
نامه‌یه‌ك بۆ به‌رێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان !
به‌رێز كاك مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان!
وێرای سڵاو و رێزی برایانه.
به‌رێز سه‌رۆك بارزانی رێبه‌ری بلیمه‌تی كورد‌و مامۆستای كوردایه‌تی. من ڕۆله‌یه‌كی كوردم‌و خه‌ڵكی كوردستانی ئێرانم كه ماوه‌یه‌كه ده‌مهه‌ویست ئه‌و نامه‌یه بۆ به‌رێزتان بنووسم‌و هێندێك گله‌یی‌و گازنده‌یی سه‌دان كوردی بێبه‌ش له ئازادی له جه‌نابتان بكه‌م.
به‌رێز سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ك جه‌نابتان باشتر له هه‌موو كه‌سێك ئاگادارن كه به‌داخێكی گران تا ئه‌مرۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد له 3 به‌شی كوردستان له ژێر زه‌خت‌و سێداره‌و له نێو بردندایه‌و له‌و پێناوه‌دا رژیمه‌داگیركه‌ره‌كانی كوردستان له هیچ جینایه‌تێك ده‌رحه‌ق به نه‌ته‌وه‌ی كورد خۆیان نابوێرن‌و به توندی نه‌ته‌وه‌كه‌مان سه‌ركووت‌و له نێوی ده‌به‌ن‌و كه‌سیش نیه كه پشتیوانی له خه‌باتی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بكات‌و به‌داخێكی گران كوردستانی رزگار كراوی باشووریش ئه‌و هێز‌و توانایه‌ی نییه كه پشت‌و هاوكاری خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بێت. هه‌ر بۆیه رۆَڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد به چاوه‌كی پر له ئۆمێد‌و خۆشه‌ویستی‌و به هیوای دیتنی خه‌ونی كورد روو له باشوری كوردستان ده‌كه‌ن‌و به فه‌رمووده‌ی جه‌نابت:”كوردستانی عێراق ماڵی هه‌موو كوردێكه” دێن‌و به دیتنی ئاڵای كوردستان رۆحێكی تازه به جه‌سته كانیان ده‌دات.
به‌رێز كاك مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان !
جه‌نابتان چی بتانهه‌وێت‌و چی نه‌تانهه‌وێت، ئێستا جه‌نابت به یه‌كه‌م رێبه‌ری هه‌موو كورده‌كان له سه‌راسه‌ری جیهان ده‌ناسرێن‌و كورده‌كان رێز‌و خۆشه‌ویستیه‌كی زۆریان بۆ به‌رێزتان هه‌یه كه ره‌نگ بێ جه‌نابتان باوه‌ر نه‌كه‌ن كه خه‌ڵكی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان زیاتر له خه‌ڵكی باشووری كوردستان جه‌نابتان به سه‌رۆك و رێبه‌ری خۆیان ده‌زانن‌و به بێ له‌به‌رچاو گرتنی سنۆره ده‌ستكرده‌كانی داگیركه‌رانی كوردستان، خۆیان به پێشمه‌رگه‌ی به‌رێزتان ده‌زانن.
جه‌نابتان به سه‌دان جار ئه‌و قسه‌تان دووپات كردووه كه كورد ده‌بێ له هه‌موو شۆێنێك پشتی یه‌كتر بگرن‌و هه‌مێشه له سه‌ر یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی پێداگریتان كردووه. به‌ڵام كاك مه‌سعوود سه‌رۆكی هێژا من ده‌بێ عه‌رزی جه‌نابتان بكه‌م كه ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه به قیبله‌ی هه‌موو كوردێك دا ده‌نرا ئه‌مرۆ خه‌ریكه ورده ورده له نێو ئه‌چێت‌و ئه‌و خۆشه‌ویستیه له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان رۆژ به رۆژ كه‌متر ده‌بێت‌و دوور نیه كورده‌كانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، باشووری نیشتمانی خۆیان به به‌شێكی خۆیان نه‌زانن‌و به نیسبه‌ت باشووری كوردستان هیچ هه‌ستێكی نیشتمانیان نه‌بێت كه بێ گۆمان ئه‌مه به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر باشووری كوردستان ده‌بێت.
به‌رێز كاك مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هێژا !
