كاری سزای ئێعدام نه‌ك سڕینه‌وه‌ی به ته‌نها مرۆڤێك،به‌ڵكو سڕینه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی مرۆڤه
كاتێك ده‌بینی سزای ئعدام وه‌ك ئه‌و په‌ڕی ئازاردان به‌سه‌ر كه‌سێك دا ده‌سه‌پێنرێ كه ناویان ناوه تاوانبار، ئینسان ده‌كه‌وێته فكری ئه‌وه‌ی: بڵێی ئازاری ته‌نافێك كه تا دوا هه‌ناسه (ئه‌ویش ته‌نیا له چه‌ند خوله‌كدا) ملی به ناو تاوانبار رێكدهگوشێ یا ده‌نا به‌ركه‌وتنی چه‌ند گولله به سینگ یا كه‌لله‌سه‌ری (كه له چه‌ند چركه‌یه‌ك دا كۆتایی به ژیانی دێنێ) تا چه‌نده بێ كه ئیعدام وه‌ك لوتكه‌ی ئه‌شكه‌نجه و زهجردانی مرۆڤێكی به ناو تاوانبار له‌به‌ر چاو ده‌گیرێ. پێم وانییه هیچ كات ژانی ئێعدام به هه‌موو پڕ خۆفیهكهیهوه به قه‌د هێنده‌ی په‌ڕاندنی ئه‌ندامێكی جه‌سته، چ له‌و كاتدا كه خه‌ریكن دهیبرنهوه یا چ ئه‌و كاته‌ی تا مردن كه‌م و كوڕییه‌كانی كۆڵكێش ده‌كا، یا ده‌نا بۆ زیندانییه‌ك كه زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر دا سه‌پاوه و ته‌نیا ده‌توانێ چاوه‌ڕوانی مه‌رگی به شێنه‌یی بێت، ئه‌ویش له خراپترین حاڵه‌تی ڕۆحی و مادی ژیانیدا، به ژان بێت. من لێره‌دا نامهه‌وێ ئێعدام چكۆله‌تر له‌و دێوه‌زمه‌یه‌ی كه هه‌یه و ڕه‌نگه ئه‌ژنۆی هه‌ر مهحكومێكی بشكێنێ نیشان بده‌م، به‌ڵكو جیددی‌تر له‌وه‌ی كه هه‌یه و ده‌یناسێنن بیخه‌مه ڕوو. مرۆڤ به درێژایی مێژوی پڕ له نشێوی ژیانی خۆی، باوه‌ڕ و هیوای به زیندوویه‌تی، درێژه پێدانی ژیان و مانه‌وه هه‌بووه.
ئه‌وه‌نده عاشقی ئه‌م ژیانه بووه، ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه بۆ دوای دیارده‌یه‌كیش كه ناوی مه‌رگه، پێی بێ باوه‌ڕ بێ و لێی تێپه‌ڕبێ. له ژێر ناو و ناوه‌ڕۆكی جۆراوجۆردا له ناو خه‌ڵك و كولتووره‌كاندا له پاش مه‌رگیش دوور و نزیك وه‌ك یه‌ك و لێك جیا ته‌عبیر و وێنای كردووه.
له ڕاستیدا زیندوویه‌تی گه‌وره‌ترین و سه‌ره‌تایی ترین پێویستی ڕۆحیی مرۆڤه. مرۆڤ له پێناو باوه‌ڕ به زیندوویه‌تی دا بوو كه هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی ژیانی خۆیه‌وه، تاڵترین و دژوارترین گوشاره‌كانی له پێناو درێژه‌دان به ژیان و مانه‌وه ته‌حه‌مول كردووه كه ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌م حهزیایهش یه‌كێك له كاریگه‌رترین فاكته‌ره‌كانی پێگه‌یشتنی مرۆڤ بێت.
