
خۆشه‌ویستی له ڕوانگه‌ی زانستی كیمیاوه
ئه‌و باسه‌ی كه مشت و مڕ هه‌ڵناگرێ و له ڕوانگه‌ی زانستی یه‌وه سه‌لمێنراوه، شاره‌زایانیش دانیان پێداناوه، ئه‌وه‌یه: كه خۆشه‌ویستی كرده‌و كارلێكێكی كیمیاییه‌و، باره‌گاو مهڵبهندیشی ده‌ماخی مرۆڤه.
ئێستا هه‌موو تیۆره زانستیه‌كانی جیهان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ماخی مرۆڤ به فه‌رمی به‌ر پرسی سه‌ره‌تاو كۆتایی خۆشه‌ویستی یه له جه‌سته‌ی مرۆڤ دا. له‌مه به‌دوا ئه‌م وته‌یه‌ی كه ده‌وترا: (دڵی خۆشه‌ویست)، ده‌بێته هه‌ڵه‌یه‌كی زانستی ، چونكه دڵ به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگای خۆشه‌ویستی نیه!
ده‌شێ به‌شێوه‌یه‌كی زانستی خۆشه‌ویستی شیته‌ڵ بكه‌ینه‌وه، دواتر حوكمی له‌سه‌ر بده‌ین و ئاڕاسته‌ی بكه‌ین. بێگومان زانست به‌ڵگه گه‌لێكی ڕۆشن و ڕاشكاوی بۆ ئه‌م باسه خستووه‌ته‌ڕوو، كه له‌مێژوودا به كۆمه‌ڵێك وههم ونادیاری ده‌وره درابوو.
زانایانی كۆن ده‌ڵێن: ( خۆشه‌ویستی كوێره) گه‌لێ جار ژنێكی زۆر جوان و شۆخ و شه‌نگ شێت وشه‌یدای پیاوێكی زۆر ناحهزو ناشیرن ده‌كا، به‌بێ زانینی هیچ هۆیه‌ك له‌م سه‌ین و به‌ینه‌دا.
زانایان له زانكۆی له‌نده‌ن له توێژینه‌وه‌یه‌كدا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه مرۆڤ له كاتی كرده‌ی خۆشه‌ویستی دا به‌شه‌كانی ده‌ماخی له‌كار ده‌كه‌ون و ناوچه‌كانی سۆز‌و عه‌تفی ده‌كه‌ونه جوڵه‌و جۆشان.
له لایه‌كی تر پێشینان باسی شێتی و ئازاری كه‌سی عاشقیان كردوه، مه‌گه‌ر به بینین و ویصالی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی چاك بێته‌وه، گه‌رنا (انا لله وانا الیه را‌جعون!). به‌ڵام هیچ تهفسیرێكی زانستی و دڵنیاكه‌ره‌وه‌یان بۆ ئه‌م باسه بهدهسهوهنیه. زانایانی ده‌ماخ ناس ده‌ڵێن: دوو ڕژێن له سه‌ره‌تای سه‌ری مرۆڤ دا هه‌ن، هانی مرۆڤ ده‌ده‌ن بۆ ئالوده بوون به شیله‌و شیرینی خۆشه‌ویستی. له كاتی خه‌ستبوون و مه‌ستبوونی خۆشه‌ویستی ئه‌گه‌ری ده‌ردانی ئه‌م دوو ڕژێنه زیاتر ده‌بێ.
پێشینانمان ده‌ڵێن: جوانی سام و سه‌نگینی خۆی هه‌یه، زۆر جار به‌هۆی جوانیه‌وه جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌كه‌وێته موچڕك، به‌تایبه‌ت له‌كاتی ڕوانینی بۆ ڕوخسارێكی دڵگیرو دێمه‌نێكی ڕه‌نگین. زانا‌و شاره‌زایانی ئه‌مرۆش ده‌ڵێن: ده‌ردانی (ئه‌دریناڵین) له جه‌سته‌ی مرۆڤ دا به‌رپرسه له سوور هه‌ڵگه‌ڕانی ڕوخسار‌و زیادكردنی لێدانی دڵ و ئاره‌قه كردن.