هه‌مێشه‌و له درێژایی خه‌باتی مافخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد به دژی داگیركه‌رانی كوردستان هه‌ر كاتێك كه پارچه‌یه‌كی كوردستان كه‌وتووته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له نێو چوون‌و خه‌ڵكی ئه‌و پارچه‌یه به هۆی سیاسه‌تی داگیركه‌رانی كوردستان به ناچار زێدی خۆیان به جێ هێشتووه‌و به‌ره‌و پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان رایان كردووه، ئه‌و پارچه‌یه له خاكی كوردستان به گیان‌و ماڵ‌و سه‌ره‌ڕای هه‌موو زه‌خت‌و گۆشاره‌كانی هێزه‌كانی دۆژمن له خزمه‌ت برا و خۆشكه ئاواره‌كانیان دا بوون‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانیان لێ كردوون كه نموونه‌ی هه‌ره زۆری كۆره‌و بوو كه كورده‌كانی باشووری كوردستان روویان له رۆژهه‌لاتی و باكووری كوردستان كرد‌و به گه‌رمی پێشوازییان لێكرا‌و سه‌ره‌ر ڕای هه‌موو زه‌خته‌كان براكانیان له ماڵ‌و له نێو ژن‌و منداڵه‌كانیاندا جێگر كرد‌و وه‌ك باب‌و برای خۆیان پشتیوانیان لێكرد‌و بگره زۆرجاریش به هۆی هێرشی فرۆكه‌كانی رژیمی به‌عس بۆ سه‌ر كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌رانی كوردستانی باشوور له رۆژهه‌لاتی كوردستان به سه‌دان خه‌ڵكی رۆژهه‌لاتی كوردستان بوونه قۆربانی خۆشك‌و برایانیان‌و هه‌رگیز باسیان له‌وه نه‌كرد كه ئه‌و قۆربانیانه ته‌نیا به هۆی ئه‌وه بوو كه خۆشك‌و برایانی خۆیانیان له ئامێز گرتووه.
به‌لێ سه‌رۆك بارزانی رۆژگار ده‌رباس بوو و كوردستانی باشوور رزگاری خۆی به ده‌ست هێنا‌و كورده‌كانی هه‌موو جیهان دڵیان خۆش بوو كه ره‌نجی كورد به فیرۆ نه‌چووه‌و ئیتر كورد پشتیوانێكی هه‌یه كه له خۆیان‌و وه‌ك خۆیانه‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له خۆشك‌و براكانیان له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌كات. به‌ڵام مخابن ئه‌و خه‌ونه‌ی پارچه‌كانی كوردستان ته‌نیا خه‌یاڵێكی خاو بوو و باشووری كوردستان ورده ورده له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێكی نه‌گۆنجاو هه‌نگاوی نا كه رۆژ به رۆژ ئه‌و سیاسه‌ته به ئاكامێكی خراپتردا تێپه‌ر ده‌بێت.
به‌رێز كاك مه‌سعوود بارزانی !
پاش ئازاد بوونی كوردستانی باشوور به سه‌دان بنه‌ماڵه‌ی سیاسیی كوردستانی ئێران‌و توركیه‌و سوریه ئاواره‌ی كوردستانی عێراق بوون كه هه‌ر هه‌موو یان ئه‌گه‌ر بكه‌ونه ده‌ستی رژیمه‌كانی ئه‌و وڵاته له سێداره ده‌درێن. كه نموونه‌ی بارزی ئه‌و كاره به سه‌دان تێكۆشه‌ری كوردستانی ئێرانه كه به هۆی وه‌رنه‌گرتنیان له لایه‌ن گۆمركی ئیبراهیم خه‌لیل له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیه‌وه ره‌وانه‌ی ئێران كران‌و له سێداره دراون‌و یان له زیندانه‌كانی رژیمی ئێران‌دا له ژێر خراپترین زه‌خته‌كان‌و ئه‌شكه‌نجه‌كاندان‌و زۆریانیش له سێداره دران. ئه‌و كوردانه كه هه‌ر هه‌موویان به هۆی باروودۆخی خراپی ژیانیان له كوردستانی عێراق‌و داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ منداڵه‌كانیان روو له ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن‌و به ناچار رێگایه‌كی پر هه‌وراز ده‌گرنه به‌ر، به ناچار ده‌بێ له سنۆره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباس بن‌و له خاكی توركیه بۆ یۆنان بچن كه زۆر جار له سنۆره‌كانی توركیه به ده‌ست عه‌سكه‌ری توركیه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێدانێكی زۆر ئه‌وان راپێچی خاڵی سنۆری ئیبراهیم خه‌لیل له زاخۆ ده‌كرێن كه مخابن له‌وێ كاربده‌ستانی گۆمرۆكی ئیبراهیم