مرۆڤ هه‌میشه له به‌رانبه‌ر هه‌ر دیارده و هه‌یبه‌تێك كه بۆنی مه‌رگی لێ هاتووه، ڕاوه‌ستاوه‌ته‌وه و ئامرازی بهرانبهرێكی بۆ درووست كردووه و ئه‌گه‌ر هه‌ر له خۆشی ڕانه‌دیوه، تا ئه‌و جێیه‌ی بۆی كراوه خۆی له مه‌ترسییه‌كه‌ی دوور كردۆته‌وه.
بۆ هه‌ر گیانله‌به‌رێك زه‌مان و زیندوویه‌تی ڕوتینێكی ئاساییه، به هه‌موو جۆرا و جۆریهكانییهوه. به‌ڵام لای مرۆڤ ژیان ئه‌وه‌نده ڕه‌مزاوی و ئاڵۆزه كه به ڕاده‌ی تاكه‌كانی جیهان، هه‌ر كه‌سه و به‌رنامه، ئاوات و ئامانجی خۆی تێدا شوێن ده‌گرێ. بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ست و ویسته‌كانی هه‌ر تاكێك پلان و گه‌ڵاڵه‌ی تایبه‌ت داده‌ڕێژێ. ژیان به لای مرۆڤه‌وه تا ئه‌و ئاسته مه‌زن و گرنگه له هه‌ر له‌حزه‌یه‌كی بزوتنی خۆیدا به به‌رنامه و تێبینی تایبه‌ت به ئامانجه‌كانی هه‌نگاو ده‌نێ. له چكۆله‌ترین شته‌كان و دیارده‌كانی ده‌ور و به‌ری ورد ده‌بێته‌وه و لێكۆڵنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات، یا ئه‌وه‌یكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌كه‌وێته به‌ر په‌روه‌رده و ڕاهێنان تا له ژیاندا شاره‌زاتر و ژیارتر بێت. هه‌میشه له پێناو حه‌سانه‌وه دا له هه‌وڵی داهێنان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تازه دایه.
كاتێك چاو له ڕه‌سمێكی چاخه به‌ردینه‌كان، شێعرێك یا فیلمێك ده‌كه‌یت و لێیان ورد ده‌بێته‌وه، ڕه‌ساڵه‌تی هه‌موو داهێنه‌ره‌كانیان هه‌ر یه‌كێك بووه، ئه‌ویش ده‌ربڕینی ئه‌وپه‌ڕی باوه‌ڕ به زیندوویه‌تی و دریژ بونهوهیی و گواستنه‌وه‌ی هه‌ستی خۆیان به‌رانبه‌ر به نه‌وه‌ی داهاتوو. مرۆڤ هه‌میشه له له‌یاد چوونه‌وه، فه‌رامۆش بوون و سڕینه‌وه و توانه‌وه‌ی خۆی بێزار بووه و هه‌رگیز نه‌یتوانیوه باوه‌ڕ به كۆتایی بێنێت، تێشیدا سه‌ركه‌وتوو بووه. ئه‌م هه‌ست و سۆزه‌ی بۆ ژیان وای لێكردووه كه ژیان ته‌نیا تایبه‌ت به‌وه‌یكه له ڕابردوودا هه‌بووه و ئه‌وه‌یكه ئێستا هه‌یه، نه‌بینێ. به‌ڵكو وێستگه‌كانی داهاتووشی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات و مشوور بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆی بخوات، وه له هیچ له‌حزه‌یه‌كی شیرین و تاڵی زیندوویه‌تی خۆیدا ئاماده‌ی له ده‌ست دانی نه‌بێت. مه‌گه‌ر له باری ده‌رونی، فیكری و ئیمكاناته‌وه، ڕۆیشتن به‌ره‌و داهاتوو و درێژه پێدانی لێ زهوتكرابێ، یا له ده‌ستی دابێت. ئه‌وه‌یكه ده‌مهه‌وێ بیڵێم ئه‌وه‌یه، جا چۆن مرۆڤێك كه ڕه‌نگه له پێناو گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی ژیانی دا تووشی دیارده‌یه‌ك به ناوی تاوان ده‌بێت و سزای ئیعدامی به‌سه‌ر دا ده‌سه‌پێندرێ، ئیعدام بۆی كوشهندهترین و سڕێنهرهوهترین ئازار نه‌بێت كه باوه‌ر پێكردنی بۆ مه‌حكوم له ده‌ستدانی هه‌موو ناوه‌ڕۆكێكی ژیانی و وجودی ئینسانی خۆی به هه‌موو ڕه‌نج و ئه‌نگیزه‌كانی تا ئێرهیهتی. ئه‌وه‌یكه بۆ ئه‌و كه‌سانه سه‌خت و ژاناوییه، ناكامییه‌كی واقعی نه‌خوازراو و داسه‌پێندراوه، له‌حزه به له‌حزه له هه‌ست و نه‌ستیاندا ڕه‌گ داده‌كوتێ، بنكۆڵیان ده‌كا و به بۆشاییه‌كی بێ كۆتاییان ده‌گه‌یێنێ، وه بێ به‌شیان ده‌كا له چاره‌نووسێك كه تا ئێره‌ی زیندویه‌تی خۆیان بۆ ته‌رخان كردووه.
