
(خوێنه‌وه‌یه‌ك بۆدوو شیعری وێنه‌یی _فرهادپیرباڵ_)
بێگومان مێژووی وێنه,وه‌ك كردارێكی هونه‌ری كۆن ده‌كه‌وێته پێشه‌وه‌ی مێژووی ئه‌ده‌بیات به گشتی‌وشیعر به تایبه‌تی.چونكه مرۆڤه سه‌ره‌تایه‌كان,له قۆناغه‌كانی به‌رایی ژیانیاندا,كاتێ له‌چوارچێوه‌ی فۆرماسیۆنێكی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی دواكه‌وتوو ژیانیان ده‌گوزه‌راند,سه‌ره‌تا به‌وێنه‌وهێلكاری‌ونه‌خشاندن‌وهه‌ڵكۆلین ئاماژه‌كانی نێوانیان ده‌گه‌یاند.واته له رێگه‌ی زمانی هێماوه ناوه‌رۆكی مه‌به‌سته‌كانیان ده‌گه‌یاند‌وبه‌وهۆیه‌وه گوزارشتیان له‌دیارده‌كانی ژیانیان ده‌كرد.چونكه هێشتا زمان وه‌ك دیارده‌یه‌كی زیندووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌وفیكری له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا سه‌ری هه‌ڵنه‌دابوو.به‌ڵكو مرۆڤه سه‌ره‌تایه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌شكه‌وت‌وژیانی ساده‌ی نێو سروشتدا وێنه‌یان ده‌كێشاو لاسایی دیارده‌كانی ژیانیان ده‌كرده‌وه.دواتر له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی ره‌وتی ژیانی مرۆڤایه‌تی‌وگۆرینی ئه‌تنۆگرافیای نه‌ته‌وه,له پێكهاتێكی ئه‌تنیكی بچوكه‌وه بۆخێل‌وهۆز‌ودواتریش نه‌ته‌وه,سه‌ره‌نجام به‌هۆی ئه‌و تێكه‌ڵبوونه كۆمه‌ڵایه‌تی‌وهزریه‌ی نێوان مرۆڤه‌كان له ئاستێكی به‌رفراوانتر,زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ی ره‌خساند كه‌زمان وه‌ك ئامرازێكی گۆرینه‌وه‌ی بیرورای نێوان مرۆڤه‌كان‌وهێمایه‌ك بۆ گه‌یاندنی واتا‌و مه‌به‌سته‌كان,سه‌رهه‌ڵبدات.به‌مه‌ش مرۆڤه‌كان ئه‌مجاره له‌بری وێنه به‌زمان گوزارشتیان له دیارده‌كان ده‌كرد. كه‌واته وێنه به‌رهه‌می زمان نییه,به‌ڵكو زمان به‌رهه‌می وێنه‌یه‌و دواجاریش هه‌ردووكیان به‌رهه‌می هزرن.ئیدی له‌وساته‌وه,هونه‌ری وێنه‌كێشان‌وهێلكاری‌ونه‌خشاندن وه‌ك به‌شێك له‌هونه‌ر به‌گشتی ده‌ركه‌وتوون‌وله‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ره‌وتی مرۆڤایه‌تی ئه‌وانیش پێشكه‌وتوون,تا به‌وقۆناغه‌ی ئێستامان ده‌گات كه‌ده‌بینین وێنه بۆته به‌شێكی سه‌ره‌كی كاره هونه‌ری‌وئه‌ده‌بیه‌كان وه‌ك مۆتیڤ‌وهێلكاری‌وهه‌ڵگێرانه‌وه‌ی واتاكانی نووسین بۆ وێنه, وه‌ك ئه‌وه‌ی له شیعردا ده‌یبینین..بێگومان شیعری وێنه‌یی,یاخود نووسینی شیعر له سه‌ر شێوازی وێنه,جا ئه‌و وێنه ئه‌پستراكت بێت یا زیندوو,دیارده‌یه‌كی هاوچه‌رخ‌ونوێیه له ئه‌زموونی شیعردا.