
نووکه‌قه‌ڵه‌م (15): نه‌ده‌می مامۆستایه‌ک !
چـوار ساڵی ڕه‌به‌ق، وه‌ک منداڵێکی ژیرکراوه، چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه بووم ،که له ژێر تاقی ده‌روازه‌ی کۆلێژی ئادابی به‌غـدا، ده‌رویشانه راوه‌ستم و کڕنوشی میهره‌بانی و به‌خشنده‌ی بۆ به‌رم. حاجییه‌کانی که‌عبه ئاسا، ده‌ستی سۆز و نه‌وازش به‌دارو دیواری پیرۆزی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده متفه‌رکه دا بێنم! جـا بۆ نوێژیشی بۆ نه‌که‌م، ئه‌وه نییه ، له ژێر چه‌تری زانست و دانشی ئه‌م قووبه دره‌وشاوه‌ویه، ده‌بم به (مامۆستا) و قوژبنی تاریکی مه‌کته‌بێکی کوردستان ده‌که‌م به چراخان و دوو و سێ حه‌رفی ئاوازدارو مانابه‌خش ده‌خه‌مه ناو له‌پی سپیی و بێگه‌ردی منداڵه چڵمنه‌کانی کوردستانم! سپڵه‌یی ، له حزور مه‌حره‌می ئه‌ده‌ب و زانست، بێ ڕه‌وشتی نه‌فسی که‌م عزه‌ته!
داخه‌که‌م، وا سی و حه‌فت ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژه دا تێپه‌رێ و ئه‌م مرازه‌م نه‌هاته دی. نه‌یانهێشت قۆناغی چواره‌می زانکۆم ته‌واوکه‌م، خوێندکاره تاژی وتووله‌کانی به‌عس هه‌تره‌یان کردم و – له کچۆڵه گه‌نم ڕه‌نگه‌که‌ی هاوڕێشم دایان بڕیم – به ( زه‌ی موه‌حدی زانکۆ) وه خۆم له دواناوه‌ندی ره‌واندوز دیته‌وه، ده‌ست به ته‌باشیر ، خوێندکاره کۆڵمه سووتاوه‌کانی ئه‌و شاره به‌ده‌ورمدا کۆببوونه‌وه. مامۆستایه‌کی بێ بڕوانامه ، له ڕۆژگارێکی بێ حورمه‌ت و بێ قیمه‌ت و بێ مێژوو، ده‌رسی ئینگلیزی بۆ منداڵانی شۆڕش ده‌گوته‌وه. ئه‌و له‌ویڕا. هیوا و مراده‌کانی به سینگ و به‌رۆکی هه‌ندرێن و زۆزک و خه‌ره‌ندان هه‌ڵده‌واسی، به‌غداش گه‌ردنی (له‌یلا قاسم و ئازاد) ی هاوڕێمی به په‌تا هه‌ڵده‌واسی. چه‌ند خۆم به ترسنۆک ده‌زانی، نه ده‌بوایه هه‌ڵێم و له ته‌نیایدا به‌جێیان بهێڵم!
له گه‌ڵ یه‌که‌م هێرشی ته‌یاره مێکه‌کانی به‌عس، جاکه‌ته زه‌ی موه‌حه‌ده‌که‌م، له ده‌سکی ده‌رگای پۆل گیر بوو، تا بن قۆڵ هه‌ڵقیشا و خوێندکاره ترساوه‌کانم وه‌ک که‌روێشکی پێش راوچی ده‌رده‌په‌رین و به‌سه‌ریه‌کا غلۆڕ ده‌بوونه‌وه.( سه‌عید)ی کارگوزاری خوێندنگه‌که‌م، به قه‌د کانیاوه‌که‌ی (جوندیان) خوێنی له‌به‌ر ڕۆیشت و تا چاوی لێکنا که‌سکه‌که‌ی هه‌ر له‌ناو ده‌ست بوو. له‌و ڕۆژه‌وه فێر ده‌رسی ناو ئه‌شکه‌وت و کونه ته‌یاره‌و ئه‌و دیوی سنوور بووم. چه‌ند خۆش بوو ئه‌وڕۆژه‌ی مامۆستا ( مه‌جید ئاسنگه‌ر) – که سه‌رپه‌رشتیاری زمانی ئینگلیزی بوو له 1974 دا – له‌ناو مامۆستایانی هاوڕێم دا ، مه‌دح و سه‌نای مامۆستایه‌کی بێ بڕوانامه‌ی وه‌ک منی ، به نموونه‌و سه‌رکه‌وتوو ده‌گێڕایه‌وه!
