چه‌ند تێکستێکی کورتی براتیگان
ڕیچارد براتیگان 1935-1984 نوسه‌رو شاعیرێکی ئه‌مریکاییه و به یه‌کێک له پێشڕه‌وه‌کانی ئه‌ده‌بیاتی پۆست مۆدێرن له دونیادا ده‌ژمێررێت، پاش نوسینی دواڕۆمانی چه‌ندڕۆژێک ون ده‌بێت، که ده‌رگای ژووره‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌شکێنن به دیار قاپێک شه‌رابه‌وه به تفه‌نگ خۆی کوشتووه، ئه‌مه نمونه‌ی چه‌ند شیعرێکی کورتییه‌تی:
تارمایی ماچ
جه‌هه‌نه‌م
بێ قیمه‌ت تره
له یاده‌وه‌ریی به‌رده‌وامی
ماچێک
که
نه‌کراوه.
کرمه‌کان مێشکم ده‌خۆن
کرمه‌کان
مێشکێک
ده‌خۆن
که هه‌ست ده‌کات و
نیگه‌ران بووه و
نوسیویه‌تی
ئه‌م شیعرانه..
لێگه‌ڕێ کرمه‌کان
ئه‌وه بکه‌ن
ئه‌وان
ته‌نیا یه‌کجار
ده‌ژین..
مێشێکی دیل له ته‌ونی جاڵجاڵۆکه‌یا
پیاوێک
ده‌ناسم
که ده‌یه‌وێت به شێرپه‌نجه
بمرێ..
ئه‌و
سه‌برێکی هه‌یه به ئه‌ندازه‌ی
مێشێکی دیل
له ته‌ونی جاڵجاڵۆکه‌یا..
کاتێ مرد
پرسی
“سه‌عات چه‌نده؟”
هیچی تازه نییه
له ژێر ئاسماندا
هیج شتێکی تازه نییه
جگه
له
من
و
تۆ..
ئه‌وی جاوید
ڕۆحم
به کچێک دا..
سه‌یرێکی
کرد
خه‌نده‌یه‌ک
گرتی و
خستییه
سیفۆنێکه‌وه
پیکه‌وه
که سواری پاسه‌که بووم
زۆرم بیر ده‌کردی..
30 سه‌نت کرێم دا و
وتم دوو نه‌فه‌ر
بیرمچوو
به‌ته‌نیام..
عاشقانه
“چه‌ند خۆشه
که به‌یانییه‌ک
به ته‌نیا
هه‌ستی و
ناچار نه‌بی
به‌که‌س بڵێی
خۆشم ده‌وێێ
که
خۆشت ناوێ ئیتر..”
شیعری جوان
له لۆس ئه‌نجلس
به یادی تۆ وه
ئه‌چمه جێگا..
تۆزێ له‌مه‌وپێش
که میزمکرد
به میهره‌وه له ‘چۆک’م ئه‌ڕوانی
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووجار
له تۆدا
بووه
هه‌ستێکی خۆشی
ده‌دا
به
من..
له کۆتایدا
ئه‌م ژیانه وه‌ک نه‌خۆشخانه‌یه‌ک وایه، که له‌وێ هه‌ر نه‌خۆشێک ده‌یه‌وێ قه‌ره‌وێڵه‌که‌ی بگۆڕێ؛ یه‌کێک ده‌یه‌وێ له‌به‌رامبه‌ر زۆپاکه‌دا ئازاره‌کانی بکێشێ و یه‌کێكی تر گومان ده‌با که له ته‌نیشت په‌نجه‌ره‌که‌وه شیفای بۆ دێ.. به‌س من ده‌زانم هه‌میشه له‌و جێیه خۆشبه‌خت ده‌بم، که لێی نیم.
ڕیچارد براتیگان
له فارسییه‌وه: تــــــوانـــا