
كه‌رامه‌تی مرۆڤ …. سیروان ره‌حیم
ده‌ستووری ئه‌ڵه‌مانیا یه‌كێكه له ده‌ستووره گرنگه‌كانی دنیای سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی نوژه‌ن. تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ڵمانیا له بواری سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردندا شایسته‌یه بۆ فێربوون. وه‌ڵاتێكه له شه‌ڕێكی گه‌وره‌وه به‌ره‌و ئاشتییه‌كی جێگیر په‌ڕیوه‌ته‌وه، له وێرانهخاكییهوه به‌ره‌و ئاوه‌دانییه‌كی پته‌و، له گیرۆده‌بوون به نازێتییهوه به‌ره‌و تۆلهرانسێكی گرنگ. وه‌ڵاتێكی فیدرالی كه ده‌كرێت ببێت به نمونه‌ی گرنگ بۆ ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌یش. به‌ڵام سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئه‌ڵه‌مانیا ئاوه‌ز، تۆله‌رانس، په‌روه‌رده‌ی ورد و زۆر شتی دیكه‌ی پێویسته. ته‌نها به ته‌ماشا ناتوانین له ئه‌ڵه‌مانیا حاڵی بین. بۆ حاڵی بوون له كرۆكی به‌ڕێوه‌بردن و هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردن و سیاسه‌تی ئه‌ڵه‌مانیا ناچارین ورد بینه‌وه. وردبوونه‌وه‌یه‌ك مرۆڤ به ئاسانی ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ت.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ لێره‌دا ئاماژه‌ی پێبكه‌م، خاڵێكه له ده‌ستوری وه‌ڵاته‌كه‌دا، وه‌ڵاتێك نازێتی له خۆی داده‌ماڵێت و به‌ره‌و چ ئاقارێكی دیمۆكراسی ده‌چێت و له كوێ ده‌گیرسێته‌وه. خاڵێكی زۆر گرنگ، كه یه‌كه‌م به‌نده له ده‌ستوری ئه‌ڵه‌مانیادا، ده‌ستوری ئه‌و وه‌ڵاته به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێده‌كات:
“كه‌رامه‌تی مرۆڤ پارێزراوه، شایسته‌ی ده‌ست بۆ بردن نییه، رێزگرتن و پاراستنی ئه‌ركی هه‌موو ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ته.”
چ به‌ندێكه له ده‌ستورێكی وه‌ڵاتێكی وه‌ها گرنگی ناوه‌ندی سیاسی، پیشه‌سازی، ئابوری و كولتوری ئه‌وروپادا؟
چ ئه‌زمونێكه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ناوچه ئاڵۆزه‌ی ئێمه نه‌ته‌وه نه‌یاره‌كان شتێكی لێوه فێربن؟
نووسه‌ری فه‌ره‌نسایی و هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌بیات ئه‌لبێرت كامۆ (1913-1960) گوتویه‌تی: ” سوكایه‌تی كردن به هه‌ر مرۆڤێك، سه‌ر به هه‌ر نهژادێك بێت، سوكایه‌تی كردنه به هه‌موو مرۆڤایه‌تی”. گومان له‌وه‌دا نییه كه ئهوروپاییگهل خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو بیریار و خاوه‌نی كولتوری ده‌وڵه‌مه‌ندن به لێكتێگه‌یشتن و تۆله‌رانس، بۆیه ده‌ستوری وه‌ڵاتێكی وه‌كو ئه‌ڵه‌مانیا پاش شه‌ڕ به به‌ندێكی له‌و چه‌شنه ده‌سپێده‌كات. شه‌ڕێك كه ئێستا و تا داهاتوویه‌كی دوور تارمایی شوومی به‌سه‌ر ئه‌ڵه‌مانیا و دیرۆكی ئه‌ڵه‌مانیاوه ده‌بێت. ده‌بوو له وه‌ڵاتێكی وه‌كو عێراقیشدا سیاسه‌توانه‌كانی! كاتێك ئه‌مه‌ریكا هاتوو ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی له‌ناوبرد، ئاوه‌ز و هزریان وهكار بخستبا، نه‌ك ئه‌و وه‌ڵاته به‌ره‌و تونێلی تاریكی و رق و كین به كێَش بكه‌ن. لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، به روونی ده‌رده‌كه‌وێت كه زه‌مینه‌سازی بۆ دیمۆكراسی و پێكه‌وه‌ژیان كولتوره و ته‌نها به حه‌ز و به داڕشتنی پلانی سه‌راوی سه‌رناگرێت. له‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه‌یش بیریار و خودان گوتنی له‌و چه‌شنه هه‌بوون، به‌ڵام كاركردن به به‌رنامه‌ی ئه‌وان، به بیر و رامانی ئه‌وان نه‌بوو به كو‌لتور، دیار هۆكاری گه‌وره‌ی ئه‌و نه‌بوونه له هه‌ناوی دیرۆك دایه و مژارێكه درێژ. هه‌ر له وه‌ڵاتی ئه‌ڵه‌مان شاعیرێكی وه‌كو فریدریش شیله‌ر (1759-1805) سه‌باره‌ت به كه‌رامه‌ت له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا، گوتویه‌تی: ” به‌خشش و كه‌رامه‌ت له سه‌رووی نرخه باڵاكانهوهن “.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئهروپاییگهل به‌رده‌وام ده‌یده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی مرۆڤ له ته‌ناهی و گرتنیدا بژی، كه‌چی هێشتا سه‌رمایه‌دارانی زل و سیاسه‌توانان، له‌م سهرزهوینهیش زه‌وت ناكرێن. ئه‌وان به‌رده‌وامن له شكاندنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ. سیاسه‌توانێكی وه‌كو بهرلیسكۆنی نمونه‌یه‌كی زیندووه، نمونه‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه دژ به‌و ره‌وتی پاراستنی كه‌رامه‌ته چالاكه و له یه‌كێك له وه‌ڵاته زیندووه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كاربه‌ده‌ستێكی زله.
نووسه‌ر و ئه‌كادیمیكاری ئیتالیایی به نێوبانگ ئومبێرتۆ ئێكۆ (1932) سه‌باره‌ت به كه‌رامه‌ت ده‌ڵێت: “ژیان به كه‌رامه‌ته‌وه له‌م دنیایه‌دا، واته‌ی ئه‌وه‌یه هه‌موو رۆژێك مرۆڤ بورجی خۆی بگۆڕێت”. ئاشكرایه گفتۆگۆكردن له‌گه‌ڵ قسه‌ی مرۆڤێكی وه‌كو ئومبێرتۆ ئێكۆدا كه، شاره‌زای راگه‌یاندن، بیریار، گۆشه‌نووس، پرۆفیسۆر و هه‌ڵگری 33 بڕوانامه‌ی دكتۆرای شه‌ره‌فه ئاسان نییه، به‌ڵام بێگومان له ئیتالیای بهرلیسكۆنیدا (1936) رۆژانه كه‌رامه‌تی مرۆڤ، به تایبه‌تیش خانمان بریندار ده‌كرێت. بۆیه له دنیایه‌كدا كه دیكتاتۆر و ملهوڕ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن باسكردن له پاراستنی “كه‌رامه‌ت”ی مرۆڤ جگه له خۆخاپاندن هیچی تر نییه.