به‌ومانایه‌ی په‌یوه‌سته به‌نوێكاری‌وده‌قی شیعری هاوچه‌رخ.واته له‌رووی ده‌ركه‌وتن‌وسه‌رهه‌ڵدانیه‌وه مێژووێكی هێنده درێژی نییه.بێگومان ئه‌م شێوازه‌ش له نووسینی شیعر په‌یوه‌سته‌به ئه‌زموونی تایبه‌تیانی شاعیر خۆی.به‌ده‌ر له‌وه‌ی خوێنه‌ر چ خوێنه‌وه‌یه‌كی بۆ ده‌كات.له ئه‌زموونی شیعری كوردیشدا نووسینی شیعر له سه‌ر شێوازێ وێنه‌یه‌كی دیاریكراو,ئه‌زموونێكی هێنده دیاروبه‌رفراوان نییه و به‌ده‌گمه‌ن,شاعیرانی ئێمه ئه‌و شێوازه له نووسینی شیعر په‌یره‌و ده‌كه‌ن. له نێو شاعیرانی ئێمه‌دا(فرهاد پیرباڵ) یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی زۆرترین ئه‌زموونی له‌و بواره‌وه هه‌یه. واته یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی,بۆنووسینی شیعر هه‌رته‌نیا زمان‌ووشه به‌رجه‌سته ناكات,به‌لكو زۆرجار به شێوازی دیكه شیعر ده‌نووسێت.بۆنموونه نووسینی شیعر له سه‌رشێوه‌ی دارێك, یاخود ستوونێك,یاخود باران بارین. واته گۆرانكاری له تۆپۆگرافیای شیعر ده‌كات. یانیش زۆرجارتاكه یه‌ك وشه ده‌نووسیًَت‌وناوی ده‌نێت شیعر.بۆنموونه وه‌ك شیعری بۆدایكم كه‌ته‌نیا یه‌ك ده‌ربرینی كورته به‌ناوی (غه‌ریبیت ده‌كه‌م). ده‌كرێ ئه‌و شێوازه له شیعر ناوبنێین,واتای قوڵ له شیعری كورتدا.به‌ومانایه‌ی خودی ده‌ربرینه‌كه,هه‌ڵگری گوتارومانایه‌كی قوڵه .له كۆمه‌ڵه شیعری (ئیكزیل)ی شاعیردا,گه‌لێك نموونه‌ی شیعری له‌وشێوه‌یه ده‌بینین.گه‌رچی شاعیر له نووسینه‌وه‌ی ئه‌زموونی شیعری خۆیدا,ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه,كه چه‌ند جارێك دوای گه‌مه‌كردن به‌وشه‌ورامان‌وبیركردنه‌وه,دواجار ده‌ره‌نجامی گه‌مه‌یه‌كی زمانه‌وانی به‌وشه خودی ئه‌و شێوه شیعریانه‌ی نووسیوه.وه‌لێ به بۆچوونی من ده‌كرێ خوێنه‌ر,له‌روانگه‌یه‌كی تریشه‌وه خوێنه‌وه‌ی بۆ بكات.بۆنموونه ئه‌ویش هه‌ڵگێرانه‌وه‌ی واتاومانای شیعره‌كه‌یه بۆ وێنه‌كه‌و,دواجاریش ئه‌وپه‌یوه‌ندیه‌شاراوه‌ی نێوان وشه‌و وێنه.به‌ومانایه‌ی كاتێ شاعیر وێنه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرێت‌وله سه‌ر شێوازی ئه‌و وێنه‌یه‌ش شیعره‌كه‌ده‌نووسێت,له‌به‌رچی؟وه‌بۆچی؟ په‌نا ناباته به‌ر وێنه‌ی تر. گه‌رچی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وێنه‌یه,ره‌نگه له دنیابینی شاعیردا كردارێكی نه‌ستی بێت‌وپێشوه‌خته بیری لێنه كرابێته‌وه.