
خویندکاران له نیوان کۆششو چاوه‌روانی و په‌یام و به‌ڵینه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ملیشاییدا
به بۆنه‌ی ده‌سپیکردنی ساڵی نوێی خوێندنه‌وه له کوردستان
دەوامی ساڵی خوێندنی 2011 – 2012 رۆژی شه‌ممه 10\9\2011 دەست پێ دەكات .به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش وه‌ک بالاترین کاربه‌ده‌ستی سه‌ر به ده‌سه‌لاتی عه‌شیره‌تی و میلیشیایی پارتی و یه‌کیتی په‌یامیکی بڵاوکردۆته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر چاودیریک به‌راوردی ئه‌و قسه‌و باس و بهلینو ئامار‌و داتایانه بکات له‌گه‌ل واقعی سه‌ختی په‌روه‌رده‌و فیرکردن و ئه‌و ههولو کۆشش و هیواو ئومیدو جاوهروانییانهی که خویندکاران و ماموستایان و باوکان و دایکان هه‌یانه له‌م بواره‌دا ئه‌وه ناراستی و دووری و پوچی ئه‌و قسه‌و باڵینانهی وه‌زیری و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستاندا بۆ ده‌رده‌که‌ویت .
لیره‌دا به‌ر له‌وه‌ی بیینه سه‌ر ره‌خنه گرتن و ده‌رخستنی ناوه‌رۆکی پوچی وه‌عده‌و به‌لینه‌کانی وه‌زیرو هه‌ر ئۆرگان و لایه‌نیک ،له چه‌شنی یه‌کیتی مامۆستایان و ریکخراوه‌کانی یه‌کیتی قوتابیان‌و خویندکارانی سه‌ربه‌ده‌سه‌لات، که وه‌زیر ئاماژه‌ی پی ده‌دات وه‌ک لایه‌نیک که گوایه خزمه‌ت ده‌که‌ن له پرۆسه‌ی په‌ره‌دان به خویندن‌و خویندکارانو مامۆستایان، که له سایه‌ی سیاسه‌تی ئه‌م دهسهلاتهدان، پیویسته ئاماژه‌یه‌کی کورت به‌و سیسته‌مه سیاسی یه بکه‌ین که پرۆسه‌ی خویندن و فیرکردن له سایه‌یدا به‌ریوه ده‌چیت.
وه‌ک ئاشکرایه که خویندن و فیرکردن ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه سیاسی یه‌یه که کۆمه‌ڵگای هه‌ر وولاتیک له‌هه‌ر بارودۆخیکدا له سایه‌یدا به‌ریوه ده‌چیت.سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رچه‌ند هاوچه‌رخ و سکویلار و کراوه‌و ئازاد و یه‌کسان بیت ئه‌وه‌نده خویندن‌و فیرکردنیش هاوته‌ریب ده‌بیت و ئینسان و نه‌وه‌کانی له که‌شیکی ئازاد‌دا په‌روه‌رده ده‌بن.
ههمیشهکاتی پیویستی و هه‌ڵی یه‌کسان بۆ هه‌مو تاکیکی کۆمه‌لگا وه‌ک مرۆڤیکی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد ده‌ره‌خسی ،به تایبه‌تی بۆ خویندکاران ،ئه‌وه بیێگومانه زیاتر توانایی یه هزری و ده‌رونی و ته‌نانه‌ت جه‌سته‌یی یه‌کانیشیان په‌ره‌و ده‌گری و گه‌شه دهسهنی و د‌رکی به‌رپرسیاریتی لایان زیاتر ده‌بی به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگاو، به‌مه‌ش هیواو ئومید و به‌خته‌وه‌ری وگه‌شبینی زیاتر بال دهکیشی به‌سه‌ریاندا.
به‌ڵام له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حزبی عه‌شیره‌تی و بنه‌ماڵه‌یی و میلیشیایی و گه‌نده‌ڵکاری و واسیته‌و واسیته‌کاری و ریشوهو ریشوهکاری و خزم خزمینهیاندا ….هتد که باڵی کیشاوه به‌سه‌ر هه‌مو مه‌یدانه‌کانی ژیاندا‌و به‌م هۆیه‌وه‌ش که خویندکار به‌هه‌زارو یه‌ک مه‌ینه‌تی و نه‌بونی و نه‌داری و ده‌ردی سه‌ری خویندن ته‌واو ده‌کات و پاشان جه‌ند ساڵ ده‌بیت چاوه‌ری بکات تا کاریکی ده‌سگیر بیت ئیتر ده‌بیت چ ئومیدو چاوه‌روانی یه‌کی به‌و خویندنه هه‌بیت.!!!!