زانایانی كۆن بڕوایان وابوو خۆشه‌ویستی پرۆسه‌یه‌كه ته‌نها به‌دڵ ده‌رك ده‌كرێ و ده‌كرێ، زمانیش له باس كردنیدا بێ ئاست و لاڵه، كه‌چی زانایانی ئه‌مڕۆ بۆیان ده‌ركه‌وتووه ده‌ماخ تاكه جێگایه‌كه خۆشه‌ویستی تێدا بكرێ ، خۆشه‌ویستی هه‌روا كت ومت دروست نابێ به‌ڵكو دوای ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرتن له ده‌ماخ ده‌ست ده‌كا به جوڵه‌و چالاكی. ئه‌م پرۆسه‌یه به كرده‌ی ( كیمیای ژیان) ناسراوه، له‌م ده‌رچه‌وه ده‌توانین خۆشه‌ویستی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ته‌فسیر بكه‌ین.
ڕێچكه‌كانی خۆشه‌ویستی
گه‌ر زانایانی ئه‌مڕۆ كۆك‌و هاوڕابن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆشه‌ویستی له ده‌ماخه‌وه ده‌ڕسكێت، به‌ڵام ناكۆكن له سه‌ر ده‌س نیشان كردنی رێچكه‌كانی خۆشه‌ویستی، لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌م كه‌ناڵه ئهندامیانهیه كه په‌یامی خۆشه‌ویستی ده‌گه‌ێینه ده‌ماخی مرۆڤ، له‌م چوار چێوه‌دا ده‌كرێ باس له سێ تیۆر بكه‌ین:
1- خۆشه‌ویستی به‌هۆی بۆن كردنه‌وه.
2- خۆشه‌ویستی به هۆی چاو تێبڕینهوه.
3- خۆشه‌ویستی به‌هۆی بیستنه‌وه.
1- خۆشه‌ویستی به‌هۆی بۆن كردنه‌وه:
بۆن كردن حاڵه‌تێكی هه‌سته‌كی یه، ده‌ریده‌بڕین به‌ڵام هه‌ستی پێ ناكه‌ین، گه‌یشتن به‌م حاڵه‌ته له میانی ڕێڕه‌وی ئه‌ندامێكی ورد‌و ئاڵۆز ه‌وه ده‌كرێ.
لوته‌كانی ئێمه جۆری بۆنهكانمان بۆ دیاری ده‌كه‌ن، دواتر ده‌توانین له ڕێگای زمان گوزارشتیان لێ بكه‌ین. به‌ڵام بایۆلۆژی ده‌ماخ شتێكی ترمان پێ ده‌ڵێ .. ڕاسته ئێمه له‌ڕێگای لوتمانه‌وه، به‌تایبه‌ت له به‌شی سه‌ره‌وه هه‌ست به بۆنكردن ده‌كه‌ین ، به‌ڵام گه‌ر سه‌یرێكی دێواری ژووره‌وه‌ی لوتمان بكه‌ین ده‌بینین به‌سێ پارچه ئێسكی بهرگكراو داپۆشراوه، هه‌ریه‌ك له‌م سێ پارچه‌یه به‌شدارن له‌گه‌رم كردنی هه‌وا له كاتی تێپه‌ڕبوونی به نێو لووتدا، بۆن كردن به به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لووت ده‌كرێ، له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌زاران ورده ده‌ماری بۆن كردن بۆ كه‌ناڵه جیاوازه‌كان دابه‌شبوون، جیاكردنه‌وه‌ی جۆری بۆنه‌كان له ڕێگای چه‌ند خانه‌یه‌كی تایبه‌ت مه‌ند ده‌كرێ كه پێیان ده‌گوترێ: ده‌سته‌ی پێشوازیكار (المستقبلات) كاریان وه‌رگرتنی زانیاریه‌كانه.
ئه‌م خانانه له‌ڕێگای ئه‌م ورده ده‌مارانه‌وه زانیاریه‌كانی خۆیان ده‌نێرن بۆ ( هیبوتالاموس) كه به‌رپرسه له غه‌ریزه‌ی برسی بوون و تینوبوون و ههلچوونه سێكسیه‌كان.
