
پێشبڕكێیه‌ك بۆ تێكستی شانۆی كوردی
به ئامانجی بره‌ودان و زیاتر گرنگیدان به بواری نووسینی تێكستی شانۆیی كوردی، شانۆی شاره‌وانی شاری ئامه‌د پێشبڕكێیه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی تێكستی شانۆیی كوردی سازده‌كاو له رۆژی جیهانی شانۆ له شاری ئامه‌د مه‌راسیمی راگه‌یاندنی فێستیڤاڵه‌كه سازده‌كرێ و خه‌ڵاتی یه‌كه‌م 2700 دۆلاره‌و هی دووه‌م 1900 دۆلار و هی سێیه‌م 800 دۆلاره.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی راگه‌یاندنی پێشبڕكێكه هاتووه كه شانۆی شار به‌بۆنه‌ی به‌ره‌و پێشبردنی نووسینی تێكستی كوردی و هاندانی گه‌نجان بۆ نووسینی تێكست به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی تێكست له ئه‌ده‌بی شانۆی كوردی و بره‌ودان به‌م خه‌باته له ناو كۆمه‌ڵگادا, ئه‌م پێشبڕكێیه ئه‌نجام ده‌ده‌ین, خه‌ڵاتی ئه‌م پێشبڕكێیه‌ش له‌سه‌رناوی نووسه‌ر (عه‌بدولره‌حیم ره‌حمی هه‌كاری) یه‌كه‌م تێكستی شانۆی كوردی به ناوی (مه‌می ئالان) نووسیوه ده‌به‌خشرێ.
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردنی تێكسته‌كه خراوه‌ته‌ڕوو، كه بریتییه له”
1- سنووردانان بۆ بابه‌ته‌كان نسیه, ده‌بێت تێكسته‌كان له‌سه‌ر رۆمان, چیرۆك, هۆنراوه, یاداشت و…هتد. بێت.
2- نووسه‌ر نابێت تێكسته‌كه‌ی له (4000) پیت كه‌متر بێت به بێ بۆشایی, نووسه‌ر به‌بێ جێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵه مافی به‌شداری كردنی نابێت.
3- ئه‌و تێكستانه‌ی به‌شداری پێشبركێ ده‌كه‌ن، پێویسته له هیچ شوێنێك بڵاو نه‌كرابێته‌وه‌و وه‌ك شانۆگه‌ری نمایش نه‌كرابێت.
4- هه‌ر نووسه‌رێك ده‌توانێت تا سێ 3 تێكست به‌شداری بكات.
5- ئه‌وانه‌ی به‌شداری ئه‌م پێشبركێیه ده‌كه‌ن، پێویسته ناوی خۆیان، ناونیشانی خۆیان، سی ڤی/ CV خۆیان، ژماره‌ی ته‌له‌فۆنیان بخرێته ناو زه‌رفێكی داخراو، له‌سه‌ر زه‌رفه‌كه ته‌نها نازناوی له‌سه‌ر بێت، ئه‌و كه‌سه‌ی پابه‌ندی ئه‌م رێنماییه نه‌بێت، مافی خه‌ڵات وه‌رگرتنی نابێت.
له كۆتایی راپۆرتی راگه‌یاندنه‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو دوا كات بۆ وه‌رگرتنی تێكسته‌كان تا 27/1/2012 ده‌بێت، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری فێستیڤاڵه‌كه له شاری هه‌ولێر حه‌مه‌سوار عه‌زیزه‌و نووسه‌ران ده‌توانن له‌ڕێگای ئه‌م ژماره مۆبایله‌و ئیمێڵه په‌یوه‌ندی بكه‌ن 07504530066، یاخود ئیمێڵی textkp@yahoo.com.
ئه‌نجام:
ئه‌نجامی هه‌لسه‌نگاندنی لێژنه له 27ی ئاداری 2012 كه ده‌كاته رۆژی شانۆی جیهانی راده‌گه‌ینرێت وه له هه‌مان كاتدا له مالپه‌ری شانۆی شار بلاو ده‌كرێته‌وه.
ئیمێڵی ناردن
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به: حه‌مه‌سوار عه‌زیز
07504530066