کورد له سووریا چی بکات!؟ …. (به‌شی یه‌که‌م)
ئه‌مڕۆ به‌شێک له‌و سیسته‌مه سیاسییانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به قه‌یرانێکی سیاسی جیددی تێده‌په‌ڕن. ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌کان له ئاستێکی به‌رفراوان هاتونه‌ته مه‌یدانه‌وه له دژی ئه‌و ڕژیمانه‌ی که ده‌یان ساڵه به‌رقرارن. له هه‌موو ئه‌م ڕووداو و ڕاپه‌ڕینانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕینه‌کانی خه‌ڵکی سووریا، دژی ڕژێمی به‌عس، له هه‌موویان گرنگتر‌و چاره‌نووسسازتره بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد. ئه‌م ڕووداوانه‌ی ئێستا، ده‌کرێ زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار بخولقێنن بۆ کورد، که بتوانێ جولانه‌وه‌ییه‌کی به‌رفراوان و کاریگه‌ر سازبکا. ئه‌م ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایه‌تییه‌ی ئێستای خه‌ڵکی سووریا، ڕاپه‌ڕینێکی زۆر قووڵ و جیددییه.
ڕه‌وتی سیاسی زاڵ و داهاتووی سووریا
له ڕووکه‌شدا واده‌رده‌که‌وێ که ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی سووریا، وه‌ک له‌لایه‌ن میدیا عه‌ره‌بیه‌کانشه‌وه وێناده‌کرێ، ڕاپه‌ڕینێکه ده‌نگ‌و ڕه‌نگی جیاواز به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ڕاپه‌ڕینیکی بانئایدۆلۆژییه، به‌ڵام ئه‌مه ڕاستییه‌که نییه. ڕاستییه‌که ئه‌وه‌یه که ئه‌م ڕاپه‌ڕینه، بێجگه له ناوچه کوردییه‌کان که ڕه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی کوردی زاڵه، له ناوچه عه‌ره‌بییه‌کاندا ڕه‌وتێکی ئیسلامی سوونیگه‌رای عروبی زاڵه.
خۆ من نامه‌وێ ئینکاری بوونی ڕه‌وتی سیاسی‌تر بکه‌م له‌نێو ڕاپه‌ڕیندا، به‌ڵکو من باسی ڕه‌وتی زاڵ ده‌که‌م، که ڕێڕه‌وی ڕاپه‌ڕینه‌که‌و داهاتووه‌که‌ی، تاکو ئێستا به‌ده‌سته. ئه‌گینا ئه‌وه ڕاسته که چه‌ندین ڕه‌وتی سیاسی و فیکری و کۆمه‌ڵایه‌تی‌تر له نێو ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌دا هه‌ن، که که‌موزۆر به‌شدارن له ئاستێکی دیاریکراودا، له‌وانه ڕه‌وتی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی سیکۆلار، که ئه‌م ڕه‌وته زۆر دژی مافه‌کانی کورده، تاڕاده‌ی ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌کی نییه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی به‌عسییه‌کان.
ئه‌م ڕاپه‌ڕینه توانیویه‌تی به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی سووریا له‌خۆی کۆبکاته‌وه، خه‌ریکیشه هاوپشتی و پاڵپشتییه‌کی ناوچه‌یی و جیهانیش بۆخۆی به‌ده‌ست بێنێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ینێ به‌ڕۆشنی دیاره، که ئه‌م ڕاپه‌ڕینه، بێجگه له ناوچه کوردییه‌کان، هه‌موو ئه‌وه‌ی‌تر، تاکو ئێستا، ته‌نها له ناوچه سوو‌نیه‌کان ڕاپه‌ڕین بوونی هه‌یه. بۆیه‌ش پاڵپشتی و هاوسۆزی وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش بۆ ئه‌م ڕاپه‌ڕینه، به‌ڕۆشنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تایفی سوونیگه‌رایی له‌پشته، له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی تایفی عه‌له‌وی و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌لئه‌سه‌د. له داهاتووشدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، که ئه‌گه‌ر ڕێڕه‌وی ئه‌م ڕه‌وته نه‌گۆڕدرێ، ئه‌وا زۆر به‌هێز له سیسته‌می فیکر‌و و سیاسی سووریادا ڕه‌نگده‌داته‌وه. پرسیاره لێره بۆ کورد ئه‌وه‌یه، که ئایا کورد، وه‌ک نه‌ته‌وه، له سووریا چۆن بڕاونێته ئه‌م ڕه‌وته سوونیگه‌راییه عروبیه‌ی سووریا و له‌کوێ له‌گه‌ڵیدا هاوبه‌شه و له کوێشدا ده‌بێ سنووری خۆی به‌ڕۆشنی بکێشێ له‌گه‌ڵیدا و داواکاری و مافه‌کانی بسه‌پێنێ؟