ئیعدام هه‌ر به ته‌نها كاری ده‌رهاویشتن و سڕینه‌وه‌ی مرۆڤێك نییه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، به‌ڵكو سڕینه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تیه له مێژووی ژیانی مرۆڤ و بێ بهشكردنێتی له داهاتوو.
لێره‌دا به‌و پرسیاره ده‌گه‌ین كه تاوان چۆن له دایك ده‌بێ تا سزای بۆ له‌به‌ر چاو بگیرێ؟
جیهانی ئه‌مڕۆكه جیهانی ناكۆكییه‌كان و كه‌له‌به‌ره‌كان له نێوان زۆرینه و كه‌مینه، ده‌سه‌ڵاتداران و جه‌ماوه‌ر، فه‌رهه‌نگه‌كان و تاكه‌كان له به‌رانبه‌ر یه‌كتری دایه. هه‌ر هه‌مووی شه‌ڕه‌كانی مابهینیشیان له پێناو پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان یا ده‌سته‌به‌ر كردنی ئامانجه‌كانی دووبه‌ره‌ی ناو سه‌نگه‌ره.
مافی ژیان بۆ هه‌موو لایه‌ن و تاكه‌كان به‌قه‌د یه‌كه، نه‌وه‌ك داگیر كردنی ته‌نها بۆ لایه‌ن یا كه‌سانێك كه هه‌ر ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی و واقعی ناكۆكی و دژایهتیهكانه، فه‌رهه‌نگێك كه هه‌ڵقوڵاوی هه‌ناوی بیرۆكه‌ی چه‌وساندنه‌وه، كه‌ڵه‌كه كردن و زێده‌باییه و له ژێر سێبه‌ری سه‌رمایه‌داری دا خه‌ریكه رۆژ به رۆژ زیاتر ڕیشه دا ده‌كوتێته ناو ژیانی بێ پسانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی.
ئه‌و كورته باسه، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كه بڵێن توندوتیژی ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتی رۆژانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی چۆن ده‌كه‌وێته رێ و شكڵ ده‌گرێ.
حاشا له‌وه ناكرێ كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ژیانی مرۆڤایه‌تییه‌وه توند و تیژی و خوێن ڕشتن و كوشتن هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا له پێناو مانه‌وه و برسی نه‌بوون ( ڕازی به‌قا ) دا به‌رێوه چووه، نه‌وه‌ك به شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ سه‌باره‌ت به كه‌ڵه‌كه كردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن بووبێت.
له‌و كاته‌وه كه سیستمی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی له ناو مرۆڤایه‌تی دا سه‌ری هه‌ڵداوه و تا هاتووه هه‌ر په‌ره‌شی سه‌ندووه، توندوتیژیش زیاتر سیستماتیك بۆته‌وه و خۆی له شێوازی جۆراوجۆری تردا ده‌رخستووه.
