
گفتووگۆ لەگەڵ دکتۆر ئەحمەد ئەبوو مەتەر
دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌بوو مه‌ته‌ر
من له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی کوردیدام
گۆران هه‌له‌بجه‌یی
دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌بوو مه‌ته‌ر قه‌ڵه‌مێکی بوێره له بواری سیاسه‌ت و ئه‌ده‌بدا، هه‌ر به هۆی
ئه‌م هه‌ڵوێسته بوێرانه‌یه‌وه به‌رده‌وام دووچاری هێرشی ناسیۆنالیست و ئیسلامیه تووندره‌وه‌کانی عه‌ره‌ب بوه‌ته‌وه.که‌سێکی واقیع بینه‌و ڕووداوه‌کان وه‌ک خۆی پێناسه‌ده‌کات. دۆستێکی به ئه‌مه‌کی گه‌لی کورده و هاوسۆزی خواسته‌کانیه‌تی.
بۆ پتر ئاشنا بوون به دکتۆر ئه‌بوو مه‌ته‌ر فه‌رموون ئه‌م دیداره بخوێننه‌وه.
پ/ دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌بوو مه‌ته‌ر کێیه؟
و/ من هاولاتیه‌کی نه‌رویجی به ره‌گه‌ز فه‌له‌ستینیم ، 20 ساڵه نیشته‌جێی نه‌رویجم.
ساڵی 1944 لهباژێڕی[ بیئر سبع] ی داگیرکراو له فه‌له‌ستین له‌دایک بووم .
ده‌رچوی زانکۆی ئهسکهندهریهم ، ساڵی1979 بروانامه‌ی دکتۆرام له ئه‌ده‌بدا به‌دست هێناوه. له زانکۆی ته‌رابلسی لیبی و به‌سره‌ی عیراقی وه‌ک مامۆستا وانه‌م وتووه‌ته‌وه ،پاشان له لبنان سوریا و قوبروس ژیاوم ، تا له کۆتایدا لێره گیرسامه‌وه.
په‌نا هێنانم بۆ ئێره بۆ ولاتی نه‌رویجی پیرۆز. دیاره خۆده‌ربازکردن بوو له ده‌سه‌لاته عه‌ره‌بییه دیکتاتۆره‌کان که ئاوازی [ بلاد عوربی اوطانی ]یان کردوه به [بلاد عوربی ئهکفانی].
پ/ له‌م بارودۆخه نوێیه‌ی وڵاتانی عرهبیهوه ده‌ست پێده‌که‌م، ئه‌م خۆپێشاندان و ناره‌زایی و سه‌رهه‌ڵدانانه‌ی که ماوه‌یه‌که هه‌ندێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی گرتووه‌ته‌وه ،ئه‌مانه بۆ دکتۆر ئه‌حمه‌د کووتووپڕبوون یا چاوه‌ڕوانکراو؟
و/ بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستگۆ بم له‌گه‌ڵ خۆمدا، ده‌ڵێم تا ڕاده‌یه‌کی زۆر شتێکی کووتووپڕ بوو بۆ من، به‌ڵام ئه‌م کووتووپرێه من به شیوه‌یه‌ک گوزارشتم لێکردوه که مه‌سه‌لێکی عره‌بی به‌سه‌ردا ته‌تبیق ده‌بێت که ده‌ڵیت[ئهوپوشهی به‌ڵانسی حوشتری تێکدا] حوشتر که ئاژه‌ڵێکی خۆڕاگره‌و بێ ناره‌زایی ده‌ربڕین چه‌ندین ته‌ن هه‌ڵده‌گرێت ،به‌ڵام ده‌مێک پوشێکی زیاده ده‌که‌وێته سه‌ر پشتی ده‌که‌وێت و به‌ڵانسی تێکده‌چێت ،جا ڕووداوکانیش به‌و جۆره ده‌بینم.گه‌لانی عه‌ره‌ب چه‌ندین ساڵه به‌رگه‌ی ئه‌م ڕژێمه دیکتاتۆرو گهندهڵانهیان گرتووه و ته‌حه‌مولی هه‌موو ئه‌و ناعه‌داله‌تی وزوڵم چه‌وساندنه‌وه‌یان کردوه، به‌ڵام له پڕێکدا ئه‌و بێده‌نگی و به‌رگه‌گرتنه کۆتایی هات و ئه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا که بینیمان. سه‌ره‌تا ته‌قینه‌وه که له تونس ده‌ستی پێ‌کرد و دکتاتۆر زین عابدین بن علی هه‌ڵات، پاشان حوسنی مبارهکیش کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی هات، دکتاتۆر علی عبدوڵاش به‌ناوی عیلاجهوه هه‌ڵات بۆ سعودیه که بێگومانم تازه ناگه‌ڕێته‌وه. چونکه ده‌ستپێشخه‌ریه‌که‌ی وڵاتانی خه‌لیج ئه‌و مه‌رجه‌ی تێدایه‌که پێویسته ده‌سه‌ڵاته‌کانی بداته جێگره‌که‌ی و پاش ئه‌وه به مانگێک ده‌بێت ده‌ست له کار بکێشێته‌وه. به‌رپرسانی خه‌سته‌خانه‌ی سعودی ده‌ڵین علی عه‌بدوڵا پێویستی به پشووی درێژ هه‌یه .دیاره به‌ر له هه‌ڵاتنی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی گواسته‌وه بۆ جێگره‌که‌ی. سه‌باره‌ت به قه‌زافیش رۆژه‌کانی کوورت بوونه‌ته‌وه.
