
ڕۆمان و شۆڕش …ئارام شێخ وه‌سانی
په‌یامی ئه‌ده‌ب , به‌تایبه‌تی ڕۆمان بارگاوییه به كۆمه‌ڵێك بابه‌تی سۆسیۆلۆژی و سیاسی و ئابوری و فه‌رهه‌نگی, ئێمه‌ی مرۆڤ خاوه‌نی مێژوویه‌كی درێژ‌و و پڕ ئه‌زموون و ڕوداوین, بۆیه ناكرێت بابه‌تی رۆمانه‌كانمان به‌ده‌ربن له هه‌ڵسه‌نگاندن و دۆزینه‌وه و ئه‌فراندنی فیكری تازه له‌و مێژووه. به‌شێك له ئه‌دیبان و ڕۆماننووسانی دونیا بڕوایان وایه ڕۆمانی مێژووی ناتوانی وه‌ك ڕۆمانه‌كانی تر خاوه‌نی قسه‌ی خۆی بێت, هه‌روه‌ها قسه‌یه‌ك هه‌یه كه گوایه ڕۆمانی مێژووی ئه‌و گرینگیه‌ی نیه وه‌ك رۆمانه‌كانی تر, به‌ڵام به بۆچوونی من ژیانی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی له‌بازنه‌یه‌كدایه, بێگومان خولانه‌وه‌ی بازنه‌ش كۆتاییه‌ك نادا به‌ده‌سته‌وه جگه له‌دووباره بوونه‌وه, ئه‌وه‌ی مێژوو پێشكه‌شی ڕۆمانی ده‌كات سه‌دان ده‌رگان بۆ بیركردنه‌وه و دوباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ڕووه شه‌یتانیه‌كانی دونیا و مرۆڤ. مێژوو هانمانده‌دات به‌دوای ئاشتیدا بگه‌ڕین و تێروانینه‌كانمان بۆ ژیان تازه بكه‌ینه‌وه, بۆیه هه‌موو ئه‌و شۆرشانه‌ی كه ڕویانداوه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان نووسه‌ران سودیان لێبینوه بۆ داڕشتنه‌وه‌و نووسینه‌وه‌ی فیكرێكی تازه به‌ئاراسته‌ی خۆشگوزه‌رانی مرۆڤ, له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌وه‌ی هه‌رده‌م به‌گه‌وره‌ترین قوتابخانه‌ی سه‌ر دونیا ده‌زانرێت ئه‌و مێژووه‌یه كه مرۆڤایه‌تی تۆماری كردوه, ڕۆمان ئه‌ركی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره مرۆڤ له‌و مێژووه دانه‌برێت, بۆنمونه یۆستان گارده‌ر به‌رۆمانی (جیهانی سۆفیا), توانی مێژووی فه‌لسه‌فه بۆ نه‌وه‌ی تازه ئه‌بده‌یتكاته‌وه, ئه‌و خزمه‌ته‌ی گارده‌ر به‌نه‌وه‌ی تازه‌ی كرد هیچی كه‌متر نیه له‌و خزمه‌تی سۆفیستائیه‌كان و سوقرات و ئه‌رستۆ و ئه‌فلاتۆن و قوتابیه‌كانیان, وه‌ك ده‌زانرێت شۆرشی فه‌ره‌نسی بۆته مێژوویه‌ك كه ڕۆمان نووسان سودیان لێبینوه(مه‌به‌ستمان شۆرشی ساڵی 1968قوتابیان نیه) و به دید و تێفكرینی تازه‌وه ئه‌و مێژوه‌یان خستۆته‌وه به‌رده‌ستی نه‌وه‌ی تازه, ئه‌وشۆرشه كه ماوه‌ی 10ساڵی خایه‌ند, واتا له‌ساڵی 1789تاكوو1799نه‌گه‌یشته لوتكه‌ی ئامانجه‌كانی, نوسه‌ران و ڕۆشنبیران ده‌ورێكی گرینگ‌یان گێرا له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی چینی سَیهه‌م و ئاراسته‌كردنیان به‌ره‌و شۆرشێك دژی ده‌ربه‌گایه‌تی و چینایه‌تی و چه‌قبه‌ستووی ئاینی كڵێسا, چه‌ندان نوسه‌ری