وه‌لێ خوێنه‌ر ده‌توانێ له‌روانگه‌ی دنیابینی‌و تێگه‌یشتنی خۆیه‌وه,مانایه‌كی تر به‌و وێنه شیعریانه بدات, به‌ده‌ر له‌ومانایه‌ی شاعیری له خه‌یاڵی دابوه. یاخود مه‌به‌ستی بوه.هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به شێكه له پرۆسه‌ی خوێنه‌وه‌ی ده‌ق لای خوێنه‌ر.لێره‌وه‌ش په‌یوه‌ندی نێوان خوێنه‌روده‌ق دروست ده‌بێت,كه‌مه‌رج نییه یه‌كبگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وگوتار‌و مانایانه‌ی شاعیر مه‌به ستیه‌تی.بۆیه خوێنه‌وه‌ی شیعره‌كان له سه‌ر شێوازی وێنه‌كان,به‌شێكه له تێروانین‌ورامانی خوێنه‌ر خۆی.ئیدی چه‌ند ده‌توانێ مه‌به‌سته‌كه بگه‌یه‌نێت,ئه‌وه‌یان باسێكی تره .لێره‌وه‌ش كاتێ ئێمه شیعرێكی وێنه‌یی وه‌رده‌گرین‌وده‌یخوێنینه‌وه,ئه‌وا وه‌ك خوێنه‌رێك ده‌مانه‌وێت شیعره‌كه ببینین,نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی شاعیر چۆنی نووسیوه.به‌ده‌ربرینێكی تر ده‌شێ له دنیابینی شاعیرواتایه‌كی هه‌بێت‌و له روانگه‌ی ئێمه‌ش واتایه‌كی تر.هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به شێكه له سیماكانی ده‌قی شیعری هاوچه‌رخ كه زۆرتر له خوێنه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت.له‌كۆمه‌ڵه شیعری ئیكزیلدا,كه‌له‌رووی نووسینه‌وه ده‌كه‌وێته قۆناغی مه‌نفا ,فرهاد پیرباڵی شاعیر چه‌ند شیعرێكی وێنه‌یی نووسیوه.واته شیعره‌كان له سه‌ر شێوه‌ی وێنه‌یه‌ك نووسراون. له‌نێو ئه‌و شیعرانه‌دا هه‌ردووشیعری وێنه‌یی(خلود)و(تاسه) وه‌ك نموونه‌یه‌ك وه‌رده‌گرین‌و به‌كورتی له‌روانگه‌ی خۆمانه‌وه وه‌ك خوێنه‌رێك خوێنه‌وه‌یان بۆ ده‌كه‌ین.
*زه‌مه‌ن‌وشوێنی نووسینی شیعره‌كان*
هه‌ردوو ده‌قه شیعری تاسه‌و خلود,له‌رووی شوێنه‌وه له‌مه‌نفادا نووسراون‌وله‌رووی زه‌مه‌نیشه‌وه,په‌یوه‌ستن به‌و ساته ده‌روونیانه‌ی كه تیایدا شاعیر وه‌ك غه‌ریبێك به ئاواره‌یی,له خۆرئاوادا ده‌ژیا.كه‌واته ده‌كرێ بلێین ,هه‌ردوو شیعره‌كه,به‌رهه‌می زه‌مه‌نیكی ده‌روونین,نه‌ك فیزیكی. به‌و مانایه‌ی په‌یوه‌ستن به چركه نائاگایه‌كانی شاعیر كه‌له‌نه‌سته‌وه,سه‌ریان هه‌ڵداوه. نا ئاگایی به‌ومانایه نا, شاعیر نازانێ چی ده‌نووسێت,یاخود مه‌به‌ستی بێت روانگه‌یه‌كی نهلستیانه له رێی ده‌قه‌كانه‌وه‌بگه‌یه‌نێت.به پێچه‌وانه‌وه, به‌لكو نا ئاگایی به‌ومانایه‌ی بێ هیچ زه‌مینه سازی‌وئاگایه‌كی فیكری‌وزمانه‌وانی ده‌قه‌كانی نووسیوه.