Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
ئەگەر قەندیل داگیر بکرێت چی ڕوو دەدات ؟…. کۆیا ر ڕەووف بەریتانیا

ئەگەر قەندیل داگیر بکرێت چی ڕوو دەدات ؟…. کۆیا ر ڕەووف بەریتانیا

Closed
by September 19, 2011 گشتی

هەمو گەلێکی ژێردەست لە دونیادا خەبات دەکات و تێدەکۆشێت بۆ ئەوەی کە بەمافی ڕەوای خۆی بگات کاتێک ئەو گەلە لەوە بێئومێد دەبێت لەوەی ڕژێمە چەوسێنەرەکەی بە ئاگرو ئاسن دەیەوێت لەناوی ببات ئیدی ئەو گەلە پەنا بۆ خەباتی چەکداری دەبات و لە ڕێگەی ئەو خەباتەوە دەیەوێت فشار بخاتە سەر ئەو دەوڵەتە یان ڕژێمەی کە دەیچەوسێنێتەوە .
ئێمە لێرەدا باسی کوورد دەکەین بەگشتی و بەتایبەتی کوردی ڕۆژهەڵات و کوردەکانی باکوور ، کوردانی ئەو دوو پارچەیەی کوردستان لەلایەن ڕژێمە یەک لەدوا یەکەکانی ئێران و تورکیاوە دەچەوسێنرێنەوەو دەیان ساڵە کوردیان بێبەش کردوە لە مافی بەکار هێنانی زمان ، بۆ خویندن و ئاخافتن و بيجگە لەمەش کوردیان بێبەش کردوە لە مافی ئازادی ڕادەربڕین و بەشداری کردن لە بەڕێوەبەردنی ئەو ناوچانەی کە کووردی تێدایە .
ئەو ڕژێمە سەرکوتکەرانەی ئێران و تورکیا دەیان و سەدان کوردیان لە سیدارە داوەو شەهیدیان کردون تەنها لەبەر ئەوەی کە داوای مافی خۆیان دەکەن .
لە تورکیا تا ئەم ساڵانەی دواییش بەکار هێنانی زمانی کوردی قەدەغە بوو تورکە ڕەگەسپەرستەکانی ئەو ووڵاتەش کوردەکانیان بە تورکی شاخ ناوزەد کردوە بەڵام کاتێک کە تورکیا وویستی بچێتە یەکێتی ئەوروپاوە یەکێک لەمەرجەکانی یەکێتی ئەوروپا ئەوە بوە کە دەبێت توررکیا دان بەمافی کورددا بنێت ئیدی ناچوار بوو کە بە جۆرێک لە جۆرەکان کەمێک ڕێگە بدات بەوەی کە بەکوردی قسە بکەن و کەناڵێکی تەلەفزیۆنی کارتۆنیان بۆ بکاتەوە لە شێوەی ئە تەلەفزیۆنەی کە سەددام حوسەین لە حەفتاکان بۆ کوردەکانی کردبویەوەو بەڵام تەنها بە شان و باڵی ڕژێمەکەی سەددامدا هەڵیان دەدا لەو لاشەوە ڕژێمی سەددام کیمیا باران و ئەنفالی کوردی دەکرد ، وە هەروەها وەکو ئەو  کەناڵەی کە ڕژێمی ئێران بەناوی سەحەرەوە بە کوردی بەرنامە پێشکەش دەکات و لەو لاشەوە بەدەیان خەبات کارو زیندانی سیاسی و مەدەنی کورد لە سێدارە دەدرێن و ئەسکەنجە دەدرێن .
پاش ئەوەی کە سەرۆکی پەکەکە ئۆجەلان بە پلانێکی نێودەوڵەتی دەستگیر کرا ئیدی پەکەکە خەباتی خۆی گواستەوە بۆ قەندیل بەشێوەیەکی تۆکمەو وەندیلی کردە مەڵبەندی خەباتی خۆی و قەندیل بوە تەنها پالپشتی بۆ ئەوەی کە ڕوبەڕووی دەوڵەتی تورک بێتەوە  تائەوە کاتەی ئەو دەوڵەتە دان بە تەواوی مافەکانی کردددا دەنێت و چەندین ساڵە قەندیل بوەتە ماڵ و گوند و شارو ووڵاتی پەکەکەو گەریلاکانی پەکەکە وەکوو سەرکردەیەەی پەکەکە دەڵێت :قەندیل کە عبەی پەکەکەیە .
لەلایەکی ترەوە کوردەکانی ئێران کاتێک بێ ئومێد بوون لەوەی کە بتوانن لە ڕێگەی دانیشتن و بێدەنگ بوون و سازش کردن لەگەڵ دەوڵەتی ئێران بگەنە چارەسەرێک پەژاک بوە تاکە خەباتکەری کووردەکانی ئێران کە بتوانێت فشار بۆ دەوڵەتی ئێران بهێنێت و ئەو دەوڵەتە ئاگادار بکاتەوە کە کوورد داوای مافی سیاسی و فەرهەنگی و کەلتوری خۆی دەکات و داوای ئازادی دەکات بۆیە ئەوانیش قەندیلیان کردە شوینی خەباتی خۆیان .
