ڕه‌نگی گوڵه‌كان، له چاوی ئێمه‌ی مرۆڤ جۆرێكه …
ڕه‌نگی گوڵه‌كان، له چاوی ئێمه‌ی مرۆڤ جۆرێكه و له چاوی
جانه‌وه‌رانیش چه‌شنێكی تره
و: حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
ڕاست نیه كه‌ده‌ڵێن: ته‌نها چاوی مرۆڤ چێژ له له‌ڕه‌نگه‌كان ده‌بینێت، چوونكه وه‌زیفه‌ی ڕه‌نگه‌كان زۆر له‌مه گه‌وره‌تره، ڕه‌نگه‌كان به‌پله یه‌ك جانه‌وه‌ران ده‌دوێنن، به‌ڵام ئایه جانه‌وه‌ران وه‌ك ئێمه ڕه‌نگی گوڵه‌كان ده‌بێنن؟
ئاوێته و ئاوێزانی زینده‌گی، یاخوود ڕووكاری گوڵه‌كان، به‌شكڵێكی زۆر له‌گه‌ڵ سلوك و ره‌فتاری جانه‌وه‌ران یه‌كترده‌گرێته‌وه، تۆ ڕژێنه‌كان، بایه‌كان، ئاڕاسته‌ی كاریان بۆ كێش كردنی مێش و جانه‌وه‌رانه بۆ سه‌ر په‌ڕی گوڵه‌كان، هه‌روه‌ك ڕه‌نگی جوان و گه‌شی گوڵه‌كان له‌م بواره‌دا ڕۆڵێكی به‌رچاو ده‌گێڕێ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی بینینی ئێمه له‌گه‌ڵ جانه‌وه‌ران جیاوازه، بۆ نموونه ئه‌وگوڵانه‌ی ئێمه به‌ڕه‌نگی سپی ده‌یان بینین ئه‌وان به‌جۆرێكی تر ده‌یان بینن، گه‌ر هه‌نگ هێزی قسه‌كردنی هه‌بوایه ده‌یووت ئه‌م گوڵه‌ی كه‌لای ئێوه سپی یه لای ئێمه شینه، له‌وانه‌یه بۆچی نا؟ له‌وانه‌یه چاوه‌كانی ئه‌و ته‌فره ده‌رنه‌بن وه‌ك سه‌ڕاب و تڕاویلكه ته‌فره‌ده‌ری چاوه‌كانی ئێمه‌یه، سروشتی جانه‌وه‌ره‌كان وایه خۆیان له‌شوێنه تاریكه‌كان ده‌پارێزن به‌ڵام له‌كۆششدان بۆ گه‌یاندنی تیشكی ڕووناكی به هه‌موو گۆشه چڕه تاریكه‌كان به‌چه‌ند ڕیگاێكی هه‌مه‌جۆر:
گوڵه‌كان به‌ڕه‌نگه ئه‌فسوناویه‌كانیان ڕوناكی به‌رهه‌م دێنن، هه‌روه‌ك ده‌بینین به‌شێك له‌گوڵه‌كان به‌ئاراسته‌ی خۆر وه‌رده‌چه‌رخێن، سپێده ڕوو له‌خۆر هه‌ڵاته‌و ئێواره ڕوو له خۆر ئاوایه، وه‌ك (گوڵه به‌ڕۆژه) پێگه‌یشتنی خۆر به‌شێوه‌ێكی كامڵ و ته‌واو بۆسه‌ری بریسكه‌و بریقه‌ی زیاتر ده‌كات، به‌ڕه‌نگێك كه جانه‌وه‌ران عه‌وداڵ و عاشقی خۆی ده‌كات.
هه‌نگ و ڕه‌نگ
“كرستیان سبرنجل” له‌كتێبه‌كه‌ی خۆی دا كه‌له‌ساڵی 1793بڵاو كرایه‌وه ده‌ڵێت: فره ڕه‌نگی گوله‌كان ته‌نها بۆسوودی جانه‌وه‌رانه، به‌ڵام له‌كاتی بینینی ڕه‌نگه‌كان باسی یه‌كسانی نێوان چاوی مرۆڤ و جانه‌وه‌ره‌كانی نه‌كردوه.
