
ئه‌ده‌ب و دیكتاتۆر … ئارام شێخ وه‌سانی
شۆڕش ئه‌و چه‌مكه‌یه كه له هه‌ناویدا هه‌ڵگری كۆمه‌لێك ڕوپۆشه ,كه ده‌كرێ له‌ژێر ئه‌و ڕوپۆشه‌دا مه‌یدانێكی فراوانی مانا بدۆزرێته‌وه , گه‌ر هه‌موو شۆڕشێك گۆرانێكی پۆزه‌تیڤ بخولقێنی له ئامانجی سه‌ره‌تایدا , ئه‌وا به‌دڵنیایی یه‌وه هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نیه كه ئه‌و ئامانجانه له هه‌مان دۆخدا بمێنه‌وه , لێره‌وه ئه‌و هاوكێشه‌یه یه‌كلای ده‌بێته‌وه و تارمای ده‌كه‌وێته سه‌ر چه‌مكی شۆڕش له نێوان سه‌ره‌تاو كۆتایدا , وێرای ئه‌مه پێویسته شتێكیش له‌سه‌ر راپه‌رین بڵێن , راپه‌رین و شۆڕش له‌یه‌ك جیاوازن , ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م دوو چه‌مكه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه , ئه‌و په‌یوه‌ندیه تێكه‌ڵبووه سه‌ره‌تاییه‌ی شۆڕشه به راپه‌رین , واتا راپه‌رین پێویستی به شۆڕشه , لێره‌وه ئه‌م دوو چه‌مكه به‌ته‌واوی ئه‌وه ده‌خه‌نه‌روو كه‌ده‌كرێ شۆڕش ڕاپه‌رینی تیا له‌دایك نه‌بێت , به‌لام ناكرێ راپه‌رین به‌بێ شۆڕش له‌دایك بێت.
له ئه‌ده‌بدا زۆر شوین هه‌یه بۆقسه‌كردن له شۆڕش , ئامانجی ئه‌ده‌ب ئامانجێكی شاراوه نیه, زۆریك بڕوایان وابووه كه كه پرسی ئه‌ركی ئه‌ده‌ب پرسێكی ئاڵۆز‌و فره جه‌مسه‌ره , وه‌لی به‌بۆچونی من له‌ئه‌ده‌بدا ئه‌وه‌نده‌ی كه شیكردنه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كان ئاڵۆزه خودی پرسی هه‌بوون و نه‌بوونی ئه‌ركی ئه‌ده‌ب ئاڵۆز نیه , به‌شێویه‌كی گشتی له ئه‌ركی ئه‌ده‌بدا ناكری به‌بی شیكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌ركی نووسین خۆمان سه‌رقاڵبكه‌ین به‌وه‌لامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره ,بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سارته‌ر له كتیبی ئه‌ده‌ب چیه ئه‌وبابه‌تانه‌ی به‌باشی ڕونكردۆته‌وه, ئێمه لێره‌دا له‌به‌ر یه‌ك هۆكار ئه‌و باسه‌مان وروژاندوه, كه ئه‌ویش به‌ڵگه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ده‌ب هه‌ڵگری په‌یامیكه بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگا , ئه‌ده‌ب ده‌توانیت له‌كایه تیۆریه‌كه‌ی ده‌ربچی و به كرده‌كی بێته مه‌یدانه‌وه ,پیاویكی وه‌ك ئۆرویل خاوه‌نی بیرۆكه‌یه‌كی تازه نیه سه‌باره‌ت به‌ژیان به‌ڵكوو كاردانه‌وه‌یه‌كی مرۆڤانه‌ی بۆدروست بووه و ده‌یه‌ویت ئه‌و كاردانه‌وه‌یه هه‌رچۆنیك بیت نیشانبدات , ئه‌و كاره‌ی ئۆرویڵ له ئه‌ده‌بدا جۆریكه له ئیمانیكی لاواز بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی كه هه‌یه , ده‌كرا ئۆرویل له مه‌زرای ئاژه‌ڵان هه‌موو ئامانج و بیركردنه‌وه‌كانی خۆی نه‌كاته ره‌مز , ئه‌وه‌ی لێره‌دا جیگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی ئۆرویل به‌رامبه‌ر ئه‌ركی ئه‌ده‌ب تاچه‌ند سه‌ركه‌وتوو بووه , بۆ له‌ده‌رگای دووه‌مه‌وه ئه‌و په‌یامه به‌یان ده‌كریت , هایدگه‌ر ده‌ڵێت” ئه‌ده‌ب گه‌وره‌ترین هێزی رزگاركه‌ره” , ئایا ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی لای ئۆرویل هه‌بووه و كاری له‌سه‌ر كردوه چ رزگاریه‌كی پێبه‌خشیوه , بێگومان ئه‌و قسانه دوورن له‌و بابه‌تانه‌ی كه نووسین به‌گشتی و ئه‌ده‌ب به‌تایبه‌تی ده‌به‌ستنه‌وه به‌بابه‌تیكی تایبه‌تی و تاكی مرۆڤه‌كان , مه‌به‌ستم لایه‌نه سۆسیۆلۆژیه‌كه‌ی ئه‌ده‌به بۆ مرۆڤ , زۆر قسه له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب كراوه به‌ڵام به‌بۆچونی من ئه‌ده‌ب