خه‌لیل‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر بزانن كه ئه‌و كه‌سه كوردی ئێران‌و یان سووریه‌ن به بێ له به‌رچاو گرتنی مه‌ترسی سه‌ر ژیانیان ئه‌وان راده‌ستی هێزه‌كانی تورك ده‌كه‌ن و پێیان ده‌ڵێن كه ئه‌وانه كوردی ئێران و یان سووریه‌ن كه ئاكامی ئه‌و كاره مه‌ترسی له سێداره‌دان بۆ ئه‌و كه‌سانه دێنیته پێش‌و زۆریانیش هه‌ر به هۆی ئه‌و كرده‌وه‌یه نا مسئولانه‌ی كاربده‌ستانی هه‌رێم ئێستا له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی به تاوانی دژایه‌تی له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی كۆماری ئیسلامی له مه‌ترسی له سێداره‌دانن‌و هێندێكشیان وه‌ك :كاك محمد مجیدی، رزا پاوه‌یی، ئه‌رده‌لان محمدی و… به حه‌بسی حه‌تا حه‌تایی محكووم كران كه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و كاره گۆمرۆكی ئیبراهیم خه‌لیل‌و هه‌رێمی كوردستانه!!!
به‌داخه‌وه قیبله‌ی كوردان ئێستا بووته هۆی له سێداره دان‌و ته‌حویل دانی كورده‌كان به دۆژمنه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
به‌رێز كاك مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان !
ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌و ئیزنه‌تان به حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران نه‌داوه كه خه‌باتی چه‌كداری ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێستا به‌رژه‌وندی كوردستانی باشوور زۆر گرینگه‌و وه‌ك تاكه ده‌ستكه‌وتی كورد دێته ئه‌ژمار كه ده‌بێ هه‌موو كوردێك پشتیوانی لێ بكات. بێگۆمان پاراستنی كورده‌كانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌لات كه له سنۆره‌كان دیپۆرتی هه‌رێم ده‌كرێن كارێكی زۆر ئاسان‌و ئاسایی‌و مرۆڤ دۆستانه‌و نیشتمانیه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك تاقه پشتیوانی ئه‌و كوردانه كه له رۆژانی سه‌خت دا پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان بوون، ئه‌وان وه‌ربگرێت‌و له باوه‌شی خۆیدا پارێزوانیان لێبكات‌و راده‌ستی ده‌وڵتی توركیه نه‌كرێن.
به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم !
تا ئێستا به سه‌دان كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كه له هه‌رێمی كوردستان ژیانیان ده‌كرد به‌لام به هۆی بارۆدووخی خراپی ژیان‌و نه‌بوونی هیچ ده‌رفه‌تێك‌و یان ماندوو بوون له خه‌بات له نێو حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران‌دا روویان له وڵاتی توركیه كردووه كه به‌شێكیان كه به ده‌ست هێزه‌كانی تورك ده‌ستبه‌سه‌ر كراون‌و ئه‌و كوردانه‌ش له ترسی مه‌ترسی سه‌ر گیانیان خۆیان به ناچار خۆیان به كوردی باشووری كوردستان ده‌ده‌نه ناساندن، له گۆمرۆكی ئیبراهیم خه‌لیلی زاخۆ له لایه‌ن كاربده‌ستانی هه‌رێم كه به زاراوه‌ی كورده‌كان شارازان ئه‌و كه‌سانه شناسایی‌و راده‌ستی توركیه كراون كه ئه‌وانه كوردی ئێران‌و یان سووریه‌ن كه له ئاكامدا پاش ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیه راده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئێران‌و سووریه كراون‌و هه‌ر هه‌موویان تووشی نه‌هامتی و به‌خت ره‌شی بوونه كه ئاكامه‌كه‌ی فیدا بوونی كه‌سانێكی سیاسی كورده كه ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی جه‌نابت له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان نه‌تیجه‌ی زه‌حمه‌ت‌و تێكۆشان‌و گیان فیدای ئه‌وانه كه به‌داخه‌وه به هۆی ده‌ستهه‌ڵاتێك كه جه‌نابتان رێبه‌ری ئه‌ون راده‌ستی دۆژمنه‌كان كراون.
