مه‌رگی به‌ناز جه‌واد سیمبولی ناعه‌داله‌تی یه له کوردستان
به‌ناز جه‌وادی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، كه ماوه‌ی ساڵ و نیوێك بووه په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌شی كارگێڕی ته‌واو كردوه، وه‌ك خۆی له تۆمارێكی ده‌نگیدا ئاماژه‌ی پێكردوه به هۆی دانه‌مه‌زراندنیه‌وه ئاگری به‌رداوه‌ته جه‌سته‌ی خۆی و به‌هۆی زۆریی رێژه‌ی سوتاوییه‌كه‌یه‌وه رۆژی یه‌کشه‌ممه گیانی له ده‌ستدا.
به‌ناز هاوشیوه‌ی محمه‌د بوعه‌زیزی تونسی ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو بوه قوربانی، به‌م په‌یامه‌ی پێمان ده‌ڵێ که هه‌ژاری و بێ‌کاری و ناعه‌داله‌تی و نایه‌کسانی ته‌نگی به هه‌زاران مرۆڤی وه‌کو به‌ناز هه‌ڵچنیوه و تا ڕاده‌ی خۆکوشتن ده‌یان بات. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو بێمافی و بێکه‌رامه‌تی و توندوتیژیه‌ی که رۆژانه دوچاری ژنان و کچانی کوردستان ده‌بێته‌وه. ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی “ئه‌زمونی کوردی” سه‌رمایه‌ی خه‌یاڵیان بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان که‌ڵه‌که کردوه و له‌هه‌مان کاتدا ژنان و کچان و گه‌نجانی کوردستان له به‌ر نه‌بونی و هه‌ژاری و سوکایه‌تی کردن به که‌رامه‌تیان دوچاری خۆ سوتاندن و کوشتار و توندوتیژی ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌ی به‌نازی ناچارکردوه به‌م کاره تراژیدی و ویژدان هه‌ژێنه نا ئومێدی به ژیان و به ئاینده‌یه که له ولاتی ئێمه‌دا هه‌زاران مرۆڤی تۆشی نامۆی و چاره‌ڕه‌شی کردوه.
ئێمه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوبه‌شی و هاو غه‌می خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ خێزان و که‌س وکار و هاوڕێ یانی به‌ناز، به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نابه‌رپرسیار و نا عه‌داله‌ته ده‌که‌ین و بانگه‌وازی هه‌موو خه‌ڵكی کوردستان ده‌که‌ین چ له کوردستان و چ له سه‌رتاسه‌ری دونیا ماته‌مینی بۆ به‌نازو هه‌زران به‌نازه‌کانی کوردستان ڕاگه‌یه‌نن.
داواکارین که به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆتان ده‌کرێ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن و کۆڕ و سیمنار و کۆبونه‌وه له مه‌یدانی شاره‌کاندا ئه‌نجام بدرێ بۆ ئیدانه کردن و په‌رده‌هه‌ڵماین له سه‌ر کوشتار و خۆسوتاندنی به‌رده‌وامی ژنان له کوردستان و لوتکەی ناعەدالەتی دەسەلاتی کوردی.
هۆزان محمود: نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن- به‌ریتانیا
قادر نادر: چالاکوانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی- سوید
ڕێگا ڕه‌وف: ڕێکخراوی ئازادی ژن- سوید
ئاریان ئومێد عارف ڕۆژنامه‌نوس- نه‌رویج
کەژال نوری – هۆلەندا
شەماڵ علی: هەڵسوڕاوی سیاسی
سۆران کۆستە، نووسەر
ڕێکخراوی کۆبەندی گەشەپێدان
ئیبراهیم عه‌باس – رۆژنامه‌نووس – هه‌ولێر
شا با زمحمود: چا لا کی سیا سی
شا د محمود: له ریکخرا وی پیشه نگی گه نجان
به ختیا ر وه ها ب: به رپرسی لقی هه ولیری ریکخرا وی پیشه نگی گه نجا ن له کوردستا ن
ریکخرا وی پیشه نگی گه نجا ن له کوردستا ن
خولیا حسێن: هه‌ڵسوراوی ژنان
ئاسۆ جه‌بار: نوسه‌ر و ڕوناکبیر
سه‌ڵاح فه‌تحوڵڵا: هونه‌رمه‌ندی ته‌شکیلی- فینله‌ندا
عه‌باس ئیسماعیل حه‌مه‌د: پارتی ده‌ستپێشخه‌ریی فێمینیستانه، سوید
نوری به‌شیر : هه‌ڵسوڕاوی سیاسی
بیار رەشید عارف – خوێندکاری کۆلێژی هونەرە جوانەکان
عه‌زیز ڕه‌وف: نوسه‌ر- کوردستان
شه‌نکار عه‌بدوڵلا: ڕۆژنامه‌نوس-کوردستان
بەشدار عەلی :ڕۆژنامەنوس- هەولیر
شیلان شۆڕش: ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنانی کورد- نەرویژ
هەلالە رافع: سەنتەری نی‌نا- سوێد
رۆناک ئەحمەد: چالاکڤانی بواری ژنان ئەلمانیا
هیوا ناسح: نوسەر- سویس
هەلگورد سەمەد :رۆژنامەنوس -فەرەنسا
سۆران عومەر: ڕۆژنامەنوس- سلێمانی
هیوا عەبدوڵلا: خوێندکار و ڕۆژنامەنوس – بەلجیکا
شادان عەول: چالاکڤانی مەدەنی- سوید
عەلی فەتاحی: نوسەر
شەمال رەئوف: چالاکڤانی مەدەنی- کەلار
عەبدوڵا وەرگەلی: چالاکڤانی مەدەنی- سوید
هاوژین غەریب: رۆژنامەنوس- سلێمانی
یاسین بانی خێلانی: نوسەر- سویس
جەمال سەید سادق: چالاکڤانی مەدەنی- فینلەندا
عیسا خدر: ڕۆژنامەنوس -هەولێر
سەباح عەلی قارەمان: رۆژنامەنوس -سلێمانی
نەژاد سێوەیلی: نوسەر- کەنەدا
هێمن رەئوف: نوسەر- سویس
د ناجح گوڵپی: چالاکڤانی مافی مرۆڤ – هەلەبجە
د. هیوا ئەمین: پزیشک- سوێد
سه‌میره ئه‌حمه‌د: چالاکوانی سیاسی
شیروان خدر: نوسەر- ئوسترالیا
نەبەز رەشاد حەمەد: سوێد
کیوماس ئەلیاسی: چالاکڤانی مەدەنی – سوید
ئارام عەلی ڕۆژنامەنوس سوید
وریا حەمە تاهیر ڕۆژنامەنوس سوێد
هادی رەحمان ..ڕۆژنامەنوس سلێمانی
ستیڤان شه‌مزینی: ڕۆژنامه‌نوس- كوردستان
کامیار سابیر: نوسەر – ئوسترالیا
هاوژین عه‌لی
هانا عه‌لی
ده‌شتی جه‌مال: فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی- به‌ریتانیا
ئاسۆ گۆران: چالاکوانی سیاسی- به‌ریتانیا
ڕیبوار حامید: به‌ریتانیا
خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا: چالاکوانی مافی ژنان
گوڵزار عه‌لی: نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له دانیمارک
نه‌جیبه مه‌حمود: چالاکوانی مافی ژنان- سوید
بۆ زانیاری زیاتر و په‌یوه‌ست بوون به‌م بانگه‌وازه‌وه تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به :
هۆزان محمود : houzan2007@yahoo.com وه قادر نادر: kadernader23@yahoo.se