دنیا له ڕۆمان و چیرۆك و درامادا نه‌خشی ئه‌و شۆرشه‌یان خسته سه‌ر كاره‌كانیان, بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا دونیایه‌ك دروست بێت ڤاری له‌و جۆره كۆمه‌ڵگایانه, به‌گشتی ئه‌وه‌ی شۆرشی فه‌ره‌نسی جیاده‌كاته‌وه له‌شۆرشه‌كانی تر بۆنووسه‌ران, ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شۆرشه دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاری چه‌ند چینیكی ئه‌وكات بوو, ئه‌و سته‌مكاریه بووه هه‌وینی دروستبوونی شۆرش و له‌هه‌مان كاتیش‌دا بووه كه‌ره‌ستیه‌كی به‌هێزی ئه‌ده‌ب. هه‌روه‌ك چۆن هێمنگوای باسی شۆرش و شه‌ری مه‌ده‌نی ئیسپانیا ده‌كات, هه‌روه‌ك چۆن جۆرج ئۆروێل باس له‌شۆرشی ئۆكتۆبه‌ری روسیا ده‌كات , رۆماننووسی ئه‌مریكی هێرمان میلڤیل و چه‌ندان نوسه‌ری تر باس له‌شۆرشی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن. میلڤیل چه‌ندین ساڵ پاش شۆرش له‌ساڵی 1891باس له‌شۆرشی فه‌ڕه‌نسی ده‌كات, ئه‌و رۆمانه‌كه‌ی ناونا(بیڵی بود ), ئه‌و ڕۆمانه بڵاو نه‌كرایه‌وه تاكوو ساڵی 1924, چیرۆكی رۆمانه باس له‌پیاوێكی ده‌ریاوان ده‌كات, كه خاوه‌ن كه‌شتیه و له‌لایه‌ن شۆڕشگیره‌كانی فه‌ره‌نسا هه‌ره‌شه‌ی لێده‌كرێت, بیل منداڵێكی هه‌تیوی بی تاوانه, دواتر چیرۆكه‌كه درێژه‌ی ده‌بیت, زمانی ڕۆمانه‌كه زیاتر په‌خشان ئامێزه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه میلڤێل زیاتر كاته‌كانی خۆی ته‌رخانكردبوو بۆ شیعر نووسین, نووسه‌ر له‌م كاره‌یدا به‌ته‌واوی كۆتایییه‌كی كراوه ده‌داته خوینه‌ره‌كانی, ئه‌گه‌رچی گومان زۆره له‌سه‌ر دره‌نگ بلاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه, چونكه پاش ئه‌وه‌ی قوتابیه‌ك به‌ناوی ڕایمۆند ویڤه‌ر لێكۆلینه‌وه‌ی كرد له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و نووسه‌ر ئه‌و ده‌ستنووسه دۆزرایه‌وه, دواتر لێكۆله‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی میلڤیلی بلاوكرده‌وه له‌ساڵی 1924, قه‌سه‌كردن له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی به‌رهه‌مه‌كه واتا قسه‌كردن له‌سه‌ر چه‌ند ره‌خنه‌یه‌كی توندی نوسه‌ر و هاندان و پشتگیریكردنی گه‌نجان بۆشۆرش و دژ وه‌ستانه‌وه به‌شه‌ر, فیكری كاره‌كه ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ستێكی ناسكی شاعیرانه‌یه ئه‌وه‌نده هه‌ستێكی راسته‌قینه نیه بۆ ئه‌و واقیعه‌ی ئه‌وكات, نووسه‌ر ده‌یه‌ویت ده‌سه‌لاتی لاوان بخاته كار هه‌روه‌ك له‌شۆرشی 1968فه‌ره‌نسیدا وزه‌ی لاوان بووه سه‌رچاوه‌ی سه‌ركه‌وتنی شۆرش.
