
ئهنفالو جاشایهتیوپرۆسهی له‌نه‌ته‌وه‌خستن
له ژماره 1564 – لاپه‌ره 14ی به‌رواری 4/10/2011 دا رۆژنامه‌نوس عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا به‌ناونیشانی جاش، یان پرۆسه‌ی له نهتهوهخستن ؟ بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه. من وێرای ده‌ستخۆشیم به‌ڵام پێمباشه وه‌ك بهههندگرتنێك هه‌ندێك سهرنجو تیبینی خۆمی له‌باره‌وه بنوسم.
ده‌رباره‌ی نوسینه‌كه‌ی عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا ته‌نها له‌سه‌ر سێ خاڵ ده‌وه‌ستم كه بریتین له” جاش، تاوانی ئه‌نفال، پرۆسه‌ی له‌نه‌ته‌وه‌خستن” چونكه ئه‌و له‌سۆنگه‌ی جاشایه‌تی باس ئهنفالو پرۆسه‌ی له‌نه‌ته‌وه خستینش ده‌كات، به‌ڵام پێموایه هۆكاره‌كان جه‌وهه‌ری تربن، حاڵی حازر خودی جاشایه‌تی واتای جیاوازی وه‌رگرتووه‌و سنوری ئه‌و تێڕوانینه روالهتیهی به‌زاندووه كهبهمیلیشیا به‌كرێگیراوه‌كانی سه‌رده‌می به‌عس ده‌گوترا .
هه‌قه ڕوناكبیرانی كورد، جدی تر ته‌ماشای تاوانی ئه‌نفال بكه‌ن، چونكه ئه‌نفال هه‌روه‌ك زیانی گه‌وره‌ی گیانیومادیو مه‌عنه‌وی گه‌وره‌ی به‌كورد گه‌یاند،مافێتی قه‌ره‌بووی مادیومهعنهوی گه‌وره‌ش وه‌رگرێته‌وه، وه‌كو چۆن تێكشكانێكی گه‌وه‌ره‌ی كوردبوو، سه‌رمایه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌شه.؟ من تێناگه‌م به‌كام لۆژیك تاوانێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ئه‌نفال به‌كاره‌سات ناو ده‌برێ..؟ ئاخر ئه‌نفال تاوانه، كاره‌سات ئه‌وه‌یه كه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی جینۆسایدكراو نه‌ك هه‌ر مرۆڤه ساده‌كانی به‌ڵكو ڕوناكبیرانو ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیشی بهبێباكییهوه گه‌وره‌ترین تاوانی دژ ی مرۆڤایه‌تی به كاره‌سات بانسێنێ !!
هه‌ر بۆیه له‌دوای ساغ بوونه‌وه‌ی چوار تاوانی جینۆساید ، هێشتا كورد باجی بێباكی خۆی ده‌دات، ناخوازم تانه له كاك عهدالهتو راگه‌یاندنی كوردی بده‌م، به‌ڵام ئه‌وه رون ده‌كه‌مه‌وه كه‌هه‌موو تاوانێك كاره‌ساته به‌ڵام مه‌رج نیه هه‌موو كاره‌ساتێك تاوانبێت، هه‌قه به‌ئاسانی به‌و ڕاستیه قایلبین كهلافاوێكی به‌هێز، یان بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك، تسۆنامییه‌كی وه‌كو ئه‌وه‌ی ژاپۆن ده‌توانن كۆمهڵوژیی بخه‌نه‌وه‌و قوربانیه‌كانیش گۆربزربكات، به‌ڵام له‌وه‌ها حاڵێكدا كێ دادگایی ده‌كرێ ؟ وه‌كو تاوانباری كۆمه‌ڵكوژی كێ سزادهدهرێ و داوای قه‌ره‌بوو له‌كێ ده‌كریته‌وه..؟ ئاخر ئه‌نفال نه‌ك هه‌ر كاره‌سات نیه به‌ڵكو تاوانێكی ئاساییش نیه، تاوانی نێوده‌وڵه‌تیه‌و سزا‌و دادگاكه‌شی جیاوازه له‌تاوانی ئاسایی، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌موو دادگایه‌كی ولات ناتوانێ له‌تۆمه‌تبارانی جینۆساید بپێچێته‌وه، بۆیه جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه كه به‌كاره‌سات ناوبردنی ئه‌نفال هه‌ر بێدیقه‌تی نیه، به‌ڵكو به‌هه‌ند نه‌گرتنی پرۆسه‌ی لهنهتهوهخستنیشه. به‌وپێیه‌ی جینۆساید ده‌شێت هۆكاری دروستبونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بێت، به‌ش به‌حاڵی خۆم زیاد له جارێك له‌مباره‌یه‌وه نوسیومه‌و گللهیم له رۆژنامهنوسانو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كردووه‌و هۆشداریم داوه، وه‌لێ هێشتا بێسوده، به‌ڵام من هه‌ر سورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نابێت ئه‌نفال به‌كاره‌سات ناوبه‌رین، چونكه تاوانه‌و تاوانێكی نا ئاساییه، تاوانی نائاسایش نه‌ك بكهرو ئه‌نجامده‌رانی ته‌نانه‌ت هاوكارو به‌شدارو هانده‌رانی نابێت له لێپێچینه‌وه‌ی یایاسی به‌ده‌ربن. چ جای جاشه كورده‌كان كههاوزمانو هاونیشتمانی قوربانیه‌كان بووبن‌و به‌هۆی رۆڵی كاریگه‌رییانه‌وه ژماره‌ی قوربانیه‌كان روی له ههڵكشانكردووه. كه‌چی ده‌بینین راگه‌یاندنی كوردی جینۆسادی بارزانیه‌كان به‌ئه‌نفال ناو ده‌با ! بێئهی جاش به‌شداری تێدا كردبێ، بێئه‌وه‌ی گوندێكی تێداروخابێو ژنێكی تێداكوژرابێ،له‌ولاشه‌وه ئه‌نفال به‌كاره‌سات ناوده‌با بێئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی بهئهنفالهوه هه‌بێ ، ئاخر جینۆسایدی بارزانیه‌كان ( 5 )ساڵ پێش ئه‌نفال ئه‌نجامدراوه..!
كاك عه‌داله‌ت كه‌باس له دادگایی نه‌كردن‌و لێنه‌پرسینه‌وه‌ی جاشه‌كان ده‌كات، پشت به گه‌وره‌یی تاوانی ئه‌نفال ده‌به‌ستێت بۆ سه‌لماندنی قسه‌كانی، وه‌كو بلێی خیانه‌تی نیشتمانی تاوان نهبێو ههرجاشێكیش له‌م تاوانه‌وه نه‌گلابێت شایانی دادگایی كردن‌و لێپرسینه‌وه نه‌بێت..؟! گرفته‌كه له‌وه‌دایه ئێمه دادگاش وه‌كو شوێنێك نابینین كه بۆ گێرانه‌وه‌ی ماف‌و كه‌رامه‌تی مرۆڤ بێت، به‌خودی تۆمهتبارو ته‌نانه‌ت تاوانباریشهوه. له‌راستیدا سه‌روه‌ری یاسا بۆ بێبه‌هاكردنی مرۆڤی تۆمهتبارنیه بگره بۆ گیرانه‌وه‌ی به‌هایه‌تی ،جا چ سزابدرێت یان بێگوناه ده‌رچێت.
جاشه‌كان ههرمافی كه‌سوكاری شههیدانو ئه‌نفالكراوانیان به‌سه‌ره‌وه نیه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و نێوده‌وڵه‌تی تۆمهتبارنو هه‌قی لێپێچینه‌وه‌و دادگایی كردنیان هه‌یه چونكه مافی گشتیشیان به‌سه‌ره‌وه‌یه .
یه‌كه‌م له‌سه‌رئاستی ناوخۆ .
له‌ناوخۆدا پێویسته دووجار لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، جارێك له هه‌رێمی كوردستان به‌تۆمه‌تی خیانه‌تی نیشتمانی، به‌له‌به‌رچاوگرتنی بریاری لێبوردنی گشتی به‌ره‌ی كوردستانیشه‌وه . جارێكیش له دادگای بڵای تاونه‌كانی عێراق به تۆمه‌تی به‌شداری كردن لهتاونی جینۆسایددا كه بۆ ئه‌مه‌یان هیچ حهصانهیهك نامێنێته‌وه.
دووه‌هه‌م : له‌سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تی .