لای هه‌موو نووسه‌رێك جۆرێكه له به‌ره‌نگاری ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ و ده‌بیستری , ئۆرویل زۆر كاریگه‌ر بووه به روداوگه‌لی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری روسیا , بۆ ئۆرویل زۆر ئه‌سته‌م بووه بتوانیت ئه‌و كاردانه‌وه و ئه‌و هه‌سته بشاریته‌وه كه له‌ناو شۆڕشه‌كه‌دا سه‌رنجی ڕاكێشاوه , به‌پی ڕۆمانی مه‌زرای ئاژه‌لان , ئۆرویل زۆر نیگه‌ران بووه له هه‌ندێ بابه‌تی شۆڕش , هه‌روه‌ها قسه‌ی هه‌بووه , به‌ڵام هاتووه كۆی سیناریۆی شۆڕشه‌كه‌ی كردۆته ناو چوارچێوه‌ی دونیای ئاژه‌لانه‌وه , ئایا به‌وینه‌كردنی روداوێكی مێژووی مرۆڤایه‌تی بۆدنیای ئاژه‌ڵان چ مانایه‌ك ده‌گه‌یه‌نیت؟ ئایا بۆچی مرۆڤ نه‌توانیت نوینه‌ری كرده خراپه‌كانی خۆی بیت؟ ئایا ئه‌وه له فه‌رهه‌نگی بووندا چ مانایه‌كی هه‌یه كه ئاژه‌ڵ هه‌مان توانای لاسایكردنه‌وه‌ی مرۆڤی هه‌بیت بۆ شه‌ڕ و بۆ دنیای ماتریاڵ و بۆ بنیاتنانی هه‌یمه‌نه‌یه‌كی دیكتاتۆری؟ جگه له هه‌موو ئه‌م پرسیارانه شتێك بۆ ئۆروێڵ گرینگه ئه‌ویش ده‌رچونیه‌تی له‌بازنه‌ی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی و بینینی دونیا , لێره‌دا ئۆرویل گره‌وی ئه‌وه‌ی بردۆته‌وه كه‌ناوی لێبنرێ نووسه‌ری مرۆڤایه‌تی ,نه‌ك نووسه‌ری ناوچه و خێل و شار , نووسه‌رێك وه‌ك فه‌یله‌سوفان سنوره‌كان ده‌به‌زینیت و ده‌كرێت له كۆێ مرۆڤبوون مه‌ترسی له‌سه‌ربیت ئه‌وا ئه‌گه‌ر به‌وپه‌ری ئیمانیكی لاوازیشه‌وه بیت بێده‌نگ نه‌بیت و قسه‌بكات , روداوگه‌لی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری ڕوسیا هه‌وینی سه‌دان كتیبن به‌ڵام بۆ ئۆرویل ئه‌و بابه‌ته زۆر گرینگه چونكه له‌رێگه‌ی ئه‌و روداوه‌وه ئۆروێڵ هاتووه پۆرتریتی دروست بوونی دیكتاتۆره‌كانمان نیشانده‌دا ,
ئه‌گه‌رچی له‌ڕوپۆشه بینراوه‌كه‌ی یان له ڕوكاری ناوه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌دا بیرت بۆلای ئه‌وه ده‌چێت كه ئه‌م ڕۆمانه بۆ منالان نوسراوه , به‌ڵام له‌ئامانج و ئه‌ركدا كاره‌كه شاكارێكی مه‌زنه , ئه‌م ڕۆمانه باسكردنێكی ناراسته‌وخۆی ئه‌و فیكره ڕه‌خنه ئامێزه‌ی ئۆروێڵه كه راسته‌وخۆ نه‌یتوانیوه بیڵێ ,ڕه‌خنه‌گرتن له ئه‌نجامه‌كانی بیری ماركسیه‌ت , كه ئه‌كرێ ئه‌و بیرۆكه سیاسیانه‌ی ماركس ببنه هۆی به‌رهه‌م هێنانی ده‌سه‌لاتێكی تۆتالیتا‌ر ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی خۆی زیاده‌ره‌وی پێكرا. ئه‌م بیرۆكه‌یه ته‌نها تاك ڕه‌هه‌ند نیه به‌ڵكوو هه‌موو ئه‌رێبازه تیۆریانه‌ی كه هه‌ن بۆ دروستكردنی ده‌سه‌ڵات دوو لایه‌نی هه‌یه ده‌كرێت به پۆزه‌تیف و نه‌گه‌تیف دابنرێت , واتا هه‌م شۆڕش و هه‌م ده‌ستوری شۆڕش بنه‌مایه‌كی دواڵتی هه‌یه , لێره‌دا قسه‌كردنه له تێزه ترسناكه‌كانی پشت فیكری كۆمۆنیزم , كه ده‌كرێ به‌هۆیانه‌وه به ده‌ستكاریه‌كی بچوك له‌خزمه‌ت چینی ده‌سه‌لات شه‌رعیه‌ت ببه‌خشی به سته‌مكاریه‌كی ره‌ها , ئه‌م ڕۆمانه هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێ ڕه‌خنه‌ی توند‌و ترسناكه له‌باره‌ی ده‌سه‌لات و به‌كارهێنانی ده‌سه‌لات , بۆ هه‌موو سه‌ده‌كانی مێژوو له‌ئێستاو رابردوو داهاتوو ئه‌گه‌ری دوباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌یه , بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نووسه‌ر سه‌ركه‌وتوو بووه له‌و به‌وێنه‌كردنه‌ی مه‌به‌سته‌كه‌ی كه‌باس كرنیه‌تی یان دروست كردنی ئه‌و مه‌جازه گه‌وره‌یه‌یه كه‌به‌هۆی ئاژه‌ڵه‌وه نیشانی ده‌دات.