ئیدی سه‌ره‌نجام ئه‌و ده‌قانه‌یان لێكه‌وتۆته‌وه,كه‌ده‌یانبینین.هه‌روه‌ك شاعیر خۆشی له‌كتێبی ئه‌زموونی شیعریم ئاماژه‌ی پێداوه,كه‌چه‌ندین جار له‌رێی تایپه‌وه وشه‌ی خلودی نووسیوه,تاكودواجار له شێوه‌ی دارێك ده‌رچووه.كه‌واته ئه‌و ده‌قه شیعریانه,هێنده‌ی ده‌قێكی وێنه‌یی شێوه‌كارین,هێنده ده‌قێكی شیعری ئه‌پستراكت نین به‌مانا شیعریه‌كه‌ی.به‌ده‌ربرینێكی تر ئێمه ده‌توانین,ئه‌و ده‌قانه چ وه‌ك وشه‌و زمان بێت بخوێنینه‌وه,چ وه‌ك وێنه‌ش سه‌رنجیان بده‌ین‌وبیانخوێنینه‌وه,له‌هه‌ردوو حاله‌ته‌كه‌شدا,خوێنه‌ر ده‌توانێ به‌چه‌ندین مانا بگات جا له ئاستی وێنه‌یی بێت,یاخود ئاستی نووسین.دیاره مرۆڤ كاتێ رووبه‌رووی ژیانی مه‌نفا ده‌بێته‌وه,جۆرێك له غه‌ریبی‌وهه‌ستی نۆستالۆژیا دایده‌گرێت,هه‌ستێك كه‌هه‌میشه پاڵ به‌مرۆڤه‌وه ده‌نێت,له‌رووی یاده‌وه‌ریه‌وه بگه‌رێته‌وه شوێن‌وزێدی پێشوو.كاتێ كه‌سی ئاواره‌بووش نه‌یتوانی له ئاستی جه‌سته‌ییدا بگاته‌وه نیشتمان‌ونێو یاده‌وه‌ریه‌كانی پێشووی,ئیدی هه‌وڵئه‌دات ره‌هه‌ندێكی نه‌ستی‌ونائاگایی به‌و گه‌رانه‌وه‌یه بدات.واته له رێی خه‌یاڵ‌وئه‌ندێشه‌و بیركردنه‌وه‌وه,ئه‌و گه‌رانه‌وه‌یه ئه‌نجام ده‌دات.لێره‌وه‌ش دنیای تێكست ئه‌و پانتایه فراوانه‌یه كه‌ده‌شێ مرۆڤ لێیه‌وه,خه‌یاڵه‌كانی گه‌یشتنه‌وه‌ی به نیشتمان تیادا ته‌وزیف بكات.كه‌واته سایكۆلۆژیه‌تی مرۆڤی په‌ناهه‌نده,سایكۆلۆژیه‌تی كه‌سێكی دوودڵ‌وغه‌ریب‌وبیركه‌ره‌وه‌و,هه‌ست كردنه به‌بێ چاره‌نووسی.واته بیركردنه‌وه‌یه له ژیان وه‌ك بوونێكی به‌تاڵ.كه‌ده‌ره‌نجامی بێ شوێنییه.بۆیه‌شه له‌زۆركاتدا ئه‌ومرۆڤانه تێگه‌یشتنێكی نه‌ستی‌وبێ ئاگایانه‌یان,له‌بوون‌وژیاندا بۆ دروست ده‌بێت,ده‌شێ نه‌ستیش وه‌ك دیوێكی دیكه‌ی ئه‌قلگه‌رایی مرۆڤ,ببێته سه‌رچاوه‌ی ده‌ركه‌وتنی چه‌ندین وێنه‌و تێراونینی ناوازه,كه‌لای ئێمه سه‌یر بكه‌ونه‌وه.هه‌روه‌ك شاعیر خۆشی ده‌ڵێ شیعری خلود به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانم‌وبیرم لێكردبێته‌وه,وێنه‌كه‌ی وه‌ها واته وه‌ك دارێك ده‌رچوو.كه‌واته ده‌توانین بڵێن هه‌ردووده‌قه شیعریه‌كه,به‌رهه‌می گه‌مه‌ی هزری‌وزمانه‌وانی ئه‌ودیونه‌ستی شاعیرن ,له شوێنگه‌و زه‌مینه‌یه‌كی وادا,كه‌پڕه له دوودڵی‌ونه‌هامه‌تی‌وغه‌ریبی‌وبگره دارمانی ده‌روونی‌وروحیش.ئیدی ئه‌وه خوێنه‌ره, كه دواجار به‌چ دیدێك ئه‌و ده‌قانه ده‌بینێت‌و ده‌یانخوێنێته‌وه..