ئه‌م گه‌لانه به‌رگه‌ی گه‌نده‌ڵی و زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌یان تا ئێره گرت، وه له ئاکامدا به‌یه‌ک جار ته‌قیه‌وه.
پ/ به‌رای دکتۆر ئه‌م ڕوداوانه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عرهبیش کووتووپڕ بوو یاخود دڵنیابوون له به‌رده‌وامیه‌تی ده‌سه‌ڵاتیان وهه‌رگیز به خهیالیاندا نه‌ده‌هات شتی وا ڕووبدات ؟
و/ باوه‌ڕم نیه هیچ ڕژێمێکیان چاوه‌ڕێی شتی وای کردبێت،چونکه گه‌ر چاوه‌ڕێیان بکردایه ئه‌وه پێش وه‌خت ده‌ستیان به چاکسازی ده‌کردو دیموکراتی و ئازادیان ده‌دایه خه‌ڵک . بۆنمونه که‌سێکی وه‌ک قه‌زافی 42 ساله حوکوم ده‌کات،ئیتر چۆن چاوره‌ێی شتی وای ده‌کرد ،هه‌رگیز به‌خه‌یاڵیدا نه‌ده‌هات ڕۆژێک خه‌ڵکه‌که‌ی لێی ڕاپه‌ڕن،علی عه‌بوڵا 33 ساڵه له‌ده‌سه‌ڵاتدایه ،به‌شار ئه‌سه‌د به خۆیی باوکیه‌وه 41 ساڵه ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته. که‌واته به‌بیریاندا نهدهات ئه‌م شهۆپلی ناڕه‌زاییانه ڕووبدات، زیاد بوونی ئیستبداد و گه‌نده‌ڵیان ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌کات که ئه‌م ڕووداوانه‌یان چاوه‌ڕی نه‌ده‌کرد.
پ/سه‌باره‌ت به ناوهندو حیزبه شۆڤێنهیهکانی عه‌ره‌ب که ڕژیمه‌کانی وه‌ک سه‌دام و حافز ئه‌سه‌دو قه‌زافیان به سومبڵی عروبه له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا، به‌رای به‌ڕێزت ئه‌م هه‌ڵچوون و شۆڕشانه که ئه‌و سوبوڵانهی تێکشکاند، بۆ ئه‌و هزره ،هزری عروبه به‌کاره‌سات دێته هه‌ژماردن یاخود وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان ئه‌م شکستیهشیان به پاساوی بێ‌مانا پینیه ده‌که‌ن؟
و/بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌که‌ت کورت بکه‌مه‌وه، من کاتی خۆی چه‌ندین جار نووسیومه که [ئیستبدات پێشه‌یه‌کی عه‌ره‌بیه به ئیمتیاز] ،ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره داپڵۆسێنه‌رانه نوێنین به ڕۆشنبیری عه‌ره‌بی، گه‌ر دیروکی عه‌ره‌بی بگرین له سه‌رده‌می عه‌باسیه‌کانه‌وه تا ئه‌مه‌ویه‌کان و پاشان تا ئێستا ،هه‌مووی تژیه له ئیستبداد.گه‌ر بته‌وێت لیستێک دروست بکه‌یت له ئیستبدادی ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌وترێت خوله‌فا که برای خۆیان یا کوری خۆیان یا مام و کوری مامی خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵات کووشتووه ، ده‌بینی لیسته‌که دهها که‌سی تیدایه ،بۆ نمونه که‌سێک له باکی خۆی هه‌ڵگه‌ڕیته‌وه یا برای خۆی بکووژێت چی ناوده‌نێیت؟ که‌واته ئه‌مانه ئێستا خولاسهو ئه‌نجامی سه‌قافه‌تێکی ئستبدادن که له‌و سه‌رده‌مه‌وه به‌رده‌وامه تا ئێستا.
شتێکی زۆر سه‌یر هه‌یه که که‌م که‌س ده‌رکی پێکردوهئهویش ئه‌وه‌یه که ئێمه ته‌مجیدی خه‌لافه‌تی عه‌باسی و ئه‌مه‌وی ده‌که‌ین که دوو خه‌لافه‌ی خوێناوی بوون. له مێژووی ئیسلامدا چوار خه‌لیفه‌که‌ی دوای پێغه‌مبه‌ر به خوله‌فای ڕاشدین ناسراوون،که‌واته بێ ههستکهردن هه‌رکه‌س له دوای ئه‌م چواره‌وه هاتبێ ڕاشد نیه ، به ئه‌مه‌وی و عهباسیهکانیشهوه ،گه‌ر وانیه بۆچی ته‌نها ناسناوی ڕاشدون به‌و چواره دراوه؟
پ/ ئایا ئه‌م هه‌ژانه‌ی له شه‌قامی عره‌بیدا روویدا ڕاچڵه‌کینێک له عه‌قڵی عره‌بیدا دروست ده‌کات له رووی به‌ڕیوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه ،یانی گۆڕانکاری بنه‌ره‌تی له به‌ڕیوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌نجام ده‌دات یاخود پاش ده‌مێک هه‌مان میتۆدی کۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ڕیوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات ،بێ ئه‌وه‌ی په‌ندو وانه له مێژوو وه‌ربگن؟
و/لێردا ترسێک هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌م گه‌لانه ئه‌م گشت فداکاری و شه‌هیدانه‌یان داوه ئه‌م دۆخه نوێه ببێته هۆی به‌رهه‌م هێنانی دکتاتۆر به شێوه‌یه‌کی نوێ، بۆ نمونه چه‌ند مانگ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر رووداوه‌کانی تونس و میسردا به‌ڵام تا ئێستا گۆرانکاریه‌کی جه‌وهه‌ری رووی نه‌داوه. جا ترسم له‌وه‌یه دکتاتۆری نوێ بیته ئاراوه که که ئه‌مه‌ش ده‌بێته گاڵته کردن به خه‌ڵک.