رۆژ هات و رۆژ رۆیی، به دڵشکاوی و به چاو شۆڕییه‌و گه‌ڕامه‌وه سه‌ر کورسییه‌که‌ی زانکۆی به‌غدای تاوان. که دوای سێ چوار مانگ، له ئه‌زموونه‌کان به پله‌ی به‌رز ده‌رچووم، هه‌تیوێکی ده‌م ڕووتی به‌عسی پێی‌گوتم: مه‌لا مسته‌فا له ئه‌شکه‌وتان ده‌رسی ئینگلیزی پێگوتووه! چاویان به‌رایی نه‌داو ، بڕوانامه‌که‌م، پارچه کاغه‌زێ بوو: وێنه‌ی ڕه‌ش و سپی کوڕه کوردێکی چاو به‌خه‌م و دێڕو نێوێک وشه‌ی له‌سه‌ر تومار کرا بوو و به‌س!
به شه‌قێکی مزر، بووم به ( عائیدون ) و له بیابانی رۆژئاوی عیراق – له شاری ئه‌نبار- کرام به مامۆستای مه‌کته‌بێکی شه‌و. ئه‌و ڕۆژه کونج و په‌ناو جێگای کوردان هه‌ر شه‌و و شه‌وستان و تاریکی بوو. خۆر حه‌رام بوو له کوردان. چۆن خه‌نده شیرینه‌کانی ( قوبادی جه‌لیزاده) له چۆمان و ناوپردان و گه‌ڵاله خه‌مڕه‌وێنم بوون، ئاواش . (کۆچ)ه‌که‌ی (شێرکۆ بێکه‌س) – له به‌غدادییه‌وه، که چه‌ند کێلۆمه‌ترێک له رومادییه‌وه دوور بوو- هیوا به‌خش و لایلایه‌یی شه‌وانم بوو. گه‌رچی (750) رۆژێ ته‌مه‌نی به‌هارییم، له ناو سه‌رابی چۆل و قوڵفه‌ی بیاباندا سه‌ریان نایه‌وه. به‌ڵام که ئه‌مری نه‌قلم بۆ کوردستان ده‌رچوو، وه‌ک به‌فره‌که‌ی پار، خه‌می بیابان و تاریکی غه‌ریبی و زوڵمی غه‌دارانم له‌بیر چۆوه. به کولفه یه‌کۆنێکا، بووم به کۆتره‌که‌ی حه‌وشه‌ی مزگه‌تی گه‌وره! بووم به هه‌وره پڕ خێره‌که‌ی سه‌ر باڵی سه‌فین، بووم به (مه‌م و زین)ه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی خانی و له به‌ر قاپی مه‌کته‌بێکی کوردستان بووم به سۆفی و که‌وتمه زیکری خودا‌و زیکری عیلم و زیکری مه‌عریفه‌ت!
