانی له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌شه زانستیه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی زه‌بروزه‌نگ ڕووبه‌رووی ده‌بۆوه، بۆیه ئه‌وه مه‌سیحیه‌ت بوو له‌ناو هه‌ره سه‌رده‌مه تاریكه‌كانی خۆیدا ده‌ژیا، لێره‌وه ئه‌گه‌ر جیاكاریه‌ك بكه‌ین له‌نێوان ڤۆڵتێر وئه‌و قسانه‌ی فاروق ئه‌یه‌وێ له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئاین ده‌سه‌ڵاتی عه‌قڵ هاوواتا ئه‌كاته‌وه به‌قه‌ده‌ری ئیسلامی، هه‌رچی ڤۆڵتێر یش بوو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه هه‌موو وه‌همه‌كانی ئاینی ڕه‌تده‌كرده‌وه وده‌یویست كۆمه‌ڵگا له تاریكی بیركردنه‌وه‌و توندڕه‌وی ئاین دوور بخاته‌وه، ئه‌و جیاكاریه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه بزانین تاچه‌ند فاروق به‌هه‌ڵه ده‌چێت، كاتێك ڕۆشنگه‌ری به‌سه‌رده‌می تاریك ناو ده‌بات ئه‌وه‌ش ته‌نیا ناوبردنی سه‌رده‌مێك نیه، به‌ڵكو ڕه‌خنه‌گرتنه له‌گۆڕانه فه‌لسه‌فیه‌كانیش، ئه‌و گۆڕانه‌ی نیتچه هێنایه كایه‌وه، چونكه نیتچه بڕوایه‌كی ته‌واوی به‌وه هه‌بوو كه ڤۆڵتێر فریادڕه‌سی مرۆییه، ته‌نانه‌ت كتێبی (وه‌های ووت زه‌رده‌شت) له‌بنه‌ماوه هه‌وڵێكه له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی دیدی ڕۆشنگه‌رانه‌ی ڤۆڵتێر، بۆیه كاتێ فاروق ڕۆشنگه‌ری ڕه‌تده‌كاته‌وه، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه ته‌نیا چه‌ند فه‌یله‌سوفێك نین فه‌رامۆش ده‌كرێن، به‌ڵكو ئه‌وه فه‌لسه‌فه‌شه، چونكه پرسیاری فه‌لسه‌فه چیه (11)
پرسیارێكه ئه‌سته‌مه به‌دوای تاكه وه‌ڵامێكی بگه‌ڕێین.. ئه‌و پرسیاره‌ی لای هه‌ر فه‌یله‌سوفێك به‌جۆرێ وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه ناگه‌ینه تاكه پێناسێك بۆ فه‌لسه‌فه، تا له‌پرسیاری فه‌له‌سه‌فه چییه نه‌گه‌ین، ئیدی چۆن ده‌توانین مۆدێرنه‌ی فه‌لسه‌فی بناسین، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یناسێت مۆدێرنه‌ی ماددیه، مۆدێرنه‌ی فه‌لسه‌فی نیه، مۆدێرنه‌ش نیه به‌رهه‌می عه‌قڵی ئه‌فڕێنه‌ر بێت.
مردنی ڕۆشنگه‌ری یا مه‌رگی ئاخاوتن
ئێستا ده‌گه‌ینه ئه‌و هێله‌ی كه ڕۆشنگه‌ری ڕزگاركردنی عه‌قڵه، ئه‌وه‌ی ده‌مرێت وبه‌مردوویی دێته بوون، ئه‌و ئاخاوتنه‌یه كه ده‌یه‌وێ ده‌سبه‌رداری عه‌قڵ بێت وبه‌ره‌و مێژوویه‌كی خوێناوی بگه‌ڕێینه‌وه، چونكه لای فاروق هه‌رگیز حیكمه‌ت له‌وه‌دا نییه ئیسلام بێنینه نێو ئه‌و سه‌رده‌مه، به‌ڵكو ئه‌و ده‌یه‌وێ ئێمه ته‌سلیمی زه‌مه‌نی سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام بین، ئه‌وه‌ش مردنی ئه‌و ده‌نگه‌یه نه‌ك مردنی ڕۆشنگه‌ری بیت، لێره‌وه تێناگه‌ین فاروق بۆ ده‌یه‌وێ له‌ڕێگه‌ی ڕه‌خنه‌گرتن له‌ڕۆشنگه‌ری هێرش بكاته سه‌ر ڕۆشنبیران، ڕۆشنگه‌ری توانی ماهیه‌ت بداته ڕۆشنبیران، بۆیه ئه‌وه ڤۆڵتێر بوو كه ناوی سوكراتی به دیدرۆ به‌خشیبوو، به‌تایبه‌ت له‌و ساته‌ی له زیندان بوو “شوره‌یی نیه سوكرات زیندانی بكه‌ن وله كۆشكه‌كانتان ده‌یان شاعیر‌و نووسه‌ر ڕابگرن، كه شایه‌نی ئه‌وه نین پێنووس به‌ده‌سته‌وه بگرن” (12)
ئه‌وه پرسیاری ڕۆشنگه‌ریه پرسیارێكه ڕۆشنگه‌ری به‌مجۆره ده‌ڕوانێته ڕۆڵی ئازادكردنی عه‌قڵ له كۆمه‌ڵگادا، نه‌ك وه‌ك فاروق پێی وایه ڕۆشنبیران نه‌وه‌یه‌كی زۆڵن، ئه‌وه‌ی لای من سه‌یر بێت گۆڕینی مه‌عریفه‌یه به جنێو، تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی به‌دوای ده‌یالۆگ ده‌گه‌ڕێین مایه‌ی پێكه‌نینه، كه تۆ ڕۆشنبیران به نه‌وه‌ی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس نه‌زانیت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی به‌رهه‌می قورئان ونه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر بن وخاڵی بن له‌سه‌رده‌مه خوێناویه‌كان وململانێی خه‌لیفه‌كان، له‌كاتێكدا ڕۆشنگه‌ری ویستی ئه‌و جه‌نگانه‌ی به پڕۆژه‌ی بێمانایی ناو ببات پڕۆژه‌ی مت بوونی عه‌قڵ، نا ئه‌خلاقیه‌تی كوشتارگه‌كانی كاتولیكی بوو دیدرۆی هاندا له‌دژی ئه‌و نا ئه‌خلاقیه‌ته به‌ره‌و ئه‌خلاقێكی نوێ بڕوات، ئه‌خلاقێك بتوانێ نه‌یاره‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری كۆك بكات، بۆیه ده‌سبه‌رداربوونی ڕۆشنگه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ڕابردوو، ڕابردوویه‌ك ته‌نیا مه‌رگ به‌رهه‌م دێنێت.