بەهۆی فشارەکانی پەکەکەو پژاک بۆ سەر ئێران وتورکیا  ، ئەو دو دەوڵەتە پرچەک بە هەمو جۆرە چەکێکی قورس نەیان توانی کە چۆک بە پەکەکەو پژاک دابدەن لە جێی ڕوبەڕووبونەوە لەگەڵ خەبات کاران و پێشمەرگەکان و گەریللاکانی پەکەکەو پژاک هەستان بە بۆردومان کردنی ناوچە سنوریەکانی کوردستان و هەندێک جار لەشکر کێشی بۆ ناو خاکی کوردستان باب یانوی ڕاوەدونانی چەکدارانی پەکەکەو پژاک و زۆربەی هێرشەکانیشیان لەلایەن پەکەکەو پژاکەوە ڕوبەڕوی شکست بونەتەوە .
کاتێک ئێران و تورکیا زانیان کە ناتوانن گەریللا کانی پەکەکەو پژاک لە قەندیل ناچار بکەن واز لە خەبات بهێنن و کاتێک کە بێ ئومێد بوون لەوەی کە پەکەکەو پژاک نەبەوان لەناو دەچن و نەبەوان تێک دەشکێن و نەبەوان قەندیل چۆڵ دەکەن پەنایان برد بۆ ئەوەی کە لەڕێگەی تۆپباران کردنی ئەو ناوچانەی کە لە بناری قەندیلن خەڵکی سڤیلی تێدایە تاوەکوو ئەوە بکەنە فشارێک بۆ دەسەڵات دارانی ناوچەکە بەتایبەتی دەسەڵات دارانی کوردستان ئێراق تاوەکوو لە ڕووی هێزەوە قەندیل بە پەکەکەو پژاک چۆڵ بکەن بۆ ئەو مەبەستەش چەندین جار ناوچە گوند نشینەکانی کوردستانیان بە فڕۆکەو تۆپ بپردومان کردوە دوا قوربانی خەڵکی سڤیلیش شەهید کردنی تەواوی خانەوادەیەک بوو لەکورتەکی سەربە ناحیەی سەنگەسەر  .
ئەمە یەکەم جار نیە کە دەوڵەتی ئێران و تورکیا بۆردومانی کوردستان دەکەن و خەڵکی بێدیفاع تێیدا دەبێتە قوربانی بەڵکو ئەمە یەکێک بوە لە دڕندەترین تاوانەکانی ئەو دەوڵەتانە بەتایبەتی تورکیا بۆ سەر خەڵکی بێدیفاعی کوردستان بۆیە ئەم تاوانەی دەوڵەتی تورک دەنگدانەوەیەکی گەورەی ناوخۆو دەرەکی هەبوو دژ بە تاوانەکانی ئەو دوو ووڵاتە بۆیە ئەم تاوانە وای کرد کە هەموو لایەک بجوڵێنێت تاوەکوو ئەو کارەساتانە دوبارە نەبنەوە .
کۆبونەوەکانی دەسەڵاتی کوردی لەگەڵ ئێران و تورکیا و دانیشتنەکانی پەڕلەمانی ئێراق و باسکردنی ئەو تاوانە بویە جێ سەرنجی میدیاکانی ناوخۆو هەندێک لە میدیاکانی جیهانیش .
تورکیا و ئێران لە ڕێگەی تۆپبارانی خەڵکی سڤیل دەیانەوێت فشار بخەنە سەر سەدەڵات دارانی کوردستان و ئێراق تاوەکو قەندیل لە پەکەکەو پژاک پاک بکەنەوە یاخود ڕێگە بە ئێران و تورکیا بدەن لە خاکی کووردستان بەکار بهێنن بۆ ئەوەی پەکەکەو پژاک لەو ناوچانە پاک بکەنەوە.
ئەوەی مایە مەترسیە ئەوەیە کە ئەمەریکاش پستیوانی لەو هێرشانە دەکات کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەکرێتە سەر قەندیل و بۆردومانی ناوچە سنوریەکان دەکرێت للایەن ئەو ڕژێمەوە هەروەکوو سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاندوە کە بۆردومانەکانی تورکیا بەڕەزامەندی ئەمەریکایە !!
بۆ دڵنیایتان لەم هەواڵە سەیری ئەم لینکە بکەن

http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Cor=1&Besh=Hewal&Jimare=4485

هەوڵ دان بۆ هێرش کردنە سەر قەندیل لەلایەن ئەمەریکاوە بەهاوکاری ئێزەکانی ئێراق و هێزی پێشمەرگە !!