ده‌بێ ئه‌وه بزانین که دیموکراتیه‌ت به‌رهه‌می کاتژمێرێک نیه به‌ڵکو سه‌قافه‌ته، له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی ئینساندا ده‌روات و گه‌شه ده‌کات، له باخچه‌ی منداڵانه‌وه تا قوتابخانه‌و پاشان زانکۆ.که‌واته به ته‌نها شوڕشێک له توننس یا له میسر دیموکراتیه‌تی ڕاسته‌قینه‌مان بۆ به‌رهه‌م ناهێنێت. تا عه‌قڵی عه‌ره‌بی ئاماده‌یی تێدا نه‌بێت بۆ وه‌رگرتنی.
بۆ نمونه ئه‌زموونی میسر وه‌ربگرین ،ئه‌وه چورا مانگه گفتووگۆو قسه‌و باس هه‌یه سه‌باره‌ت به شێوازی حوکم له ئاینده‌دا، پێشنیاری وا سه‌یرو سه‌مه‌ره دێته گوری که گاڵته‌کردنه به ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات، بۆنمونه ده‌لێن[ ده‌وڵه‌تی ئاینی به مه‌رجه‌عیه‌تی مه‌ده‌نی] یا [ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی به مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینی ]
ده‌خاله‌تی دین چیه به ده‌وڵه‌ته‌وه؟ ئاین شتێکی شه‌خسیه له نێوان مرۆڤ وخالقدا.
به‌داخه‌وه ئه‌زموونی عه‌ره‌بی هیچ له ئه‌زموونی ئه‌وروپی فێر نه‌بووه ،ئه‌زموونی ئه‌وروپی به‌ر له 250 ساڵ هاته ئاراوه که له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا ده‌سه‌تی پێکردو رهفۆرمیان به‌رهه‌م هێنا، و به هۆیه‌وه ده‌وڵه‌تیان له ئاین جیا کرده‌وه. جیاکردنه‌وه‌ی ئاین له ده‌وڵه‌ت مانای لادانی ئاین نیه ،من دژی لادانی ئاینم و رێز له ئاین ده‌گرم ،به‌ڵام دیسان ده‌یڵێمه‌وه ئاین شتێکی شه‌خسیه له‌نێوان مرۆڤ و خالقدا.ئایا پیاوه سیاسیه‌کان یا پیاوه ئاینیه‌کان له خوا تێگهشتووترن؟ که ده‌ڵێت [لکم دینکم و لی دین] که‌واته مافی هیچ شێخێک یا مووفتیهک نیه لێم بپرسێت چ ئاینێکت هه‌یه. و چۆن موماره‌سه‌ی ده‌که‌یت؟ خالق له رۆژی دوایدا خۆی محاسه‌به‌ی ئه‌وه ده‌کات که گوناهباره یا گونهبار نیه. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه من گه‌شبین نیم به هاتنه ئارای رژێمی دیموکراتی ڕاسته‌قینه.
پ/ئه‌م پرسیاره‌م په‌یوه‌ندی به وه‌ڵامه‌که‌ی پێشووته‌وه هه‌یه ، وه‌ک هه‌ست پێده‌کرێت بڕێک له رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب به‌تایبه‌تی دیموکرات خواز و عه‌لمانی و چه‌په‌کان، هاواکات برێکی زۆریش له شه‌قام، ترسیان له هاتنی جۆرێکی تر له دیکتاتۆر هه‌یه، ئه‌ویش دکتاتۆری ئیسلامی سیاسیه، بۆنمونه له میسر ئه‌خوانه‌کان ،له تونسیش حیزبی نه‌هزه زۆرتیرن شانسیان هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات. تۆله‌و باره‌وه چی ده‌ڵێت؟
و/ده‌مێک باس له دیمکراتیهتی ڕاسته‌قینه ده‌که‌ین ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که هه‌موو که‌س مافی هه‌یه خۆی کاندیت بکات بۆ سه‌رۆک کۆمار یا بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات.که‌واته گه‌ر باس له ئیخوان یا سه‌له‌فیه‌کان ده‌که‌ین ده‌مێک خه‌ڵک هه‌ڵیان ده‌بژێرێت چۆن بڵێم نا .گه‌ر ووتم نا ئه‌وه‌من دژی دیموکراتیم، دیموکراتی ده‌بی بۆ ههمووانبێت به ئیسلامیه‌کانیشه‌وه ، با ئه‌زموونی گه‌لی فه‌له‌ستین به نمونه وه‌ربگرین ، ساڵی 2006 ده‌مێک زۆرینه‌ی گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌نگی دا بۆ حه‌ماس، پاش موماره‌سه‌ی ده‌سڵات بۆ 4 ساڵ له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ،گه‌ر ئێستا هه‌ڵبژاردنێکی دیموکراتی بێ غه‌ش له که‌رتی غه‌زه‌و زفه‌ی غه‌ربی بکرێت بێگومانم که حه‌ماس ئه‌و ده‌نگانه ناهێنێته‌وه که پیش‌تر به‌دستی هێنابوون. .