ژیانی ئۆروێڵ
جۆرج ئۆروێڵ ناوی ته‌واوی (ئیریك ئارسه‌ر بلێر) , نووسه‌رێكی ئینگیلیز زمانه , به‌ره‌گه‌ز هیندیه, له‌بوواره‌كانی كه‌لتور و رۆژنامه‌وانی و ڕه‌خنه و چه‌ندین بوواری تر ئه‌سپی نووسینی خۆی تاوداوه , به‌ڵام له‌پاڵ هه‌موو ئه‌و كارانه‌یدا وه‌ك ڕۆماننووس ناسرا. ئۆروێڵ له 20/6/1903له‌دایك بووه , ئه‌وله‌سه‌ده‌ی بیستدا سه‌رسامیه‌كی شێتانه‌ی بۆدروست بوو بۆ نووسین به‌زمانی ئینگلیزی , ئه‌و كات به‌شێك له هیند له‌ژێر داگیركاری ئینگلیزدا بوو , سوپایه‌ك هه‌بوو به‌ناوی سوپای شاهانه‌ی هیندی , ئۆرویل ده‌چێته ڕێزی ئه‌و سوپایه‌وه , تاوه‌كوو ساڵی 1927به‌رده‌وام ده‌بیت له خزمه‌تكردن به‌سوپا ,پاشان واز له‌كاره‌كه‌ی ده‌هێنێت و كاته‌كانی خۆی ته‌رخانده‌كات بۆ نووسین. پێش ئه‌وه‌ی واز له سوپا بهینیت جارێك له شه‌ڕدا گوله‌یه‌ك به‌ر ملی ده‌كه‌وێت و بریندار ده‌بێت ,كه زۆر نزیكبوو گیانی له‌ده‌ست بدات , به‌هۆی زامداریه‌كه‌وه رۆژبه‌رۆژ برینه‌كه‌ی سه‌خت ده‌بوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگی دروست ده‌كرد تا وایلێهات نه‌یده‌توانی قسه‌بكات , ئه‌و برینداربوونه بێده‌نگیه‌كی سامناكی به‌خشی به ئۆروێڵ , دوای ماوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆكراو ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر چوو , ئۆروێڵ بریاریدا بگه‌ڕێته‌وه بۆ كاری په‌یامنێری , بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌وته كاركردن له‌گه‌ڵ ئاژانسی بی بی سی , ئه‌و ده‌چوو بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ و هه‌واڵه‌كانی جه‌نگی ده‌گواسته‌وه ,له‌هه‌مان كاتدا سه‌رقاڵی نووسینی ڕۆمانی (مه‌زرای ئاژه‌ڵان ) بوو , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مووچه‌یه‌كی باشی وه‌رده‌گرت له‌كاری په‌یامنێری به‌ڵام له‌ساڵی 1943وازی له‌و كاره‌ش هێنا. له‌ساڵی نێوان 1944بۆ 1945ئۆروێڵ ڕۆمانی مه‌زرای ئاژه‌ڵانی بلاوكرده‌وه. ئۆروێڵ له‌نووسیندا خاوه‌نی ستایلێكی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی , ئه‌وله‌نووسینه‌كانی دا زۆر به‌كه‌می ڕه‌گه‌زه‌كانی ڕه‌وانبێژی ده‌خسته ناو نووسینه‌كانی, هه‌روه‌ها هه‌رگیز وشه‌ی درێژ و ده‌سته‌واژه‌ی ئاڵۆزی به‌كارنه‌ده‌هێنا ,ئۆروێڵ له مه‌زرای ئاژه‌لان و ڕۆمانی 1984ناوبانگی ته‌واوی ده‌ركرد وه‌ك ڕۆماننوس. ئۆروێڵ ڕه‌نگه كاریگه‌ری فیكر‌و بیركردنه‌وه‌ی ترۆتسكی له‌سه‌ربووبێت به‌ڵام هه‌رگیز لایه‌نگری فیكری ترۆتسكی و ئه‌نارشیسته‌كانی نه‌كردوه , له‌هه‌مانكاتدا هێرشێكی توند و ڕاسته‌وخۆ ده‌كاته سه‌ر رێبه‌رانی ستالینیزم , ئه‌و له ڕێگه‌ی مه‌زرای ئاژه‌ڵانه‌وه ته‌واوی ڕه‌خنه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر ستالین و هه‌وادارانی خسته روو. ئه‌و به‌ته‌واوی سه‌رسام بووه به ڕه‌خنه‌و قسه‌كانی ترۆتسكی بۆ به‌رگری له ئازادی تاكه‌كان , یه‌كێكی تر له‌به‌رهه‌مه‌كانی ئۆروێڵ به‌ناوی(هه‌موو رێگاكان بۆ كه‌ناری وێگان) ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت كه منیش له‌گه‌ڵ بیرورای ترۆتسكی و هاوشێوه‌كانی دام ,تێوه‌ریه‌كی ئانارشیسته‌كان هه‌یه ده‌ڵێت((هه‌موو حكومه‌ته‌كان خراپن)). ئۆروێڵ بڕوای وایه سزادان به‌ئازارتره له تاوان ئه‌نجامدان , هه‌روه‌ها قسه‌یه‌كی هه‌بوو ده‌یوت((خه‌ڵك به‌رێزه‌وه هه‌ڵسوكه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌ست بكرێن)) , له ستایلی ئۆروێڵدا به‌رده‌وام هه‌وڵدانێك ده‌بینیت بۆ ڕوخانی فیكری خۆی , نه‌ك وه‌ك سۆزداریه‌كی بێ مانا ,ئه‌و به‌رده‌وام دروشمی ئه‌و بوو كه ئاشتی خه‌ڵك بپارێزین له توندوتیژی.
زۆرینه‌ی كاره‌كانی ئۆرویل له‌باره‌ی كاری رۆژنامه‌نوسیه‌وه‌یه , ئه‌ویش وه‌ك وتار و ڕاپۆرت و چاوپێكه‌وتن و ستوون نووسین و هی دیكه‌ش ,له‌هه‌ندێ له‌به‌رهه‌مه‌كانی هاتۆته سه‌ر ژیانی هه‌ژاران , ئه‌و له‌به‌رهه‌می چینی خواره‌وه له‌پاریس و له‌نده‌ن باس له‌هه‌ژاری خه‌ڵك ده‌كات له‌م دوو شاره‌دا.
هه‌روه‌ها له‌به‌رهه‌می ڕێگاكانی كه‌ناری وێگان باس له‌ژیانی به‌مه‌رج ده‌كات , مه‌به‌ستی ژیانی چینایه‌تییه ,به‌پێ شایه‌د حاڵه‌كان ئۆروێڵ ڕۆژنامه‌نوسێكی سه‌رنج ڕاكێشبوو. هه‌روه‌ها ڕۆناماننوس و نووسه‌ران ئۆروێڵ به ئه‌ندازیاری وتارنووسانی ئینگلیزی ده‌زانن. ئۆروێڵ جگه له‌هه‌موو كاره رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ماوه‌ی ژیانیدا توانی 9ڕۆمان بنوسێت , كه‌دیارترینیان مه‌زرای ئاژه‌لان وڕۆمانی 1984 , ئۆروێڵ له‌ته‌مه‌نێكی كورتدا له‌ساڵی 1950له‌نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكیی زانكۆی كۆچی دوای ده‌كات.ئیریك ئارسه‌ر بلیه‌ر ئه‌گه‌رچی ته‌نها 47ساڵ ئه‌زموونی ژیانی دونیای كرد به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا فریای زۆرشت كه‌وت, ئه‌و به‌ته‌واوی له‌وه دڵنیا بوو كه ئه‌م دنیایه پێویستی به‌ئاشتیه‌كی درێژخایه‌ن هه‌یه, پێویسته هه‌موو تاكێك هه‌ستی شه‌رانگیزی له‌خۆیدا بكوژێت و بگه‌رێت به‌دوای هۆكاره‌كانی مانه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی ئاشتی.