به‌پێی ئه‌و به‌ندانه‌ی له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقدا هاتوون كه له‌دادگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه خواستراون بریتین له به‌نده‌كانی ” 11 تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی، 12 تاوانی جینۆساید 13 تاوانی جه‌نگ، 14 تاوانی گه‌وره‌ی نیشتمانی ” پێویسته هه‌موو گومانلێكراوێكی دانیشتووی عێراق لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت‌و له‌قه‌فه‌زی دادگادا ئامادهبێتو له‌وێ داكۆكی له‌خۆی بكات، هه‌روه‌ها یه‌كێك لهخهسهڵهته گرنگه‌كانی تاوانی جینۆساید ئه‌وه‌یه كه نه‌سه‌رۆكی دهوڵهتو نه‌هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێك، ته‌نانه‌ت هیچ ده‌وڵه‌تێك ” جاپهیماننامهی قه‌ده‌غه‌كردنی تاوانی جینۆسایدی مۆركردبێ یان نا) مافی ئه‌وه‌یان نیه داڵده‌ی تۆمه‌تبارانی جینۆساید بده‌ن..؟ مه‌گه‌ر هه‌ر به‌ته‌واوی بێ‌باك بن له‌یاساو به‌هاكانی مافی مرۆڤ.
ئه‌وه تێگه‌یشتنی منه بۆیه له‌گه‌ڵ عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا هاوڕام له‌مه‌ڕ دادگایی كردنی جاشه كورده‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه خراپه ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یه كه كورد به‌تایبه‌ت چالاكوانان‌و روناكبیرانی چاویان ئه‌وه‌نده بچوك بێت له‌تاوانێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ئه‌نفالدا هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی تر فهرامۆشبكرێن، ته‌نها جاشه كورده‌كان ببینێ‌و ئه‌و هه‌موو تۆمهتبارو گومانلێكراوانه له ( ئه‌فسه‌رو ده‌ره‌جه‌داری حزبی بهعسو سوپای عێراق) نه‌بینی كه ئه‌مرۆ دهسورێنهوهو پله‌وپایه‌یان له‌ناو دهوڵهتو سوپادا وه‌رگرتووه‌ته‌وه ..! ئه‌و هه‌موو فاكته‌ره ناوخۆی‌و ده‌ره‌كیانه، ئه‌و هه‌موو ئه‌ندازیارو پسپۆر‌و كۆمپانیا گه‌ورانه‌ی جیهان نه‌بینین كه بوونه‌ته هۆی سه‌رخستنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه..؟
له‌لایه‌كی تره‌وه له‌گه‌ڵ كاك عه‌داله‌ت هاورانیم كه‌وای بۆ ده‌چێت به‌شداری جاش له‌ئه‌نفالدا پرۆسه‌ی له‌نه‌ته‌وه خستن بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خودی پرۆسه‌و كلتوری جاشایه‌تی زۆر له‌وه گه‌وره ترومهترسیدارتره، باشه باوای دابنێین ئه‌نفال ههرنهبووهو روی نه‌داوه، مه‌گه‌ر جاشه‌كان نابێت به‌تۆمه‌تی خیانه‌تی نیشتمانی سزا بدرێن..؟ ڕاسته ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاماده‌گیه له‌ناوخۆو ئه‌و بێده‌نگیه له‌سه‌ر ئاستی نیوده‌وڵه‌تی نه‌بوایه، ره‌نگه تاوانی ئه‌نفال هه‌ر ڕوی نه‌دابا، به‌ڵام لێره‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه زۆرجار به پاساوی گچكه له قه‌واره‌ی تاوانێكی گه‌وره كه‌مده‌كه‌ینه‌وه به‌پاساوی ئه‌وه‌ی كورد خۆی به‌شداربووه له‌تاوانه‌كه‌دا. به‌ڵام حه‌قیه‌قه‌ت ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بهاتبایه دوای بریاری 4008ی نوسینگه‌ی باكور تاوانه‌كه‌ش ئه‌نجام نه‌درایه، هه‌مان سزا رووبه‌رووی سه‌ران به‌عس ده‌بووه‌وه چونكه نیازه‌كه له ئارادابووه‌و بریاره‌كه به‌ڵگه‌یه.
