
به‌رله‌خۆكوشتن …… هه‌ژار قانع
ئازیزه‌كه‌م… ژیان زۆر سه‌خته
ئاسوده‌یی له‌ماڵی خۆی ده‌رم ئه‌كات
وه‌ك قاحبه‌یه‌كی ئه‌تككراو
ئاسمان به‌زه‌لیلیم خۆشحاڵ ئه‌بێت ئه‌وده‌مه‌ی
له‌شه‌وه ده‌یجوریه‌كاندا له‌نوسینی شێعرێك شكست دێنم
به‌دره‌وشانه‌وه‌ی مانگ و ئه‌ستێره‌كاندا دیاره
ئازیزم …تۆله‌كوێیت؟
له‌ته‌نهایدا مێشكم خه‌ریكه‌وه‌ك بوركان ئه‌ته‌قێته‌وه
به‌گه‌ش بوونه‌وه‌ی ئه‌م پشكۆی ده‌ستما تێبگه
ماوه‌یه‌كه شه‌و تابه‌یان ناخه‌وم به‌ڕۆژیش
له‌كازیوه تا زه‌رده‌په‌ڕ ده‌خولێمه‌وه
ئازیزم…
ئه‌م وه‌ڕس بوونه‌ی من سروشتی نیه!
شه‌وانه
ئه‌وه‌نده به‌خه‌یاڵ گۆشه غه‌مگینه‌كانی ئاسمانم پشكنی و
خودام نه‌بینی…
ئه‌ونده شه‌قم له‌ئه‌ستێره‌كان هه‌ڵدا و
پێیه‌كانم نه‌سوتان…
ئه‌وه‌نده تاریكیم هه‌ڵمژی و ڕوناكیم نه‌دی
تا گومانم له‌بونی خۆم كرد
ئازیزم…
ئێستا هه‌موان له‌ماڵ ده‌رم ئه‌كه‌ن
وه‌ك ئامێرێكی شه‌ق و شڕی بێ‌سود
وه‌ك پشیله‌یه‌كی بیًكلكی شووم
وه‌ك ژه‌نه‌ڕاڵێكی شكستی دۆڕاو
ئێستا هه‌موان…
فڕێم ده‌ده‌نه سه‌رشه‌قام و باوه‌شی ته‌نیایی
وه‌ك مه‌لعونێكی خودا نه‌ویست…
وه‌ك سۆزانیه‌كی بێ ئیش …
خودایه…
وه‌ك منت هێنایه ناو ئه‌م چه‌نگه ئه‌به‌دیه‌وه
بێ ئه‌وه‌ی پرسم پێبكه‌ی
یان خۆت بمكوژه… یان خۆم…
كامیان ئازاری كه‌متره ئه‌وه‌یان كه به‌نسیبم
ئازیزم سه‌یركه دوای تۆ شته‌كان چۆن گۆڕان
ئه‌وه‌ی كه‌ژیان پێی به‌خشیم…
جگه له‌میحنه‌ت و ئازار هیچیترنه‌بوو
ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌ده‌ب پێی به‌خشیم…
له‌مه‌لعونی و هه‌ڵدێر زیاتر هیچیتر نه‌بوو
ئه‌وه‌ی كه‌ته‌نیایی پێی به‌خشیم…
جگه له‌مه‌رگ و خۆكوژی هیچیتر نه‌بوو
ئه‌ی یار…
ئه‌وه‌ی كه‌تۆ به‌منت به‌خشی…
ئه‌و ئازارانه‌بوون كه‌منیان گه‌یانده شه‌رای مردن
ئه‌وه‌ی كه‌ئاسمان به‌منی به‌خشی…
ئه‌وشكستانه‌بوون كه‌منیان گه‌یانده مردن
ئه‌و گردۆڵكه لمانه‌بوون
كه سه‌رابه‌كانیان له‌پشت خۆیانه‌وه حه‌شار ئه‌دا
ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌شق به‌منی به‌خشی…
تۆ بوویی تۆ ئه‌ی یار…به‌و هه‌موو بێ مروه‌تییه‌ته‌وه