
نزیكه‌ی 4000 منداڵی بێسه‌رپه‌رشت داوای مافی په‌نابه‌رێتی له به‌ریتانیا ده‌كه‌ن
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند كه نزیكه‌ی 4000 منداڵی بێسه‌رپه‌رشت له به‌ریتانیا دا هه‌ن كه داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و ووڵاته ده‌كه‌ن .
به‌پێی ڕۆژنامه‌ی ” The Independent ” ی به‌ریتانیش ، هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی ناوخۆی ووڵاته‌كه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی كاتی داوه به‌و منداڵانه به‌ڵام به‌رده‌وام هۆشداریان ده‌داتێ كه ده‌بێت به‌ریتانیا بهجێبهێڵن هه‌ركه ته‌مه‌نیان گه‌شته 18 ساڵ.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی كۆچی ووڵاته‌كه‌ی ، خا نمه ئه‌كته‌ری به‌ریتانی ئیما تۆمپسن كه پێشتر منداڵێكی بێسه‌رپه‌رشتی به‌ناوی( تیندیبوا ئاگابه( به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی ڕواندایه په‌روه‌رده كردووه و ئه‌ركی به‌خێوكردنی گرتۆته ئه‌ستۆ داوای له حكومه‌تی ووڵاته‌كه‌ی كرد كه ئه‌و منداڵانه دیپۆتنهكاتهوه چونكه ئه‌وان ته‌مه‌نێكیان له ژیانیان له‌و ووڵاته به‌سه‌ر بردووه و ده‌توانن ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی ئه‌و مندڵانه ڕواندیه دووباره بكه‌نه‌وه كه توانی به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆلێج له‌و ووڵاته ته‌واو بكات.
به‌پێی وورده‌كاریه یاسایه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا ، ئه‌و منداڵانه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ كه‌یسه‌كانیان بكه‌ن له پاش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌یان ده‌گاته 18 ساڵ به‌ڵام به مه‌زه‌نده‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا ته‌نها له سه‌دا حه‌وتیان ئه‌گه‌ری مافی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رێتیان ده‌بێت پاش ئه‌وه‌ی ده‌بن به 18 ساڵ.
وێنه‌ی منداڵێكی بێسه‌رپه‌رشت له به‌ریتانیا
هه‌ژار ته‌ها
سه‌رچاوه : سایتی ڕۆژنامه‌ی ” The Independent”