چونکه جیاوازی هه‌یه له نێوان فکرو موماره‌سه‌دا ،ده‌مێک فکر موماره‌سه ده‌کرێت هه‌ر گیز وه‌ک خۆی جێبه‌جێ ناکرێت.چونکه موماره‌سه‌ی حه‌ماس له زفه‌ی غه‌ربی له ماوه‌ی رابردوودا به ناوی خوا و به‌ناوی ئاین زیانی به ئیسلام گه‌یان زیاتر له دوژمنانی ئاینی ئیسلام. جا بۆیه من ده‌ڵێم با ئه‌زموونه‌که ده‌ست پێ‌بکات، هاواکات ده‌بێ گه‌لی عه‌ره‌ب ئاگاداربن له مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌ر ئیستبدادێکی مه‌ده‌نی هه‌بێت ده‌توانین به‌رنگاری ببینه‌وه، به‌ڵام گه‌ر ئیستبدادی ئاینی هه‌بوو که‌س ناتوانێت به‌رنگاری ببیته‌وه ،چونکه ئه‌و به‌ناوی خوا حکوم ده‌کات و خۆی وا ده‌ناسێنێت که وه‌کیلی خوایه له‌سه‌ر زه‌وی.
پ/با بێینه‌سه‌ر باسی گه‌لی کورد ،به‌ڕێزت وه‌ک دۆستێکی گه‌لی کورد ناسراویت ،ئایا ئه‌م دۆستایه‌تیت هه‌ڵقوڵاوی هه‌ستێکی مرۆڤ دۆستانه‌یه به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کی چه‌وساوه‌و مافخوراو یا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که به‌ڕێزت فه‌له‌ستینیت و خاک داگیرکراوو ماف زهوتکراویت، که ئه‌مه‌ش واده‌کات دوو دۆسیه‌ی هاو شێوه‌بن؟
و/ئه‌و باگراونهی که بووه بنه‌مایه‌ک بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌م ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1980 ده‌مێک له زانکوی به‌سره بۆ دووساڵ مامۆستابووم،له‌و ده‌مه‌دا قه‌واره‌ی ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌و زوڵمه‌م بۆ ده‌رکه‌وت که ده‌رهه‌ق به گه‌لی کورد ده‌کرا له عێراق ،که‌واته له روانگه ئینسانیهکهوه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌م لا درووست بوو،
هه‌ر ئه‌و کاته ئه‌و پرسیاره‌م لا درووست بوو که بۆچی ڕژێمی سه‌ددام به‌کارهێنانی زمانی کوردی له کورده‌کان قه‌ده‌غه‌ده‌کات ،به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ئیسرائیلی داگیرکه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی له فه‌له‌ستینیه‌کانی نێو ئیسرائیل نه‌گرتووه، و زمانی عه‌ره‌بی و سه‌قافه‌تی عه‌ره‌بی به‌کار ده‌هێنرێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای کرد که چه‌ند عهبقهریهکمان له بواری ئه‌دبدا بۆ به‌رهه‌م بێت وه‌ک ئه‌میل حه‌بیبی،ئه‌میل تۆما، محمود ده‌روێش، سمیح قاسم ،تۆفیق زیادو تۆفیق تۆبی و کێو کێی تر. ئه‌ی بۆ سه‌ددام ئه‌و بواره‌ی به کورده‌کان نه‌ده‌دا، ئه‌مه به‌عسی سوریاش ده‌گرێته‌وه که هه‌مان سیاستیان گرتووته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به کورده‌کان.وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا له‌سه‌رتادا هه‌ڵوێستم ئینسانی و ئه‌خلاقی بوو پاشان بووه هه‌ڵوێستێکی مه‌بده‌ئی و تێکۆشان ،چونکه پپێم وایه گه‌له چه‌وساوه‌کان پێویسته پشتگیری یه‌کتر بکه‌ن .
پاش ئه‌وه‌ی ده‌مێک له به‌یروت ئاشنایم له‌ته‌ک ده‌یان لاوی کورد په‌یداکرد که له نێو ڕیکخراوه فه‌له‌ستینیه‌کاندا تێده‌کۆشان، وه زۆرێک له‌وانه له پێناو دۆزه‌که‌ی مندا گیانیان به‌خشی. من وه‌ک فه‌له‌ستینیه‌ک که خاکم داگیر کراوه ،مافم زه‌وت کراوه ، گه‌لی کورد گه‌نجه‌کانی له پێناو پشتگیری نه‌ته‌وه‌که‌مدا خه‌بات ده‌که‌ن ئیدی چۆن ده‌توانم چه‌پڵه بۆ تاغیهکانی حیزبی به‌عس له عێراق و سوریا لێبده‌م که کورده‌کان ده‌چه‌وسێننه‌وه .هه‌روه‌ها وڵاتانی دیکه‌ش که به‌هام شیوه کورد ده‌چه‌وسێننه‌وه هه‌مان هه‌ڵوێستم هه‌یه به‌رامبه‌ریان.
