چاوپێکەوتنی دەنگەکان لەگەڵ شادان عەبدول
ئەو دەنگانەی وتیان نا
چاوپێکەوتنی دەنگەکان لەگەڵ “شادان عەبدول” ڕێکخەری کەمپینی سەرۆک تۆم ناوێت
دەنگەکان: کەمپینی ئیمزاکۆکردنەوە لەبەرامبەر بەڵێنی سەرۆکی هەرێم بۆ وازهێنان لە پۆستەکەی ئەگەر ”ژمارەیەکی دیاریکراو لە هاوڵاتیان بڵێن سەرۆکمان ناوێت” سەدایەکی گەورەی هەبوو لە کوردستان و دەرەوەدا، بەتایبەتی لە میدیادا. تۆ وەکو بەڕێوەبەری ئەم کەمپینە خاڵی دەستپێکردنەکەت لە چیەوە هات؟ چۆن دەستت پێ‌کرد و ڕێگریە سەرەتاییەکان چی بوون؟
شادان عه‌بدول: خاڵی ده‌ستپێکردنی من له‌وه‌وه هات که توڕه‌ییه‌کم لا دروست بوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم نازانێت پله‌وپایه‌ی خۆی له‌ناو دڵی خه‌ڵکی کوردستاندا چه‌نده. تووڕه‌ییه‌ک که نه‌ک هه‌ر لای من، به‌ڵکو لای هه‌زاران خه‌ڵکی کوردستان دروست بوو کاتێک سه‌رۆکی هه‌رێم له چاوپێکه‌وتنێکدا له مانگی شوباتدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئیتاڵیا (LAGI)-دا به مه‌غرورییه‌که‌وه ووتی ئه‌وانه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌ویان پێ قبوڵ نییه، ژماره‌یان له 50000 که‌س تێپه‌ڕ ناکات. ئه‌و قسه‌یه به‌لای منه‌وه ئیهانه بوو به‌و هه‌زاران که‌سه‌ی ڕژابوونه سه‌ر جاده‌کان و بێزاریی خۆیان له حوکمی ئه‌و و به‌رپرسه‌کانی تر ده‌رده‌بڕی. ئه‌و قسه‌یه تووڕه‌ییه‌کی وای لای من دروست کرد که بیر بکه‌مه‌وه و بڵێم ڕه‌نگه سه‌رۆکی هه‌رێمیش وه‌کو هه‌ر سه‌رۆکێکی له‌ده‌ورووبه‌ر دابڕاوی تری ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌وه نه‌بینێت که هه‌ر له به‌رزاییه‌کانی سه‌ری ڕه‌ش دابه‌زیته خواره‌وه ئیتر خه‌ڵکی هه‌موو ناوچه جیاجیاکانی کوردستان بێئه‌ندازه بێزارن له نه‌شاره‌زایی ئه‌و له سه‌رۆکایه‌تییکردندا. منیش وه‌ک ئێوه ئه‌و تووڕه‌ییه‌م لا دروست بوو که سه‌رۆک وه‌ته‌نییات به‌سه‌ر خه‌ڵکی کورد و خه‌ڵکی ئیتاڵیدا ده‌کات و ئه‌وه ده‌شارێته‌وه که خه‌ڵک چه‌ند توڕه‌ن له هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌کانی ئه‌و له‌و خه‌ڵکه‌ی که نه‌یاری سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ون. بۆیه ئه‌و فیکره‌یه‌ک بۆ هات له که‌مپینێکدا 50000 ئیمزای هاوڵاتییانی کوردستان کۆبکه‌مه‌وه تا به‌و جۆره ڕێگه له‌وه بگرین سه‌رۆکی هه‌رێم به هه‌ڵه له حیسابی خۆی لای خه‌ڵک تێبگات یان هه‌وڵ بدات خه‌ڵک به هه‌ڵه‌دا به‌رێت. من که بیرم له به‌ڕێخستنی که‌مپینێکی وا کرده‌وه، ئه‌وه‌نه‌بێت سه‌رکرده‌کانی ئه‌م وڵاتانه نه‌ناسم و چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌م هه‌بووبێت به ئیمزای 50000 که‌س بارزانی چنگ له کورسی حوکم بکاته‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا که سیاسه‌تمه‌دار هه‌وڵی خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵک ده‌دات، گرنگترین شت له‌به‌رامبه‌ریدا بکرێت ئه‌وه‌یه ده‌سته‌که‌ی که‌شف بکه‌یت و پیشانی بده‌یت که ساحیبی قسه‌ی خۆی نییه و وه‌ته‌نییات ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک به لارێ‌دا به‌رێت. ئاخر هه‌ر وه‌ک چۆن ئه‌گه‌ر دکتۆرێک عیلمی پێ نه‌بێت ئیتر به‌ره‌به‌ره متمانه‌ی خه‌ڵک له‌ده‌ست ده‌دات و ئیتر که‌س نایه‌وێت، سیاسه‌تمه‌داریش ساحیبی قسه‌ی خۆی نه‌بێت، هه‌ر یه‌ک دووجار بۆی ده‌چێته سه‌ر و ئیتر خه‌ڵک تێده‌گات که ئه‌و که‌سه ئیتر شایان به‌وه نییه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌نگ و متمانه‌ی خۆی بداتێ.