پوخته‌یه‌ك له ڕۆمانی مه‌زرای ئاژه‌لان
چیرۆكی مه‌زرای ئاژه‌لان له كێڵگه‌یه‌كی ئینگلترا رووده‌دات , حیكایه‌ت خوانی چیرۆكه‌كه راناوی كه‌سی سێیه‌م به‌كارده‌هێنێت بۆ گێرانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه. سه‌ره‌تای ڕۆمانه‌كه به‌وه ده‌ست پێده‌كات كاتێك مه‌یجه‌ری گه‌وره هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كانی مه‌زراكه بانگده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی , له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پیره مه‌یجه‌ر ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه خه‌ونی ئازادی هه‌یه , خه‌ونی به‌رپاكردنی شۆڕشی هه‌یه له‌دژی مسته‌ر جۆنز(خاوه‌نی كێڵگه‌كه) ,سێ رۆژ پاش ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاژه‌ڵه‌كان , پیره مه‌یجه‌ر مرد , به‌ڵام ئاژه‌ڵه‌كان وته‌كانی مه‌یجه‌ریان به‌گرینگ وه‌رگرتبوو بۆیه به‌به‌رده‌وامی بیریانده‌كرده‌وه ,به‌و هۆیه‌وه هۆشیاری بیری شۆڕش لای ئاژه‌ڵه‌كان گه‌شه‌ی كرد و بیركردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان بۆ ئازادی گه‌یشته بنبه‌ست. به‌رازه‌كان چالاكترین و زیره‌كترین ئاژه‌ڵه‌كان بوون , ئه‌وان ئاژه‌ڵه‌كانی تریان هانده‌دا بۆ شۆڕش و راپه‌رین , سنۆبۆل و ناپلیۆن دوو یه‌راز بوون كه سه‌رپه‌رشتی ئاماده‌كاریه‌كانی شۆڕ‌شیان ده‌كرد , ناپلیۆن هه‌یكه‌لێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو به‌ڵام قسه‌كه‌رێكی باش نه‌بوو , له‌به‌رامبه‌ر سنۆبۆل قسه‌كه‌رێكی زۆر باش بوو , ئاژه‌لانی مه‌زراكه ئیشیان ده‌كرد بۆ دارشتنی بیردۆزه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌ئاژه‌لان ئه‌وه‌بوو بیردۆزه‌ی (ئاژه‌ڵ چیه‌تی) یان راگه‌یاند , پاش چه‌ند مانگێك شۆڕش و راپه‌رین و یاخیبوونی ئاژه‌ڵان ده‌ستی پێكرد پاش ئه‌وه‌ی شه‌وێك مسته‌ر جۆنز به‌سه‌رخۆشی دره‌نگ گه‌رایه‌وه مه‌زراكه‌و بیری چوو خواردن بدات به‌ئاژه‌ڵه‌كان ,به‌م هۆیه‌وه شۆڕش ده‌ستی پێكرد و ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ستیاكرد به‌شكاندنی ده‌رگاكان و پاشان كۆگای گه‌وره‌ی خۆراكیان شكاند ,كاتێ مسته‌ر جۆنز ئه‌وه‌ی بینی ده‌ستی دایه تفه‌نگه‌كه‌ی به‌ڵام كارله‌كار ترازابوو , هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كان په‌لاماریان دا‌و مسته‌رجۆنزیان راونا تا شوێنێكی دووری مه‌زراكه , پاشان ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ستیان كرد به‌شكاندنی كه‌لوپه‌له‌كانی ناومه‌زراكه ,هه‌ربه‌هۆی ئه‌و شۆڕشه‌وه ئاژه‌ڵان ده‌ستیان دایه ئاهه‌نگ گیران , دواتر ئاژه‌ڵان حه‌وت راسپارده‌یان ده‌ركرد وه‌ك ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕش , ئه‌و راسپاردانه به‌هه‌موو دیوار‌و ده‌رگای گه‌وره‌ی مه‌زراكه‌دا هه‌ڵواسران , راسپارده‌كانیش ئه‌مانه بوون , هه‌ركاتی دوو قاچت بینی دوژمنته , هه‌ركاتی چوارقاچ و باڵدارت بینی هاورێته , هیچ ئاژه‌ڵێك نابیت جلوبه‌رگ بپۆشێت , نابی وه‌كو مرۆڤ له‌جێگادا بخه‌وێ , نابێت ئاژه‌لان ماده‌ی بێهۆشكه‌ر بخۆنه‌وه , نابی هیچ ئاژه‌ڵێكیش ئاژه‌ڵێكی تر بكوژێت ,هه‌روه‌ها بێت هیچ ئاژه‌ڵێكیش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مرۆڤدا هه‌بێت , له كۆتایشدا له هه‌موو راسپارده‌كان یه‌ك دروشم بۆ ئاژه‌ڵه‌كان دروست بوو ئه‌ویش ئه‌وه بوو(چوارقاچ باشه , دوو قاچ خراپه) , پاش ماوه‌یه‌ك مسته‌ر جۆنز له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پیاوی تر هاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كێڵگه‌كه داگیر بكاته‌وه به‌ڵام ئاژه‌ڵه‌كان به‌رگریه‌كی بێوینه‌یان ئه‌نجامدا و نه‌یان هێشت جۆنز نزیكبیته‌وه له مه‌زراكه , هه‌ریه‌ك له‌به‌رازان سنۆبوول بۆكسه‌ر ئازایه‌تیه‌كی گه‌وره‌یان نیشاندا به‌و هۆیه‌وه مه‌دالیای شه‌ڕه‌فیان پێدرا , دواتر ئه‌گه‌رچی ناپلیۆن شتێكی ئه‌وتۆی نه‌كردبوو له شه‌ڕه‌كه‌دا به‌ڵام ئه‌ویش مه‌دالیای شه‌ڕه‌فی وه‌رگرت. پاش ماوه‌یه‌ك سنۆبۆل بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئاشی ئاوی خسته‌روو بۆ دروستكردنی كاره‌با , به‌ڵام له‌م بیرۆكه‌یه‌دا ناپلیۆن دژی سنۆبۆل وه‌ستایه‌وه‌و به‌خائینی له‌قه‌ڵه‌م دا ئه‌وه‌بوو نۆ سه‌گی هێنانی سنۆبۆلیان له‌مه‌زراكه وه‌ده‌رنا ,دواتر ناپلیۆن تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خسته‌پاڵ سنۆبۆل كه یارمه‌تی مسته‌ر جۆنزی داوه‌ی بۆ داگیركردنه‌وه‌ی كێڵگه‌كه. پاش ماوه‌یه‌ك ناپلیۆن ده‌ستی كرد به دروستكردنی ئاشی ئاو ئه‌وه‌بوو پرۆژه‌كه دروستكرا , ئاژه‌ڵه‌كان رۆژ به‌رۆژ ئه‌ركیان زحمه‌تر ده‌بوو , هه‌روه‌ها خۆراكیان به‌ته‌واوی كه‌مكرابووه‌وه , له‌هه‌مان كاتدا به‌رازه‌كان رۆژ به‌رۆژ قه‌ڵه‌وتر ده‌بوون , پاشان ناپلیۆن ده‌ستی كرد به‌بازرگانی له‌گه‌ڵ كێڵگه‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌زراكه كه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه به‌رێوه ده‌برا , ئه‌وه سه‌ره‌تای شكاندنی راسپارده‌كان بوو , هه‌نگاو به‌هه‌نگاو هه‌موو راسپارده‌كان ئاوه‌ژوو بوونه‌وه , ئاژه‌ڵه‌كان چونه خانووی مرۆڤ و له‌سه‌رجێگه‌ی مرۆڤ خه‌وتن و ده‌ستیان دایه خواردنه‌وه‌ی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان , ئه‌وانه‌ی ئه‌و راسپاردانه‌یان شكاند به‌رازه‌كان بوون , پاش ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانی تر ئه‌وه‌یان بینی چوون سه‌یری تابلۆی هه‌ڵواسراوی ده‌رگای گه‌وره‌یان كرد كه راسپارده‌كانی تێدا نوسرابوو , ئاژه‌ڵه‌كان بینیان هه‌موو راسپارده‌كان گۆراون له‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌رازه‌كان , به‌مجۆره( نابی هیچ ئاژه‌ڵیك له‌سه‌ر جێگه‌ی مرۆڤ بخه‌وێ له‌گه‌ڵ مه‌ردا , نابی هیچ ئاژه‌ڵێك ئاژه‌ڵێكی تری بكوژێت به‌بی هۆ ,نابی هیچ ئاژه‌ڵێك زێده‌رۆی بكات له‌خواردنه‌وه‌ی مه‌یی) , به‌مجۆره هه‌موو راسپاره‌ده‌كان گۆران , ناپلیۆن به‌رده‌وام بوو له‌كاره‌خراپه‌كانی ئه‌وه بوو چه‌ند جارێك به‌هۆی ره‌شه‌باوه ئاشه‌كه تێكده‌شكا به‌ڵام هه‌مووجاره‌كان ناپلیۆن سنۆبۆلی تۆمه‌تبارده‌كرد , پاش ئه‌وه مسته‌رجۆنز چه‌ندجارێك هێرشی كرده‌سه‌رمه‌زراكه بۆ گرتنه‌وه‌ی كێڵگه‌كه به‌ڵام ئاژه‌ڵه‌كان نه‌یان هێشت , رۆژێك به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه بۆكسه‌ر كه‌وت به‌زه‌ویدا ناپلیۆنیش هه‌ربه‌زیندووی بۆكسه‌ری فرۆشت به قه‌سابه‌كان , له‌هه‌مان كاتدا لای ئاژه‌ڵه‌كان وتی ناردومه بۆ نه‌خۆشخانه , پاش ماوه‌یه‌ك ناپلیۆن هه‌موو دراوسێكانی مه‌زراكه‌ی كۆكرده‌وه به‌بیانووی پشكیننی مه‌زراكه و ده‌ستیان دایه خواردنه‌وه و ئانگێران و مه‌یی خواردنه‌وه , ئاژه‌ڵه‌كانی تریش كه له‌ژێر بارێكی گرانی كاركردندابوون , كاتی ئه‌و بارودۆخه‌یان بینی بریاریان دا بگه‌رینه‌وه ژێرده‌ستی مرۆڤ و مه‌زاری ناپلیۆن جێبهیڵن.
كورته‌یه‌ك له شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری روسیا
شۆڕشی ساڵی 1917روسیا كه‌ناسراوه به شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر توانی گۆرانكاری گه‌وره بخاته بوواری سیاسه‌ت و ئابووری و ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی له روسیا. ئه‌و گۆرانه شتێكی خۆرسك و كوێرانه نه‌بوو به‌ڵكوو پرۆژه‌و پلانێك بوو كه له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك ترۆتسكی ولینین و ستالین دارێژرابوو. لینن هه‌ڵگیرسنه‌رو داینه‌مۆی شۆڕشه‌كه‌بوو , لینین دورخرابووه له‌ولات له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌وكاتی روسیا , لینین یه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ی رێبازی ماركسی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردبوو , به‌رده‌وام بیركردنه‌وه بریاره‌كانی به‌ئاراسته‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ماركس بوو , به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌دا پشتگیری كرێكاران بكات. هه‌روه‌ها ئه‌و بڕوای وابوو چینی كرێكاران و جوتیاران به‌هێزترین چینی كۆمه‌ڵگان كه ده‌توانن وڵات پێشبخه‌ن , له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وان شایه‌نی ژیانێكی باشترن , ئه‌وان پێویسته رێزیان لێبگیرێت. لینین ده‌ستی كرد به‌دارشتنی چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كی سیاسی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش ,وه‌ك یه‌كگرتوویی ,رێزگرتن له‌یه‌كتری , یارمه‌تی دانی جوتیاران و كرێكاران و یه‌كسانكردنی به‌های سه‌ركرده‌و خه‌ڵك. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئامانجه‌كانی پێش شۆڕش ته‌واو پێچه‌وانه كرانه‌وه , به‌و هۆیه‌شه‌وه وڵات كه‌وته‌وه تاریكی و سته‌مكاری.