پێموایه، کورد له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وته له‌چه‌ند شتێکدا هاوبه‌شه، له‌وانه ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عس و گۆڕینی ئه‌م هاوسه‌نگییه سیاسی و تایفییه‌ی که ماوه‌ی په‌نجا ساڵه ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه. ده‌رچوونی عه‌له‌وه‌ییه‌کان له ده‌سه‌ڵات، له قازانج کورده. چونکه ده‌کرێ هاوپه‌یمانی داهاتووی کورد بن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ژموونی تایفه‌ی سوونیگه‌را له سووریادا. به‌ڵام کورد له خاڵێکدا زۆر ناکۆکه له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزمی سوونیگه‌رای زاڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕین، که ئه‌ویش زۆر ته‌ئکیدکردنی ئه‌م ڕه‌وته‌یه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی عروبیه‌ت و یه‌کێتی خاکی سووریا. ئه‌م ته‌ئکیدکردنه له‌سه‌ر عرووبیه‌ت و یه‌کێتی خاکی سووریا، پێش ئه‌وه‌ی ڕووی له‌هه‌رکه‌سێکی‌تر بێت، ڕووی له کورده. ئه‌م درووشمه، که نه‌ک ئه‌م ڕه‌وته به‌ڵکو ته‌واوی لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان به‌تووندی ته‌ئکیدی لێده‌که‌نه‌وه، یانی نه‌خێریکی گه‌وره‌و ڕۆشنه به ویسته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌ه‌و هێمایه‌کیشه بۆ کورد که ئێوه بوونتان نابێ له داهاتووی سووریا وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ. لێره‌دایه که کورد ده‌بێ زۆر به‌باشی هاوسه‌نگیه‌کان بخوێنێته‌وه، به تایبه‌تی له داهاتوودا که ڕاپه‌ڕین سه‌رده‌که‌وێ، چه‌ندین خاڵی هاوبه‌شی ده‌بێ له‌گه‌ڵ تایفه‌ی عه‌له‌وی و درزی و مه‌سیحییه‌کان، چونکه ڕه‌نگه ئه‌م سێ تایفه‌یه، له سووریای دوای به‌عس، ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵاواردنێکی تایفی تووند ببنه‌وه. بۆیه کورد ده‌بێ هه‌میشه هه‌وڵدا جۆرێک له هاوسه‌نگی هێز بپارێزێ له‌نێوان تاییفه‌کان له سووریادا.
زاڵبوونی ڕه‌های یه‌کێک له تایفه‌کان له سووریا له قازانج کورد نییه. تاکو ئێستا ڕۆشنه که سوونه عه‌ره‌به‌کان ئه‌مجاره زۆر به‌هێز به‌شداری ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و به‌مه‌ش جێگه‌وڕێگه‌ی عه‌له‌وییه‌کان تاڕاده‌یه‌کی زۆر بیهێزده‌بێ. ئه‌م باروودۆخه ڕه‌نگه له داهاتوودا به‌ناچاری وا له عه‌له‌وییه‌کان و مه‌سیحییه‌کان و دورزییه‌کان بکات بکه‌ونه سه‌نگه‌ری کورده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی ڕاگرتنی هاوسه‌نگی هێزه‌کان له سووریادا. بۆیه ده‌بێ هه‌ر له ئێستا کورد حیسابی ئه‌م سێ یایفه‌یه بکات و ڕێگه نه‌دات جێگه‌وپێگه‌یان ئه‌وه‌نده بیهێز ببێ که وابکا سوونه‌کان به‌ته‌وای زاڵ ببن. بوونی ئه‌وان هاوسه‌نگییه‌ک بۆ کورد دێنێته کایه‌وه، که کورد له خیلالیدا ده‌توانێ کاری له‌سه‌ر بکا.
گووتاری ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌م ڕاپه‌ڕینه، ئینجا چ ئایینیه‌که‌ی یاخود سیکۆلاره‌که‌ی بێت، گووتارێکه که زۆرخۆشی نایێ به پێکه‌وه‌ژیان و به‌شداری ڕۆژئاواییه‌کان له دیاریکردنی داهاتووی سووریا. به‌ڵام ئه‌مڕۆ به ناچاری ده‌نگێکی به‌رز هه‌یه که داوای ته‌ده‌خولی ڕۆژئاوابۆ ڕووخانی به‌عس، ده‌کا. له قازانج کورده که شوێنپێیه‌ک بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا بکرێته‌وه و به‌شداربن له دیاریکردنی داهاتووی سووریا. چونکه ئه‌مه واده‌کا که هاوسه‌نگی و بێلایه‌نێک هه‌بێ، کاتێ که کورد ڕووبه‌ڕووی تووندوتیژی و بێمافی ده‌بێته‌وه. بۆیه ته‌ده‌خولی ده‌ره‌کی، به‌تایبه‌تی ته‌ده‌خولی ڕۆژئاوا، زۆر له به‌رژه‌وه‌ندی کورده.
11 سێپتێمبه‌ری 2011
ئیسماعیل ڕواندزی
Ismail_rwandzi@yahoo.com