ئیتر به‌م شێوه‌یه بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند قوتابییه‌کی دڵسۆز و چالاکی زانکۆ‌دا له زانکۆی سلێمانییه‌وه ده‌ستمان به که‌مپینه‌که کرد و دواتر هێنامانه سه‌را و ئیتر ئه‌و ژماره‌یه‌ی که سه‌رۆکی هه‌رێم پێی وابوو موسته‌حیله هه‌بن و ئه‌ویان پێ قبوڵ نه‌بێت له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکی که‌مدا په‌یدا بوون و 50000 ئیمزامان له‌سه‌ر کاغه‌ز کۆکرده‌وه. به‌هه‌رحاڵ سه‌رۆک نه‌ک ساحیبی قسه‌ی خۆی نه‌بوو به‌ڵکو ته‌نانه‌ت وای پیشان دا که ئه‌وه‌ی نه‌بینیوه که له ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه پیشان درا که چه‌ندین هاوڵاتی په‌نجه‌ی خۆیان بریندار ده‌کرد و به خوین ئیمزایان له‌سه‌ر فۆرمه‌که ده‌رکرد. دیمه‌نێکی وا له ئه‌وروپا بێت سه‌رۆک وا ئیحراج ده‌کات هه‌ر ئه‌و ڕۆژه بڵێت کورسی حوکم له‌سه‌ر من تاپۆ نه‌کراوه و ده‌ڕۆم. له سایه‌ی حوکمکردنی سه‌رۆکی هه‌رێمدا گه‌نده‌ڵییه‌لی وا گه‌وره هه‌رێمی کوردستانی داگرتووه که ده‌بێت بزانێت ئه‌و به‌رپرسی یه‌که‌مه له که‌وتنه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه و ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڕاست دڵسۆزی کوردستانه، کوردستان به‌ر له هه‌موو شتێک پێویستی به‌وه‌یه ئه‌و له‌سه‌ر حوکم لاچێت و سه‌رۆکێکی شاره‌زاتر له‌و ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست. سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌بینێت هه‌رێمی کوردستان له سایه‌ی حوکمی ئه‌ودا بووه‌ته چی گه‌نده‌ڵخانه‌یه‌ک. ئه‌مه به‌سه بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی و چی پێویست به 50000 ئیمزا ئه‌کات. به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی ئه‌و که‌مپینه‌ی ئێمه، خه‌ڵک بینی که سه‌رۆکی هه‌رێم که‌سێکه که له‌سه‌ر قسه‌ی خۆی چه‌ند 50000 ئیمزای تریش بکه‌یته سه‌ری هه‌ر خۆی لێ تێناگه‌یه‌نێت. پیشاندانی ئه‌مه به خه‌ڵک ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و که‌مپینه‌ی ئێمه بوو که من پێموایه ئه‌و ئامانجه‌ی پێکا.