نازانم ره‌نگ بێ جه‌نابتان له‌م كاره ئاگادار نه‌بن. به‌ڵام سۆێند به خۆێنی هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان ئه‌و كاره رۆژانه ده‌كرێت‌و به سه‌دان كه‌س ئێستا له زیندانه‌كانی ئێران‌دا چاوه‌روانی مردن ده‌كه‌ن كه هه‌ر هه‌موویان له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه را ده‌ستی توركیه‌و دواتر ئێران كراون كه ئاخه‌رین نموونه‌ی ئه‌و راده‌ست كردنه تا ئه‌و شۆێنه‌ی من ئاگادارم دوو كوردی ئێرانی سه‌ر به یه‌كێك له حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران بوون كه ئێستا له زیندانی شاری رزائیه ده‌ستبه‌سه‌رن‌و دوور نیه ئه‌وان له سێداره بدرن.
له كاتێكی وادا ئایا كاك مه‌سعوود، باشووری كوردستان ماڵی هه‌موو كوردێكه؟؟؟!!! ئایا ئه‌و كه‌سانه ده‌بێ هه‌رێمه‌ی كوردستان وه‌ك قیبله‌ی خۆیان ببینن؟؟؟!!! ئایا ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی جه‌نابتان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌موو كورده‌كان له چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌وه‌یه كه بێ هه‌ڵوێست بن یان خراپتر له ژێر ده‌ستهه‌ڵاتی ئێوه‌دا ئه‌و كارانه بكرێن؟؟؟ ئایا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێ به نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستان‌و به تایبه‌تی پارتی دێمۆكراتی كوردستان چ هه‌ڵوێسته‌كیان هه‌بێ؟؟؟
سه‌رۆك بارزانی زۆر له‌و كوردانه كه ئێستا توانیانه بگه‌نه ئه‌ورووپا هیچ هه‌ستێكیان به هه‌رێمی كوردستان نیه‌و بگره هه‌رێمی كوردستان به دۆژمنی كورد ده‌زانن‌و ئاكامی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وان ئه‌و كرده‌وه نا مسئولانه‌ی كاربده‌ستانی گۆمرۆكی زاخۆیه.
ببووره سه‌رۆكی هێژا كه وا به راشكاوانه‌وه قسه‌كانم ده‌ڵێم، چوونكه من هه‌ست ده‌كه‌م جه‌نابت له‌و كرده‌وانه ئاگادار نیت‌و ره‌نگ بێ هه‌رگیز ئه‌و قسانه باوه‌ر نه‌كه‌ن. به‌ڵام جه‌نابتان بچن‌و بپرسن بزانن كه ئه‌و قسانه راست یان درۆ !
كاك مسعوود هیوادارم كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه بریار و یاسای هه‌رێمی كوردستان بگۆرن چوونكه له یاسا و په‌یره‌وی ناوخۆیی پارتی‌و یه‌كیه‌تی دا پشتیوانی‌و یارمه‌تی‌و پاراستی كورده‌كان به ئه‌ركی خۆتان زانیوتانه. بۆیه ئیزن مه‌ده‌ن جارێكی دیكه له ئاكامی چه‌ند بڕیاری نا مه‌سئولانه رۆڵه‌كانی كورد به ده‌ست دۆژمنانی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌و به هاوكاری هه‌رێمی كوردستان قه‌ڵاچوو بكرێن.
ئه‌گه‌ر ئه‌و توانا‌و هێزه‌تان نیه پتیوانی له كورده‌كانی هه‌موو پارچه‌كانی بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌توانن پێش به‌م كاره‌ی هه‌رێم بگرن‌و به‌م شێوه‌یه گیانی ئه‌و كه‌سانه بپارێزن.
له كۆتایی دا وێرای رێز‌و سڵاو و خۆشه‌ویستی ئاواته خوازم كه ئه‌م نامه‌یه به ده‌ست جه‌نابتان بگات.
ئیسحاق ره‌حمانی
سوئید