لە کۆتا هەوڵدا کە دەدرێت بۆ ئەوەی پەکەکەو پژاک لە قەندیل هەڵبکەنن یان ناچاریان بکەن ئەو ناوچانە چۆل بکەن ئەوەیە کە هێزێکی ئەمەریکی بەهاوکاری هێزی ئێراق و پێشمەرگە بەنیازن بەرەو قەندیل بڕۆن و وەکوو ئەمەریکیەکان دەڵین سنورێک بۆ جموڵەکانی پەکەکە دابنێن بۆ لێدوانی ئەمەریکیەکان لەم بارەوە سەیری ئەرشیفی  سایتی هاوڵاتی ٥-٩ بکە  .
قەندیل ئەو شوێنەیە کە ئێستە بەلای زۆربەی خالکی کوردستانەوە جێی ئومێدەو پەکەکەش بە کەعبەی ناوزەد دەکات ئەم ووتەیە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە پەکەکە هەرگیز بەئاسانی قەندیل چۆڵ ناکات و دەستبەرداری نابێت وەکو چۆن موسوڵمانەکان هەتا دوا قەترەی خوێنیان ئامادەن بجەنگن لە پێناو کەعبەدا ئەوە پەکەکەش تا دوا دڵۆپ خوێنیان دەجەنگن لە پێناو قەندیلدا .
لە ئێستادا قەندیل کەوتوەتە بەر هەڕەشەی ئێران و تورکیا و ئەوە ئەمەریکاش هاتوەتە سەرخەت و بە پێی لێدوانی جێفری نیوکانن بەرپرسی هێزەکانی ئەمەریکا لەئێراق  ئەمەریکا بەهاوکاری هێزەکانی ئێراق و پێشمەرگە بەنیازن هێرش بکەنە سەر قەندیل .
ئەگەر پەکەکەو پژاک فشاریان بخرێتە سەر ئایا خەڵک ئازادی خوازو پەکەکە دەستە وەستان دەوەستن  ؟
لە هەموو دونیادا هێزە خەباتکارەکان کاتێک کە بێئومێد دەبن لە خەباتی دیبلۆماسی و گفتو گۆ پەنا دەبەنە بەر چەک و لە ڕێگەی خەباتی چەکداریەوە دەیانەوێت مافی خۆیان دەستەبەر بکەن ئەگەر هێزە خەبات کارەکان ڕوبەڕووی هێرش بونەوە لەلایەن هێزە نێو دەوڵەتیەکانەوە و ژیانی هەزاران خەباتکار دەکەوێتە مەترسیەوە ئایا ئەو هێزە دەستبەرداری ئەو هەموو خەباتو قوربانیدانە دەبێت بەئاسانی و هەمنو خەباتگێڕەکان خۆیان بەدەستەوە دەدەن یان تا دوا دڵۆپ خوێن شەڕ دەکەن یان چارەسەری تر دەدەۆزنەوە ؟
ئەو هێزو لایەنانەی دەیانەوێت بە هێز کۆتایی بەخەباتی گەلێک بێنن دەبێت پرس و ڕا بە ڕاوێژکارەکانیان بکەن ئەگەر هەیان بێت و لەمەترسی ئەو هێز بەکار هێنانانە بکۆڵنەوە .
  چونکە خەباتی گەلێک بە هێز یەک لایی ناکرێتەوە بەتایبەتی ئەگەر ئەو گەلە خاوەنی هەزاران قوربانی بێت  لە ڕابوردوداو لە ئێستاشدا جێی ئومێدی ئەو گەلە بێ کە چاوی لەو جەنگاوەرە خەباتکارانەیە کە دواڕۆژێکی ئازادی بۆ بەدی بهێنێ .
ئەگەر هێزی ئەمەریکا و ئێراق و هێزی پێشمەرگە گەمارۆی قەندیل بدەن چی ڕودەدات ؟
دیارە ئەگەر ژیانی ئەو هەزاران گەریللایە بکەوێتە مەترسیەوە ئەوە بەرژەوەندی ئەو لایەنانەش دەکەوێتە مەترسیەوە کە دەیانەوێت بەهێز کۆتایی بە پەکەکەو گەریللا بهێنن هەر ڕوداوو کارەساتێکیش ڕوو بدات ئەوە ئەو لایەنانە بەرپرسن کە هێز بەکار دەهێنن بۆ لەناو بردنی پەکەکەو گەریللاکانی پەکەکە .