دەنگەکان: سەرکوت و تۆقاندن تا ئاستی تیرۆرکردن بەشێکە لە ئاقیبەتەکانی (بەرەنگاربوونەوە) لە ژیانی سیاسی کوردستان. دڵنیاین تۆش وەکو سەدان هەڵسوڕاوی تری ناو خۆپیشاندەران بەدەر نەبووی لەو فشار‌و ڕاوەدونانەی دەسەڵات بۆ ئەو کەسە مەیدانیانەی کە دژی دەسەڵات وەستانەوە، چ لەڕێگەی ڕێکخستنی خۆپیشاندان و بەڕێوەبردنی، چ لەڕێگەی کەمپینی لەو بابەتەی تۆ بەڕێوەت برد. شێوازەکانی ئەم سەرکوتەی دەزگا جاسوسی و پۆلیسیەکانی ئەم دەسەڵاتە لە باری شەخسی و کۆمەڵایەتیەوە چی بوو لەسەر تۆ و ئەوانەی هاوکاری تۆیان دەکرد؟
شادان عبدول: سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵمه‌تێکی ئاشکرا و بێشه‌رمانه‌ی پارتیی و یه‌کێتیی بوو بۆ سه‌ر ئه‌وانه‌ی وه‌ک حه‌قێکی خۆیان هاتبوونه سه‌ر جاده و هه‌موومان به چاوی خۆمان بینیمان چه‌ند زیاده‌ڕۆیی کرایه سه‌ر خۆپیشانده‌ران. ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه ئه‌گه‌رچی زیاتر هه‌ندێکمانی گرته‌وه و ژماره‌یه‌ک بریندار بوو و ژماره‌یه‌ک گیانیان له‌ده‌ست دا، به‌ڵام به‌گشتیی زیاده‌ڕۆیی و هێرش بوو بۆ سه‌ر هه‌موومان. که ده‌ڵێم هه‌موومان هه‌ر ته‌نها مه‌به‌ستم خۆپیشانده‌ران نییه به‌ڵکو ئه‌وه زیاده‌ڕۆیی بوو بۆ سه‌ر هه‌موو هاوڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان که ئاوا دوو حیزبی سیایی بێن و بڵێن ئه‌وه‌ی حوکمی ئێمه‌ی پێ قبوڵ نه‌بێت لێی قبوڵ ناکه‌ین.
دەنگەکان: ئێمە وای بۆ دەچین کە سیمبولەکانی قوربانی لە بابەتی (سۆران و سەردەشت) کلتورێکی تازەی چاونەترسی و حەرام شکاندنیان هێنایە ناو واقیعی ژیانی سیاسی ئێمە. ئەگەر تۆ بتەوێ دەستنیشانی ئەم کلتورە بکەیت و لەسەری بدوێیت لە چیەوە دەست پێدەکەیت؟ بەتایبەتی بە بەراوردکردنی ئەم هەموو دەرگا داخراوە لە بابەتی کۆمەڵایەتی، ئابوری، ئازادی سیاسی لە بەردەم نەوەی نوێ‌دا؟
شادان عبدول: هه‌موو کات وایه، نه‌وه‌یه‌کی نوێ دێت که شیعاراته کۆنه‌کان ئیتر کاری تێناکات و داوای چاککردنی دنیای ئێستا ده‌کات. سۆران و سه‌رده‌شت نموونه‌ی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ن که ئێستا هاتن و ووتیان قسه‌ی ئه‌وه‌مان بۆ مه‌که‌ن ئێوه له ڕابردوودا چی بوون. بۆ ئێمه ڕوخساری ئه‌مڕۆتان جێگه‌ی ڕه‌خنه‌یه و چه‌ند موسته‌حه‌ق بن ڕه‌خنه‌تان لێ ده‌گرین. سۆران و سه‌رده‌شت دوای ڕاپه‌ڕین دروست بوون. بۆیه شیعاره‌ته کۆنه‌کانی به‌ر له هاتنی خۆیانیان به‌لاوه شیعاراتی به‌تاڵه و بۆ ئه‌وان ئه‌وه گرنگه که ئه‌مڕۆ به هه‌زاره‌ها ناحه‌قی و گه‌نده‌ڵی و دزی هه‌یه و ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن شۆڕشگێڕین به به‌رچاوی نه‌وه‌ی تازه‌وه ئه‌و وڵاته تاڵان ده‌که‌ن که ده‌ڵێن شۆڕ‌شیان له‌پێناودا کردووه. بۆیه من