یه‌كێكی تر له‌و كاره ئه‌ده‌بیانه‌ی كه گرینگه باسی لێوه بكرێت ئه‌و رۆمانه‌یه كه میشیل مارۆن نووسیویه‌تی, ئه‌و هه‌ر له‌تایتلی رۆمانه‌كه‌دا كه‌به‌ناوی (مادام تاوسود:رۆمانیك له‌شۆرشی فه‌ره‌نسی). ئه‌وه‌مان پێده‌لێت كه ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوودا ڕویداوه, ئێستا ئه‌ده‌ب شرۆڤه‌ی بۆده‌كات, قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌لێت مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه, ئه‌و وته‌یه زۆر ڕاسته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب بتوانی شڕۆڤه‌ی ڕابردوو بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتیكدا ئه‌و مێژووه دووباره بووه‌وه ئه‌وا وه‌ك جادوگه‌رێك هه‌موو لایه‌نه باش و خراپه‌كان بێته پێشچاومان, ئه‌و نوسه‌ره خاوه‌نی چه‌ندین رۆمانی گرینگه سه‌باره‌ت به‌مێژوو كه‌یه‌كێك له‌وانه (نه‌فرتیتی) كه‌باسی له ئافره‌تانی سه‌ردمی فیرعه‌ونه‌كان ده‌كات, هه‌روه‌ها رۆمانی(كچی كیلۆپاترا) به‌هه‌مان شێوه گێرانه‌وه‌یه به رابردوویه‌ك كه بۆ ئێستا گرینگیه‌كی خۆی هه‌یه, ئه‌و خانمه نوسه‌ره چه‌ندین به‌رهه‌می تری هه‌یه, به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌و ڕۆمانه‌یه كه‌سه‌باره‌ت به‌شۆرشی فه‌ره‌نسی نوسیویه‌تی, ئه‌و له‌و رۆمانه‌دا له‌رێگه‌ی مادام تاوسود كه ئه‌وسه‌رده‌م شایه‌دحال َ و به‌شداربوویه‌كی شۆرش بووه ,روداوه‌كان ده‌گیریته‌وه, چیرۆكه‌كه به‌وه ده‌ست پێده‌كات كه له‌پاریسدا له‌ساڵی 1788خه‌ڵك به‌چبه‌و ترسه‌وه قسه له‌باره‌ی هه‌ڵگیرساندنی شۆرشه‌وه ده‌كه‌ن, له‌وكاته‌ی ئه‌ریستۆكراسه‌كان چێژ وه‌رده‌گرن له ده‌سه‌لات و سامان, باس له هه‌ژاری خه‌ڵك ده‌كات كه چۆن ددانه‌كانی خۆیان ده‌فرۆشت بۆ پارچه‌نانێك, واتا به‌هه‌موو مانایه‌ك بارودۆخی خه‌ڵك خراپ و بارودۆخی سه‌رمایه‌داره‌كان له‌باشی دابوو, ئیتر به‌درێژای ڕوداوه‌كانی ڕۆمانه‌كه تاوسود په‌یوه‌ندی دروست ده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داریك و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رستۆكراسه‌كان, ئه‌وكاتیش زه‌نگی هه‌ڵگیرسانی شۆرش لێده‌درێـت و ئیتر تاوسوود به‌خائین له‌قه‌له‌م ده‌درێت به‌ڵام دواتر شۆڕشگیران ده‌یبه‌خشن به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی به‌خۆی سزای مه‌رگی ئه‌ریستۆكراسه‌كان جێبه‌جێ بكات.
یه‌كێكی تر له رۆمانه به‌ناو بانگه‌كانی فه‌ره‌نسا ڕۆمانی(93)ی فیكتۆر هۆگۆ, ئه‌و یه‌كێكه له نووسه‌ره به‌تواناو ناسراوه‌كانی فه‌ره‌نسا, كه له‌ساڵی 1874ئه‌و كاره‌ی بڵاوكرده‌وه, ئه‌و رۆمانه دوا كاری ئه‌ده‌بی هۆگۆ بوو, ئه‌و له‌گه‌رمه‌ی شۆرشیشدا به‌رهه‌می بلاوكردۆته‌وه له‌ساڵی 1793, رۆمانه‌كه دابه‌ش ده‌بیت بۆسه‌ر سێ به‌ش, هه‌ر به‌شێك چیرۆكیكی جیاوازمان پێده‌لێت, هه‌ریه‌كیك له‌و به‌شانه باسكردن و تیروانینی جیاوازن سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌كانی شۆڕش, ڕوداوه‌كانی ڕۆمانه‌كه له‌هه‌ریه‌ك له پاریس و رۆژئاوای فه‌ره‌نسا روده‌ده‌ن, به‌ڵام به‌گشتی پلۆتی چیرۆكه‌كه بریتیه له سێ منداڵ و داكێك كه باوكیان كوژراوه ده‌یانه‌وێت ڕابكه‌ن له‌ده‌ست زوڵم و زۆرداری, به‌ڵام له‌ڕێگا دووچاری ناخۆشی و لێكدابران ده‌بنه‌وه, دایكی منداڵه‌كان به‌خه‌ستی برییندار ده‌بیت له‌ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكدادانی نێوان لایه‌نگرانی شاهانه‌و شورشگێران, دواتر ئه‌و دایك ومنداڵانه یه‌كتر ده‌بینه‌وه, به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چیرۆكه‌كه باس له فیكری شه‌رو كوشتار و شۆرش ده‌كات, نووسه‌ر به‌لێهاتووی خۆی له گیرانه‌وه‌ی ڕۆماندا توانیویه‌تی ئه‌وه ڕوونبكاته‌وه كه شه‌ڕ و ئاژاوه ته‌نها لایه‌نێك تێدا زه‌ره‌رمه‌ند نابن به‌ڵكوو هه‌موو كۆمه‌ڵگا تێدا زیانمه‌ند ده‌بێت.