من به‌رده‌وام ده‌ڵێم تێکۆشان یه‌ک ڕووخساری هه‌یه، خه‌باتێک نیه چه‌پڵه‌ی بۆ لێبده‌ین و خه‌باتێکیش ئیدانه‌ی بکه‌ین، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک له پێناو سه‌ربه‌ستی و ئازدیدا خه‌بات بکات پێویستی به پشتگیریه ئیدی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێت.
زۆر لام سه‌یره ئێمه ده‌مێک به‌باڵای سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیدا هه‌ڵده‌ده‌ین و چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ین و ده‌ڵیین قودسی بۆ ڕزگار کردین ،به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا نه‌وه‌کانی ده‌چه‌وسێنینه‌وه. جا ئه‌مه هاوکێشه‌یه‌کی زۆر غه‌ریبه به‌لامه‌وه.
هه‌ر بۆیه من نه‌ک هه‌ر پشتگیری له خه‌باتی گه‌لی کورد ده‌که‌م به‌ڵکو پشتگیری له خه‌باتی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌که‌م بۆ ئازادی تێبکۆشێت.
پ/ ئایا به‌رێزت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردیدایت؟
و/ من ده‌ڵێم گه‌لی کورد چی بخوازێت من له‌گه‌ڵیدام،گه‌ر گه‌لی کورد له عیراق به زۆرینه داوی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن من لهگهڵیدادهبم،خۆ گه‌ر داوای کۆنفدراڵی بکات دیسان له گه‌ڵیدام.
من ده‌زانم سه‌رکرده‌کانی کورد هه‌موویان تێده‌گه‌ن پارسه‌نگی هێز له ئێستادا له به‌رژه‌وه‌ندی دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی کوردی نیه، به‌رای من له‌م قۆناغه‌دا کۆنفدرالی چاره‌سه‌رێکی باشه ،تێناگه‌م بۆ عه‌ربی عیراقی له کۆنفدراڵی ده‌ترسێت، سویسرا ده‌وڵه‌تێکی کۆنفدراڵیه ،ئایا له سویسرا به هێزتر هه‌یه؟سێ زمان و سێ نه‌ته‌وه‌ی تیدایه ،یا که‌نه‌دا ده‌وڵه‌تێکی کۆنفدراڵیه فه‌رنسی و ئینگلیزی قسه ده‌که‌ن و کێشه‌یان نیه .هه‌موو ده‌وڵه‌تانی عره‌ب نیوه‌ی توانای کهنهدهیان نیه ،نه‌لایه‌نی ئینگلیز فه‌رنسیه‌کان ده‌چه‌وسێنێته‌وه نه به پێجه‌وانه‌وه، بۆیه ده‌ڵیم له ئێستادا کۆنفدراڵی چاره‌سه‌رێکی گونجاوه و گه‌ر جێبه‌جێ بکرێت ده‌بێته مایه‌ی هێز بۆعیراق به هه‌ردوو به‌شه‌که‌یه‌وه کوردی و عره‌بی .
پ/ زۆرێک له رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی بهدرژایی 40 بۆ 50 ساڵ پشتگیریان له ڕژێمه شۆڤێنی و چه‌وسێنه‌ره‌کانی وه‌ک سه‌دام و حافز ئه‌سه‌د ده‌کردو کوردیان به جه‌سته‌یه‌کی نامۆ له نێو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ده‌ناساند یابه ئیسرائیلی دووه‌میان ناوزه‌ند ده‌کرد ، ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئه‌وانه داوای لێبووردن له گه‌لی کورد بکه‌ن و ڕاشکاوانه دان به مافه‌کانی گه‌لی کورددا بنێن؟
و/ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێویستی به ئازایه‌تی هه‌یه ،دیاره دانپیانان به هه‌له‌دا ئازایه‌تیه. من ته‌مه‌نم له نووسیندا بۆ 40 ساڵ ده‌روات گه‌ر هه‌ست بکه‌م له شوێنێکدا له کتێبیکدا هه‌ڵه‌م کردووه ئاماده‌م ئێستا داوی لێبووردن بکه‌م، نمونه‌یه‌کی زیندووم هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه من به‌رده‌وام هێرشم کردووه‌ته سه‌ر ئیخوانه‌کانی ئوردون ،به‌ڵام ده‌مێک به‌ر له دوومانگ به‌یانێکیان ده‌رکردو وتیان ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌قامگیری ده‌سه‌ڵاتداین به‌ڵام داوای چاکسازی بنه‌ره‌تی ده‌که‌ین له ئوردن، من وتم[ سوپاس بۆئێوه. من پێشتر ره‌خنه‌م گرتووه لێتان به‌ڵام ئێستا به هۆی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تانه‌وه ده‌ستخۆشیتان لیده‌که‌م] .
جا بۆیه ده‌ڵێم به‌ڵی ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه زۆربه‌ی ڕۆشنبیرانی عه‌ره‌ب داوای لێبووردن بکه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی کاتی خۆی پشتگیری ئه‌و دیکتاتۆرو موستهبیدانهیان کردووه. وه به تایبه‌تی رووی قسه‌م له ڕۆشنبیره فه‌له‌ستینیه‌کانه، چونکه ئه‌و دیکتاتۆرو دزانه دۆزی فه‌له‌ستینیان بۆ به‌رده‌وامبوونی ئیستبدادیان به‌کار ده‌هێنا.
