
به‌ندی عه‌لی…. نه‌ورۆز
Closed
هێنده‌م به‌سه ، لهنهورۆزا
خه‌و به‌گوڵه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی عیشق و
هه‌رس هێنانی شاخه به‌فرینه‌کانی
خه‌می ده‌ه‌ره‌وه ببینم
هێنده‌م به‌سه ، له‌و ڕۆژه‌دا
پریشکێکی نوێی به‌رکه‌وێ
خه‌ڵوزه دامرکاوه‌که‌ی
هیوا ، بهوهشتی ئه‌سرینم
هێنده‌م به‌سه ، لهنهورۆزا
سروشتی مه‌نگ
بێته‌وه ده‌نگ
به‌هاژه‌ی چه‌م و ڕووباری
هێنده‌م به‌سه ، له‌و ڕۆژه‌دا
کورته چیرۆکێکی مێژوو
گه‌ر ئه‌فسانه‌و خه‌یاڵیش بێ
ببێته سه‌ردێڕی شیعرێ
بۆ سرودی به‌ره‌نگاری