
کاتێ بۆ شیعر … د. که‌مال میراوده‌لی
Closed
(1)
ئه‌ده‌بی کوردیی
موده‌ڕڕیسه‌کان*، هه‌ژارێ*، به‌ڕه‌دارێ*
سه‌روه‌رن، پیرۆزن، نووریان لێ ده‌بارێ
به‌وانه‌وه پایه‌داره، ئاوه‌دانه، ئاسۆ ڕوونه
نه‌ته‌وه‌یه‌ک قه‌رزداری به‌خشنده‌یی ماندووبونه
به‌وانه‌وه زیندووه ئه‌ده‌ب، زاڵه زمان
زایه‌ڵه‌ی دێ بیری کوردی
به‌وانه‌وه نه‌مرماون- جزیری وخانی
مه‌وله‌وی ونالی و سالم و مه‌حوی و کوردی
نه مر ئێوه‌ن
زیندووی مردوو،
سیاسییه پووت و گه‌نده‌کانن
نه مر ئێوه‌ن
ئێوه ڕۆحی پاک و جوانی کوردستانن.
==========================
*موده‌ڕیسه‌کان:مه‌به‌ست بنه‌ماڵه‌ی پایه به‌رزی مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕیسه.
*هه‌ژار:مه‌به‌ست هه‌ژاری موکریانیی یه.
*به‌ڕه‌دارێ: مه‌به‌ست عه‌لادین سه‌جادیی یه.