گرنگه لێره‌دا ئاماژه به‌و به‌یانه بکه‌م که کۆمه‌لێک رۆشنبیری فه‌له‌ستینی له نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس له غه‌زه ده‌ریان کرد ،که به‌یانێکی چه‌ند بوێرانه بوو ، تییدا پشتگیری ته‌وای خۆیان بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی خه‌ڵکی سوریا ده‌ربڕی و داوایان له ڕژێمی سوریاش کرد چیتر دۆزی فه‌له‌ستینی به‌کار نه‌هێنێت بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌له‌که‌ی.
شتێکی زۆر سه‌یره ،جۆلان له 67 ه‌وه داگیر کراوه تا ئیستا بۆ جارێکیش ڕژێمی سوریا له حافیز ئه‌سه‌ده‌وه بۆ به‌شار ئه‌سه‌د بیریان له‌وه نه‌کردوه‌ته‌وه خۆپیشاندانێک به‌ره‌و جۆلان رێکبخه‌ن، ته‌نها ئێستا نه‌بێت خۆپیشاندانێکی بۆ گه‌رانه‌وه‌ی جۆلان ڕێک خستووه، ئه‌مه‌ش بۆپۆشینی ئیرهاب وکوشتارگهریهی له شه‌قامی سوری ده‌کرێت ،به‌داخه‌وه ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی جۆلان بووه هۆی کوشتنی 25 که‌س ،هه‌ر له کاتی هێنانه‌وه‌ی شه‌هیدانی ئه‌و خۆپیشاندانه، گه‌لی فه‌له‌ستین له موخه‌یه‌م یه‌رموک زۆر زیره‌ک بوون که رێگه‌یان نه‌دا به هه‌ندێک گرووپی فه‌له‌ستینی من ده‌ڵێم گرووپ نه‌ک حیزب و ڕێکخراو، سه‌رکردی هه‌ندێک له‌م گرووپانه هاتن به‌شداری له‌ومه‌راسیمه‌دا بکه‌ن به‌ڵام ڕێگه‌یان لێ‌گیرا، خه‌ڵکه‌که شه‌هیده‌کانی جێهیشت و هێرشیان کرده سه‌ر ئه‌و سه‌رکردانه ،چونکه ده‌نن ئه‌وانه دزو و پیاوکوژن.به‌داخه‌وه پاسه‌وانه‌کانیان ته‌قه‌یان له خه‌ڵکه‌که کردوو 29 که‌سیان لی کوشتن، ئه‌مانه هه‌موو له‌گه‌ڵ ڕژێمه عه‌ره‌بیه‌کاندا بازرگانی به دۆزی فه‌له‌ستینه‌وه ده‌که‌ن. بۆیه دیسان ده‌ڵێم به ڕژێمی به‌عس له سوریا بۆ له سالی 67 وه بیرت له خۆپیشاندان نه‌کرده‌وه ته‌نها ئێستا نه‌بێت؟
من وه‌ک عه‌ره‌بێک چۆن ده‌توانم په‌یامه‌که‌ی ماهر مخلوف له‌یاد بکه‌م ده‌مێک له لێدوانێکدا بۆ نیوزویکی ئه‌مه‌ریکی ده‌بێژێت [گه‌ره‌که ئیسرائیل بزانێت که سه‌قامگیری ئیسرائیل به‌شیکه له سه‌قامگیری سوریا]
بۆیه داواکارم له ڕۆشنبیره عه‌ره‌به‌کان به‌تایبه‌تی فه‌له‌ستینیه‌کان داوای لێبووردن بکه‌ن به‌هۆی پشتگیریان له‌و ڕژێمه چه‌وسێنه‌رانه که بازارگانیان بهدۆزهکهمانهوه کردووه.
پ/ کتێبێکت له‌ته‌ک چه‌ند که‌سێکی دیکه نووسیوه به نیوی[ ئیسلام و تووندووتیژی ]پرسیاره‌که‌م له‌باره‌ی ئه‌م کتێبه‌وه دوو به‌شه ،به‌شی یه‌که‌م ده‌تانه‌وێت چ په‌یامێک له ڕێگه‌ی ئه‌م کتێبه‌وه بیگه‌یه‌نن؟به‌شی دووه‌م به‌رای به‌ریزت تووندووتیژی له ئیسلامدا به‌رهه‌می تاک و گرووپه ئیسلامیه ته‌رۆریست و تووندڕهواکانه، یا خودی ئیسلام هه‌ڵگری تۆوی تووندووتیژیه له هه‌ناویدا و ئه‌و که‌س و گرووپانه ته‌نها به‌جێی ده‌گه‌یه‌نن؟
و/کتێبه‌که ساڵی 2007 ده‌رچوو ،له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان دکتۆر خالص چه‌له‌بیی که‌یه‌کێک بوو له سه‌رکرده ئیسلامیه‌کانی سوریا، وه دکتۆر زوهیر موخ نووسه‌ر و لێکۆڵهوهرێکی عیراقی ناسراوه .مه‌به‌ستمان له‌و کتێبه خستنه رووی ڕاسییهکان بوو،ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ورووژاندنی کۆمه‌ڵێک پرسیاره‌وه .بۆنمونه پرسیومانه ئایا ئیسلام ئاینێکی تووندوویتژه یا نا؟ له کۆتایدا خوێنه‌رمان سه‌رپشک کردووه بڕیارده‌دات که وایه یا وانیه ئه‌ویش له ڕێگه‌ی نیشاندانی چه‌ندین نموونه‌وه .