نیهاد جامی
په‌راوێزو سه‌رچاوه‌كان:
(1) پاكس ئه‌مریكانا، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ فاروق ره‌فیق، بڵاوكراوه‌كانی چاپخانه‌ی ڕه‌نج (سلێمانی) 2002، لا 20
(2) صور المپقف/ ادوارد سعید، محاچرات ریپ سنه 1993، ترجمه (غسان غچ) دار النهار/بیروت/1996
(3) خۆرئاوا‌و (ئه‌و) ه‌كانی موسوڵمان وه‌كو (ئه‌و) ی خۆرئاوا/ فاروق ره‌فیق، ره‌هه‌ند ژماره (8) لا 51
(4) ده‌سه‌ڵات وبه‌رگری/ فاروق ره‌فیق، ره‌هه‌ند ژماره (5) لا89
(5) بۆ تێگه‌یشتن له‌و تێروانینه‌ی دریدا بڕوانه كتێبی: ره‌خنه‌گرتن له مۆدێرنیتی/ نیهاد جامی، سه‌نته‌ری هه‌تاو (هه‌ولێر) 2006، لاپه‌ره‌كانی (129-152)
(6) كورده‌كان و(ئه‌وانی تر) یان هه‌ویه‌ت وسیاسه‌تی پارچه پارچه بوو، نووسینی (عه‌بباسی وه‌لی) وه‌رگێڕانی (نه‌زه‌ند به‌گیخانی وهاشم ئه‌حمه‌د زاده) ره‌هه‌ند ژماره (12/13) لا 157
(7) روناكبیری عه‌ره‌ب هاشم ساڵح ته‌نیا خۆر ئاوا نیه به دوو خۆرئاوا ناوی ده‌بات، به‌ڵكو مۆدێرنه‌ش پۆلین ده‌كاته سه‌ر دوو جۆر ئه‌وانیش ماددی وعه‌قڵیه.
(8) ئه‌وه ته‌نیا فاروق نیه نكوڵی له ڕۆڵی جاك دیریدا ده‌كات، به‌شێكی فه‌یله‌سووفانی دنیاش له‌ژێر كاریگه‌ری دیریدا وه چاره‌سه‌ركانیان ده‌خه‌نه ڕوو، به‌ڵام نایانه‌وه‌ێ دان به‌و ڕاستیه بنێن، وه‌ك كریستۆفه‌ر نورس ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، لیوتار وبۆدریاردن، بڕوانه: (نڤریه لانقدیه: مابعد الحداپه، المپقفون، وحرب الخلیج/ كریستوفر نورس، ترجمه/د: عابد اسماعیل/1999 ) یاخود ڕه‌خنه‌ی دۆلۆز له‌عه‌قڵانیه‌تی خۆرئاوا ڕه‌خنه‌یه‌كه له چه‌مكی سێنترالیزمی لۆگۆسی دیریدا نزیكه، له‌كاتێكدا به‌لای روناكبیری عه‌ره‌ب عه‌لی حه‌رب پێویست بوو دۆلۆز‌و فیلیكس گوتاری له كتێبی (فه‌لسه‌فه چیه؟) ئاماژه‌یان بۆ دیریدا بدابوایه كه فه‌رامۆشیان كردووه، بڕوانه: نقد النص/ علی حرب، المركز الپقافی العربی/1995/ ص 252
(9) سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری چیه/ ئه‌مانۆیل كانت، ئازادی ژماره (4) لا165
(10) كانت وشۆڕش/ میشێل فۆكۆ ، ئازادی ژماره (4) لا178
(11) فه‌لسه‌فه چیه؟ ئه‌و پرسیاره‌ی زۆربه‌ی فه‌یله‌سووفان ویستوویانه وه‌ڵامێكی بۆ بدۆزنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و پرسیاره به‌دوای كامل بوونی عه‌قڵ دێت، وه‌ك دۆلۆز كاتێ ویستی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه، ئاماژه بۆ كانت ده‌كات، كه دیدگا ته‌واوه‌كان له‌قاڵبوونه‌وه دێت، كه‌چی فاروق دوای چه‌ند نووسینێك ده‌یه‌وێ وه‌ڵام بۆ ئه‌و پرسیاره بدۆزێته‌وه ، وه‌ڵامێك كه گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌ره‌و ڕابردوو.
(12) رۆشنگه‌ری وتازه‌گه‌ری/ هاشم ساڵح، وه‌رگێڕانی (هه‌ڵكه‌وت عه‌بدولڵا) ره‌هه‌ند ژماره (8) لا135