*شیعری(خلود)…
شیعری خلود,كه‌له‌نێو دیوانی ئیكزیل دایه,له شێوه‌ی دارێكه. واته شیعره‌كه به شێوه‌ی دارێك نووسراوه‌و هه‌موو وشه‌كانی به‌ته‌نیا خلود نووسراوه.هه‌روه‌ك شاعیر خۆشی له كتێبی ئه‌زموونی شیعریم ئاماژه‌ی پێداوه,خلود ناوی ئه‌و كچه كوێتیه بوه,كه شاعیر شه‌یدای بوه‌و خۆشی ویستوه.ناسینی ئه‌و كچه,ده‌روازه‌یه‌كی نوێی به‌ره‌و ژیانی شاعیر كردۆته‌وه,قۆناغێكی گرنگ بوه له ژیانی شیعری ئه‌ودا. ئیدی شاعیر به‌و مه‌به‌سته‌ی راده‌ی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ خلود ده‌رببرێت‌وشیعرێك بنووسێت كه گوزارشت له‌و خۆشه‌ویستیه بكات,دێت له‌رێَی گه‌مه‌یه‌كی زمانه‌وانی نائاگایه‌وه, چه‌ند جارێك وشه‌ی خلود ده‌نووسێت‌وچه‌ندین جار ئه‌و گه‌مه زمانه‌وانیه دوباره ده‌كاته‌وه,تاكو خلود له‌كۆتاییدا وێنه‌ی دارێك وه‌رده‌گرێت.دیاره ئه‌و كچه كوێتیه كوردی نه‌زانیوه,بۆیه شاعیرده‌ڵێ مه‌به‌ستم بوو شیعرێكی وای بۆ بنووسم ,كه به ئاسانی تێی بگات,به‌ڵام خۆشم نازانم بۆچی وێنه‌ی دارێكم كێشا.كه‌ئه‌مه‌ش مانای وایه ساتی نووسینی ده‌قه‌كه,په‌یوه‌سته به ساتی ده‌روونی‌ونائاگایی شاعیره‌وه,نه‌ك كاتی فیزیكی,هه‌روه‌ك ئێمه له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌مان پێدا.به‌ڵام به‌بۆچوونی من,نووسینی ناوی خلود له سه‌ر شێوه‌ی دارێك ,په‌یوه‌ندی به لایه‌نێكی تری شاراوه هه‌یه,كه‌ده‌شێ هارمۆنیایه‌ك هه‌بێت,له‌نێوان فۆرمی شیعره‌كه‌و,ناوه‌رۆكی شیعره‌كه.یاخود به‌ده‌ربرینێكی ترمانای داره‌كه‌و مانای شیعره‌كه.به‌بۆچوونی من,نووسینی ناوی خلود,كه ئه‌و كات خۆشه‌ویستی شاعیر بوه,له‌سه‌رشێوه‌ی دارێك,په‌یوه‌سته به‌وه‌ی كه‌شاعیر ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی نێوانیانی چواندوه به‌دره‌ختێك.هه‌ڵبه‌ته دره‌ختیش ره‌گی له زه‌وی دایه, واته به‌قوڵای داچوه,بۆیه‌شه شاعیر خۆی وه‌ك زه‌مینێك‌وخلودیش وه‌ك دارێك پیشان ده‌دات,كه‌هیچ شتێك ناتوانێت,هه‌ڵیته‌كێنێت‌وله‌بیری بباته‌وه. واته به شێوه‌ی دره‌ختێك ره‌گه‌كانی ئه‌و خۆشه‌ویستیه,به‌قوڵایی ناخی شاعیردا رۆچوون. ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه دیاره دره‌خت,جگه له‌وه‌ی له‌رووی ژیانه‌وه ئه‌گه‌رده‌ستی مرۆڤی نه‌گاتێ,هه‌زاران ساڵ ته‌مه‌نی ده‌بێت.بۆیه شاعیر ده‌یه‌وێت بلێت,كه مانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی خلود له‌رووی زه‌مه‌نه‌وه وه‌ك ته‌مه‌نی دارێكه.وێرای ئه‌مانه‌ش دره‌خت تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تریشی هه‌یه,ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر گه‌ڵاكانیشی هه‌ڵبوه‌رن له پاییزدا,به‌ڵام له به‌هاردا چرۆده‌كاته‌وه.كه‌واته ده‌توانین بڵێین شاعیر ئه‌گه‌ر بۆماوه‌یه‌كی كورت یا درێژیش له خلود دوركه‌وێته‌وه,وه‌لێ ئه‌و عه‌شقه هه‌میشه به سه‌وزی‌و
نه‌مری له‌ناخی شاعیرده‌مێنێته‌وه.واته وه‌ك دره‌ختێك هه‌میشه به‌سه‌وزی ده‌مێنێته‌وه.من نازانم شاعیر له ئێستادا,خلودی بیرماوه یان نا,وه‌لێ دڵنیام له‌هه‌ر شوێنێك دره‌ختێك ببینێت خلودی دێته‌وه‌یاد.