سیستمی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بۆ مانه‌وه و به‌هێزتر بوونی خۆی هه‌میشه پێویستی به چه‌وساندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ژێر ئۆتۆریته‌ی خۆیی و هێرش بۆ سه‌ر ده‌ورووبه‌ری هه‌بووه. ئه‌مه‌ش بنه‌مای سه‌ره‌كی سه‌رمایه‌دارییه و بۆ مانه‌وه‌ی خۆی پێویستی به چوارچێوه و به جهخزێك هه‌یه كه به ده‌وری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی دا بكێشێ و حه‌ق و ناحه‌ق یا سزا، خه‌تا و خه‌ڵاتی بۆ ئینسانه‌كان تێدا دیاری بكات. هه‌ر له سه‌رتای سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی چه‌وساندنه‌وه و كه‌ڵه‌كه كردنه‌وه ئه‌و چوار چێوه و جهخزانه جا له شكڵ و قه‌واره‌ی جۆراوجۆر دا گه‌ڵاڵه كراون و به‌رێوه براون. له سه‌ره‌تاكانه‌وه له ژێر ناوی ئه‌مره‌كانی سه‌رۆك خێڵ دواتر حاكم، پادشا، ته‌نانه‌ت خودا، پێغه‌مبه‌ر و ئیمام و خه‌لیفه و دواتریش سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وزیر و….. . ته‌واوی مێژووی ژیانی مرۆڤایه‌تی كه چاو لێده‌كه‌ی خاوه‌نی سزاكان هه‌ر ئه‌مانه بوون كه هه‌میشه و له هه‌ر شوێنێك له ژێر ناو و بیانوی جۆارجۆر دا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیانیان پێكردووه.
ئێستا ڕه‌نگه ئه‌م پرسیاره بێته گۆرێ، بۆ مه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان ده‌نێن تاوانبار و سزایان به سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ ڕاپه‌ریوو بهرهنگارهكانی دژ به ده‌سه‌ڵاتن؟
نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوێك بگێڕین هه‌ر له گه‌ڕه‌ك و شار و وڵاتی خۆمانه‌وه تا ئه‌و سه‌ری دونیا، له كام كۆمه‌ڵگای ژێر ده‌سه‌ڵاتدارێتی كام سیستمی زاڵ له ناو بنه‌ماڵه‌دا و سه‌رشه‌قام و … تاكه‌كان به‌رانبه‌ر به یهكر تووشی توندوتیژی و سوكایه‌تی و قه‌تڵ ده‌بنه‌وه؟
هه‌میشه له‌و وڵاتانه‌ی كه به نیسبه‌ت وڵاتانی تر تاكه‌كانی له فه‌رهه‌نگێكی پێشكه‌وتوتر، ڕفاهیاتێكی زیاتر و ئازادی بیر و ڕا ده‌ربڕین به‌هره‌مه‌ندن، تاوان و توند تیژی و قه‌تڵ … كه‌متره، كه هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتی ساڵها خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ئه‌و وڵاتانه‌یه.