له‌و ڕۆژه‌و، من یه‌ک که‌س بووم ،به‌ڵام باوکی میهره‌بان و قه‌ڵه‌می بێریاو گوتاری خوداوه‌ندی هه‌زاران خوێندکاری ئه‌م وڵاته کڵۆڵه بووم. ئێمرۆ شاگرده‌کانم له هه‌ر پێنچ کیشوه‌ره ئاوه‌دانه‌که‌ی ئه‌م زه‌مینه‌وه له رێی فێس بوکه‌وه سڵاوم بۆ ده‌نێرن. له قۆناغی حه‌وتی بنه ڕه‌تییه‌وه تا دوا قۆناغی زانکۆ، سه‌بووره‌و په‌نجه‌ره‌کانی پۆله‌کان ده‌مناسنه‌وه. ئاخر سی و پێنج ساڵ ته‌مه‌نێکه ، سی و پێنج ده‌سته له سه‌ر ده‌ستی ئه‌وا ده‌رچوون و زانکۆکانیان ئاوه‌دان کردۆته‌وه. ئه‌گه‌ر ئیمرۆ مامۆستا هه‌بێ ، له حه‌فته‌یه‌کدا شه‌ش یان حه‌وت ده‌رس بڵێته‌وه، ئه‌وا خودا شاهیده، به‌نده ،له یه‌ک رۆژدا چوارده یان پانزده ده‌رسی گوتوته‌وه. پێنج ده‌رس سه‌رله به‌یانی و پێنج ده‌رس دوای نیوه‌ڕۆو ئه‌وانی تریش له مه‌کته‌بی شه‌و و حه‌فتانه‌ش دوو وسێ سه‌فه‌ر له (کۆیه)وه بۆ شارۆچکه‌ی(ته‌قته‌ق) هه‌مووشی خۆبه‌خشانه و له رۆژگارێگ دا که مه‌رگ و نه‌هاماتی، باڵی به‌سه‌ر شار‌و گوند وکه‌ژ و شاخ وڵاته‌که‌م دا هێنا بوو. زۆرم به‌سه‌ر هات، تفی به‌عس، به‌روومه‌تما ده‌هاته خواره‌وه، که ده‌مپرسی : تاوانی چیم کردوه، بوا بێریزیم پێده‌که‌ن؟ له ده‌میان ده‌دامه‌وه‌و ده‌یانگوت : تۆ به‌ربه‌ستی و ناهێڵی خوێندکاره‌کانی کۆیه ببن به ئیتحاد وه‌طه‌نی و خزمه‌تی به‌عس بکه‌ن. تۆ شاخێکی سه‌ختی له روو ئێمه‌دا، گه‌ر تۆ ببیته به‌عسی ئه‌وا هه‌ر هه‌موو خوێندکاره‌کان ده‌بنه به‌عسی، ئه‌وان تۆیان کردۆته قودوه‌و چاویان بڕیوه‌ته ره‌فتارو کرداری تۆ!
زۆرم ئاره‌ق ڕشت، له پێناو وشه‌ی پاک و دوا ڕۆژی پاک و دڵی پاک، ته‌مه‌نی خۆم له زیندانی مه‌کته‌به‌کاندا به‌سه‌ر برد. به‌ڵام ئێمرو ( 29 ی سپته‌مبه‌ری ساڵی 2011) وا هاوارده‌که‌م ، ده‌قیژێنم :که په‌شیمانم ، په‌شیمانم ، په‌شیمانم، نادمم ، په‌نجه‌ی نه‌ده‌م ده‌کڕۆژم، من مامۆسایه‌کی فاشل بووم، من مامۆسایه‌کی سه‌قه‌ت بووم، من مامۆسایه‌کی ده‌جاڵ بووم، من مامۆستایه‌کی بێخێر‌و نه‌عله‌تی و به‌دفه‌ڕ بووم. هه‌رچی وته‌ی نابه‌جێ له فه‌رهه‌نگاندا هه‌یه شایسته‌ی منه!