له‌ساڵانی 1905تاوه‌كوو 1917وڵاتی روسیا له‌تاریكیه‌كی گه‌وره‌دا ده‌ژیا. ئه‌و ولاته سه‌رتاپا نغرۆ بوو بوو له نادادپه‌روه‌ری و نایه‌كسانی و توندره‌وی و سته‌مكاری و چینایه‌تی. ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكات به‌ته‌واوی مافه‌كانی فرۆڤی فه‌رامۆشكردبوو , هیچ پارتێكی تری سیاسی جگه له‌پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بۆی نه‌بوو بیرورایی خۆی هه‌بێت ,ده‌سه‌ڵات هه‌موو سامانی وڵاتی قۆرخ كردبوو بۆ ئامانجه‌كانی خۆی. سه‌ركرده‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ژیانێكی شاهانه‌یان هه‌بوو كرێكار‌و جوتیارانیش به‌كارده‌هێنران بۆ خزمه‌تی خۆیان. روسیا بووبوو به زیندانێكی مه‌زن. ئه‌م بارودۆخه رۆژ به‌رۆژ خراپتر ده‌بوو , سه‌ركرده‌سیاسیه‌كان به‌به‌رده‌وامی دورده‌خرانه‌وه و سته‌مكاری به‌رده‌وام بوو , به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵك كه‌وته بیری راپه‌رین و شۆڕش به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته. له‌وكاتدا هه‌موو سه‌ركرده به‌رهه‌ڵستكاره‌كان دورخرابوونه‌وه , ئه‌وان له‌مه‌نفاوه بریاریان دا پلانێك دابنین بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری شۆڕش و راپه‌رن بكه‌ن ,سه‌ركرده دوورخراوه‌كانیش به‌ڵینی ئه‌وه‌یان بڵا ,كردبوووه كه دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی به‌دیده‌هێنن. شۆڕش و راپه‌رین له‌ژێر رێنمایی و سه‌ركردایه‌تی لینن ده‌ستی پێكرد , ئه‌وه‌بوو خه‌ڵك به‌گشتی به‌شداری شۆڕشی كرد كه دوانزه‌ساڵ بوو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته حكومی ده‌كرد , له‌هه‌مان كاتدا سه‌ركرده‌كانی مه‌نفا گه‌ڕانه‌وه به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازی گه‌رمیان لێكرا. لینین له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی تر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستورێكی كاتی دابنرێت بۆ نه‌ته‌وه‌ی رووس. سه‌ركرده‌كان بریارو به‌ڵنیان دا كه به شه‌ڕه‌ف بن به‌رامبه‌ر به‌ڵینه‌كانی پێش شۆڕش. پاش ماوه‌یه‌كی كورت لینین له روداوێكی نادیاردا كوژرا , روون نه‌بوو ئاخۆ تیرۆركراوه یاخود به‌مردنی خۆی مردووه. سه‌ركرده دیاره‌كانی تری ئه‌وكات ستالین و ترۆتسكی بوون , ئه‌وانیش پاش مه‌ردنی لینین بریاریان دا له‌سه‌ر هه‌مان رێبازی لینین به‌رده‌وام بن. پاش ماوه‌یه‌كی كورتی كاركردنی پێكه‌وه‌ی ترۆتسكی به‌به‌رده‌وامی یارمه‌تی جوتیاران و كرێكارانی ده‌دا , وه‌لێ ستالین بیروراكانی گۆران و دژی یارمه‌تیدانی خه‌ڵك وه‌ستایه‌وه. ململانێ و پێشبركێ سیاسی له‌نێوان ستالین و ترۆتسكی ده‌ستی پێكرد بۆ گرتنه‌ده‌ستی تاك لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات. ستالین به‌ته‌واوی گرتنه ده‌ستی هه‌رده‌سه‌ڵاتێكی له‌لایه‌ن ترۆتسكیه‌وه ره‌تكرده‌وه. ئه‌گه‌رچی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌ژارو كرێكار‌و جوتیار پاڵپشتی ترۆتسكی بوون. ستالین به‌ته‌واوی جڵه‌وی ئاژانسی سیخوری روسیای گرتبووه ئه‌ستۆ(kBG) , به‌و هۆیه‌وه توانی پلان دژی ترتسكی بگێریت و دوری بخاته‌وه له وڵات. به‌وهۆیه‌وه ترۆتسكی هه‌ڵات بۆ توركیا. پاش ئه‌و روداوه ستالین بۆ ناشیرین كردنی وینه‌ی ترۆتسكی ده‌ستی كرد به‌بڵا ,كردنه‌وه‌ی سه‌دان پروپاگنده دژی ترۆتسكی. پاشان ستالین هه‌مان سیاسه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی پێشووی دووباره كرده‌وه , هه‌روه‌ها هه‌مواری هه‌موو یاساكانی كرده‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا ,كرێكار‌و جوتیاران كه‌وتنه‌وه ژێر كار‌و ئه‌ركێكی زه‌حمه‌ته‌وه به‌بی پێدانی موچه‌یه‌كی باش ,جارێكی تر حوكمی سته‌مكاری و تاریكی بۆ روسیا گه‌رایه‌وه. ستالین سه‌رمایه‌ی وڵاتی خسته ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه. جارێكی تر ترۆتسكی به‌هه‌مان رێبازی لیین له‌مه‌نفاوه ده‌ستی كرده‌وه به‌بلاوكردنه‌وه‌ی دروشم بۆ راپه‌رینیكی تر دژی ستالین. به‌ڵام ئه‌م بارودۆخه درێژه‌ی كێشا تاوه‌كوو ستالین مرد. ئه‌زموونی شۆڕشی روسیا ئه‌وه‌ی ده‌رخست زۆرجار شۆڕش ده‌بێته هۆكاری دروستبوونی دیكتاتۆر.
به‌راوردكاری نێوان مه‌زرای ئاژه‌ڵان و شۆرشی روسیا
یه‌كێك له‌ئامانجه سه‌ركیه‌كانی نووسینی ڕۆمانی مه‌زرایی ئاژه‌ڵان ده‌رخستنی وێنه‌یه‌كی گشتی شۆڕشی روسیا بووه( شۆڕشی به‌ڵشه‌فیك) له‌ساڵی 1917 , كه ئه‌نجامه‌كه‌ی بریتی‌بوو له به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی دیكتاتۆرێك. زۆرینه‌ی كاره‌كته‌ره‌كانی ڕۆمانه‌كه‌ی ئۆروێڵ هه‌رمان كاره‌كته‌ری شۆڕشی روسیان. كێڵگه‌ی گیانه‌وه‌ران وه‌ك شوێن هێمایه بۆخاكی روسیا , هه‌ریه‌كه له‌به‌رازان پیره مه‌یجه‌ر و سنۆبۆل و ناپلیۆن كه‌سێ كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ڕۆمانه‌كه‌ن نمونه‌ن بۆ هه‌رسێ سه‌ركرده‌ی شۆڕشی روسی لینین و ستالین و ترۆتسكی.