“كارل فون” له‌ئه‌زموونه بڵاوكراوه‌كانی خۆی به‌ناوی (تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ڕه‌نگ لای جانه‌وه‌ران) له‌م باره وه دواوه و ده‌ڵێت: (ئاشكرایه ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی (سبرنجل) جه‌ختی لێ ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه جانه‌وه‌ران هۆگربوونیان به گۆڵه‌كان ته‌نها له‌به‌ر بینینی ڕه‌نگه‌كانه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه بڵێت ڕه‌نگه دڵرفێن و ئه‌فسوناویه‌كان له‌نێوان مرۆڤ و جانه‌وه‌ره‌كاندا به‌یه‌ك جۆر ده‌بینرێن، هه‌روه‌ك گوتویه‌تی بوونی ئیدڕاكی ره‌نگ لای جانه‌وه‌ران وه‌ك هی مرۆڤه، له‌واقیع دا ئه‌م فكره‌یه دووره له‌ڕاستی، به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی من پێدا تێپه‌ر بووم، ئه‌م لێكدنه‌وه‌ی(سبرنجل) به‌هه‌موو شێوه‌ێك ڕه تده‌كرێته‌وه.
گه‌ر به‌كورتی له‌م باسه بتوێژینه‌وه ده‌بینین ئاوێته‌ی تیشكی له‌كۆمه‌ڵێك تیشكی بینراو پێك هاتووه، شه‌پۆله‌كانیان دریّژو له‌یه‌كجیان.
مرۆڤ توانای بینینی شه‌به‌نگی تیشكی خۆری هه‌یه له‌نێوان (380-780 ج. ب. م.) دا. ئه‌و تیشكانه‌ی درێژی شه‌پۆله‌كانیان له‌نێوان (300- 380ج .ب. م.) وه (780- 1200ج.ب.م.) دا ده‌بێت. لێره‌دابه‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌مرۆڤ تیشك له‌ژێر ڕه‌نگی سوور و سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی نابینێ، گه‌رله‌باره‌ی ڕوه‌كی (خشخاش) بپرسین كه‌لای ئێمه به ڕه‌نگی سوور خۆی ده‌نوێنێت، ئایا راسته ڕه‌نگی سووره؟ گه‌ر ڕه‌نگی ئه‌فسوناوی به‌سه‌ر ڕوكاری گوڵ سه‌ركه‌وت ئه‌وه ڕه‌نگی وه‌نه‌وشه‌یی و شین وسه‌وز به‌كاریگه‌ری تیشكی خۆر له ناوده‌بات، به‌ڵأم ڕوناكی و تیشكی هه‌ڵگه‌ڕاوه كه‌به‌چاوی ئێمه ده‌گات سووره، بێگومان ڕه‌نگی هه‌موو شته‌كان ئێمه به‌هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی ده‌بینین ئه‌ی هه‌نگ به چ جۆره ڕه‌نگێك ده‌بینێ؟
له‌م باره‌وه (كارل فون) مامۆستای زینده‌ورزانی له‌زانكۆی (میونخ) توێژنه‌وه‌ی له‌م باره كردوه و له چۆنیه‌تی ئه‌ندامه هه‌ستیه‌كانی هه‌نگی كۆڵیوه‌ته‌وه، هه‌رله‌سه‌ر ئه‌م توێژنه‌وه به‌نرخانه له‌ساڵی 1973 خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرتوه.ئه‌م زانایه له‌سه‌ره‌تای توێژنه‌وه‌ی له‌هه‌ستی جیاكاری لای هه‌نگ دڵنیا نه‌بوو، به‌ڵام دوای تاقیكرنه‌وه‌ی ئاو و هه‌نگوین له‌لوله‌یه‌كی شوشه‌یی دا،هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی چه‌ند ڕه‌نگێك بۆ پێوه‌ری كاردانه‌وه‌كانی هه‌نگ له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌نگه‌كان. دوای پشووێكی درێژ بۆی ده‌ركه‌وت هه‌نگ ده‌توانێ ڕه‌نگه جۆره به‌جۆره‌كان له‌یه‌كتر جیابكاته‌وه، وه‌ك ڕه‌نگی شین وخۆڵه‌مێشی. هه‌روه‌ها بۆی ڕوون بۆوه، هه‌نگ هه‌ست به‌و تیشكانه ناكات كه‌درێژی شه‌پۆله‌كانی ده‌گاته (650 ج.ب .م)پێی وایه مه‌ودای بینینی هه‌نگ بۆ تیشكه‌كان له‌سه‌روی بینینی مرۆڤه وه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌روی تیشكی وه‌نه‌وشه‌ی له‌نێوان 300و 380ج. ب. م) هه‌ستی پێ ده‌كات، له‌كاتێكدا مرۆڤ هیچ هه‌ستێكی بۆناچێت.