گه‌ر به‌م شیكاریه خۆمان دا به‌ده‌سته‌وه‌و گوتمان بۆن كردن ئاره‌زووی وه‌رگرتن و ڕفزكردنمان به گوێره‌ی شتهبۆنكراوهكه بۆ درووست ده‌كات، به‌ڵام ئایا په‌یوه‌ندی بۆن كردن و خۆشه‌ویستی چی یهوچۆنه؟
بێگومان هه‌موو جۆره بۆنه‌كان كاریگه‌ری ئه‌فسانه‌یی له سه‌ر ناخی عاشق جێده‌هێڵن. موته‌نه‌بی شاعێر ده‌ڵێ:
وقتاله العینین قتاله الهوی * إژا نفحت شیخا روائحها شبا
واته: ئه‌م مه‌حبوبه جادووگه‌ره، به‌م دووچاوه فریوده‌ره، به‌م عه‌شقه بكوژه‌ی هه‌ڵیگرتووه، گه‌ر بۆنه خۆشه‌كه‌ی ئاراِستهی پیرێكی كه‌نه‌فت بكا، ڕاسته‌وخۆ ده‌یخاته‌وه دۆخی گه‌نجێكی تازه‌پێ گه‌یشتوو.
كه‌واته خۆشه‌ویستی بۆن و به‌رامه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، مه‌حبوبه هه‌رچی یه و له هه‌ركوێ یه، بۆنێكی ناوازه‌و نایابی لێدێت، ئه‌م بۆنه وه‌ك شێوه‌ی ڕوخسارهكهی كاریگه‌ری خۆی ده‌كا له‌سه‌ر ده‌ماخی مرۆڤ.
په‌یوه‌ندی بۆنكردن به خۆشه‌ویستی یه‌وه كه شاعیر باسی ده‌كات، زانستی ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوی پشتگیری ده‌كا، مێژووش ئاماژه به‌كۆمه‌ڵێك به‌سه‌رهات ده‌كات و ئه‌م په‌یوه‌ندیه به ته‌واوی پشت راست ده‌كاته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه بۆنی خۆش یاده‌وه‌ری مرۆڤ چوست و چالاك ده‌كات.
له ساڵی (2000) گۆڤاری (فیزیولوژی إند) توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه كه له‌سه‌ر (36) ژن ئه‌نجام درابوو، 74% له‌م ژنانه‌ی بۆنێكی تێكه‌ڵاویان به ( فیرومونات) به‌كار هێنابوو، هه‌ریه‌ك له‌وان چالاكی جنسیان زۆر زیادی كرد، به پێچه‌وانه‌ی 23% له‌و ژنانه‌ی كه بۆنێكی تایبه‌تیان به‌كارهێنابوو و هیچ ماده‌یه‌كی كاریگه‌ریشیان تێنه‌كردبوو.
یه‌كێك له ژنه به‌شداربووه‌كان كه پێشتر له هه‌فته‌ی یه‌ك جار كاری جنسی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی ده‌كرد، به‌هۆی به‌كار هێنانی بۆنی تێكه‌ڵ به ( فیرۆمۆنات) كاری جنسی زیادی كرد بۆ چوار جار. (نورما ماكوی) مامۆستای ده‌روونناس له زانكۆی ( فرانسیسكۆ) گوتی: ئه‌م مادده كیمیاویه جه‌سته‌ی مرۆڤ چالاك ده‌كات و ئاره‌زوی جنسی لای پیاو و ژن به‌هێزده‌كات.
2- خۆشه‌ویستی به‌هۆی چاوتێبرینهوه
كۆمه‌لێك توێژه‌ر له په‌یمانگای ( ماساشوستس) ی ته‌كنیكی له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا بۆیان ده‌ركه‌وت ته‌ماشاكردنی دیمه‌نێكی جوان مێشكی مرۆڤ ده‌خاته خۆشی یه‌وه، ئاسوده‌ی پێ ده‌به‌خشێ به‌وێنه‌ی كه‌سی برسی بۆ خواردن و كه‌سی نه‌خۆش بۆ ده‌رمان.
هه‌روه‌ها له دوا ده‌رنجامی گۆڤاری ( نیورون) ده‌ركه‌وت كه‌سی جوان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له سه‌ر مێشك و ده‌ماخی مرۆڤ جێده‌هێڵێت نه‌ك له سه‌ر ئاستێكی مه‌عنه‌وی به‌رز.
ڕوانین بۆ ڕوخسار‌و دیمه‌نێكی سه‌رنج ڕاكێش
– چالاككردنی ناوچه‌ی بینین له ده‌ماخدا.
– ده‌ركه‌وتنی هه‌ڵوێستی سلبی یان ئیجابی.