*شیعری تاسه…
ئه‌م شیعره‌ش,به‌هه‌مان شێوه‌ی خلود,شیعرێكی وێنه‌یه‌و,له‌شێوه‌ی ستونێكدایه.به‌ڵام جیاوازله‌خلود,له‌كۆمه‌ڵه وشه‌یه‌ك پێك هاتوه.ناونیشانی شیعره‌كه,به‌ناوی تاسه‌یه.هه‌ڵبه‌ته شاعیر تاسه‌ی بینینه‌وه‌ی,نیشتمان یاخود هاورێكانی یاخود,خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هه‌بوه.ئه‌گه‌رچی ناوه‌رۆكی شیعره‌كه,هه‌ڵگری ئه‌و گوتاره‌یه,كه‌تیایدا,شاعیر تاسه‌ی گه‌رانه‌وه‌یه‌تی بۆلای خۆشه‌ویسته‌كه‌ی.به‌تایبه‌تیش كاتێ ده‌ڵێ,پرچم‌وپرچت‌و په‌نجه‌م‌وپه‌نجه‌ت,غه‌ریبی یه‌كتری ده‌كه‌ن.لێره‌دا به‌بۆچوونی من نووسینی ئه‌وشیعره,له شێوه‌ی ستونێك كه دواجار ئاسۆی ده‌بێته‌وه,په‌یوه‌ندی به‌و هه‌سته غه‌ریبیه هه‌یه,كه شاعیر له‌مه‌نفادا,رووبه‌رووی بۆته‌وه.شاعیر غه‌ریبیه‌كه,له شێوه‌ی ستوونێك,وێنا ده‌كات,كه ئه‌مه‌ش مانای وایه,ژیانی ئه‌و ئیدی به‌به‌رده‌وامی له غه‌ریبیدا هه‌ڵكێشراوه‌وئومێدێك نییه,بگاته‌وه نیشتمانی راسته‌قینه‌ی خۆی.كاتێ شیعره‌كه ,له‌رسته‌ی كۆتاییشدا ده‌بێته‌وه ئاسۆیی,مانای وایه,ئه‌و غه‌ریبیه شاعیر ده‌كوژێت تاكو دواجار جه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ خاكدا ئاوێته ده‌بێته‌وه‌وده‌مرێت.ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی نائومێدیه‌كانی شاعیره له‌مه‌نفادا,به‌تایبه‌تیش له‌وكاتدا,كه‌ئومێدێكی نه‌بوه جارێكی تر بگه‌رێته‌وه,نێو نیشتمان‌وئازیزانی‌وهاوكات باوه‌ش به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی دابكاته‌وه.له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌كرێ وێنه‌ی ئه‌و شیعره,به‌وێنه‌ی نێوان دوو خۆشه‌ویستیش بچوێنین,كه‌قه‌ده‌ر هه‌رچۆنێك بێت,دوای زه‌مه‌نێك به‌یه‌كه‌وه بوون,له‌یه‌كتریان ده‌كات.هاوكات ده‌كرێ, ئه‌وشیعره به‌دیوێكی تریش بخوێنینه‌وه‌و ئه‌ویش تاسه‌ی شاعیر,بۆ نیشتمانه‌كه‌ی كه له ئاستێكی هێنده قوڵدایه, كه‌دواجار جه‌سته‌ی ئه‌وو جه‌سته‌ی نیشتمان,ئاوێته ده‌بنه‌وه‌و,یه‌كتر ده‌گرنه‌وه.واته به‌شی ستوونی شیعره‌كه,جه‌سته‌ی شاعیره‌و,به‌شی ئاسۆی شیعره‌كه‌ش جه‌سته‌ی نیشتمان.بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌وێنه‌ی شیعره‌كه بده‌ین له‌كۆتاییدا,هه‌ست ده‌كه‌ین ستوونه‌كه له‌نێوه‌ندی پانتایی رسته ئاسۆیه‌كه‌دایه,كه‌ده‌ڵێ(هێنده‌ی ئه‌هریمه‌نی مردن حه‌زبكات,تاسه‌و غه‌ریبی یه‌كتر ده‌كه‌ن) واته شاعیر مه‌به‌ستیه‌تی پێمان بڵێ كه هێنده‌ی مردن,تاسه‌و غه‌ریبی ئه‌وانه ده‌كات كه جێی هێشتوون‌وژیانی ئه‌و بێ ژیانی ئه‌وانه‌ی,كه له نیشتماندا جێی هێشتوون,هیچ مانا‌و جوانیه‌كی نییه.بۆیه دوورنییه دواجار ئه‌و تاسه‌و غه‌ریبیه بیكوژێت‌و له‌گه‌ڵ خاك ئاوێته‌ی بكاته‌وه…
سه‌دیق سه‌عید رواندزی
sadiqrwandze@yahoo.com
تێبینی/چونكه نه‌خشاندن‌وهێلكاری شیعره‌كان,له ئاستی وێنه‌ییدا,بۆ ئێمه ئه‌سته‌م بوو.نه‌مانتوانی وه‌كوخۆی ده‌قه شیعریه‌كان بنووسینه‌وه…