ڕۆمانه‌كه‌ی ئۆروێڵأ جۆرێكی گه‌وره‌ی ته‌نزی سیاسیه ,ڕۆمانه‌كه ئامانجی ڕه‌خنه‌گرته‌نه له‌هموو ده‌سه‌لاته سته‌مكاریه‌كان به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی جۆزیف ستالین. پێكهاته‌ی كاره‌كته‌ره‌كانی ڕۆمانه‌كه و گرێی نوسنی كاره‌كه باسكردنه له رویه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی سه‌رده‌مێك ,كه ده‌كرێت دیووێكی ڕاسته‌قینه‌ی رێبازی كۆمۆنیزم(شوعیه‌ت) بگۆردرێت بۆ ئاراسته‌یه‌كی ترسناك. لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌وردی به‌راوردكاریه‌ك دروستبكه‌ین له‌نێوان كاره‌كه‌ی ئۆروێڵ و شۆڕشی فه‌ڵشه‌فیك. هه‌روه‌ها وڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه كه‌بۆچی ڕۆمانه‌كه به‌شێوه‌ی هه‌جوو و مه‌جازی نوسراوه له‌كاتێكدا شۆڕشی روسی زۆر كۆنتر له‌وه رویداوه.
وه‌ك ئاماژه‌مان بۆكرد مه‌زرای ئاژه‌ڵان وینای خاكی ئه‌وكاتی روسه‌به‌هه‌موو ناوه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه. مسته‌ر جۆنز خاوه‌نی مه‌زرای ئاژه‌ڵان له‌ڕۆمانه‌كه‌دا ته‌واو له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رپرسیاره‌تیه‌كاندابوو به‌رامبه‌ر به‌ئاژه‌ڵان , ئه‌و به‌رده‌وام ئاژه‌ڵه‌كانی به‌برسیه‌تی جێده‌هێشت. زۆر توندره‌وانه به‌رامبه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان ره‌فتاری ده‌كرد و لێده‌دان و سزایی ده‌دان. مسته‌ر جۆنز وێنای ئه‌و سه‌ركردانه ده‌كات كه پێش شۆڕش ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ست دابوو له‌روسیا ,به‌تایبه‌ت سیزار نیكۆڵاسی دووه‌م. له‌سه‌رده‌می حوكمی سیزارداخه‌ڵكی روسیا كه‌وتوبووه ناو برسیه‌تی و هه‌ژاریه‌كی بێوینه ,به‌ملیۆنان خه‌ڵك ده‌یناڵاند له‌ژێرحوكمی سیزاردا. له جه‌نگه‌كاندا به‌تایبه‌ت جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م زیاتر له‌هه‌ر ولاتێكی تر هاولاتیان روس بوونه قوربانی سیاسه‌ته‌كانی سیزار. به‌هۆی بێهیوابوونی خه‌ڵك له‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی وه‌ك ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی مسته‌رجۆنز هه‌ره‌سی هێنا.
پیره مه‌یجه‌ر له ڕۆمانه‌كی ئۆروێڵأدا یه‌كێكه له كاره‌كته‌ره گرینگانه‌ی كه بیردۆزی ئاژه‌ڵچیه‌تی دانا(Animalism) ,ئه‌و بیرۆكه‌یه هۆكارێك بوو كه ئاژه‌ڵان له ماف و ئازادیه‌كانیان وه‌ده‌نگ هاتن. ئاژه‌ڵه‌كان به‌و هۆیه‌وه وریابوونه‌وه كه خۆیان ببنه سه‌ركرده‌ی خۆیان نه‌ك مرۆڤ. لینن هه‌مان رۆڵی هه‌بوو له شۆڕشی روسیدا , ئه‌و خاوه‌نی بیرۆكه‌ی كۆنیزم بوو(Communism) ,كه له‌بنه‌ره‌تی بیرۆكه‌كه‌دا خه‌ڵك هه‌مووی یه‌كسانن ,كرێكار‌و جوتیارن ده‌بێت مافی ته‌واوی خۆیان پێبدرێت.
یه‌كێكی تر له به‌راوردكارییه گرینگه‌كان بریتییه له له‌یه‌كچوونی رۆڵی سنۆبۆل و ترۆتسكی. سنۆبۆل یه‌كێك بوو له‌به‌رازه سه‌ركرده‌كان , ترۆتسكیش یه‌كێك بوو له سه‌ركرده‌كانی شۆڕشی روسی. سنۆبۆل یه‌كێك بوو كه بڕوای به‌وه هه‌بوو پێویسته بیرۆكه‌كان و راسپارده‌كانی مه‌یجه‌ری گه‌وره جێبه‌جیبكرێن , هه‌روه‌ها یارمه‌تی ئاژه‌ڵه‌كان بدرێت , ئه‌و قسه‌كه‌ر و بریارده‌رێكی لێهاتوو بوو له‌ناو هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كاندا , له‌بنه‌ره‌ته‌وه ویستی ئه‌وه‌بوو گوزه‌ران و ژیانی هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كان خۆش بكات. به‌ڵام له‌لایه‌ن ناپلیۆنه‌وه دژایه‌تی كرا‌و به‌هۆی سه‌گه‌كانی ناپلیۆنه‌وه دورخرایه‌وه. لیۆن ترۆتسكی به‌هه‌مان شێوه كه‌سێكی لیهاتوو بیریار‌و لێهاتووبوو , نووسه‌رێكی به‌توانابوو ,ده‌یویست ژیانی روسه‌كان خۆش بیت و كۆتای به‌سته‌مكاری بێت ,به‌ڵام به‌هۆی بیروراكانی له‌لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵگری روسی ده‌ركرا و دورخرایه‌وه. رویه‌كی تری لێكچوونی ئه‌و دوو كاره‌كته‌ره ئه‌وه‌یه كه سنۆبۆل به‌رپرسی سوپای ئاژه‌لان بوو , به‌هه‌مان شێوه ترۆتسكی به‌رپرسی سوپای سور بوو ,ترۆتسكی خاوه‌نی بیرۆكه‌و دامه‌زراندنی فیكره‌یه‌كی گه‌وره‌ی رۆشنبیری و خۆشگوزه‌رانی بوو , به‌هه‌مان شێوه سنۆبوول خاوه‌نی بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئاشی ئاو بوو بۆبه‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.