بۆنموونه من باسی مه‌نهه‌جی خوێندم کردووه ، ،مه‌به‌ستم مه‌نهه‌جی خوێندی وانه‌ی ئاینه، مه‌نهه‌جی خوێندن زیاتر فۆکوس ده‌خاته سه‌ر زه‌بروزه‌نگ ئه‌ویش به به‌کارهێنانی چه‌ند ڕسته‌یه‌ک یا ده‌سته‌واژه‌یه‌ک که له قورعاندا هه‌یه،پرسیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه که بۆچی له خوێندندا فۆکووس ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و ئایه‌ته‌ی که ده‌ڵێت [له هه‌ر کوێ ڕێکهوتان کردن بیانکوژن ] ئه‌ی بۆ ئه‌و ئایه‌ته جوانه ناکه‌نه په‌یره‌وی خوێندن که فێرگه‌یه‌کی ئه‌خلاقیه‌که ده‌ڵێت[ادفع بالتی هی احسن فان الدی بینک و بینه العداوه کانه ولید الحمیم] {پاڵ به باشه‌که‌وه بنێ ،ئه‌و دژایه‌تیه‌ی نیوانتان هه‌یه وابزانه په‌یوه‌ندیه‌کی گه‌رمه}
کوا ره‌فتاری ئه‌و گرووپه ئیسلامیانه‌ی ئه‌مڕۆ له فه‌رمووده‌که‌ی په‌یامبه‌ر که‌ده‌ڵێت[من نێردراوم بۆئه‌وه‌ی به‌خشنده‌یی ئه‌خلاق تا کۆتا به‌رم]
ئایا مه‌کارمی ئه‌خلاق به‌وه‌یه که تاوه‌ری بازرگانی جیهانی بروخێنم و 4000 که‌سی بێگوناح بکوژم ،له نیوانیاندا 400 عهرهبو موسوڵمان؟وه ناوی بنێم عهزووی نیویۆرک وه‌ک شوبهاندنێک به غه‌زوه‌کانی په‌یامبه‌ر؟ به‌رای من ئه‌مه سوکایه‌تیه به ئیسلام.
پێویسته له‌سه‌رمان نمونه جوانه‌کانی ئیسلام وه‌ربگرین.
بۆ نمونه به‌رزه‌که‌ی په‌یامنێر وه‌رناگرین له کاتی هه‌ڵسوکه‌وتیدا به‌رامبه‌ر به درواسێ جوله‌که‌که‌ی [ په‌یامنیر درواسییهکی جوله‌که‌ی هه‌بوو، هه‌موو به‌یانیه‌ک جهلهکهکه خۆڵه‌که‌ی خۆی فڕێده‌دایه به‌رده‌می مالی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌ویش له‌سه‌رخۆ هه‌ڵی ده‌گرت و ده‌یخسته زبڵدانه‌که‌وه ،ئه‌م کاره بۆ دوومانگ زیاتر به‌رده‌وام بوو، تاڕۆژێک سه‌ری سووردهمێنێت ده‌بینێت خۆڵه‌که نیه .ئه‌ویش پرسیار ده‌کات ده‌ڵێت دراوسی جولهکهکهم چی به‌سه‌ر هاتووه ؟ له‌وه‌ڵامدا پیی ده‌ڵێن نه‌خۆشه ،ئه‌وێش ده‌چێت له‌ده‌رگاکه‌ی ده‌دات و زیاره‌تی ده‌کات.باشه ئێوه بۆ له‌و نمونه جوانه فێر نابن ؟له‌بری ئه‌وه ده‌چن له‌ده‌رگای که‌نیسه‌کانی به‌غدادو میسر ده‌ده‌ن تا بیان ته‌قێننه‌وه.
که‌واته مه‌به‌ست له‌و په‌رتووکه ئه‌وه بوو پێیان بڵیین [له ئیسلامدا تۆووی نا تووندووتیژی هه‌یه ]پێویسته له‌سه‌رمان جێبه‌جێی بکه‌ین تا بگه‌ینه ئاستی ئیسلامی ڕاسته‌قینه.
پ/ دووکتێبت هه‌یه یه‌کێکیان به نێوی [حیزبوڵا ڕوه‌که‌ی دیکه‌ی] وه کتێبی دووه‌م {مه‌ترسی ئێران وههم یا ڕاستی} .تکایه به‌کوورتی باسی ئه‌م دوو کتێبه بکه.
و/زۆر به‌کورتی سه‌باره‌ت به حیزبوڵا له چه‌ند ڕسته‌یه‌کدا باسی ده‌که‌م ،حیزبوڵا وه‌ک حیزبێکی به‌رهه‌ڵستکار، قوربانیده‌ر ، تێکۆشه‌ر دژی ئیسرائیل من رێزی لێده‌گرم و له ئاست قوربانیه‌کانیدا ده‌چه‌مێمه‌وه. به‌ڵام کتێبه‌که‌م په‌یوه‌ندی به لایه‌نێکی تروه هه‌یه ئه‌ویش ناکۆکی سیاسیه که من درووستم نه‌کردوه‌و به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به به‌رنامه‌که‌یانه‌وه یا ڕوونتر بڵێم به‌یانی دامه‌زراندنیانه‌وه هه‌یه که له‌ساڵی 85 دا ده‌رچووه ،ئه‌و به‌یانه ده‌ڵێت[ئامانجی ستراتیجیمان دامه‌زراندنی کۆمارێکی ئیسلامیه له لوبنان که مه‌رجه‌عیه‌ته‌که‌ی له قوومه له ئێران]که‌واته کتێبه‌که ناکۆکیه‌کی سیاسیه نه‌ک قسه‌وباس سه‌باره‌ت به مقاوه‌مه.