له روویه‌کی تره‌وه کاتێ له سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا سیاسه‌ت و ئایدیۆژیای حزبی و دینی و قه‌ومی و خیڵه‌کی دوا که‌وتوانه‌ی سه‌ده‌کانی ناوه‌راست به‌زۆر دهسهپیندری به‌سه‌ر مناڵانی ساواخانهکانو خویندنگا سه‌ره‌تایی یه‌کاندا ئیتر چۆن توانا‌و ئیراده‌و وشیارییان گه‌شه بکات.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دایکان و باوکانی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خویندکاران له‌به‌ر بی‌کاری و نه‌بونی و هه‌ژاری و باری ناله‌باری ته‌ندروستی توانایی یه‌کانیان زۆر نزمه بۆ به‌ریوه‌بردن و به‌رده‌وامی خویندنی مناڵهکانیانو ته‌نانه‌ت زۆر جار خیزانه‌کان له‌سه‌ر کاری مناڵه‌کانیان به‌ریوه ده‌چن له‌ملایشه‌وه که‌مایه‌تی یه‌کی زۆر که‌می کۆمه‌لگا له سایه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌م حزبانه‌دا هایلاڤ ده‌ژین و به زه‌بری پاره‌و بی خۆ ماندو کردن شه‌هاده‌ی به‌رز وه‌رده‌گرن.
هه‌ر بۆیه له سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسی یه‌دا که په‌روه‌رده‌و فیرکردن به سه‌ختی به‌ریوه ده‌چی ده‌بیت جاوه‌روانی ئه‌وه بکریت که خۆکوژی و تراژیدیای وه‌ک به‌ناز روو بدات .
کاتی ساڵانه هه‌زاران خویندکار دوای رهنجو کۆششیکی زۆر پله جوراوجۆره‌کانی خویندن ته‌واو ده‌کات و دوو سێ ساڵ له چاوه‌روانی په‌یدا کردنی کاردا ده‌بی ئیتر ئه‌مه کاریگه‌ری سه‌لبی زۆری ده‌بیت له‌سه‌ر ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی هیشتا له پرۆسه‌ی خویندندایهو ئومیدو هیوای به خویندن که‌م ده‌بیته‌وه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه به پیی ئاماره‌کانی ده‌سه‌لات خۆیان ریژه‌ی بی‌کاری له کوردستان له سه‌دا چوارده‌یه. دیاره ئه‌م ریژه‌یه به پله‌ی یه‌که‌م له‌ناو گهنجاندایهو له‌ناو ئه‌وانه‌دایه که قابیل به‌کارن و ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو 18 بساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه و نه‌گه‌یشتۆته خانه‌نشینی.بێگومانه له‌نیو ئه‌م ریژهیهدا به‌شی زۆری ده‌رچوانی خویندن و له نمونه‌ی به‌ناز جهوادن که دوای دوو ساڵ ته‌واو کردنی خویندنی په‌یمانگا کاریان ده‌س نه‌که‌وتوه‌و خیزانیشیان هه‌ر به هواو ئومیدی ئه‌وه‌بون که به‌ناز خویندن ته‌واو کات و دهرامهدیکیان بۆ فه‌راهه‌م بکات تا دریژه با ژیانی مه‌مره‌و مه‌ژی بده‌ن. به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ر ئیستا هه‌زاران که‌سی تری وه‌ک به‌ناز دوای چه‌ند ساڵ ههوڵو کۆشس و ئومید خویندیان ته‌واو کردوه‌و له چاوه‌روانی کاریکدان به‌لام ده‌ستیان ناکه‌ویت.
به‌لام وه‌زیری په‌روه‌رده له په‌یامه‌که‌یدا زۆر به شانازی یه‌وه به شانوباڵی وه‌زاره‌ته‌که‌ی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی پارتی و یه‌کیتی دا هه‌ڵده‌ڵی، و ده‌ڵی ساڵی نه‌وه‌ده‌کان له کوردستان ئه‌وه‌نده سه‌د هه‌زار خویندکاره هه‌بوو به‌لام له‌سه‌رو هه‌زار خویندنگا هه‌بوو و ئیستا له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا زیاتر له یه‌ک ملیون و نیو خویندکار و زیاتر له 5 هه‌زار خویندنگاش هه‌یه .