یه‌كێكی تر له‌نمونه‌كانی ئه‌ده‌ب كه باس له‌شۆرشی فه‌ره‌نسی ده‌كات برتییه له رۆمانێكی سالی گاردنه‌ر ,كه‌نوسه‌رێكی به‌ریتانییه, رۆمانه‌كه‌ی گاردنر مێژووییه و باس له ڕوداوه‌كانی شۆرشی فه‌ره‌نسی ده‌كات, له‌ساڵی 2007بلاوكرایه‌وه, رۆمانه‌كه به‌ناوی(ملوانه‌كه سوره‌كه),چیرۆكه‌كه له‌پاریس رویداوه له‌سالانی 1789بۆ 1792,واتا له‌سه‌رده‌می شۆرشی فه‌ره‌نسی, له‌رۆمانه‌كه‌دا چیرۆكیكی ئه‌ڤینی تێكه‌ل به‌روداوه‌كان كراوه, كاره‌كته‌ره‌سه‌ره‌كیه‌كان برتین له كوره لاوێك به‌ناوی مارگۆزه و كچێك به‌ناوی سیدۆ, هه‌روه‌ها پیاویك كه نوینه‌رایه‌تی ئه‌رستۆقراته‌كانی فه‌ره‌نساده‌كات كه زوڵم و زۆرداری له‌خه‌ڵك ده‌كات, یه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ی كه سته‌می لێده‌كرێت مارگۆزه, به‌ڵام سیدۆ ئه‌و رزگار ده‌كات له‌ژێر ده‌ستی زوڵم و هه‌ره‌شه‌ی كوشتن به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌و ده‌كه‌وێته داوی خۆشه‌ویستی ئه‌و كچه‌و دواتر به‌وهۆیه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه فه‌ره‌نسا ,دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی شۆرش و ده‌ركه‌وتنی رۆژێكی نوی رۆمانه‌كه كۆتای دێت, ئه‌وانه‌ی زوڵم و زۆرداریان ده‌كرد به‌تایبه‌ت كاڵیۆڤیسكی كه سته‌مكارێكی ره‌ها بووه, ده‌ستگیرده‌كرێت له‌لایه‌ن شۆرشگیرانه‌وه. باسكردنی شۆرشی فه‌ره‌نسی له‌رێگه‌ی رۆمانه‌وه هه‌ڵگری چه‌ندین شیكاری فره ڕه‌هه‌نده, به‌لای منه‌وه ئه‌و چوار نمونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه كه به‌كورتی خستمنه ژێر سه‌رنج, به‌سن بۆئه‌وه‌ی بگه‌ینه چه‌ند ڕاستیه‌ك سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌ب و شۆرش به‌گشتی و رۆمان و شۆرش به‌تایبه‌تی, به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌بیت ئه‌وه بزانین كه ئه‌ركی ئه‌ده‌ب گرینگیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه چونكه ئه‌ده‌به ئه‌و روداوه مێژوویانه ده‌خاته چوارچێوه‌ی چیرۆك و به‌هاونیشتیمانیانی راده‌گه‌یه‌نی, هه‌روه‌ها له پشت هه‌ركاریكی له‌و جۆره سه‌دان فیكری جۆراو جۆر یاری ده‌كه‌ن كه له‌هه‌موویان گرینگرتر ئه‌وه‌یه تێبگه‌ین له‌ئامانجه‌كانی شۆرش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سته‌مكاری و ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه‌ی خه‌ڵكانی تۆتالیتا‌ر.
نووسینی: ئارام شێخ وه‌سانی
Aram_msh@yahoo.com
بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته سوود وه‌رگیراوه له‌سایتی www.wikipedia.com