رویه‌كی تری لێكچوونی ئه‌و دوو بابه‌ته كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ڕۆمانه‌كه‌و شۆڕشه‌كه‌یه , هه‌ریه‌ك له ناپلیۆن له‌ڕۆمانه‌كه‌و ستالین له شۆڕشی روسی , ناپلیۆن به‌رازێكی خۆویست و نه‌زان و توندره‌و سته‌مكار و گه‌نده‌ڵ بوو ,نه‌خوینده‌وارو هیچ نه‌زان بوو , هه‌موو ئاواته‌كانی له هێزدا كۆبووبووه‌وه , به‌وهۆیه‌شه‌وه هاوه‌ڵه‌كانی خۆی له‌ناو ده‌برد كاتێك له‌دژی بیروراكانی وه‌ستابانه‌وه. به‌هه‌مان شێوه ستالین نه‌خوینده‌وار بوو , قسه‌زانێكی باش نه‌بوو ,له‌سه‌ر رێبازی لینین نه‌رۆیشت , زۆر خه‌می كورسی ده‌سه‌ڵاتی بوو , هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌كوشت كه دژ به‌خۆی یاخود ئاژانسی هه‌والگری روسی ده‌وستانه‌وه ,پلانی ناپلیۆن بۆ دروستكردنی ئاشی ئاو كه له‌سه‌ره‌تادا بیرۆكه‌ی سنۆبۆل بوو كردی به‌هی خۆی وه‌ك پلانی جۆزیف ستالین بوو كه بریاری دا له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا پیشه‌سازی و كشتوكاڵی وڵات ببووژێنیته‌وه ,به‌و هۆیانه‌وه ستالین بووه یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین دیكتاتۆر و سته‌مكاره‌كانی جیهان.
یه‌كێكی تر له خاڵه‌هاوبه‌شه‌كان بوونی كاره‌كته‌ری سكویله‌ر و ده‌زگای پرۆپاگنده‌ی ستالینه , سكویله‌ر یه‌كێكی تر بوو له‌به‌رازه‌كان كه ئیش و ئه‌ركی ئه‌و ته‌نها ئه‌وه بوو قسه‌و پروپاگنده دروست بكات و بڵاوبكاته‌وه له‌دژی سنۆبۆل ,هه‌روه‌ها ده‌زگای پرۆپاگنده‌ی ستالینیش هه‌موو جۆره درۆیه‌كیان ده‌كرد دژی ترۆتسكی و هاوه‌ڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه له‌دژی ستالین نه‌وه‌ستنه‌وه. به‌راوردێكی تر بریتیه له ده‌زگای هه‌واڵگری روسی و سه‌گه‌كانی ناپلیۆن , ئه‌م دوو پێكهاته‌یه هه‌مان ئه‌رك ده‌بینین , سه‌گه‌كانی ناپلیۆن وه‌ك هێزێك به‌كارده‌هات بۆ هه‌موو ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه‌نارازین یاخود قسه‌ی جیاوازیان هه‌یه به‌هه‌مان شێوه ده‌زگای هه‌واڵگری روسی(KBG) , هه‌مان رۆڵی به‌رجه‌سته‌كردبوو بۆ ستالین , ستالین له‌رێگه‌ی ئه‌و ئاژانسه‌وه توانی هه‌موو ده‌نگه نارزیه‌كان كپ بكات به‌دورخستنه‌وه یاخود كوشتن‌یان.
سه‌باره‌ت به‌پرسیاری ئه‌وه‌ی بۆچی ئۆروێڵ دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه هاتووه له‌رێگه‌ی ئاژه‌لانه‌وه مێژووی ئه‌و شۆڕشه ده‌گیریته‌وه له‌چوارچێوه‌ی كارێكی ئه‌ده‌بیدا وڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌نووسه‌ر راسته باس له شۆڕشی روسی ده‌كات به‌ڵام مه‌به‌ستیشی هه‌موو ئه‌و شۆڕشانه‌یه كه هاوشێوه‌ی ئه‌و شۆڕشه‌ن. واتا دروست بوونی دیكتاتۆر و سته‌مكاری له‌هه‌موو سه‌رده‌میكدا هه‌یه بۆیه ره‌نگه نووسه‌ر ئه‌وه‌ی به‌لاوه گرینگ بووبێ كه بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی كاره‌كه‌ی ده‌رخستنی مه‌ترسیه‌گه‌وره‌كانی دروستبوونی دیكتاتۆره‌كان بیت له‌جیهاندا.
پوخته‌ی نووسینه‌كه
له‌م كاره‌دا چه‌ندان رووبه‌ری فراونی بیركردنه‌وه هه‌ن بۆ تێفكرین و قسه له‌سه‌ركردن , به‌ڵام گرینگ‌ترینیان بیرۆكه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات وسه‌ركرده‌و هاونیشتیمانیانه , له‌م ڕۆمانه‌دا ئۆروێڵ ئه‌وه ده‌خاته روو كه ناكرێت سه‌ركرده‌كان دووربن له بۆچونی هاونیشتیمانیان , هه‌روه‌ها نابێت نه‌ته‌وه بێ‌ئاگا بێت له‌كاره‌كانی سه‌ركرده , ده‌سه‌ڵات ده‌بیت له‌خه‌ڵكه‌وه بێت و بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك بێت , بیرۆكه‌ی دروست بوونی دیكتاتۆره‌كان هیچ نیه جگه له دوباره‌بوونه‌وه‌یه‌كی مێژوو , واتا دیكتاتۆره‌كان هه‌موویان له‌سه‌ر یه‌ك رێباز ده‌ڕۆن , ئه‌وه‌ی زۆر به‌لای منه‌وه جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كاره ئه‌ده‌بیه توانیویه‌تی چ ئامانجێك بپێكێت , ئایا ئه‌وه ئه‌ركی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌ده‌به كه مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا به‌گشتی ئاراسته بكات و هۆشیاری بكاته‌وه له‌مه‌ترسیه‌كی وه‌ك دروستبوونی دیكتاتۆریه‌ت. ئه‌مه زۆر گرینگه بێگومان ئۆروێڵ به‌پله‌یه‌كی به‌رز ئه‌و ئامانجه‌ی به‌دیهێناوه. زۆر نووسه‌رمان هه‌یه به‌هه‌مان شێوه‌ی ئۆروێڵ به كاره‌ئه‌ده‌بیه‌كانیان به‌ره‌نگاری بێوینه ده‌نوێنێن , ئه‌ركی ئه‌ده‌ب له‌م كاره‌ی ئۆروێڵدا ڕه‌خنه‌كرتنێكی فیكری و مێژووی گرینگه كه له‌ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی فیكری كۆمۆنیستیه‌وه تاكوو چه‌ندین ساڵ دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م هێشتا كۆمۆنیسته‌كان له‌هه‌وڵی درێژه‌دان بوون به‌دروستكردنی سه‌دان دیكتاتۆری هاوشێوه‌ی ستالین و هیتله‌ر.
بۆ نووسینی ئه‌م باسه سوود وه‌رگیراوه له‌م وێبسایته
www. Wikipedia. com
ئارام شێخ وه‌سانی
Aram_msh@yahoo.com