به پیی ئاماری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له کوردستان زیاتر له 4 هه‌زار مزگه‌وت هه‌یه .یانی ته‌نها هه‌زار خونیندگا زیاتره له مزگه‌وت.به پیی ئامار‌و ریژه ژماره‌ی مزگه‌وت له کوردستانیکی 4 ملیونی هاوتایه له‌گه‌ل وولاتی سعودیه‌ی نزیک به 27 ملیون که‌س که به سه‌رچاوه‌و مه‌لبه‌ندی یه‌که‌می ئیسلام داده‌نریت له جهاندا هه‌ر له سه‌رهه‌لدانی ئیسلامه‌وه تا ئه‌مرۆ .به رای من وه‌زیرو ته‌واوی سه‌رانی ئه‌م ده‌سه‌لاته ده‌بیت شه‌رم بیانگری و ئاره‌قی شه‌رمه‌زاری بریژن له به‌راوورد کردنی ئه‌م دیارده‌یه‌دا.
هه‌ر بۆیه له‌به‌ر ریژه‌ی که‌می خویندنگاکان که‌م خویندنگا هه‌یه دوو تا سێ ده‌وامیان تیادا نه‌کریت. ئه‌مه سه‌ره‌رای ده‌یان که‌مو کوری وه‌ک دواکه‌وتویی پرۆگرامی خویندن و که‌موکوری و دابین نه‌کردنی ده‌یان پیویستی له چه‌شنی نیت و کۆمپیوته‌رو پیویستی یه ته‌رفیهی یه‌کانی وه‌ک بوونی پارک و یاریگاو ریستۆتان و یانه‌و شانۆ‌و هتد که به‌ش و پیویستی گرینگن له بواری خویندن و فیرکردنی هاوچه‌رخدا.
دیاره بۆ دابین کردن و بهدهسهینانی هه‌مو ئه‌م ماف‌و پیویستیانهو له دژی دیارده دزیوو دهسدریژ یه‌کانی حزبه‌کانی سه‌ر بهدهسهلاتو ریکخراوه زه‌رده‌کانیان و دیارده‌ی تری وه‌ک گه‌نده‌لی و دزی و واسیته‌و واسیته‌کاری و ..هتد خویندکاران و مامۆستایان و کارمه‌ندان و کریکارانی ئه‌و مه‌یدانه به‌رده‌وام ناره‌زایه‌تی یان دهربویوه.ته‌نانه‌ت له خۆپیشاندانه‌کانی شوباتی رابردوو خویندکاران رۆلی به‌رجاویان هه‌بوو له ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی جوراوجۆر له دژی ده‌سه‌لاتی پارتی و یه‌کیتی .
بۆیه پیویسته ئه‌مساڵیش خویندکاران و مامۆستایان و کارمه‌ندان و هه‌مو کریکارانی ئه‌و مه‌یدانه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌سپیکردنی ساڵی نوێی خویندنه‌وه له پاڵ خۆئاماده کردنیان بۆ پرۆسه‌ی خویندن و فیرکردن و چونه سه‌ری راده‌ی هۆشمه‌ندی و وشیاری زانستی یان هاوکات خۆیان ئاماده که‌ن و ریکیخهن له ده‌وری دروشم‌و خواسته هه‌مه لایه‌نه‌کانیان هه‌ر له به‌دی هینانی خواستی خویندن و فیرکردنی مۆدیرن و سیکویلارو جیایی دین وقهومیهت له خویندن و فیرکردنهوه تا ده‌کاته ماف‌و ئازادی و پیویستی یهکانیانی تریان .وه ده‌سبه‌رن بۆ شیوازی جۆراوجۆری خۆ ریکخستن و هه‌ول بده‌ن له پیناوی ته‌ریک کردنه‌وه‌ی ئه‌و ریکخراوانهی به‌ناوی ئه‌وانه‌وه قسه ده‌که‌ن به‌لام ته‌نها ئامرازیکن به‌ده‌ست ده‌سه‌لاته‌وه بۆ سه‌رکوتی خویندکارانو مامۆستایان وه‌ک حزبه‌کانی ده‌سه‌لات. ده‌با ساڵی تازه‌ی خوێندن بکه‌ینه ساڵی هێنانه‌مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تی دایکان و باوکان و مامۆستایان و خوێندکاران، بۆباشکردنی بواری خوێندن وجێگیرکردنی خواسته‌کانمان.
موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
mozafar_as@yahoo.com
30-9-2011