پێموایه نه‌وه‌ی تازه ده‌کرێت به‌و شێوه‌یه وه‌سف بکرێت که له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی کۆندا شه‌ڕی ئه‌وه ده‌کات که حه‌ق و ناحه‌ق له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت که ئه‌مڕۆ چی ده‌که‌یت نه‌ک دوێنێ چیت کرد. ئه‌مه وا ده‌کات ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌ساسی دوێنێ حیسابیان بۆ بکرێت سه‌غڵه‌ت بن له‌م ڕه‌خنانه‌ی نه‌وه‌ی تازه و هه‌ر کاتێکیش ئه‌و ڕه‌خنانه زۆر سه‌غڵتیان بکات یه‌کسه‌ر بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که‌سه‌که له‌ناو به‌رن یان چاوترسێنی بکه‌ن. سۆران و سه‌رده‌شت دوو نموونه‌ی ئه‌م جۆره گه‌نجه‌ی ناو نه‌وه‌ی نوێ بوون که ده‌سه‌ڵات ته‌حه‌مولی ڕه‌خنه‌کانیانی نه‌کرد و به گولله بێده‌نگی کردن. ڕه‌نگه ده‌سه‌ڵاتداران ماوه‌یه‌ک وا بۆیان بچێته سه‌ر، به‌ڵام ئه‌و کوشتنانه‌ش هه‌روا مه‌له‌فه‌کانیان داناخرێت. من پێموایه چه‌ند ساڵێکی تر مه‌له‌فی سۆران و سه‌رده‌شت و ڕێژوان و سورکێو و چه‌ندینی تر یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا ده‌گرێته‌وه و ئه‌وه که‌شف ده‌بێت چۆن و به ئه‌مری کێ و کێ ئه‌و کوشتنانه ئه‌نجام دراون.
دەنگەکان: ئێوە ئەندامی ئەنجومەنی سەرای ئازدییش بوون. بە دڵنیایی مامەڵەی ڕۆژانەو مەیدانیتان لەگەڵ ئەم بزوتنەوەیە کرد. ناکۆکیەکان و لاوازیەکانی ئەم بزوتنەوەیە چی بوو؟ چونکە بینیمان دوای داگیرکردنەوەی سەرا لە لایەن دەسەڵاتەوە، دوای ئەوەی دەستەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەن چوون لە گەڵ سەرۆکی هەرێم دانیشتنیان کرد، هەڵوێستی دژ بەیەک و لێدوانی ناکۆک و دابەشبوون لە نێو ئەم دەستەیە ڕوویدا. ئەگەر تۆ بواری ئەوەت پێبدرێ بە ووردی ئەم مێژووە بنووسیتەوە، چۆنی دەنوسیتەوە؟
شادان عه‌بدول: من وای ده‌نووسمه‌وه که ئه‌نجومه‌نی سه‌را و خۆپیشاندانه‌کانیش جیاوازیی سیاسیی زۆری گرتبووه خۆی. ئه‌نجومه‌نی سه‌را ڕێکخراوێک نه‌بوو تا هه‌موویان کۆک بن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک. بۆیه ئه‌مه قورسیی دروست ده‌کرد له کاروباره‌کانیدا. ئه‌وه‌شی که ژماره‌یه‌ک چوون بۆ لای سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بوو که ئه‌و به‌ڕێزانه ئه‌و ڕایه‌یان هه‌بوو که مومکینه به‌و جۆره کار بکرێت. ژماره‌یه‌کی زۆریش له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره کارکردنه‌دا نه‌بوون. ئیتر جیاوازی بیرکردنه‌وه زۆر بوو. هه‌ندێکی چاوی لێ ده‌پۆشرا و هه‌ندێکی کێشه‌ی دروست ده‌کرد و هه‌ندێکیشی فه‌رز ده‌کرا. بۆ نموونه من و چه‌ند که‌سێکی تر دژی ئه‌وه‌بووین دیوار له‌نێوان خۆپیشانده‌رانی ژن و خۆپیشانده‌رانی پیاودا دروست بکرێت. ئێمه پێمان