لێم مه‌بورن! شه‌قامه‌کانتان پڕ که‌ندوو هه‌ڵدێرو کارێزه. خه‌تای منه. من نه‌متوانی ئه‌ندازیاری ده‌ست پاک و کرێکاری ده‌ست ڕه‌نگینتان پێشکه‌ش بکه‌م! لێم مه‌بورن! بازار‌و مه‌یدان و ماڵ ومزگه‌وت و فه‌رمانگه‌کان پڕن له دزو درۆزن و گه‌نده‌ڵه‌کان، خه‌تای منه. من نه‌متوانی یاسای جوان و دادگای دادپه‌روه‌رو پۆلیسی ره‌شت به‌رزو مرۆڤی مرۆڤدۆیستان بۆ دروست که‌م! لێم مه‌بورن! نه‌خۆشه ڕه‌نگ زه‌ردو مه‌مک بڕاوو وه‌ره‌مداره‌کانی بن په‌سێوان. خه‌تا خه‌تای منه ، دکتۆری نه‌زۆک و په‌رستیاری سه‌رخۆش و ده‌رمانفرۆشی قاچاخچیم بۆ وه‌به‌ر هێنان! لێم مه‌بورن! شێته‌کانی بن دیواران، سواڵکه‌ره‌کانی به‌ر قاپی مزگه‌وته‌کان ، منداڵه پیسه‌کانی ده‌وری ترافیک لایته‌کان، لێم مه‌بورن، من ئێوه‌م شێتکرد، من بووم ئێوه‌م فێره سوالکردن و ده‌ست پانکردنه‌وه کرد. نه‌متوانی مرۆڤی وه‌ک ژاپۆنی و فلیپینی وجوله‌که ده‌رچوێنم ،تا نه‌وته‌که‌تان نه‌دزن و سواری خۆشکه‌کانتان نه‌بن و گاڵته به بوونتان نه‌که‌ن و ڕێ نه‌ده‌ن مناڵی کورد ببێ به سواڵکه‌ر، به‌ماکه‌ر، به مه‌یمون! لێم مه‌بورن! برینداره‌کانی سه‌رشه‌قام و مردووه‌کانی ژێر تایه‌ی (وه‌نه‌وشه)کان. خه‌تا خه‌تای منه!. من نمتوانی به‌رێوه‌به‌ری هاتۆچۆی لێزان و شوفێری به‌رێز و خاوه‌ن زه‌وق و ڕه‌وشت ، په‌روه‌رده‌که‌م! لێم مه‌بورن! شه‌هیده‌کانی به‌ره‌ی جه‌نگ و ئه‌نفالکراوانی مێژوو و (هه‌ڵه‌بجه)کانی کوردستان و سه‌ربڕاوه‌کانی شه‌ری بازگه‌ی گومرگه‌کان و رووفاته بێگوناهه‌کانی عه‌رعه‌ر! لێم مه‌بورن! من زڕه‌سه‌رکردم کرده پیاو به‌سه‌رتانه‌وه، پیاوکۆژم کرده رابه‌ری ئێوه، نه‌زانم کرده سیاسه‌تمه‌داری وڵات، وڵاتفرۆشم کرده وه‌زیر، کرده پیغه‌مبه‌ر کرده خودا به‌سه‌رتانه‌وه! نا لێم مه‌بورن! من گونده‌کانم پێ چۆلکردن، ئاوه‌کانم وشککرد، من زانست و په‌رورده‌م کرده په‌ڕۆ—–پێبسڕنه‌وه، من که‌لتووره جوان و پیرۆزه‌کانم کرده شه‌مووله، من شیعر‌و ئه‌ده‌ب و هونه‌رم کرده قوربانی سه‌ر سه‌کۆی دۆلاران! من گه‌نجم کوشت ، من کوردستانم خنکاند من ئابروی خۆم برد. نا نا نا لێم مه‌بورن! له لای داوکاری گشتی داوم له‌سه‌ر تۆمار که‌ن و له سێداره‌م ده‌ن .، من تاوان بارن… تاوان بار! مامۆسایه‌کی سه‌قه‌تی تاوانبار!!!