پێش هەمو شتێک بەرژەوەندی تورکیا دەکەوێتە مەترسیەوەو ئەوجا بەرژەوەندی ئەمەریکاو ئێراق و کوردستان ،هەرگیز پەکەکە دەستەوەستان ناوەستێت تاوەکوو بەدیار چاویەوە ئەو گەزاران گەریللایە قەتل و عام بکرێتن یاخود دەستگیر بکرێن و رەوانەی گرتوخانەکانی تورکیا بکرێن یاخوود رەوانەی زیندانەکانی وەکوو گوناتانامۆ بکرێن بۆیە بە بۆچونی من لە ئەگەری هەر هێرشێکی لەو جۆرە، ئەگەر پەکەکە بزانێت کە چاری نەماوە ئەوە یەکەمین کار کە ئەنجامی دەدەن هێرش کردنە سەر ئەو بۆڕیە نەوتانەیە کە لەڕێگەی بەندەرەکانی ئێراق و کوردستانەوە نەوت رەوانەی دەرەوە دەکەن .
ئەو نەوتەی کەلەڕێگەی بۆڕیەنەوتەکانی زاخۆوە هەناردەی دەرەوە دەکرێت دەوەستێت و بەمەش گەورەترین زیان بەبەرژەوەندیەکانی ئەمەریکاو ئەورپا دەکەوێت چونکە ئەو بۆڕیە نەوتانەی کەلە زاخۆوە نەوت ڕەوانەی تورکیا دەکەن .
ئەمە لەلایەک لەلایەکی ترەوە بە هێرش کردنە سەر قەندیل پشێوی دەکەوێتە ناوچەکەوە بەتایبەتی کوردستان و بەمەش ئەو کۆمپانیایانە دەکەونە بەر مەترسی کە کاری وەبەر هێنان دەکەن لە کوردستاندا .
دوریش نیە لە کاتی ئەو پشێویەدا گروپە تیرۆریستەیان دزە بکەنە ناو خاکی کوردستانەوەو ئەو هەلە بقۆزنەوەو کاری تیرۆریستی بکەن و ئەو کارانەش بەسەر پەکەکەدا بشکێتەوە  بەڵام ئەو کاتە بە هیج شێوەیەک پەکەکە بەرپرس نیە لا هیچ ڕووداوێک کە ڕو بدات تەنها ئەو لایەنانە بەرپرسن کە هێرش دەکەنە سەر قەندیل ئەوانیش هێزی ئەمەریکاو هێزی پێشمەرگەو هێزەکانی ئێراق و بەرپرسی سەرەکیش تورکیایە بۆیە بە هێرش کردنە سەر قەندیل و پەکەکە تورکیا دەکەوێتە بەر مەترسیەوە و پێ دەچێت لەگەل هێرش کردنەکەدا چەندین تەقینەوە لە تورکیا ڕو بدات لەبەر ئەوەی کە تورکیا بێجگە لە کێشەی پەکەکە کێشەی گروپی ئەرگەنەکۆنەو حیزبوللەی هەیە ئەمە بێجگە لە کێشەی ئەو جەنڕاڵانەی کە چەندین جار هەوڵی ڕوخاندنی دەسەڵاتەکەی ئەردۆگانیان داوە بۆیە دەکرێت لەو کاتەدا کە هێرش دەکرێتە سەر قەندیل تورکیا بکەوێتە بەر هێرشی ئەو لایەنانەی کە چەندین جار هەوڵی کودەتایان داوە بەسەر حکومەتەکەی ئەردۆگاندا و سەرکەوتو نەبوون پی دەچێت ئەمە هەلێکی باش بێت بۆ ئەوان کە بتوانن کارێکی وا بکەن کە دەسەڵاتەکەی ئەردۆگانی پێ تاوانبار بکەن و ئەو دەسەڵاتە بکەوێتە بەر شاڵاوی ڕەخنەو ڕوبەڕووبونەوەی چەکداری  .
لە کۆتاییدا هیوادارین کە هەمو لایەک بەتایبەتی دەسەڵاتی کوردی لە وە تێبگەن کە هێرش کردنە سەر قەندیل و کۆتایی هێنان بە پەکەکە کارێکی ئاسان نیە و بەهێرش کردنە سەر قەندیل دەسەڵاتی کوردی باجی هەموو ئەو هەڵانەی دەدات کە ئەنجامی داون بۆیە هیوادارین کە لەوە تێبگات تەنها بە ووتە ناتوانێت نیاز پاکی خۆی نیشان بدات دەبێت بەکردەوە ئەوە بسەلمێنێت کە دەسەڵاتی کوردی نایەوێت شەڕی کوردو کورد ڕوبداتەوە وەکوو سەرۆکی هەرێم لەم چەند رۆژەی دواییدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە دەسەڵاتی کوردی بەشداری لە شەڕێک ناکات دەژی پەکەکە بەڵام هەرگیز ئەمەریکا و ئێراق ناتوانێت هێرش بکاتە سەر قەندیل ئەگەر  هێزی پێشمەرگە بەشداری لە هەڵمەتەدا نەکات .

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.