وابوو ئێمه به‌و جۆره بکه‌ین یه‌عنی هێشتا ژن و کچانمان له چواردیواری ماڵ ده‌رنه‌چوون ئه‌گه‌رچی له ماڵ ده‌رچووبوون و هاتبوونه ناو چه‌قی شار. ئێمه هه‌موو شانازییمان به‌وه‌وه بوو که ئه‌وه خه‌ڵکی پێشکه‌وتووه و دژ به گه‌نده‌ڵیی و خزمایه‌تیی و خێڵه‌کایه‌تیی خۆپیشاندان ده‌کات و داوای دنیایه‌ک ده‌که‌ن که تیایدا ئازاد بین که‌چی داوا ده‌کرا ژن و پیاو وه‌ک ئاگر و به‌نزین سه‌یر بکرێن که ئه‌گه‌ر له نزیکی یه‌کتر وه‌ستان کۆمه‌ڵگا ده‌سووتێت. هه‌ندێک ڕایان وابوو که ئه‌و دیواره وا ده‌کات کچان زۆرتر بێن بۆ خۆپیشاندانه‌کان، به‌ڵام من پێموایه به عه‌قڵییه‌تێکی واوه که کچ و کوڕ وه‌ک به‌شه‌ر سه‌یر نه‌که‌ین به‌ڵکو وه‌ک ئاگر و به‌نزین سه‌یریان بکه‌ین، باشتره ژماره‌یه‌کی که‌م بێت بۆ خۆپیشاندانه‌کان له‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌مبه‌ر و له‌وبه‌ری دیوارێکی ئه‌ستووره‌وه شیعارات بڵێینه‌وه و هاوار بکه‌ن ئێمه کوردستان ڕزگار ده‌که‌ین و مافی ژنان و پیاوان دابین ده‌که‌ین.
ناکۆکیی تر ئه‌وه‌بوو که هه‌ندێک له‌ناو ئه‌نجومه‌ن یان بۆ دژایه‌تیکردنی حکومه‌ت یان بۆ ته‌بلیغکردن بۆ جیهاد، پێیان له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرت که هاتن بۆ سه‌را و به‌شداربوون له خۆپیشاندانه‌کان جیهاده. چه‌ندین که‌س له‌وانه‌ی که دژی جیهاد و توندوتیژیین که‌وتبوونه‌وه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه که داکۆکی له‌و قسه بێمانایه‌ی ئه‌و مه‌لایه بکه‌ن که ووتی خۆپیشاندان جیهاده. ئه‌وان نه‌یانده‌زانی ئه‌و قسه‌یه مانای ئه‌وه‌بوو که ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانی پێ قبوڵه مانای ئه‌وه‌یه جیهادیشی پێ قبوڵه. ئه‌م به‌ستنه‌وه‌یه‌ی خۆپیشاندان به جیهاده‌وه ماوه‌یه‌ک دڵی هه‌ندێک له‌وانه‌مانی سارد کرده‌وه که جیهاد به توندوتیژیی ده‌زانین و یه‌کێک له‌وانه من پێم وابوو که ئه‌گه‌ر به‌شداری من له خۆپێشاندان بۆ جیهادکردن بێت، جارێکی تر سه‌ر ناکه‌مه‌وه به سه‌رادا.
به کورتی ئه‌نجومه‌نی سه‌را ئه‌نجومه‌نێک بوو که نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندین سیاسه‌تی جیاواز و دژ به یه‌کی ده‌رکرد، بۆیه ناکۆکی زۆری تیا بوو به‌ڵام هه‌رچییه‌ک بێت ناکۆکی گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا بوو نه‌ک له‌گه‌ڵ یه‌کتردا. ئه‌نجومه‌ن و خۆپیشاندانه‌کان به گشتی سه‌غڵه‌تییه‌کی زۆری بۆ ئه‌و دوو حیزبه دروست کرد که به زه‌بری چه‌ک و پاره خۆیان فه‌رز کردووه به‌سه‌ر خه‌ڵکدا، هه‌ر بۆیه له کۆتاییدا ناچار بوون ئه‌و ئیحراجییه له دنیادا بۆ خۆیان دروست بکه‌ن و وه‌ک به‌شار ئه‌سه‌د و قه‌زافی به چه‌ک بکه‌ونه ناو خه‌ڵک و بۆ بڵاوه‌پێکردنیان لێیان بکوژن.