له وڵاتانێكیش كه خه‌فه‌قانی سیاسی، ئاینی، و فه‌رهه‌نگی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی… هه‌یه، به پێچه‌وانه زۆرترین سزا بۆ شارۆمهندهكانیان ده‌رده‌چێ. لێره‌دایه كه ئه‌و ڕسته‌یه حه‌قانییه‌تی خۆی په‌یدا ده‌كات كه ده‌ڵێ:
هیچ كردارێكی مرۆڤ زاتی نییه و به ته‌واو مانا به‌رهه‌می چوار چێوه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیه‌تی. كه‌وایه لێره‌دا ئه‌و كه‌سه‌ی كه تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره یا چكۆله ده‌بێ به‌رانبه‌ر به كۆمه‌ڵگه و كه‌سانی ده‌ور و به‌ری خۆی تاوانبار نییه، به‌ڵكو قوربانی و ئه‌كته‌رێكی ده‌رخه‌ری ئه‌و هه‌مووه كه‌م و كوڕیانهیه كه هه‌ڵقوڵاوی بێ وه‌ڵامیی و كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاته‌كانه به‌رانبه‌ر به شارۆمه‌ندان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیان. تازه خۆ هیچ كات به سه‌پاندنی سزای ئیعدام، زیندان و ئه‌شكه‌نجه به‌سه‌ر (دز و قاتڵه‌كان)… ئه‌و خه‌ساره‌ی كه بنه‌ماڵه‌ی قوربانی و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان به ده‌ستیه‌وه بینیویانه قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه. كوشتنه‌وه‌ی بكوژ له هه‌ر حاڵه‌تێكدا دوباره كردنه‌وه‌ی قه‌تڵه ئه‌ویش به ئه‌نقه‌ست. وه ئهستانهوهی ژیان له مرۆڤێك بێ به‌ش كردنێتی له مافێكی واقعی خۆی، جا به هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك یا كه‌م و كوڕییه‌ك كه بویه‌تی.
ته‌نیا ڕێگه‌ی بن بڕكردنی توند و تیژی، دزی و جینایه‌ت له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی دا بن بڕ كردنی زهمینهكانیهتی وه‌ك هه‌ژاریی، خه‌فه‌قانی سیاسی، فه‌رهه‌نگی، ئابووری… كه هه‌مووی ئه‌مانه‌ش له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان كۆنتڕۆڵی ده‌كه‌ن.
به‌ڵام له كۆتاییدا دیسانه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌و ڕاستییه كه به‌ڕێوه بردن و داڕشتنی یاسای سزادان به‌ر له‌وه‌یكه ئامرازێك بۆ چه‌سپاندنی پره‌نسیپه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ بێت، ئامرازێكه بۆ چه‌سپاندنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ده‌مكوتكردن و ده‌سكورت كردنی نه‌یاران و حهقانییهتدان به زه‌بر و زه‌نگه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كان. مێژووش هه‌ر ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ، وه به درێژایی مێژوی یاسای سزادان زۆرترین قوربانیانی له نه‌یاران و خه‌باتكارانی دژ به ده‌سه‌ڵاته‌كان بووه تا تاوانباره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. لێره‌دا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك نه‌یاری ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌بنه قوربانی یاسای سزادان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كم هه‌بێت: یاسای سزا به‌ر له‌وه‌یكه بیهه‌وێ ئه‌و كه‌سانه یا لایه‌نه دژه ده‌وڵه‌تیانه له ژیان بێبه‌ش یا به‌ر ته‌سك بكاته‌وه، ئه‌وه كۆمه‌ڵگه و بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییه حه‌قخواز و یهكسانیخوزهكان له‌وان بێ به‌ش ده‌كات، نه‌كا ببنه هۆی په‌ره پێده‌ر و ڕێكخه‌ری بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هه‌ره‌س هێنان به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان.
تاوانبار له هه‌ر حاڵه‌ت یا ئاستێكدا قوربانیه‌كی گه‌وره یا چكۆله‌ی سیسمی زاڵه، وه به‌ڕێوه بردنی یاسای سزادان و به تایبه‌ت ئێعدام له ژێر هه‌ر ناو و ناوهرۆكێكدا، ته‌نیا ئامرازێكه بۆ سه‌ركوتی چینه ژێر ده‌سته‌كان.
ئیعدام ڕوخێنه‌رترین، كوشنده‌ترین و شهرماوهرترین بڕگه‌ی یاسای سزادانه كه له‌و په‌ڕی بێ وه‌ڵامی و نا به‌رپرسیارێتی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار به‌رانبه‌ر به شارۆمه‌ندان و كۆمه‌ڵگه‌كانی ناو جیهانی مرۆڤایه‌تی سه‌رچاوه ده‌گرێ.
ن:ناسرحهقپهرهست