ڕه‌نگی گوڵه‌سپیه‌كان له‌چاوی هه‌نگدا سه‌وزه، ڕه‌نگی سه‌وز خۆله‌مێشییه، له‌بینینی هێندێك ڕه‌نگیش هاوبه‌شین، بۆنموونه: گوڵه گیای (دورنی) به‌ڕه‌نگی ئاسایی خۆی ده‌رده‌خات، هه‌نگ ده‌توانێ ڕه‌نگی شین له ڕه‌نگه‌كانی تر جیابكاته‌وه به‌ڵام ئێمه نازانین پله‌ی ئه‌م ڕه‌نگه له‌چاوی هه‌نگ دا چه‌نده؟
ئایا ڕه‌نگی شینی كاڵه؟ یاخود شینی ته‌ڵخه؟ یان له‌نێوان هه‌ردووكیان دایه!
له‌م چه‌ند دێڕه‌ی پێشوو به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌ركه‌وت، مێش هه‌نگ هێزێكی كارأی هه‌یه بۆجیاكاری له‌نێوان ڕه‌نگه جۆر به‌جۆره‌كان، زانیمان گوڵه‌كان به‌جۆرێكی تر خۆیان نیشانی جانه‌وه‌ران ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتیان ده‌گرێته‌وه‌و ئاسان كاریان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات ، جانه‌وه‌ران ده‌توانن زۆربه‌ی گوڵه‌كان به‌سه‌ركه‌نه‌وه له‌كاتێكی كه‌مدا، به‌مه‌ش ڕێژه‌ی (تلقیح)ی گوله‌كان به‌رزده‌بێته‌وه، تۆدانیش(التلقیح) به‌هێز كردن و فره‌كردنی گژو گیایه، هه‌روه‌ها دابین كردنی خۆراكیشه بۆزۆربه‌ی گیانه‌وه‌ره زیندوه‌كان، له‌ڕێگای ئه‌م به‌ڵگانه‌ی ئه‌زموون هاوردوونی ڕاستی بیرۆكه‌ی (سبرنج) ده‌سه‌لمێت، كه‌له‌بنچینه‌دا به‌دانه‌ری زانستی (بایه‌لۆژی گوڵ) ناوزه‌د ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ئه‌م به‌ڵگانه زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه‌ڕه‌نگی گوڵه زاهیه‌كان ته‌نها بۆ چاوی مرۆڤ نین، به‌ڵكو پێش چاوی مرۆڤ بۆ چاوی مێش و جانه‌وه‌ران خولقاون، كه‌به‌رده‌وام خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی تۆون به‌سه‌ر په‌ڕی گوڵه‌كان، به‌ش وپشكیشیان له‌م كاره‌دا دڵنیا بوونیانه له‌ده‌سته‌به‌ر بوونی خۆراكیان له‌ده‌نكه تۆویه‌كان، چونكه هێندیًك له‌ڕه‌نگه‌كان گوڵا وی و شه‌كراوین، نه‌خوازه‌ڵا ئه‌م شنه بایه‌ی له‌سه‌ر ڕوپه‌ڕی گوڵه‌ناسكه‌كان هه‌ه‌ڵده‌كات كه چێژ به‌مرۆڤ و جانه‌وه‌ران ده‌به‌خشێت.
سه‌رچاوه: گۆڤاری” العربی “ژماره 1003