قومێ شه‌راب …. ئیبراهیم هه‌ورامانی
وه‌ك منداڵێكی شه‌رمن
وه‌ك هه‌رزه‌یه‌كی عه‌جول
وه‌ك پیره‌میردێكی عاشق
به‌به‌رچاوی حه‌رفه ڕژاوه‌كانی شیعرێكمه‌وه
به‌ده‌م هه‌ناسه‌ی به‌مه‌راق بووی
گه‌لاوه‌ریوه‌كانی دره‌ختی حه‌وشه‌كه‌مانه‌وه ..
به‌دزی نیگاكانی تۆوه
له‌له‌نجه‌ی مه‌مانی ژێر ستیانه‌كه‌ت ده‌ڕوانم
چه‌ندی ده‌كه‌م
ناتوانم چاوه‌كانم تێر ببڕمه …
دوو مه‌مه‌ی كاڵ ی
ناوسوخمه‌ی ئاڵ ..
له‌وێ ..له‌وێ
له‌نێو ژورێكی سارد و سڕدا
له‌پاڵ یه‌ك دوو سیگار و كبریتێكا
چاوه‌ڕێمه
قومێ شه‌راب .
******
به‌ده‌م فڕكردنی قومێ شه‌رابه‌وه
گوێ له شیعرێكی مه‌لوول ده‌گرم
وه‌ك ڕۆژه‌به‌دبه‌خته‌كانی مناڵیم .
سه‌مایه‌ك له‌گه‌ل ته‌نیایی شه‌ودا ده‌كه‌م
وه‌ك ته‌نیایی نێوان من و
قومێ شه‌رابی به‌رده‌مم .
*****
ده‌خوازم تۆ له‌گه‌ڵما بی
تا ئه‌وه‌نده خه‌ون به‌ته‌نیایی یه‌وه نه‌بینم .
من ده‌خوازم …ده‌خوازم و
تا ده‌مه‌و به‌یانێكی دره‌نگ
دووبه‌دوو
من و قومێ شه‌راب
گوێ له‌گۆرانی یه ته‌نیایی یه‌كانی شه‌وو ده‌گرین .
به‌دیار چرپه‌كانی شیعره‌وه
شه‌وو ده‌ده‌ینه ده‌ست سه‌حه‌ر و
تۆ نابینم
من ده‌خوازم تۆبیبینم
تۆ
نا
ب
ی
ن
م