ڕه‌نگ ڕێژ …. نیا كامیل
ڕه‌نگ
زرنگانه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وامی
زهنم ،قورمیش بووه
له‌سه‌ر دیمه‌نێكی سارد
كه‌پێم ده‌ڵێت
له‌شه‌ودا تۆ دۆڕاویت
چونكه تاریكی داڵده‌ی
ڕۆحی كوژراوت ئه‌دات
ترپه‌ی دڵم نۆته‌یه‌ك
ده‌ژه‌نێت .
كه‌هی زه‌مه‌نێكی به‌سه‌رچووه
كه گوێم نه‌پێی نامۆیه و
نه‌ئه‌شی ناسێته‌وه
چاویشم ووێنه‌یه‌ك
ده‌گه‌یه‌نێته‌عه‌قڵم
كه پێشبینی دواپه‌رده‌ی
نمایشی خۆرده‌كات
كه ڕه‌نگی دیواری ژوره‌كه‌م
سامناك ڕه‌شده‌كات
به‌جۆرێك
كه سپێتی عه‌قڵی من
به‌ڕه‌نگكردنه‌وه‌ی ڕاناگات .
سه‌ره‌داوه تێك ئاڵۆزكاوه‌كانی
كۆمه‌ڵێك ڕه‌نگ كه سه‌ره‌نجام هه‌مووشیان
هه‌ر ڕه‌شن و چاوی من هه‌ستیان پێناكات
شه‌پۆلێكی به‌تینه له خه‌یاڵا
زه‌وتی ئه‌سپی یاخی بوونی منی كردوه
وه‌ك چۆڕانه‌وه‌ی باران بۆ ناو گۆڕی مێرویه‌ك
من خۆمده‌زانم له‌كویا ده‌مرم . یان ده‌مكوژن
له كۆتایی هێڵێكی سوردا كه به ڕه‌ش
كۆتایی دێت
به ڕنگه ڕژاوه‌كانی نێوان
تابلۆ و په‌رداخه ئاوه‌كه‌ی
نیگاركێشیێكدا بۆم ده‌ركه‌وت
بێ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت یان ئاگای لێبێت
ئه‌م دڵۆپانه ڕه‌نگ ڕێژی تابلۆیه‌كیان نه‌خشاندوه
كه هی نیگاركێش خۆیه‌تی .
سه‌هۆڵا
كسپه‌ی توانه‌وه‌ی
جه‌سته‌ی سه‌هۆڵه
له شوشه‌به‌ندی
زیندانی پیاڵه‌دا
كه‌نوقمی شه‌رابێكی
تاڵی كردووه
وادێته پێش چاو
شه‌رابیش هه‌ر
خوێنی له‌به‌ر ڕۆیشتووی
سه‌هۆڵ خۆیبێت
به تیشكی خۆری
ڕوخساری له دووری
نازدارێك
كه له پیاڵه‌دا جار جار
ده بریسكێته‌وه .
بێ(داد)ی
بوركان كه گه‌روی
زه‌مینی دڕی هاته ده‌ر
به‌تینی ڕقی هه‌ستاوی
هه‌رچی دونیایه
له خۆیدا ده‌توێنێته‌وه
له ساردبونه‌وه‌شیدا
ده‌بێته گابردی
داكوتراو به‌دڵی
زیندانی زه‌میندا
په‌یكه‌رتاش كه‌له‌گابه‌ردی
ڕوانی .
په‌یكه‌رێكی لێداتاشی
ده‌ستی چه‌پی مشته‌كۆڵه ئاسا
نوقاندوه وهه‌ڵی بڕیوه ڕوو به ئاسمان
ڕاپه‌ڕیوو پڕ به‌ده‌می هاوار ده‌كات
وه‌ك ئه‌وه‌ی دادی بێدادی بكات .