
تۆ له ئێواره‌یه‌كی پاییزیمدا …..فاتیح سه‌لام
كۆچ
شه‌و له كۆشی پاكیزه‌یی و ئاوابووندا لێی راكشام
به ئه‌سپایی ، هه‌نسكێ قووڵ
چراكه‌می كوژانده‌وه
ته‌وارێك بێده‌نگیمی كوشت
ترۆپكێ له دوور تێیروانیم
تارمایی كۆچێ شه‌یدایه‌ك
له خه‌ڵوه‌تی بێداریدا
گوێ رادێری جریوه بوو
شوێن ماچێكی له ژوور سه‌رما تۆخ كرده‌وه‌و ..
ئێستێكی كرد
چنگێ له مرواری ووشه‌ی
بۆ به‌ژنی په‌یكه‌رێك هه‌ڵرشت
خۆزگه‌ی چڵێك
گه‌رامه‌وه ..
دایكم بینی ، له سه‌ر سنگی شیر ره‌نگییا
چڵێ خۆزگه ..چرۆی ده‌كرد
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی كه‌ل و ..
كووڕبوونه‌وه‌ی خۆره‌تاوا
گه‌ڵاو گوڵی تێكه‌ڵ بوون و
سێبه‌رێكیان بۆ ماندوویه‌تی په‌پووله‌و
شه‌ققه‌ی باڵی مه‌لێك چێكرد
گه‌ڵا ووتی :
نه‌مامم دی به‌ده‌م كۆرژنی سه‌ماوه
ئاوازی له‌به‌رخۆ كرد و ..
دایه باڵا‌و بوو به چنار
ماسی چاوی چكۆلانه‌ی به‌ره‌شی شه‌و كل رێژ كرد و
هه‌ردوو لێوی كۆتكراوی
جێهێشت بۆ كه‌ناری رووبار
راوچییه‌ك له خه‌می نێچیر
ماندوویه‌تی خۆی ده‌ته‌كان
سۆفییه‌كیش هه‌ردوو ده‌ستی پاراننه‌وه‌ی
بۆ ئاسمانێ به‌رزكرده‌وه‌و
به‌رماڵێك نزای كرد له خوا‌و ..
ته‌سبیحه‌كه‌ی له مه‌چه‌كی ئاڵان
ئه‌گه‌ره‌كانی به‌یه‌كگه‌یشتن
به یه‌كبگه‌ن ..
ئاشتی ووڵات داگیر ده‌كات
نه كوشتار و ترس ده‌مێنێ و
نه‌ش ئه‌و جه‌نگه‌جیهانییه‌ی مرۆڤه‌كان لێی ده‌ترسن
قه‌ت روو نادات
به‌یه‌كبگه‌ن ..
كام ئۆقیانووس فراوانه
كام ته‌نگه‌به‌ر ترسناك و بێ ئامانه
ده‌په‌رننه‌وه‌و شه‌قی ده‌كه‌ن
دڵنیابه به‌یه‌كبكه‌ن ئه‌و لێوانه ..كه هه‌رده‌شگه‌ن
گـــڕ و به‌فر..
سه‌ما و ئاواز ..
له چوارچێوه‌ی تابلۆیه‌كی ره‌نگترا
قۆزاخه‌كان ده‌شكێنن و..
هێنده‌ی تر ژیان جوان ده‌كه‌ن ..!.
15/10/2011