سه‌باره‌ت به کتێبی دووه‌م مه‌ترسی ئێران وههم یا ڕاستی ،من و کۆمه‌ڵێک نووسه‌ری عیراقی ،فه‌له‌ستینی و ئێرانی چه‌ند ڕاستیه‌کمان نووسی سه‌باره‌ت به دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران و سه‌رکووتکردنی خۆپیشاندانه‌کان .با بپرسین ئایا خۆپشاندانه‌کانی گه‌لانی عه‌ره‌ب جیاوازه له خۆپیشاندانه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران؟ئاخؤ داگیرکردنێک هه‌یه ناشیرین و به‌رهه‌ڵستی بکه‌ین و یه‌کێکی تر جوانه‌و چه‌پڵه‌ی بۆ لێبده‌ین؟باسی داگیرکردنی ئیسرائیل ده‌که‌ین بۆ خاکی فه‌له‌ستین به‌ڵام داگیرکردنی ئێران بۆ خاکی ئه‌حوازی عه‌ربی له یاد ده‌که‌ین، یاخود له‌یادکردنی داگیرکردنی ئێران بۆ سی دوورگه‌که‌ی ئیمارات.
کتێبه‌که‌مان بانگه‌شه‌ی دژایه‌تی ئێران ناکات ،به‌ڵکو من له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌کی پڕ ڕێزم له گه‌ڵ ئێرانی دراوسێدا .به‌ڵام ناکۆکیه‌که ئه‌وه‌یه باسم کرد. چۆن ده‌کری بێده‌نگ بم له پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ،له‌سێداره‌دان، ره‌جم کردن ،داگیرکردنی حهحواز، قده‌غه‌کردنی سونه‌ی حیجاز له موماره‌سه‌کردنی ئاینه‌که‌یاندا،ڕیگه‌نه‌دان به عه‌ره‌بی ئه‌حواز که ناوی عه‌ره‌بی له منداڵه‌کانیان بنێن. که‌واته من ده‌خوازم هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕژێمی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای مافی مرۆڤ و دیموکراتیه‌ت بکرێت که خۆمان بۆ هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی داوای ده‌که‌ین.
پ/ هیچ شاره‌زاییه‌کت سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌بی کوردی هه‌یه؟
و/نه‌خێر به‌داخه‌وه نه‌متوانیوه کاره وه‌رگیڕدراوه کان بخوێنمه‌وه ،به‌ڵام ده‌مێک سه‌ردانی کوردستانم کرد، دووجار سه‌ردانی کوردستان کرد ،یه‌که‌م له ئۆکتۆبه‌ری 2004 دا بوو وه دووه‌م له 2008 دا بوو ،هه‌ندێک وه‌رگێڕان هه‌ن بۆ زمانی عه‌ربی به‌ڵام زۆر که‌من ،بۆیه من له کوردستان ئامۆژگاری براده‌ره‌کانم کرد به تایبه‌تی له سلیمانی که وهرگێرانهکانیان له ڕێگه‌ی ده‌زگای په‌خش وبڵاوکردنه‌وه‌ی کورردیهوه بلاو نه‌که‌نه‌وه ،به‌ڵکو له رێگه‌ی ده‌زگا عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه ئه‌و کاره بکه‌ن،بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌واجی زیاتر بێت. من شاره‌زایم سه‌باره‌ت به هه‌ندێک نووسه‌ری کورد هه‌یه که به عه‌ره‌بی ده‌نووسن له‌وانه سه‌لیم به‌ره‌کات ،به‌رای من ئه‌وانه له زۆر حاڵه‌تدا ناتوانن گوزارشت له ئازاره‌کانی کورد بکه‌ن ،بۆ نموونه ئه‌و کورده‌ی له منداڵیه‌وه له سوریا گه‌وره بووه وه‌ک ئه‌و کورده نیه که له تورکیا یا ئێران گه‌وره‌بووه. یا له‌هه‌رێمی کوردستانی عێراق.که‌واته که‌مووکووڕی له‌و ڕووه‌وه هه‌یه.
پ/ دوا پرۆژه‌ی نووسینت چیه؟
و/ به‌شی دووه‌می کتێبه‌که‌م به‌نێوی[ رۆمان له ئه‌ده‌بی فه‌له‌ستینیدا] به‌ده‌سته‌وه‌یه، که به‌م زوانه ڕوناکی ده‌بینێت.
سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی به‌خشیت پێم
سوپاس بۆ تۆش
سه‌رنج/ ئه‌م دیمانه‌یه له ئۆسلۆ له به‌رواری 7،6،2011 دا ئه‌نجام دراوه به مه‌به‌ستی نیشاندانی له یه‌کێک له که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌کاندا، به‌ڵام به هۆی هه‌ندێک کێشه‌وه وازم له په‌خشکردنی هێنا و به باشم زانی بیخمهبهر دیدی خوێنه‌ران.