
ئینگلیز فیتنه‌ن , په‌كه‌كه دارده‌ستی ئیسرائیله
پێش ئه‌وه‌ی بچم بۆ ئه‌و ووڵاته ده‌مزانی كه توركه‌كان بیركردنه‌وه‌یه‌كی جیاوازیان هه‌یه له ته‌واوی خه‌ڵكی دیكه‌ی دونیا له باره‌ی زمانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه پێیانوایه زمانی توركی یه‌كه‌مین زمانی ئاخاوتنی مرۆڤ بووه و ته‌واوی زمانه‌كانی دیكه له زمانی توركی بوونه‌ته‌وه. ئه‌م بۆچوونه دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌ره‌تای دروستبوونی كۆماری توركیای تازه هاته كایه‌وه واتا نزیك 90 ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌رم نه‌ده‌كرد دوای ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه و ئه‌و هه‌مووه گۆڕانكاریه‌ی به‌سه‌ر دونیا داهاتووه هه‌ر به‌م شێوه‌یه بیربكه‌نه‌وه.
ڕۆیشتنم به پاس بوو بۆ ئه‌و ووڵاته كه كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی توركی خاوه‌نی بوو وئه‌م كۆمپانیایه هه‌ڵده‌ستێت به گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵك له شاره‌كانی هه‌ریمی كوردستان بۆ توركیا و هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و پاسانه ده‌چنه شاره‌كانی دیكه‌ی ئێراق. دوای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی چوونه‌وه ژووره‌وه‌مان له خاڵی سنووری 2 كاژێری خایاند و وه‌ستانێكی كورت له شاری سلۆپی كه 10 كیلۆمه‌تریك له سنووره‌وه دووره ، دووباره پاسه‌كه كه‌وته‌وه ڕێگا به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره و وه‌ك بڕیاره بۆ ئه‌سته‌مبۆڵ، كات شه‌و بوو بۆیه شتێكی ئاوامان نه‌بینی له ڕێگا به‌ڵام له هاتنه‌وه‌م بۆ كوردستان كاته ڕۆژبوو بۆیه تێبینی زۆر شتم كرد، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان خاڵی سنووری و شاره‌كانی دیكه‌ی توركی كوردستانه و زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی كوردنیشینه ئه‌مه جگه له عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌ن وكه‌مینه‌ی دیكه‌ی تێدا ده‌ژێت. هه‌رچه‌ند ئه‌م ناوچانه به سروشت جوانن به‌ڵام زۆر به ئاشكرایی جیاوازییه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت له گه‌ڵ شاره توركنیشینه‌كان له ڕووی بایه‌خدانه‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هیچ كارگه‌یه‌ك یا پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی گه‌وره نابینریتَت وه‌ك له‌شاره توركه‌كاندا هه‌یه ، خانووه‌كان زۆرینه‌یان كۆنن و كۆڵانه‌كان پیس و سیمای شارستانیان پێوه نابینرێت. به‌هه‌ر حاڵ پێشبینی ئه‌وه‌م ده‌كرد چونكه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه حكومڕانی به‌ده‌ست خۆیانه‌وه نیه .
كاتێك خۆرهه‌ڵات له ناوچه توركنیشینه‌كان بوین له ڕێگه‌دا تابلۆكانی هات وچۆ به توركی نووسرابوون تاڕاده‌یه‌ك پێم ئاسایی بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی ڕاكێشام تابلۆی هه‌موو شوێنێك هه‌ر به‌توركی نووسرابوو ، چونكه ووڵاتێكی گه‌شتیاری وه‌ك توركیا هیچ نه‌بووایه ده‌بووایه له پاڵ توركیدا زمانی ئینگلیزیشیان به‌كار بهێنابووایه له‌م هه‌ندیك شوێن به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ته‌نانه‌ت دوای بیست كاژێر ڕێكردن ته‌نها ووشه‌یكی ئینگلیزیم بینی كه نووسرابوو ویلكه‌م. هه‌ر ئه‌وه‌ش نا به‌ڵكو خه‌ڵكی توركیا هیچ گرنگی به ئینگلیزی ناده‌ن و ته‌نانه‌ت زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانن ژماره‌كان به ئینگلیزی بڵین یا هه‌ر نایزانن، ئه‌مه بۆمن بووه جێگای پرسیار بۆیه له چه‌ندین كه‌سم پرسی ئایا بۆچی گرنگی به‌م زمانه ناده‌ن؟ له‌م باره‌یه‌وه دوو وه‌ڵامم ده‌ستكه‌وت به‌شێكیان ئه‌وانه‌ی ئینتیمایان بۆ ئیسلامی سیاسی هه‌بوو ده‌یان ووت ئینگلیز فیتنه‌ن و كافرن نامانه‌وێت بێته ناو ووڵاته‌كه‌مانه‌وه به‌شه‌كه‌ی تریان ئه‌وانه‌ی له عه‌لمانی بوون ده‌یانووت زمانی توركی زمانێكی كامڵه‌وه پێویستمان به هیچ زمانێكی تر نیه تا فێری ببین، ته‌نانه‌ت دواتر بۆم ده‌ركه‌وت هیچ زانكۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكی یا فه‌ره‌نسی یا به‌ریتانی له توركیا نیه چونكه پێیانوایه ئه‌مانه ته‌نها خه‌ریكی سیخوڕی ده‌بن ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یان پێبدرێت بێنه ووڵاته‌وه. ئه‌وه‌ی من ده‌مخوێنه‌ده‌وه توركه‌كان پێیانوایه كه زۆربه‌ی ووڵاتانی دونیا به‌تایبه‌تیش ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له پلانداناندان له دژیان، توركه‌كان له سه‌رتای دورستببونی كۆماری توركیا به هۆكاری ناسیۆنالیستی نه‌یانویستووه گرنگی به هیچ زمانێكی تر بده‌ن و ئێستاش له سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌م خه‌ریكه له‌به‌ر هۆكاری ئاینی دووباره ته‌نها زمانی توركی پیرۆز ده‌كه‌نه‌وه.
مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه سه‌رنجی منی ڕ‌اكێشا له قسه‌كردنم له‌گه‌ڵیان بۆچوونیان بوو له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد و په‌كه‌كه، دیاره ئه‌گه‌ر بچیته ئه‌و ووڵاته زۆر زه‌حمه‌ته كه‌سێك بدۆزیته‌وه بڵێت په‌كه‌كه تیرۆرست نیه و كێشه‌ی كورد هه‌یه له توركیا، جارێكیا له كافتریایه‌ك له گه‌ڵ دوو كه‌س كه‌وتمه گفتوگۆوه‌وه كه ئامۆستای ئاماده‌یی بوون، دیاره ئه‌وان نكۆڵیان له‌وه كرد كه كێشه‌ی كورد هه‌بێت له‌م وولاته به‌لام كاتێك ووتم ئه‌ردۆگان خۆی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه كێشه‌ی كورد هه‌یه له‌و ووڵاته ، وه‌لامێكی ئه‌وه‌نده سه‌یریان داوه كه هه‌رگیز چاوه‌ڕووانم نه‌ده‌كرد له دوو كه‌سی خوێنده‌واره‌وه گوێم لێبێت ئه‌وان باسیان له‌وه كرد كه ئه‌ردۆگان بۆیه وای ووتوه چونكه ژنه‌كه‌ی كورده خه‌ڵكی شێرناخه كه ناوچه‌یه‌كی كوردیه. هه‌ره‌وه‌ها ئه‌وان سووربوون كه په‌كه‌كه دارده‌ستی ئیسرائیله ، كاتێك پرسیم كه ئێوه به هاوكاری ئیسرائیل توانیوتانه سه‌رۆكی په‌كه‌كه بگرن پێیان سه‌یربوو و هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌بوو. چه‌ندین قسه‌ی سه‌یری دیكه كه گوێم لێ‌بوو له خه‌ڵكی تورك له‌وانه ئۆجه‌لان ئه‌رمه‌نیه سوونه‌ت نه‌كراوه و هه‌موو خه‌ڵكی توركیا توركن و هیچ نه‌ته‌وه‌ی تری تێدا نیه.
شتێكی تر له‌باره‌وه ئه‌و وولاته تێبینیم كرد ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه ئابوورییه كه زۆر به‌ڕوونی دیاره، ده‌گه‌یته هه‌ر شوێنێك ده‌بینیت پرۆژه‌ی ئاوه‌دانی و بیناسازییه ( مه‌به‌ستم شاره توركنیشینه‌كانه) ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌ره‌كی جلوبه‌رگی ناوچه‌كه‌یه و گه‌شتیارێكی زۆریشی بۆ دێت ساڵانه، هه‌ر بۆ زانیاریتان توركیا له ساڵی 1956 ته‌نها سێ زانكۆی تێدابووه به‌ڵام ئێستا زیاتر له سه‌د زانكۆی هه‌یه، ئێستا دووه‌م هێزی ناتۆیه و ئابوورییه‌كه‌ی شانزه‌مین ئابووری جیهانه.
دیاره من بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته من له توركیا بووم دڵنیام ئه‌گه‌ر زیاتر بمابایه‌مه‌وه شتی زۆرترم ده‌بینی، مه‌به‌ستی من له‌م نووسینه كورته ئه‌وه‌یه بلێم كه ئێمه زۆر پێویستمان به‌وه‌یه ئه‌و ووڵاته له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان بناسین و بیركردنه‌وه‌ی سیاسی و بارودۆخیان هه‌ڵسه‌نگێنین، چونكه توركیا وولاتێكی گرنگی ناوچه‌كه‌یه و كێشه‌ی زۆریشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
هێژا عوسمان
Hezhaosman83@yahoo.com