له ڕوانگه‌ی سۆسیۆلۆژیاوه ڕه‌هه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك سه‌داو ده‌نگی هه‌ر یه‌ك له‌تاكه‌كانی نێو خۆیه‌تی، سه‌رسوڕمان داتنهگرێ له‌وه‌ی كه پێوه‌ری ناشیرینی كۆمه‌ڵگایه‌ك پێوه‌ری جوانیه لهكۆمهڵگاێكی تر، هه‌روه‌ها جوانی له جیلێكهوه بۆ جیلێكی تری مێژوو گۆڕانی به‌سه‌ردادێت، كاتی خۆی ژنی قه‌ڵه‌وو گۆشتن لای عه‌ره‌ب دڵگیرو جێگای بایه‌خ بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ قه‌له‌وی بهناحهزو نه‌نگی داده‌نرێت.
به گشتی جوانی لای زانایانی جوانناس هه‌ماهه‌نگی یه له نێوان ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌و پێكهاته‌كانی ڕوخسار.
3- خۆشه‌ویستی به‌هۆی بیستنه‌وه
((گوێچكه پێش چاو دووچاری خۆشه‌ویستی ده‌بێت))
له‌وانه‌یه (بشار بن برد) بۆیه ئه‌م دێره شیعره‌ی گوتبێ چونكه خۆی نابینابوو، ته‌نها له ڕێگای گوێچكهكهیهوه ده‌یتوانی چێژ له عه‌شق ببێنێ، به‌ڵام به‌م دێڕه گوزارشتی له هه‌قیقه‌تێكی زانستی ئه‌مڕۆ كردوه، به‌م دێره ده‌ریخستووه نابینا هه‌ستی بیستنی زۆر له هه‌ستی چاوساغ تێژتره.
وه‌ك باسمان كرد ده‌ماخ به به‌شێك له‌بۆنه‌كان ئاسووده ده‌بێت و به به‌شێكی تریان نێگه‌ران و په‌رۆش ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌شێك لهڕوخسارو دیمه‌نه‌كان كه‌مه‌ند كێشی ده‌كه‌ن و به‌شێكی تریشیان هیچ كاریگه‌ری تێناكه‌ن، به‌م جۆره هه‌ستی بیستنیش وایه، به‌شێك له‌ده‌نگه‌كان له گوێ ده‌گرێ و به‌شێكی تریش فه‌رامۆش ده‌كات، بۆیه زۆر جار ده‌لێین: ده‌نگی فلان كچ یان كوڕ خۆش بوو، هی فلان نه‌رم و ناسك بوو، ئه‌مه ته‌نها مانای وایه له ده‌ماخ پێشوازی له‌م ده‌نگه كراوه.
هۆڕمۆناتهكانی خۆشه‌ویستی
پێشه‌كی:
وه‌ك باسمان كرد له‌كاتی كه‌وتنه نێو داوی خۆشه‌ویستی ده‌ماخ كۆمه‌ڵێك هۆڕمۆنات ده‌رده‌دات كه گوزارشت له چركه ساته‌كانی به‌خته‌وه‌ری ده‌كات. لایه‌نی ده‌روونی مرۆڤ چالاك ده‌كات، جه‌سته‌ی سوك ده‌كا، ڕوخساری سور ههڵدهگهرێنێ ، ئاره‌ق به هه‌ردوو ده‌س ده‌رده‌دات، دڵا ده‌كه‌وێته ترپه ترپ و خورپه خورپ. ئه‌م ڤیستیڤاڵه هۆرمۆنیه شایه‌ن به‌وه‌یه ناوی به‌رین به ( هۆڕمۆنه‌كانی خۆشه‌ویستی).
هۆڕمۆنی دوبامین
دوبامین: هۆڕمۆنی چێژوه‌رگرتن، یا هۆرمۆنی هه‌ستكردن بهشتی باش.
كاتی خۆشه‌ویستی دروست بوو ده‌ماخ ده‌س ده‌كا به به‌رهه‌مهێنانی هۆڕمۆنی ( دوبامین) به ڕێژه‌یه‌كی زۆر، كه‌سی ئه‌ویندار هه‌ست به به‌خته‌وه‌ریه‌كی زۆر ده‌كات، ئه‌م جادوه سه‌یره ته‌نها به هۆڕمۆنی (دوبامین) ساز ده‌كرێ.
ئالوده‌بوون به خۆشه‌ویستی به‌هۆی هۆرمۆنی (دوبامین) وه
زانایانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م هه‌قیقه‌ته كه ده‌ردانی (دوبامین) به ڕێژه‌یه‌كی زۆر بۆ وروژێنه ده‌ره‌كیه‌كان وه‌ك: جگه‌ره كێشان و مادده بێ هۆشكه‌ره‌كان ده‌بێته هۆی ئالووده‌بوون پێیانه‌وه.
