
بانگه‌شه بۆ وشیاری دیموكراسی له عێراق
چه‌ند ساڵێكی ئاڵۆزكاو و پڕ له مه‌ینه‌تی و مه‌رگه‌سات به‌سه‌ر كورددا تێپه‌ڕی، هه‌ر له‌و ساته‌ی حكومه‌تی به‌عس جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست زیاتر له سی و پێنج ساڵ به ئاگرو ئاسن خه‌ڵكی چه‌وسانده‌وه، گه‌لی كورد هه‌موو ده‌رده‌سه‌ری و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی له چنگ ئه‌م ڕژێمه چه‌شت. له‌م نێوه‌نده‌شدا هه‌موو ده‌وڵه‌ت و ڕێكخراوه مرۆییه‌كان له ئاست ئه‌م تاوانه گه‌ورانه‌دا چورته‌یه‌كیان نه‌كرد، وه هیچ هه‌وڵێكیشیان بۆ ڕاوه‌ستاندنی سوكایه‌تی و هه‌تك كردنی مرۆڤی عێڕاقی نه‌دا. خه‌ڵكی هه‌ژارو نه‌دار له نێوان ترس و دڵ ته‌نگی ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد، حیزبی به‌عسیش په‌یتا په‌یتا له هه‌موو ناوچه و كون وكه‌له‌به‌ره‌كانی عێراق پێگه‌ی خۆی قایم ده‌كرد، ئه‌مه‌ش له ده‌ره‌نجامی ڕه‌شه‌كوژی و گرتنی ڕۆشنبیر و بیریار و سیاسه‌تمه‌دار و نیشتیمان په‌روه‌ران داته‌كایه‌وه، ئه‌م حیزبه جگه له كوشت و كوشتار‌و وێرانكردن هیچ په‌یامێكی تری بۆ مرۆڤ پێ نه‌بوو، عێراقی كردبوو به‌گۆڕستانێك و گۆڕی هه‌موو فه‌ردێكی عێڕاقی تێدا هه‌ڵكه‌ندبوو، ئه‌م پرسیاره‌ی لێره‌وه خۆی مه‌ڵاس ده‌دات ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌شێ بنیادنانی ده‌وڵه‌تێكی شارستانی ده‌ستوری له عێڕاقی ئه‌مڕۆدا به‌بێ بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری دیموكراسی یاخود به‌بێ بوونی ڕێكخراوه دیموكراسیه‌كان؟ سه‌ره‌تا پێویسته دان به‌وه‌دا بنێین كه سروشتی تاكی عێڕاقی گۆڕانێكی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه له ئه‌نجامی له ده‌ست دانی به‌های مرۆیی و ئه‌خلاقی، وه به‌سه‌ربردنی ژیانێكی ته‌نگ و دژوار له ژێر سێبه‌ری به‌عس دا، بێبه‌ش بوون له هه‌موو كار و بنه‌ماكانی ژیان، دوو دڵ بوون له ئاینده‌ی خۆی و خاو و خێزان و گه‌له‌كه‌ی، شتێكی زۆر سروشتیشه مرۆڤ له نێو ئه‌و هه‌موو گێژه‌ڵۆكه سه‌ختانه‌دا عه‌قڵ و هۆشی گه‌رد و تۆز بگرێت و جۆرێك له نه‌خۆشی ده‌روونی یه‌خه‌ی بگرێت .
بۆیه من پێم وایه بانگه‌شه‌ی دیموكراسی هیچ كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر فه‌ردی عێڕاقی دروست ناكات به‌بێ پاك كردنه‌وه‌ی هۆش و بیر له‌هه‌موو كه‌لتوروو ڕێسایه‌كی به‌عس، به‌داخه‌وه شێوه‌ی پڕوپاگنده‌ی هۆشیاری له عێڕاق پابه‌ند و مه‌حكومه به فكره‌ی بۆگه‌نی به‌عس . حیزبه نیشتیمانیه‌كان و ئیسلامیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی به‌ته‌نگ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیانه‌وه‌ن نیو ئه‌وه‌نده‌ش له خه‌می چه‌سپاندنی دیموكراسی دا نین . زۆرجار گوتومه ئه‌م حیزبانه ناتوانن له كه‌شێكی ته‌واوی دیموكراسیدا بژن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیموكراسی نه‌نگی و عه‌یبه‌كانیان ئه‌خاته‌ڕوو هه‌ربۆیه هه‌ندێك له حیزبه‌كان به‌گوفتار بانگه‌شه‌ی دیوكراسی ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌كردار دژی ئه‌وه‌ستنه‌وه .
ناشێ و ناكرێ به‌بێ به‌ره‌و پێش بردنی عه‌قڵ و فیكری عێڕاقیه‌كان و دروست كردنی هه‌ستی خۆشه‌ویستی بۆ نیشتیمان، ڕیشه‌كێش كردنی بنچینه‌كانی ڕه‌گه‌ز په‌رستی و تاقم گه‌رایی كه‌زه‌مه‌نێكی دورو درێژه ڕه‌گیان داكوتاوه باس له دیموكراسی بكه‌ین، هه‌رچه‌ند ئه‌م كاره كاتێكی زۆری گه‌ره‌كه بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ته‌م و مژی به‌عسیزم به‌ڵام له‌ئاكامیشدا به‌رهه‌مێكی پوخت و خاوێن فه‌راهه‌م دێت .
پوخته‌ی قسان ئه‌وه‌یه دیموكراسی فه‌رهه‌نگ و كه‌لتورێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه له نێوان ئێواره و سپێده‌یه‌كدا به‌رهه‌م نادات، وه‌لێ به قۆناغكاری و هه‌نگاوی عه‌مه‌لی و خه‌مخۆری دڵسۆزان به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی ڕوون ده‌ڕوات، بره‌و دان به‌گفتوگۆی نێوان پێكهاته‌كان و قبووڵكردنی ئه‌وانی دیكه به‌هه‌موو ڕه‌نگ و ده‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه دیموكراسی به‌رهه‌مدار و قه‌شه‌نگ ده‌كه‌ن .
سه‌رچاوه (الصوه اڵاخر) ژماره 166