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا ده‌نوسێت : (به‌عس له ئه‌نفالدا ته‌نها نه‌یوت: نیشتمان و كورد بوونتان ده‌سڕمه‌وه، ئه‌وه كۆماری ترس و قه‌سوه‌تی به‌عسه(1) كولتوور و مێژو و ئیراده و كه‌رامه‌تتان وێران ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌وه خۆیشتانن (جاشه‌كانی ده‌وڵه‌ت) كه ده‌ڵێن: ئێمه نه‌ته‌وه نین، ده‌نا چۆن و به‌چ مانایه‌ك خۆتان به‌شدار ده‌بن له قڕكردنی خۆتاندا؟!) ئه‌گه‌ر ئه‌و پێوه‌ره‌ی عه‌داله‌ت ڕاست بێت ئه‌ی خۆ سوپای عێراقیش هه‌ر سوپای ناوخۆ بوو..! ئه‌گه‌ر وانیه خێره له‌دوای ئازادی عێراق‌و دوای تاوانی ئه‌نفالیش بهشكۆمهندییهوه یادی ئه‌و سوپایه له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه ..؟ بۆیه هه‌رگیز ئه‌وه پێوه‌رنیه كه‌داخۆ كورد به‌شداره له‌پرۆسه‌ی جینۆساید كردنی خۆیدا یان نا ؟ جینۆساید پێوه‌ره‌كانی نیودهوڵهتیو دژه ئینسانین ده‌شێت هاو زمانهكانو هاودینهكانو هاورهگهزهكان له دژی یه‌كتری ئه‌نجامی بده‌ن، خه‌سله‌ته درندایهتیهكهی گرنگه دژبه به‌های مرۆڤایه‌تی بۆیه ئه‌و قوربانیه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كرێت بۆ كوشتن، مه‌رج نیه به جه‌لاد بێگانهبێ، مه‌گه‌ر كاك عه‌داله‌ت بۆ كۆمه‌ڵكوژی شیعه‌كان چی دهڵێَت: كه جاش به‌شداری تێدا نه‌كردووه‌و جه‌لادو قوربانی هه‌ر عه‌ره‌ب بوون. ؟
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین كه واپیشانبدهین هه‌موو ئامانجمان دادگایی كردنی جاشه كورده‌كانه چونكه ئه‌گه‌ر وامان كرد دورنیه دۆسێكه دابخرێت، چۆن ؟ به‌وپێیه‌ی ئه‌و سه‌روه‌خته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێێی بێده‌نگ بووه‌و زۆرترین كۆمپانیای وڵاتانیشی تیوه‌گلاون، دورنیه پشتیوانی نێوده‌وله‌تیش دروست بێت‌و سه‌ركردایه‌تی كورد قایل بكه‌ن به راده‌ستكردنی جاشه‌كان بۆ دادگایی كردنیان، به‌و مه‌رجه‌ی دوایی دۆسێیه‌كه دابخرێت‌و دادگهكهش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه..!! ئه‌وكاته وه‌كو ئه‌و پیاوه‌مان لێدێت گایه‌كیان لێدزی بێ‌و به گوڵمه گۆشتێك خه‌نی بكه‌ن، له‌كاتێكدا رۆڵی جاشه‌كان جگه‌له كارێكی شه‌رم ئامێز‌و به‌سوك تهماشاكراو چی تره ؟ ئه‌وان نه‌خاوه‌نی بریاربوون، نه‌پلان دانه‌رو نه‌خاوه‌نی بیرۆكه‌ی پاكتاوكردنیش بوون، وه‌كو ههرزانترینو بێ به‌هاترین یهكهكاكنی میلیشیا پێشدراونو هاوكارێكی مه‌یدانی گرتن‌و كۆكردنه‌وه بوون . له‌ولاشه‌وه چه‌ندین تۆمه‌تباری گه‌وره لهپسپۆرو ئه‌فسه‌رو هی تر وه‌كو به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچن..؟ له‌راستیدا هه‌موو جاشهكوردكان دادگای بكرێن‌و سزابدرێن به‌قه‌د یه‌ك پسپۆر یان كۆمپانیایه‌كی بێگانه دۆسێی كورد ناباته پێشه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئێستا بووه‌ته نه‌نگی ئه‌وه نیه كه جاشه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نفال دادگایی نه‌كراون، به‌و پێیه‌ی به‌شداری تاوانی ئه‌نفالیان كردووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه كورد چ وه‌كو نه‌ته‌وه‌و چ وه‌كو ده‌سه‌ڵات له خیانه‌تی نیشتمانی‌یان ناپرسێته‌وه‌و سزای یاسایی‌و ئهخلاقیو كۆمه‌لایه‌تی نهدراونو جاشایه‌تی نه‌بووه‌ته شه‌رمێكی گه‌وره.. كه‌چی عه‌جایه‌ب ئه‌وه دهوڵهتو دادگای عێراقه داوایان دهكاتو ده‌سه‌ڵاتی كوردستانه داڵده‌یان ده‌دات..!؟ ئه‌وه ده‌وڵه‌تی عێراقه ده‌یه‌وێت ئاسوده‌یی سایكۆلۆژی به‌كه‌سوكاری قوربانیان بدات‌و ئه‌وه سه‌ركردایه‌تی كورده رێگره..! له‌كاتێكدا ده‌بوایه ئه‌م هاوكێشه‌یه ته‌واو پێچه‌وانه بوایه.. واته ئه‌گه‌ر دادگا‌و ده‌وڵه‌تی عێراقیش كه‌مته‌رخه‌می بنواندایه، ئه‌وا ده‌بوو له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌رهیچ نه‌بێت به تۆمه‌تی خیانه‌تی نیشتمانی دادگایی بكردنایه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرا خۆ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ ده‌كرا كه‌سوكاری شههیدانو ئه‌نفالكراوان پێشمهرگهوپاسهوانی بن ده‌ستی ئه‌و جۆره كه‌سانه نه‌بوونایه..؟
هه‌موومان له‌گه‌ڵ عه‌داله‌ت هاو ڕاین كه ده‌لێت : جاش له‌ئه‌نفالدا، به‌هه‌موو مانایه‌ك، سه‌رچاوه‌یه‌ك بوو له‌سه‌رچاوه‌كانی شووره‌یی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام من لێره‌وه ته‌واو لێی جیاده‌بمه‌وه كه ده‌لێت : (جاشایه‌تی دواخستنێكی قورسی پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورده) نا نه‌خێر، ئه‌وه ڕاستنیه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه خۆی ئاماده‌یی هه‌بێت هه‌رگیز كاری پرلهشورهیی جاشایه‌تی نابێته مایه‌ی دواخستنێكی قورسی پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد. به‌دیوێكی تریشدا هه‌ر راسته چونكه كورد خۆی نه‌ته‌وه‌یه، جاشی لێههڵكهوێ یان نا، كورد نه‌ته‌وه‌یه‌و خاوه‌نی زمان‌و كهلتوروجلۆبهرگی خۆیه‌تی نه‌ك پرۆژه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌له‌وه بیكه‌ین به‌نه‌ته‌وه، وه‌كو عه‌داله‌ت خۆشی دركی پێكردووه مێژووی سه‌رتاسه‌ری گه‌لانی بنده‌ست له‌جیهاندا له‌م دیارده‌ی جاشایه‌تیه خاڵی نییه، به‌ڵام ره‌نگه كورد تاكه نه‌ته‌وه‌بێت كه هێشتا پرۆژه‌یه‌كی بۆ لێپێچینه‌وه‌و ریشه‌كێشكردنی نه‌بێت. ده‌نا سه‌رباری ئه‌و هه‌موو سته‌مكاریه نێوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌ی ده‌رهه‌ق به كورد ده‌كرێت، كه‌چی له‌خه‌باتی بێوچاندایه بۆ سه‌ربه‌خۆیی . له‌ڕاستیدا گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی له‌نه‌ته‌وه خستن تهعریبو تهتریكو تهفریسكردنی كورده، ئێمه له‌كوردستانی باشور شاهیدین كه ترسناكترین جینۆساید ئه‌و شێوازه بوو كه‌به‌عس به‌ناوی راستكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌وه ( تصحیح القومیه) ده‌ستی دابوویه، واتا گۆرینی شوناسی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆسه‌ر عه‌ره‌ب . له‌وه‌ش مه‌ترسیدارت شهرمنیو خۆبه‌كه‌م زانینی كورده له‌ئاستی بیگانه ئه‌مه‌یان مه‌ترسی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه، به‌ڵام كورد تا چ راده‌یه‌ك كاری كردووه بۆ سه‌رله‌نوێ راستكردنهوهو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شوناسی ئه‌و كوردانه‌ی به زۆر بووبێت یان به‌خوایشت ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان گۆریووه بۆ عه‌ره‌ب..؟!
عومه‌رمحمه‌د
omerm2006@yahoo.com