مادده بێ هۆشكه‌ره‌كان كاریگه‌ری خراپ به‌سه‌ر خانه‌كانی مێشك جێده‌هێڵن، به‌شێك له پێشوازیكارانی (دوبامین) ده‌كوژێت، وه له‌ڕێگای ڕاسته‌كه‌ی خۆی دهیترازێنن.
كۆمه‌ڵێك توێژه‌ر له كارگه‌ی ( بروكهاڤن) له نیورك بۆیان ده‌ركه‌وت، هۆڕمۆنی (دوبامین) لای كه‌سانی گۆشتن و قه‌ڵه‌و كه‌متره، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌سانی قه‌ڵه‌و چڵێس و زۆر خۆر بن.
به‌شێكی تر له‌زانایان ده‌ڵێین: ئه‌و ڕژێنانه‌ی مرۆڤ ئالووده‌ی مادده بێ هۆشكه‌ره‌كان ده‌كه‌ن هه‌مان ئه‌و ڕژێنانهن كه مرۆڤ ئالووده‌و عه‌وداڵی خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ن، كه‌واته: بێگومان هۆڕمۆنی ( دوبامین) به‌ر پرسه له پرۆسه‌ی خۆشه‌ویستی له مرۆڤ دا.
هۆڕمۆنی سیرۆتونین
ناوه‌ندێكی كیمایی یه ده‌ماخ پشتی پێ ده‌به‌ستێ بۆ ڕێكخستنی سلوك و ئاكاری مرۆڤ، هه‌ر كاتێك ئه‌م هۆڕمۆنه له جه‌سته‌ی مرۆڤ كه‌می كرد دوچاری شڵه‌ژاوی و بێ ئارامی ده‌بێت.
له كاتی كرده‌ی خۆشه‌ویستی هۆرمۆنی (سیرۆتونین) به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌رده‌رێ، به‌مه‌ش ته‌نی مرۆڤ ئارام ده‌بێته‌وه و خه‌مۆكی ماڵی خۆی بار ده‌كات.
هۆڕمۆنی ئه‌درینالین – نۆڕئهدریناڵین
ئه‌دریناڵین دهرگهوانه جوڵهدارهكانی ئه‌لفاو بێتا 1 و به‌یتا 2 چالاك ده‌كات، به‌ڵام (نۆرئه‌درینالین) ته‌نها ئه‌لفاو به‌یتا 1 چالاك ده‌كات. ئه‌م هۆڕمۆنانه له خوێن به‌رو خوێن هێنه‌ره‌كان دا هه‌ن، هه‌ربۆیه ده‌بنه مایه‌ی سورهه‌ڵگه‌ڕانی ڕوخسار‌و لێدانی خورپه‌ی دڵ و فرێدانی ئه‌ره‌قه له جه‌سته‌ی مرۆڤ دا، له‌كاتی بینینی خۆشه‌ویست یان بیستنی ناو نیشانی یان له كاتی به‌یه‌ك گه‌یشتن.
هۆڕمۆنی ئۆكسیتۆسین
هۆڕمۆنی خۆشه‌ویستی یا هۆڕمۆنی ئاسووده‌یی ڕۆح و جه‌سته، یان هه‌ست كردن به ئارامی و ئاسایش.
له كاتی ڕوچوون به نێو خۆشه‌ویستی دا ڕێژه‌ی ده‌ردانی ئه‌م هۆڕمۆنه زیاتر ده‌بێ، زانایان ده‌ڵێن: هۆڕمۆنی (ئۆكسیتۆسین) له پشت هاوسه‌ر گیری به‌خته‌وه‌رو گونجاوه، چونكه ئه‌و كاته گه‌رم وگوڕانهی پیاو له‌گه‌ل هاوسه‌ركه‌ی خۆی به‌سه‌ری ده‌بات پێشوازیكاره‌كانی ( فاسوبریسین ) چالاك ده‌كات.
هۆڕمۆنی (ئۆكسیتۆسین) و (دوبامین) به‌جووته چێژ لای دوو خۆشه‌ویست به‌رهه‌مدێنن.
سه‌رچاوه: الحوار المتمدن – كیمیاْ الحب: عبدالفتاح دیبون.
و: حیدر عبدالله