
بۆ من مه‌گری…. پاولۆ كۆیلۆ
بۆمن مه‌گری له‌كاتێك من چیتر یه‌كێ نیم له سه‌راسیمه‌كانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه, بۆ خودی گه‌وره‌ترم كه ئازاده, له‌لایه‌ك ڕۆحم به‌ئازار شاد ده‌بێت … له‌لایه‌كی تر به تاریكایی.
بۆمن مه‌گری, من ئه‌و تیشكی خۆره‌م كه به‌ر پێستت ده‌كه‌وم. شه‌ماڵێكی خولگهییم له‌بان ڕووخسارته‌وه, شادییه‌كی كپم له‌نێو دڵت و بێ گوناهی منداڵانم له‌نێو باوه‌شی دایكاندا. من هیوام له شه‌وێكی تاریكدا, وه له‌كاتی پێویستی تۆدا. له‌وێده‌بم تاوه‌كو ئارامت بكه‌مه‌وه. من به‌شداری فرمێسكه‌كانت ده‌كه‌م, خۆشی یه‌كانت, ترسه‌كانت, به‌شداری نائومێدی و سه‌ركه‌وتنه‌كانت ده‌كه‌م.
بۆمن مه‌گری, كه من له‌باوه‌شی خوداوه‌ند ڕادهژێندرێم, له‌گه‌ڵ فریشته‌كان پیاسه ده‌كه‌م و گوێم له‌مۆسیقای پشت ئه‌ستێره‌كانه.
بۆمن مه‌گری, كه‌من له‌ده‌روونی تۆدام. من ئاشتیم, ئه‌وینم, من بایه‌كی نه‌رمم كهگوڵهكان ده‌لاوێنمه‌وه. من ئه‌و بێده‌نگییه‌م كه دوای تۆفانێكی تووڕه دێم, گه‌ڵای پاییزانم كه له‌نێو باخی خوداوه‌ندا سهرئاودهكهوم. من ئه‌و به‌فره سپی یه پاكیزه‌م كه به‌نه‌رمی هه‌ڵده‌وه‌رێته سه‌ر ده‌ستت.
بۆمن مه‌گری, كه‌من نابێت هه‌رگیز بمرم,
تا به‌درێژایی ئه‌وساتانه‌ی كه یادی من ده‌كه‌یته‌وه…
له‌گه‌ڵ زه‌رده‌خه‌نه‌و ههناسها.
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: سه‌نگه‌ر حه‌سه‌ن.
سەرچاوە:
http://paulocoelhoblog.com/2011/10/02/weep-not-for-me/